< لۆقا 8 >

دوای ئەمە عیسا بە هەموو شار و گوندێکدا دەگەڕا و مزگێنی پاشایەتی خودای ڕادەگەیاند، دوازدە قوتابییەکەشی لەگەڵ بوو. 1
چندی بعد، عیسی سفری به شهرها و دهات ایالت جلیل کرد تا همه جا مژده ملکوت خدا را اعلام کند. آن دوازده شاگرد
چەند ئافرەتێکیش کە لە ڕۆحی پیس و نەخۆشی چاکببوونەوە: مریەم کە بە مەجدەلی ناودەبردرا و حەوت ڕۆحی پیسی لێ دەرکردبوو، 2
و چند زن که از ارواح پلید و یا از امراض شفا یافته بودند نیز او را همراهی می‌کردند. مریم مجدلیه که عیسی هفت روح پلید از وجود او بیرون کرده بود،
یوەنای ژنی خوزای بریکاری هێرۆدس، سەوسەن و زۆری دیکەش، بە ماڵی خۆیان یارمەتییان دەدان. 3
یونا، همسر خوزا (رئیس دربار هیرودیس)، و سوسن از جمله این زنان بودند. ایشان و بسیاری از زنان دیگر، از دارایی شخصی خود، عیسی و شاگردانش را خدمت می‌کردند.
کاتێک خەڵکێکی ئێجگار زۆر لە هەموو شارەکانەوە هاتن بۆ لای عیسا و کۆبوونەوە، بە نموونە قسەی بۆ کردن: 4
مردم از همۀ شهرها نزد عیسی می‌آمدند. یک روز، عدهٔ زیادی نزدش جمع شدند و او این مَثَل را برای ایشان بیان نمود:
«جوتیارێک چووە دەرەوە تۆو بکات. کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا و پێشێل بوون، باڵندەی ئاسمان خواردیانن. 5
«روزی کشاورزی برای پاشیدن بذر خود بیرون رفت. هنگامی که بذر می‌پاشید، مقداری از بذرها در جاده افتاد و لگدمال شد و پرنده‌ها آمده، آنها را از آن زمین خشک برداشتند و خوردند.
هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان، سەریان دەرکرد و وشک بوون، چونکە خاکەکە شێی نەبوو. 6
بعضی میان سنگها افتاد و سبز شد، اما چون زمین رطوبت نداشت، زود پژمرد و خشکید.
هەندێکیش کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان لەگەڵیان گەشەیان کرد و خنکاندیانن. 7
بعضی دیگر از بذرها لابلای خارها افتاد، و خارها با بذرها رشد کرده، آن گیاهان ظریف را خفه کردند.
هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و سەد ئەوەندە بەرهەمیان دا.» ئەمانەی فەرموو و هاواری کرد: «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت!» 8
اما مقداری از بذرها در زمین خوب افتاد و رویید و صد برابر محصول داد.» سپس با صدای بلند فرمود: «هر که گوش شنوا دارد، بشنود!»
قوتابییەکانی لێیان پرسی کە مەبەست لەم نموونەیە چی بوو؟ 9
شاگردان پرسیدند: «معنی این حکایت چیست؟»
ئەویش فەرمووی: «بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی خودا بزانن، بەڵام بە نموونە قسە بۆ خەڵک دەکەم بۆ ئەوەی «[سەیر بکەن، بەڵام نەبینن و گوێ بگرن، بەڵام تێنەگەن.] 10
فرمود: «دانستن اسرار ملکوت خدا به شما عطا شده، اما برای تعلیم به دیگران، از مَثَل استفاده می‌کنم، تا آن نوشتۀ کتب مقدّس تحقق یابد که می‌فرماید:”نگاه می‌کنند، اما نمی‌بینند؛ می‌شنوند، اما نمی‌فهمند.“
«ئەمە مەبەستی نموونەکەیە: تۆوەکە پەیامی خودایە. 11
«معنی حکایت این است: بذر، همان کلام خداست.
