< مەرقۆس 15 >

هەر بەیانی زوو، کاهینانی باڵا و پیران و مامۆستایانی تەورات و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە ڕاوێژیان کرد. عیسایان قۆڵبەست کرد و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆس. 1
到清晨,司祭長、長老及經師和全體公議會商討完畢,就把耶穌捆綁了,解送給比拉多。
پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جولەکەی؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «خۆت گوتت.» 2
比拉多問說:「他你是猶太人的君王嗎﹖」耶穌回答說:「你說的是。」
کاهینانی باڵا سکاڵای زۆریان لێ دەکرد. 3
司祭長控告他許多事;
پیلاتۆس لێی پرسییەوە: «ئایا هیچ وەڵام نادەیتەوە؟ بزانە چەند سکاڵات لێدەکەن.» 4
比拉多又問他說:「你看,他們控告你這麼多的事,你什麼都不回答嗎﹖」
بەڵام عیسا هیچ وەڵامێکی نەدایەوە و پیلاتۆسیش بەمە سەرسام بوو. 5
耶穌仍沒有回答什麼,以致比拉多大為驚異。
لە هەر جەژنێکدا فەرمانڕەوا بەگوێرەی داواکاری خەڵکەکە بەندکراوێکی ئازاد دەکرد. 6
每逢節日,總督慣常釋放一個他們所要求的囚犯。
پیاوێک بە ناوی باراباس لەگەڵ یاخیبووان گیرابوو کە لە ڕاپەڕینەکەدا کوشتاریان کردبوو. 7
當時有一個名叫巴辣巴的,他是與那些在暴動中殺人的暴徒一同被囚的。
ئینجا خەڵکەکە هاتن و داوایان کرد ئەوەیان بۆ بکات کە هەمیشە دەیکرد بۆیان. 8
群眾上去,要求照常給他們辦理。
پیلاتۆسیش لێی پرسین: «دەتانەوێ پاشای جولەکەتان بۆ ئازاد بکەم؟» 9
比拉多回答他們說:「你們願意我給你們釋放猶太人的君王嗎﹖」
چونکە دەیزانی کاهینانی باڵا لە ئیرەییدا عیسایان بە گرتن دابوو. 10
他原知道司祭長是由於嫉妒才把耶穌解送來的。
بەڵام کاهینانی باڵا خەڵکەکەیان جۆشدا کە باراباسیان بۆ ئازاد بکات. 11
但是,司祭長卻煽動群眾,寧要給他們釋放巴辣巴。
پیلاتۆس دیسان لێی پرسین: «ئەی باشە چی لەوە بکەم کە پێی دەڵێن،”پاشای جولەکە“؟» 12
比拉多又向他們說:「那麼,對你們所稱的猶太君王,我可怎麼辦呢﹖」
هاواریان کرد: «لە خاچی بدە!» 13
他們又喊說:「釘他在十字架上!」
پیلاتۆس لێی پرسین: «بۆ؟ چ خراپەیەکی کردووە؟» بەڵام ئەوان زیاتر هاواریان دەکرد: «لە خاچی بدە!» 14
比拉多對他們說:「他作了什麼惡事﹖」他們越發喊說:「釘他在十字架上!」
پیلاتۆسیش دەیویست خەڵکەکە ڕازی بکات، لەبەر ئەوە باراباسی بۆ ئازاد کردن، بەڵام فەرمانی دا کە عیسا بدرێتە بەر قامچی و پاشان لە خاچ بدرێت. 15
比拉多願意滿足群眾,就給他們釋放了巴辣巴,把耶穌鞭打後,交給他們,釘在十字架上。
سەربازەکان عیسایان بردە کۆشکی فەرمانڕەوا و تەواوی سەربازەکانیان کۆکردەوە. 16
