< مەرقۆس 12 >

عیسا بە نموونە دەستی کرد بە قسەکردن بۆیان: «کابرایەک ڕەزێکی چاند، پەرژینێکی بە دەوریدا کرد، چاڵێکی بۆ ترێ گوشین تێدا هەڵکەند و قوللەیەکی چاودێری بنیاد نا. بە ڕەزەوانانی سپارد و گەشتی کرد. 1
عیسی برای تعلیم مردم، حکایات و مَثَلهای بسیاری بیان می‌کرد. او یکبار فرمود: «شخصی تاکستانی درست کرد و دور آن دیواری کشید. در آن حوضچه‌ای نیز برای گرفتن آب انگور کَند و یک برج دیدبانی نیز بنا کرد. سپس باغ را به چند باغبان اجاره داد و خود به سفر رفت.
لە وەرزی خۆیدا خزمەتکارێکی بۆ لای ڕەزەوانەکان نارد، تاکو بەرهەمی ڕەزەکە لە ڕەزەوانەکان وەربگرێت. 2
در فصل انگورچینی، خدمتکارش را فرستاد تا سهم خود را از محصول باغ بگیرد.
بەڵام گرتییان و لێیاندا و بە دەستی بەتاڵ ناردییانەوە. 3
ولی باغبانها او را گرفته، زدند و دست خالی برگرداندند.
دیسان خزمەتکارێکی دیکەی بۆ لایان نارد، سەری ئەمیشیان شکاند و سووکایەتییان پێ کرد. 4
«صاحب باغ یک نفر دیگر را فرستاد؛ این بار به او دشنام دادند و او را زدند و سرش را نیز شکستند.
یەکێکی دیکەشی نارد، ئەویشیان کوشت. زۆر خزمەتکاری دیکەشی نارد، لە هەندێکیان دا و هەندێکیان کوشت. 5
نفر بعدی را نیز کشتند. دیگران را هم یا زدند یا کشتند.
«تەنها کوڕە خۆشەویستەکەی مابوو، لە کۆتاییدا ئەویشی بۆ لایان نارد و گوتی:”ڕێزی کوڕەکەم دەگرن.“ 6
تا اینکه فقط یک نفر برای صاحب تاکستان باقی ماند، یعنی تنها پسرش. آخر او را فرستاد، با این تصور که به او احترام خواهند گذاشت.
«بەڵام ئەو ڕەزەوانانە بە یەکتریان گوت:”ئەوەتا میراتگر، با بیکوژین، تاکو ببینە میراتگر.“ 7
«ولی باغبانها به یکدیگر گفتند:”او وارث است؛ پس بیایید او را بکشیم تا باغ مال ما شود.“
ئینجا گرتیان و کوشتیان و فڕێیان دایە دەرەوەی ڕەزەکە. 8
پس او را گرفتند و کشتند و جنازه‌اش را از باغ بیرون انداختند.
«خاوەنی ڕەزەکە چی دەکات؟ دێت و ئەم ڕەزەوانانە لەناودەبات و ڕەزەکە دەداتە خەڵکی دیکە. 9
«حال به نظر شما، صاحب باغ چه خواهد کرد؟ او خواهد آمد و همۀ باغبانها را خواهد کشت و باغ را به دیگران اجاره خواهد داد.
ئەم نووسراوە پیرۆزەتان نەخوێندووەتەوە: «[ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە، بوو بە گرنگترین بەردی بناغە. 10
مگر در کتب مقدّس نخوانده‌اید که:”سنگی که معماران دور افکندند، سنگ اصلی ساختمان شده است.
ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو، لەبەرچاومان سەیرە]؟» 11
این کارِ خداوند است و در نظر ما عجیب می‌نماید“.»
