< مەرقۆس 13 >

کاتێک عیسا لە پەرستگا دەهاتە دەرەوە، یەکێک لە قوتابییەکانی پێی گوت: «مامۆستا تەماشا بکە! چ جۆرە بەرد و چ جۆرە تەلارێکن!» 1
A když vycházel z chrámu, dí jemu jeden z učedlníků jeho: Mistře, pohleď, kteraké kamení a jaké jest toto stavení!
عیساش پێی فەرموو: «ئەم تەلارە مەزنانە دەبینیت؟ لێرەدا بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.» 2
Tedy Ježíš odpovídaje, řekl jemu: Vidíš toto tak veliké stavení? Nebudeť ostaven kámen na kameni, kterýž by nebyl zbořen.
کاتێک عیسا لەسەر کێوی زەیتوون بەرامبەر پەرستگاکە دانیشتبوو، پەترۆس و یاقوب و یۆحەنا و ئەندراوس بە تەنها لێیان پرسی: 3
A když se posadil na hoře Olivetské proti chrámu, otázali se jeho obzvláštně Petr, Jakub a Jan a Ondřej, řkouce:
«پێمان بڵێ کەی ئەمانە ڕوودەدەن؟ هەروەها ئەو نیشانەیە چییە کە ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ڕوودانی ئامانە دەکات؟» 4
Pověz nám, kdy to bude? A které znamení, když se toto všecko bude plniti?
عیسا وەڵامی دانەوە: «ئاگاداربن، کەس چەواشەتان نەکات. 5
Ježíš pak odpovídaje jim, počal praviti: Vizte, aby vás někdo nesvedl.
زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن،”من ئەوم.“زۆر کەسیش چەواشە دەکەن. 6
Neboť mnozí přijdou ve jménu mém, řkouce: Já jsem Kristus, a mnohéť svedou.
کاتێک جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن مەتۆقن. دەبێت ئەمە ڕووبدات، بەڵام هێشتا کۆتایی نییە. 7
Když pak uslyšíte boje a pověst o válkách, nestrachujte se; nebo musí to býti, ale ne ihned konec.
نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین. قاتوقڕی و بوومەلەرزەش لە شوێنی جیاجیا دەبێت. بەڵام ئەمانە سەرەتای ژانەکانن. 8
Povstaneť zajisté národ proti národu a království proti království, a bude zemětřesení po místech, a hladové i bouřky.
«ئاگاداری خۆتان بن، چونکە دەدرێنە دادگا و لە کەنیشتەکان بە قامچی لێتان دەدرێت. لە پێناوی مندا لەبەردەم فەرمانڕەوا و پاشایان ڕادەوەستێنرێن، وەک شایەتی بۆ ئەوان. 9
A toť budou počátkové bolesti. Vy pak šetřte se. Nebo vydávati vás budou na sněmy a do shromáždění; budete biti, a před vladaři a králi stanete pro mne, na svědectví jim.
هەروەها دەبێ یەکەم جار مزگێنییەکەم بە هەموو نەتەوەکان ڕابگەیەنرێت. 10
Ale ve všech národech nejprv musí býti kázáno evangelium.
کاتێکیش دەتانگرن و ڕادەستتان دەکەن، پێشوەخت نیگەران مەبن لەوەی چی بڵێن، بەڵکو لەو کاتەدا چیتان پێ دەدرێت بەوە بدوێن، چونکە ئێوە نین دەدوێن، بەڵکو ڕۆحی پیرۆزە. 11
Když pak vás povedou vyzrazujíce, nestarejte se, co byste mluvili, aniž o to pečlivě přemyšlujte, ale což vám bude dáno v tu hodinu, to mluvte; nebo nejste vy, jenž mluvíte, ale Duch svatý.
«برا برای خۆی بۆ مردن بە دەستەوە دەدات، باوکیش منداڵی خۆی. منداڵان لە دایک و باوکیان هەڵدەگەڕێنەوە و بە کوشتنیان دەدەن. 12
Vydáť pak bratr bratra na smrt a otec syna, a povstanou děti proti rodičům, a budou je mordovati.
لەبەر ناوی من هەمووان ڕقیان لێتان دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی تاکو کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت. 13
A budete v nenávisti všechněm pro jméno mé. Ale kdož setrvá až do konce, tenť spasen bude.
«کاتێک [قێزەونی وێرانکەر] دەبینن لەو جێگایە ڕاوەستاوە کە نابێت لێی بێ (با خوێنەر تێبگات)، ئینجا با ئەوانەی لە یەهودیان بەرەو چیاکان ڕابکەن، 14
Když pak uzříte ohavnost zpuštění, o kteréž povědíno jest skrze Daniele proroka, ana stojí, kdež by státi neměla, (kdo čte, rozuměj, ) tehdáž ti, kdož jsou v Židovstvu, ať utekou na hory.
ئەوەی لە سەربانە، با نەیەتە خوارەوە و نەچێتە ژوورەوە تاکو شتێک لە ماڵەوە ببات، 15
A kdož na střeše jest, nesstupuj do domu, ani vcházej, aby co vzal z domu svého.
هەروەها ئەوەی لە کێڵگەیە با نەگەڕێتەوە تاکو جلەکەی ببات. 16
A kdo na poli, nevracuj se zase, aby vzal roucho své.
لەو ڕۆژانەدا قوڕبەسەر دووگیان و شیردەر! 17
Běda pak těhotným a těm, kteréž krmí v těch dnech.
نوێژ بکەن تاکو ئەوە لە زستاندا نەبێت، 18
Protož modlte se, aby utíkání vaše nebylo v zimě.