兵士把耶穌帶到庭院裏面,即總督府內,把全隊叫齊,
کەوایەکی ئەرخەوانییان لەبەرکرد، تاجێکیان لە دڕک هۆنییەوە و لەسەریان نا. 17
給耶穌穿上紫紅袍,編了一個茨冠給他戴上,
دەستیان کرد بە سڵاو لێکردنی و دەیانگوت: «سڵاو، ئەی پاشای جولەکە!» 18
開始向他致敬說:「猶太人的君王,萬歲!」
بە قامیش لەسەریان دەدا و تفیان لێی دەکرد، چۆکیان دادەدا و لەبەردەمی کڕنۆشیان دەبرد. 19
然後用一根蘆葦敲他的頭,向他吐唾沫,屈膝朝拜他。
کاتێک گاڵتەیان پێ کرد، کراسە ئەرخەوانییەکەیان لەبەر داکەند و جلەکەی خۆیان لەبەرکردەوە و بۆ لەخاچدان بردیانە دەرەوە. 20
他們戲弄了耶穌之後,就給他脫去紫紅袍,給他穿上自己的衣服,然後帶他出去,把他釘在十字架上。
ڕێبوارێک لە کێڵگە دەهاتەوە، ناوی شیمۆنی کورێنی بوو، باوکی ئەسکەندەر و ڕوفوس، ناچاریان کرد خاچەکەی ئەو هەڵبگرێت. 21
有一個基勒乃人西滿,是亞歷山大和魯富的父親,他從田間來,正路過那裏,他們就強迫他背耶穌的十字架。
ئینجا عیسایان بردە شوێنێک کە پێی دەگوترا گولگۆسا، واتە «شوێنی کاسەسەر». 22
他們將耶穌帶到哥耳哥達的地方,解說「髑髏」的地方,
شەرابی تێکەڵ بە موڕیان پێدا، بەڵام نەیخواردەوە. 23
就拿沒藥調和的酒給他喝,耶穌卻沒有接受。
لە خاچیان دا و جلەکانیان دابەش کرد، تیروپشکیان لەسەر کرد، بۆ ئەوەی بزانن هەریەکەیان چی بەردەکەوێت. 24
他們就將他釘在十字架上,並把他的衣服分開,拈鬮,看誰得什麼。
کاتێک لە خاچیان دا کاتژمێر نۆی بەیانی بوو، 25
他們把耶穌釘在十字架上時,正是第三時辰。
ناونیشانی تاوانەکەشی نووسرابوو: پاشای جولەکە. 26
他的罪狀牌上寫的是:「猶太人的君王。」
دوو دزیشیان لەگەڵی لە خاچ دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی. 27
與他一起還釘了兩個強盜:一個在他右邊,一個在他左邊。
نووسراوە پیرۆزەکە هاتە دی کە دەڵێت: [لە ڕیزی تاوانباران دانرا.] 28
[這就應驗了經上所說的:『他被列於叛逆之中。』]
ئەوانەی بەوێدا تێدەپەڕین، جنێویان پێی دەدا و سەریان بادەدا و دەیانگوت: «ها! ئەی ڕووخێنەری پەرستگا و بنیادنەرەوەی لە سێ ڕۆژدا، 29
路過的人都侮辱,他搖著頭說:「哇! 你這拆毀聖殿,三內重建起來的,
خۆت ڕزگار بکە و لە خاچەکە دابەزە.» 30
你從十字架上下來,救你自己罷! 」
بە هەمان شێوە کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات گاڵتەیان دەکرد و بە یەکتریان دەگوت: «خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، بەڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بکات! 31
同樣,司祭長與經師也譏笑他,彼此說:「他救了別人,卻救不了自己!