کاهینانی باڵا دەیانویست بیگرن، چونکە زانییان نموونەکەی لەسەر ئەوان فەرموو، بەڵام لە خەڵکەکە ترسان، ئیتر وازیان لێ هێنا و ڕۆیشتن. 12
سران قوم یهود خواستند همان جا او را بگیرند، چون فهمیدند که منظور عیسی از باغبانهای ظالم، اشاره به ایشان می‌باشد. اما از مردم ترسیدند، پس او را به حال خود گذاشتند و رفتند.
کاهینانی باڵا هەندێک لە فەریسییەکان و هێرۆدسییەکانیان ناردە لای عیسا، تاکو بە وشەیەکی تووشی بکەن. 13
اما بعداً، چند تن از فریسیان و هیرودیان را به عنوان جاسوس فرستادند تا از گفته‌های عیسی دلیلی بیابند و بازداشتش کنند.
هاتن و پێیان گوت: «مامۆستا، دەزانین تۆ ڕاستگۆیت و لە کەس سڵ ناکەیتەوە، چونکە تەماشای ڕواڵەتی خەڵک ناکەیت، بەڵکو بە ڕاستی ڕێگای خودا فێر دەکەیت. دروستە سەرانە بدرێتە قەیسەر یان نا؟ بیدەین یان نا؟» 14
پس جاسوسان آمدند و گفتند: «استاد، می‌دانیم مردی صادق هستی، و از کسی ترس نداری زیرا تحت تأثیر ظاهر و مقام افراد قرار نمی‌گیری، بلکه راه خدا را به درستی تعلیم می‌دهی. آیا باید به دولت روم خَراج داد یا نه؟»
بەڵام عیسا بە دووڕوویی ئەوانی زانی و پێی فەرموون: «بۆچی تاقیم دەکەنەوە؟ دینارێکم بۆ بهێنن با بیبینم.» 15
عیسی متوجهٔ نیرنگ ایشان شد و فرمود: «چرا می‌خواهید مرا آزمایش کنید. سکه‌ای به من نشان دهید تا بگویم.»
هێنایان و پێی فەرموون: «ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «هی قەیسەر.» 16
وقتی سکه را به او دادند، پرسید: «نقش و اسم چه کسی روی این سکه است؟» جواب دادند: «قیصر روم.»
عیساش پێی فەرموون: «هی قەیسەر بدەنە قەیسەر، هی خوداش بدەنە خودا.» ئیتر زۆر پێی سەرسام بوون. 17
فرمود: «مال قیصر را به قیصر بدهید، و مال خدا را به خدا!» جواب عیسی ایشان را حیران کرد.
سەدوقییەکان، ئەوانەی کە دەڵێن هەستانەوە نییە، هاتنە لای و پرسیاریان لێکرد: 18
سپس عده‌ای از صدوقی‌ها که منکر قیامت هستند، نزد او آمدند و پرسیدند:
«مامۆستا، موسا بۆی نووسیوین، ئەگەر یەکێک براکەی بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی لەپاش خۆی بەجێهێشت، ئەوا براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە. 19
«استاد، در تورات موسی آمده است که اگر مردی بی‌اولاد فوت شود، برادر آن مرد باید آن زن بیوه را به همسری بگیرد، و برای برادر خود نسلی باقی بگذارد.
حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد. 20
حال، هفت برادر بودند؛ اولی زنی گرفت و بی‌اولاد مُرد.
دووەم خواستییەوە و بە وەجاخکوێری مرد، سێیەمیش ئاوا. 21
پس دومی همسر او را به زنی گرفت، ولی او هم بی‌فرزند مرد. سومی هم او را به زنی گرفت و بی‌اولاد فوت کرد.
هەر حەوتەکە وەجاخکوێر بوون، لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد. 22
و به همین ترتیب، همهٔ برادرها مردند ولی هیچ‌کدام صاحب فرزند نشدند. سرانجام آن زن نیز مرد.
ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کامیان؟ چونکە ژنی هەر حەوتیان بووە.» 23
حال در روز قیامت، آن زن، همسر کدام یک از این برادران خواهد بود؟ چون او در واقع زن همهٔ ایشان بوده است.»