ئەوانەی سەر ڕێگاکە ئەوانەن کە گوێیان لێبوو، ئینجا ئیبلیس دێت و پەیامەکە لە دڵیان دەبات، نەوەک باوەڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت. 12
گذرگاه مزرعه که بعضی از بذرها در آنجا افتاد، دل سخت کسانی را نشان می‌دهد که کلام خدا را می‌شنوند، اما بعد ابلیس آمده، کلام را می‌رباید و می‌برد و نمی‌گذارد ایمان بیاورند و نجات پیدا کنند،
ئەوانەش کە کەوتنە سەر زەوییە بەردەڵانەکە، ئەوانەن کە پەیامەکە بە خۆشییەوە وەردەگرن کاتێک دەیبیستن، بەڵام ڕەگیان نییە و تاکو ماوەیەک باوەڕ دەهێنن، بەڵام کاتێک تاقی دەکرێنەوە، دەکەون. 13
خاکی که زیرش سنگ بود، بیانگر کسانی است که پیام خدا را می‌شنوند و آن را با شادی می‌پذیرند، اما چون ریشه ندارند، مدتی ایمان می‌آورند، سپس وقتی با وسوسه روبرو می‌شوند ایمان خود را از دست می‌دهند.
ئەوانەی کەوتنە ناو دڕکەکان، ئەوانەن کە دەیبیستن، بە خەفەت و سامان و خۆشییەکانی ژیان دەخنکێن، بەرهەمی پێگەیشتوو نادەن. 14
زمینی که از خارها پوشیده شده، حالت کسانی را نشان می‌دهد که کلام را می‌شنوند، اما نگرانیها، مادیات و لذات زندگی، کلام خدا را در آنها خفه کرده، ثمری به بار نمی‌آید.
بەڵام ئەوانەی کەوتنە سەر زەوییە چاکەکە، ئەوانەن کە بە دڵێکی چاک و باشەوە دەبیستن، پەیامەکە لە دڵیاندا دەپارێزن و بە خۆڕاگرییەوە بەرهەم دەدەن. 15
«اما زمین خوب بیانگر کسانی است که با قلبی آماده و پذیرا به کلام خدا گوش می‌دهند و با جدیت از آن اطاعت می‌کنند تا ثمر به بار آورند.
«کەس چرا هەڵناکات و بە تەشت دایپۆشێت، یان لەژێر نوێن دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادانی دادەنێت، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن، 16
«هیچ‌کس چراغ را روشن نمی‌کند که آن را بپوشاند یا زیر تخت بگذارد! بلکه آن را بر چراغدان می‌گذارد تا هر که داخل می‌شود، نورش را ببیند.
چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە نەزانرێت و دەرنەکەوێت. 17
همین‌طور نیز هر آنچه مخفی است، عیان شود، و هر آنچه نهفته است، ظاهر شود و همگان از آن آگاه گردند.
کەواتە ئاگاداربن چۆن گوێ دەگرن، چونکە ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەشی کە ئەو بە هی خۆی دەزانێت لێی دەسەنرێتەوە.» 18
پس به آنچه می‌شنوید، دقت کنید. چون کسی که بتواند آنچه را که دارد خوب به کار ببرد، به او باز هم بیشتر داده می‌شود. ولی کسی که کارش را درست انجام ندهد، همان نیز که گمان می‌کند دارد، از دست خواهد داد.»
ئینجا دایک و براکانی عیسا هاتنە لای، بەڵام لەبەر خەڵکەکە نەیانتوانی بگەنە لای. 19
یکبار، مادر و برادران عیسی آمدند تا او را ببینند، اما به علّت ازدحام جمعیت نتوانستند وارد خانه‌ای شوند که در آن تعلیم می‌داد.
پێی گوترا: «دایک و براکانت لە دەرەوە ڕاوەستاون، دەیانەوێ بتبینن.» 20
به عیسی خبر دادند که: «مادر و برادرانت بیرون ایستاده‌اند و منتظرند تو را ببینند.»
وەڵامی دانەوە: «دایک و براکانم ئەوانەن کە گوێ لە پەیامی خودا دەگرن و کاری پێدەکەن.» 21
عیسی پاسخ داد: «مادر و برادران من کسانی هستند که پیغام خدا را می‌شنوند و آن را اطاعت می‌کنند.»