با ئێستا مەسیحی پاشای ئیسرائیل لە خاچەکە دابەزێت، تاکو ببینین و باوەڕ بهێنین.» ئەوانەش کە لەگەڵی لە خاچ دەدران قسەیان پێ دەگوت. 32
默西亞,以色列的君王! 現在從十字架上下來罷,叫我們看了好相信!」連與他一起釘在十字架上的人也辱罵他。
کە بووە کاتژمێر دوازدە تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا هەتا کاتژمێر سێ. 33
到了第六時辰,遍地昏黑,直到第九時辰。
لە کاتژمێر سێ، عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «[ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟]» کە بە واتای [خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟] دێت. 34
在第九時辰,耶穌大聲呼號說:「厄羅依,厄羅依,肋瑪,撒巴黑塔尼﹖」意思是:「我的天主,我的天主,你為什麼捨棄了我﹖」
کاتێک هەندێک لەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون گوێیان لێی بوو، گوتیان: «ئەوە بانگی ئەلیاس دەکات.» 35
旁邊站著的人中有的聽見了,就說:「看,他呼喚厄里亞呢!」
یەکێک ڕایکرد و ئیسفەنجێکی لە سرکە هەڵکێشا و بەسەر قامیشێکەوە پێیدا تاکو بیخواتەوە و گوتی: «لێگەڕێن، با بزانین ئەلیاس دێت دایبگرێت؟» 36
有一個人就跑過去,把海綿浸滿了醋,綁在蘆葦上,遞給他喝,說:「等一等,我們看,是否厄里亞來將他卸下。」
عیساش بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گیانی سپارد. 37
耶穌大喊一聲,就斷了氣。
پەردەی پەرستگاش لە سەرەوە هەتا خوارەوە شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە. 38
聖所裏的帳幔,從上到下,分裂為二。
ئەو سەرپەلەی بەرامبەر عیسا ڕاوەستابوو، گوێی لە هاواری بوو و بینی چۆن گیانی سپارد، گوتی: «بەڕاستی ئەم کەسە کوڕی خودا بوو!» 39
對面站著的百夫長,看見耶穌這樣斷了氣,就說:「這人真是天主子!」
چەند ژنێک لە دوورەوە تەماشایان دەکرد، لەنێوانیاندا مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوبی بچووک و یوسی و سالومە دەبینران. 40
還有些婦女從遠處觀望,其中有瑪利亞瑪達肋納,次雅各伯和若瑟的母親瑪利亞及撒羅默。
ئەمانە لە جەلیلەوە دوای عیسا کەوتبوون و خزمەتیان دەکرد، زۆری دیکەش لەگەڵی هاتبوونە ئۆرشەلیم. 41
她們當耶穌在加利肋亞時,就跟隨了他,服事他;還有許多別的與耶穌同上耶路撒冷來的婦女。
ئێوارە داهات، ڕۆژی خۆ ئامادەکردن بوو، واتە ڕۆژی پێش شەممە، 42
到了傍晚,因為是預備,日就是安息日的前一天,
یوسفی خەڵکی ڕامە ئەندامێکی بەرزی ئەنجومەن بوو، ئەویش چاوەڕێی شانشینی خودای دەکرد، وێرای و چوو بۆ لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای کرد. 43
來了一個阿黎瑪特雅人若瑟,他是一位顯貴的議員,也是期待天國的人。他大膽地進見比拉多,要求耶穌的遺體。
پیلاتۆس سەرسام بوو ئاوا بە زوویی عیسا مردووە، سەرپەلەکەی بانگکرد و لێی پرسی ئاخۆ دەمێکە مردووە. 44
比拉多驚異耶穌已經死了,遂叫百夫長來,問他耶穌是否已死。
کاتێک لە سەرپەلەکەوە زانی، تەرمەکەی دایە یوسف. 45
既從百夫長口中得了實情,就把屍體賜給了若瑟。
ئەویش کەتانی کڕی، دایگرت و بە کەتان کفنی کرد، لە گۆڕێکدا ناشتی کە لە تاشەبەرد هەڵکەنرابوو. ئینجا بەردێکی گلۆر کردەوە سەر دەرگای گۆڕەکە. 46
若瑟買了殮布,把耶穌卸下來,用殮布裹好,把他安放在巖石中鑿成的墳墓裏;然後把一塊石頭滾到墳墓門口。
مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوب، بینییان لەکوێ نێژرا. 47
那時,瑪利亞瑪達肋納和若瑟的母親瑪利亞,留心觀看安放耶穌的地方。

< مەرقۆس 15 >