عیساش پێی فەرموون: «ئایا ئێوە هەڵە نین، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا؟ 24
عیسی جواب داد: «شما چقدر گمراهید، زیرا نه از کلام خدا چیزی می‌دانید نه از قدرت خدا.
کاتێک لە مردن هەڵدەستێنرێنەوە، نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن. 25
زیرا در روز قیامت، انسانها دیگر ازدواج نمی‌کنند بلکه مثل فرشتگان آسمان خواهند بود.
بەڵام دەربارەی مردووان کە هەڵدەستنەوە، ئایا لە پەڕتووکی موسادا نەتانخوێندووەتەوە، چۆن لە دەوەنەکەدا خودا پێی فەرموو: [من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم]؟ 26
«اما دربارهٔ زنده شدن مردگان، مگر سرگذشت موسی و بوتهٔ سوزان را در کتاب تورات نخوانده‌اید؟ در آنجا خدا به موسی فرمود: من هستم خدای ابراهیم، خدای اسحاق و خدای یعقوب.
ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە. زۆر بە هەڵەدا چوونە!» 27
پس خدا، خدای مردگان نیست، بلکه خدای زندگان می‌باشد. حال می‌بینید چقدر در اشتباهید!»
یەکێک لە مامۆستایانی تەورات هات، گوێی لە گفتوگۆکەیان بوو، بینی عیسا وەڵامێکی باشی دانەوە، لێی پرسی: «چ ڕاسپاردەیەک لە هەموویان گرنگترە؟» 28
یکی از علمای دین که در آنجا ایستاده بود و به گفت و گوی ایشان گوش می‌داد، وقتی دید عیسی چه جواب دندان‌شکنی به آنان داد، پرسید: «از تمام احکام خدا، کدام یک از همه مهمتر است؟»
عیسا وەڵامی دایەوە: «لە هەموویان گرنگتر ئەمەیە: [ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە، 29
عیسی پاسخ داد: «مهمترین حکم این است:”بشنو، ای اسرائیل، خداوند خدای ما، خداوند یکتاست.
جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو بیر و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.] 30
خداوند، خدای خود را با تمامی دل و با تمامی جان و با تمامی فکر و با تمامی قوّت خود دوست بدار.“
لەدوای ئەویش ئەمەیە، [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،] هیچ ڕاسپاردەیەک لەم دوو ڕاسپاردەیە گرنگتر نییە.» 31
«و دومین حکم مهم این است:”همسایه‌ات را همچون جان خویش دوست بدار.“«هیچ دستوری مهمتر از این دو نیست.»
مامۆستاکەی تەوراتیش پێی گوت: «ڕاستە مامۆستا، ڕاستت فەرموو کە یەک خودا هەیە و بێجگە لە ئەو هیچ خودایەکی دیکە نییە. 32
عالِم مذهبی در جواب عیسی گفت: «استاد، کاملاً درست فرمودید. فقط یک خدا وجود دارد و غیر از او خدای دیگری نیست.
خۆشویستنی ئەویش بە هەموو دڵ و بە هەموو تێگەیشتن و بە هەموو تواناوە، هەروەها خۆشویستنی نزیکەکەت وەک خۆت، لە هەموو جۆرە قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوێک باشترە.» 33
و من قبول دارم که دوست داشتن خدا با تمامی دل و با تمامی عقل و با تمامی قوت خود و دوست داشتن همسایه همچون جان خویش مهمتر از همۀ هدایا و قربانیهاست.»
عیسا بینی بە داناییەوە وەڵامی دایەوە، پێی فەرموو: «لە پاشایەتی خوداوە دوور نیت.» ئیتر کەس نەیوێرا هیچ پرسیارێکی دیکەی لێ بکات. 34
عیسی که دید این شخص متوجهٔ حقیقت شده است، فرمود: «تو از ملکوت خدا دور نیستی.» پس از آن دیگر کسی جرأت نکرد سؤالی از او بپرسد.