ڕۆژێکیان عیسا لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەمێک بوو، پێی فەرموون: «با بپەڕینەوە ئەوبەری دەریاچەکە.» جا بەڕێ کەوتن. 22
روزی عیسی به شاگردانش فرمود: «به آن طرف دریاچه برویم.» پس سوار قایق شدند و رفتند.
کاتێک دەڕۆیشتن ئەو نوست. ڕەشەبایەکیش هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، بەلەمەکە خەریک بوو پڕدەبوو لە ئاو و کەوتنە مەترسییەوە. 23
در بین راه، عیسی را خواب در ربود. ناگهان توفان سختی درگرفت، طوری که آب قایق را پر کرد و جانشان به خطر افتاد.
جا هاتنە لای، خەبەریان کردەوە و گوتیان: «گەورەم، گەورەم، وا لەناودەچین!» ئەویش هەستا، لە ڕەشەبا و شەپۆلەکانی ڕاخوڕی، کۆتاییان هات و هێمن بوونەوە. 24
شاگردان با عجله عیسی را بیدار کردند و فریاد زدند: «استاد، استاد، نزدیک است غرق شویم!» عیسی برخاست و بر باد و امواج سهمگین نهیب زد. آنگاه توفان فروکش کرد و همه جا آرامش پدید آمد.
ئینجا پێی فەرموون: «کوا باوەڕتان؟» ئەوانیش سەرسام بوون و ترسان، بە یەکتریان دەگوت: «باشە ئەمە کێیە؟ فەرمان بە با و ئاویش دەکات و گوێڕایەڵی دەبن.» 25
سپس از ایشان پرسید: «ایمانتان کجاست؟» ایشان با ترس و تعجب به یکدیگر گفتند: «این کیست که حتی به باد و دریا فرمان می‌دهد و از او فرمان می‌برند؟»
ئینجا بەرەو هەرێمی گەراسین ڕۆیشتن، کە بەرامبەر جەلیلە. 26
به این ترتیب به آن طرف دریاچه، به سرزمین جِراسیان رسیدند که مقابل منطقۀ جلیل بود.
کاتێک عیسا دابەزیە سەر وشکانی، پیاوێکی ئەو شارەی تووش بوو کە ڕۆحی پیسی تێدابوو، دەمێک بوو جلی لەبەر نەدەکرد و لە ماڵدا نەدەژیا، بەڵکو لە گۆڕستان دەژیا. 27
وقتی عیسی از قایق پیاده شد، مردی دیوزده از شهر به سوی او آمد. او نه لباس می‌پوشید و نه در خانه می‌ماند بلکه در قبرستانها زندگی می‌کرد.
کە عیسای بینی، هاواری کرد و لەبەردەمی کەوت، بە دەنگی بەرز گوتی: «چیت لە من دەوێت، ئەی عیسای کوڕی خودای هەرەبەرز؟ لێت دەپاڕێمەوە ئەشکەنجەم نەدەی!» 28
به محض اینکه عیسی را دید، نعره زد و به پایش افتاد و با صدای بلند گفت: «ای عیسی، پسر خدای متعال، با من چه کار داری؟ التماس می‌کنم مرا عذاب ندهی!»
چونکە عیسا فەرمانی بە ڕۆحە پیسەکە دابوو لە پیاوەکە بێتە دەرەوە. زۆر جار ڕۆحە پیسەکە دەیگرت، هەرچەندە بە کۆت و زنجیر دەبەسترایەوە و چاودێری دەکرا، بەڵام کۆتەکانی دەشکاند و ڕۆحی پیس بەرەو چۆڵەوانی دەیبرد. 29
زیرا عیسی به روح پلید دستور می‌داد که از وجود آن مرد بیرون بیاید. این روح پلید بارها به آن مرد حمله کرده بود و حتی هنگامی که دست و پایش را با زنجیر می‌بستند، به آسانی زنجیرها را می‌گسیخت و سر به بیابان می‌گذاشت. او به طور کامل در چنگال ارواح پلید اسیر بود.