چونکە لەو ڕۆژانەدا تەنگانەیەک ڕوودەدات کە هەر لە سەرەتای دروستکردنی بەدیهێنراوانەوە لە لایەن خودا هەتا ئێستا ئاوا نەبووە و نابێت. 19
Neboť budou ti dnové plní takového soužení, jakéhož nebylo od počátku stvoření, kteréž Bůh stvořil, až dosavad, aniž potom bude.
«ئەگەر پەروەردگار ئەو ڕۆژانەی کەم نەکردایەوە، کەس ڕزگاری نەدەبوو. بەڵام لە پێناوی ئەو هەڵبژێردراوانەی کە ئەو هەڵیبژاردوون، ئەو ڕۆژانەی کەم کردووەتەوە. 20
A byť neukrátil Pán těch dnů, nebyl by spasen žádný člověk. Ale pro vyvolené, kteréž vyvolil, ukrátil těch dnů.
ئەگەر ئەو کاتە یەکێک پێی گوتن:”ئەوەتا مەسیح لێرەیە!“یان:”ئەوەتا لەوێیە!“باوەڕ مەکەن، 21
A tehdáž řekl-li by vám kdo: Aj teď jest Kristus, aneb, aj tamto, nevěřte.
چونکە چەند مەسیحێکی درۆزن و پێغەمبەرانی درۆزن دەردەکەون، نیشانە و پەرجوو دەکەن، تاکو ئەگەر بکرێ تەنانەت ئەوانەی هەڵبژێردراون هەڵبخەڵەتێنن. 22
Neboť povstanou falešní Kristové a falešní proroci, a budou činiti divy a zázraky k svedení, by možné bylo, také i vyvolených.
بەڵام ئاگاداربن، ئەوا پێشوەخت هەموو شتێکم پێ گوتن. 23
Vy pak šetřte se. Aj, předpověděl jsem vám všecko.
«بەڵام لەو ڕۆژانەدا، دوای ئەو تەنگانەیە، «[خۆر تاریک دەبێت و مانگ ڕووناکییەکەی نادات، 24
V těch pak dnech, po soužení tom, slunce se zatmí a měsíc nedá světla svého.
ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.] 25
A hvězdy nebeské budou padati, a moci, které jsou na nebi, pohnou se.
«ئەوسا کوڕی مرۆڤ دەبینن بە هێزێکی گەورە و شکۆوە لەناو هەورەوە دێت. 26
A tehdážť uzří Syna člověka, an se béře v oblacích s mocí velikou a s slavou.
ئینجا فریشتەکان دەنێرێت و ئەوانەی هەڵبژێردراون لە چوار بایەکە کۆدەکاتەوە، لەم سەری زەوییەوە هەتا ئەو سەری ئاسمان. 27
I tehdyť pošle anděly své, a shromáždí vyvolené své ode čtyř větrů, od končin země až do končin nebe.
«پەند لە دار هەنجیر وەربگرن، کاتێک لقەکانی نەرم بوون و گەڵایان کرد، دەزانن هاوین نزیکە. 28
Od fíku pak učte se podobenství: Když již ratolest jeho odmladne a vypučí se listí, znáte, že blízko jest léto.
بە هەمان شێوە، کاتێک ئێوەش دەبینن ئەم شتانە ڕوودەدات، بزانن کە نزیکە و لە بەردەرگایە. 29
Takž i vy, když uzříte, ano se tyto věci dějí, vězte, že blízko jest a ve dveřích království Boží.
ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەم نەوەیە بەسەرناچێت هەتا هەموو ئەمانە نەیەنە دی. 30
Amen pravím vám, žeť nepomine pokolení toto, až se tyto všecky věci stanou.
ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن. 31
Nebe a země pominou, ale slova má nepominou.
«سەبارەت بەو ڕۆژ و کاتە کەس نایزانێت، نە فریشتەکان کە لە ئاسمانن و نە کوڕەکە، باوک نەبێت. 32
Ale o tom dni a hodině žádný neví, ani andělé, jenž jsou v nebesích, ani Syn, jediné sám Otec.
کەواتە ئاگاداربن و ئێشک بگرن، چونکە نازانن کەی ئەو کاتە دێت. 33
Vizte, bděte a modlte se; nebo nevíte, kdy bude ten čas.
وەک پیاوێکە گەشتی کردبێت، ماڵەکەی بەجێهێشتبێت و دەسەڵاتی دابێتە کۆیلەکانی، هەریەکە و بە ئیشی خۆی، دەرگاوانیشی ڕاسپاردبێت ئێشک بگرێت. 34
Syn člověka zajisté jest jako člověk, kterýž daleko odšel, opustiv dům svůj, a poručiv služebníkům svým vladařství, a jednomu každému práci jeho, vrátnému přikázal, aby bděl.
«لەبەر ئەوە ئێشک بگرن، چونکە نازانن کەی گەورەی ماڵ دەگەڕێتەوە، ئێوارە یان نیوەی شەو، یان لەگەڵ خوێندنی کەڵەشێر، یان بەیانی. 35
Protož bděte; nebo nevíte, kdy Pán domu přijde, u večer-li, čili o půlnoci, čili když kohouti zpívají, čili ráno;
نەوەک لەناکاو بگەڕێتەوە و بتانبینێت خەوتوون. 36
Aby snad přijda v nenadále, nenalezl vás, a vy spíte.
جا ئەوەی بە ئێوەی دەڵێم، بە هەمووانی دەڵێم: ئێشک بگرن!» 37
A cožť vám pravím, všechněmť pravím: Bděte.

< مەرقۆس 13 >