کاتێک عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا خەڵکی فێر دەکرد فەرمووی: «مامۆستایانی تەورات چۆن دەڵێن:”مەسیح کوڕی داودە“؟ 35
یک روز که عیسی در معبد به مردم تعلیم می‌داد، پرسید: «چرا علمای دین می‌گویند که مسیح موعود، پسر داوود است؟
داود خۆی بە سروشی ڕۆحی پیرۆز گوتی: «[یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“] 36
در حالی که داوود خودش، وقتی از روح خدا به او الهام شد، چنین گفت:”خداوند به خداوند من گفت: به دست راست من بنشین تا دشمنانت را به زیر پایت بیفکنم.“
داود خۆی پێی دەڵێ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟» خەڵکەکە زۆر بە خۆشییەوە گوێیان لێی دەگرت. 37
اگر داوود خودش، مسیح را”خداوند من“می‌خواند، چگونه ممکن است مسیح پسر او باشد؟» مردم از این گونه سؤالات بسیار لذت می‌بردند و با شور و علاقهٔ فراوان به سخنان او گوش می‌دادند.
لە فێرکردنەکەیدا دەیفەرموو: «ئاگاداری مامۆستایانی تەورات بن، حەز دەکەن بە جلی شۆڕەوە بگەڕێن و پێیان خۆشە لە بازاڕدا سڵاویان لێ بکرێت، 38
باز خطاب به مردم فرمود: «از این علمای متظاهر دینی دوری کنید که دوست دارند با قباهای بلند، خودنمایی کنند و به هنگام عبور از کوچه و بازار، مردم به ایشان تعظیم کنند؛
لە کەنیشتەکان ڕیزی پێشەوە بگرن و لە میوانیشدا لای سەرەوە. 39
و چقدر دوست دارند که در کنیسه‌ها بهترین جا را داشته باشند و در ضیافت‌ها بر صدر مجلس بنشینند.
ماڵی بێوەژن هەڵدەلووشن و بۆ خۆدەرخستن نوێژەکانیان درێژ دەکەنەوە. ئەمانە سزایان گەورەترە.» 40
اما حتی وقتی دعاهای طولانی می‌کنند و تظاهر به دینداری می‌نمایند، تمام هوش و حواسشان به این است که چگونه اموال بیوه‌زنان را تصاحب کنند. از این رو مجازات آنان بسیار شدید خواهد بود.»
عیسا بەرامبەر گەنجینەی پەرستگا دانیشت و سەیری کرد چۆن خەڵکی پارەیان دەخەنە ناو گەنجینەکەوە، زۆرێک لە دەوڵەمەندەکان پارەی زۆریان دادەنا. 41
سپس عیسی به مکانی از معبد رفت که در آنجا صندوق اعانات قرار داشت. او به مردمی که پول خود را در صندوق می‌انداختند، می‌نگریست. بعضی که ثروتمند بودند، مبلغ زیادی تقدیم می‌کردند.
بێوەژنێکی هەژار هات و دوو فلسی دانا کە نیو عانەیە. 42
در آن میان، بیوه‌زن فقیری آمد و دو سکهٔ ناچیز در صندوق انداخت.
قوتابییەکانی بانگکرد و پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەم بێوەژنە هەژارە، لە هەموو ئەوانەی دیکە پارەی زیاتر خستە ناو گەنجینەکە، 43
عیسی شاگردان خود را فرا خواند و به ایشان فرمود: «آنچه این بیوه‌زن فقیر در صندوق انداخت، از تمام آنچه که این ثروتمندان هدیه کردند، بیشتر بود.
چونکە هەمووان لە زیادەی خۆیان بەخشییان، بەڵام ئەم بێوەژنە، سەرەڕای هەژارییەکەی هەموو بژێوییەکەی بەخشی.» 44
چون آنها قسمت کوچکی از آنچه را که احتیاج نداشتند دادند، ولی این زن فقیر هر چه داشت، یعنی تمام روزی خود را داد.»

< مەرقۆس 12 >