عیسا لێی پرسی: «ناوت چییە؟» گوتی: «لێگیۆن،» چونکە زۆر ڕۆحی پیسی تێچووبوو. 30
عیسی از او پرسید: «نام تو چیست؟» جواب داد: «لِژیون»، زیرا ارواح پلید بسیاری وارد او شده بودند.
لێی دەپاڕانەوە نەوەک فەرمانیان پێ بکات بەرەو بیری بێ بن بڕۆن. (Abyssos g12) 31
سپس ارواح پلید به عیسی التماس کردند که آنها را به هاویه نفرستد. (Abyssos g12)
لەوێ ڕانە بەرازێکی زۆر لە شاخ دەلەوەڕان، لێی پاڕانەوە کە ڕێیان بدات بچنە ناویانەوە، ئەویش ڕێی پێدان. 32
از قضا، در آن حوالی یک گلهٔ خوک بر تپه‌ای می‌چرید. ارواح پلید به عیسی التماس کردند که اجازه دهد داخل خوکها گردند. عیسی اجازه داد.
ڕۆحە پیسەکان لە پیاوەکە هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکانەوە، ڕانەکەش لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و خنکان. 33
آنگاه ارواح پلید از وجود آن مرد بیرون آمدند و به درون خوکها رفتند. ناگاه تمام آن گله از سراشیبی تپه به دریاچه ریختند و خفه شدند.
کاتێک شوانەکان ئەم ڕووداوەیان بینی، ڕایانکرد و هەواڵیان دا بە شار و کێڵگەکان. 34
وقتی خوک‌چرانها این را دیدند، فرار کردند و در شهر و روستا ماجرا را برای مردم بازگفتند.
ئینجا خەڵکەکە چوون تاکو ئەوەی ڕوویداوە بیبینن. کاتێک هاتنە لای عیسا و بینییان ئەو پیاوەی ڕۆحە پیسەکانی لێ دەرچووبوو پۆشتەیە و ئاقڵە و لەبەرپێی عیسا دانیشتووە، ئیتر ترسان. 35
طولی نکشید که مردم دسته‌دسته آمدند تا واقعه را به چشم خود ببینند. وقتی آن دیوانه را دیدند که لباس پوشیده و پیش پاهای عیسی عاقل نشسته است، ترسیدند.
ئەوانەی بینیبوویان بۆ خەڵکەکەیان گێڕایەوە، چۆن ئەوەی ڕۆحی پیسی تێدابوو چاک بووەتەوە. 36
کسانی که ماجرا را به چشم دیده بودند، برای دیگران تعریف می‌کردند که آن دیوزده چگونه شفا یافته بود.
هەموو کۆمەڵانی هەرێمی گەراسین داوایان لە عیسا کرد لەلایان بڕوات، چونکە ترسێکی زۆریان لێ نیشتبوو. ئەویش سواری بەلەمەکە بوو و گەڕایەوە. 37
مردم که از این واقعه دچار وحشت شده بودند، از عیسی خواهش کردند که از آنجا برود و دیگر کاری به کارشان نداشته باشد. پس او سوار قایق شد تا به کناره دیگر دریاچه بازگردد.
ئەو پیاوەی ڕۆحە پیسەکانی لێ دەرکرابوو، لێی دەپاڕایەوە کە لەگەڵی بێت، بەڵام عیسا ڕەوانەی کرد و فەرمووی: 38
مردی که ارواح پلید از او بیرون آمده بودند به عیسی التماس کرد که اجازه دهد همراه او برود. اما عیسی اجازه نداد و به او فرمود:
«بۆ ماڵی خۆت بگەڕێوە و ئەوەی خودا بۆی کردی، بیگێڕەوە.» ئەویش ڕۆیشت و بە هەموو شارەکەی ڕاگەیاند کە عیسا چی بۆ کردبوو. 39
«نزد خانواده‌ات برگرد و بگو که خدا چه کار بزرگی برایت انجام داده است.» او نیز به شهر رفت و برای همه بازگو نمود که عیسی چه معجزه بزرگی در حق او انجام داده است.
کاتێک عیسا گەڕایەوە خەڵکەکە پێشوازییان لێکرد، چونکە هەموو چاوەڕێیان دەکرد. 40
هنگامی که عیسی به کناره دیگر دریاچه بازگشت، مردم با آغوش باز از او استقبال کردند، چون منتظرش بودند.
پیاوێک کە ناوی یایرۆس و پێشەوای کەنیشت بوو، هات و لەبەرپێی عیسادا کەوت، لێی پاڕایەوە تاکو بچێتە ماڵەکەی، 41
ناگهان مردی به نام یایروس که سرپرست کنیسه شهر بود، آمد و بر پاهای عیسی افتاد و به او التماس کرد که همراه او به خانه‌اش برود،
چونکە کچە تاقانەکەی کە تەمەنی نزیکەی دوازدە ساڵ بوو لە سەرەمەرگدا بوو. کاتێک عیسا دەڕۆیشت خەڵکەکە پاڵەپەستۆیان دەخستە سەری. 42
و دختر دوازده ساله‌اش را که تنها فرزندش بود و در آستانه مرگ قرار داشت، شفا دهد. عیسی خواهش او را پذیرفت و در میان انبوه جمعیت، با او به راه افتاد. مردم از هر طرف دور او را گرفته بودند و بر او فشار می‌آوردند.
ژنێک لەوێ بوو کە دوازدە ساڵ خوێنبەربوونی هەبوو، هەموو ئەوەی هەیبوو دابووی بە پزیشک، کەسیش نەیتوانیبوو چاکی بکاتەوە. 43
در میان آن جمعیت، زنی بود که مدت دوازده سال خونریزی داشت و با اینکه تمام دارایی‌اش را صرف معالجه خود نموده بود نتوانسته بود بهبود بیابد.
جا لە دواوە هات و دەستی لە چمکی کراسەکەی عیسا دا، دەستبەجێ خوێن لەبەرڕۆیشتنەکەی وەستا. 44
از پشت سر عیسی، خود را به او رساند و به گوشهٔ ردای او دست زد. به محض اینکه دستش به گوشۀ ردای عیسی رسید، خونریزی‌اش قطع شد.
عیسا فەرمووی: «کێ بوو دەستی لێدام؟» کە هەموو نکۆڵییان کرد، پەترۆس گوتی: «گەورەم، خەڵکەکە لە دەوروپشتتن و پاڵەپەستۆ دەکەن.» 45
عیسی ناگهان برگشت و پرسید: «چه کسی به من دست زد؟» همه انکار کردند. پطرس گفت: «استاد، می‌بینید که مردم از هر طرف فشار می‌آورند…»
بەڵام عیسا فەرمووی: «یەکێک دەستی لێدام، چونکە هەستم بە هێزێک کرد لێم چووە دەرەوە.» 46
اما عیسی فرمود: «یک نفر با قصدی خاص به من دست زد، زیرا احساس کردم نیروی شفابخشی از من صادر شد!»
ژنەکە بینی ئەوەی کردی ناشاردرێتەوە، بە لەرزەوە هات و کەوتە بەرپێی، لەبەرچاوی هەمووان ڕایگەیاند کە بۆچی دەستی لێداوە و چۆن دەستبەجێ چاک بووەتەوە. 47
آن زن که دید عیسی از همه چیز آگاهی دارد، با ترس و لرز آمد و در برابر او به زانو افتاد. آنگاه در حضور همه بیان کرد که به چه علّت به او دست زده و چگونه شفا یافته است.
عیساش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت.» 48
عیسی به او گفت: «دخترم، ایمانت تو را شفا داده است. به سلامت برو!»
هێشتا عیسا قسەی دەکرد، یەکێک لە ماڵی پێشەوای کەنیشتەوە هات و گوتی: «کچەکەت مرد، ئیتر ئەزیەت مەخەرە بەر مامۆستا.» 49
عیسی هنوز با آن زن سخن می‌گفت که شخصی از خانۀ یایروس آمد و به او خبر داده گفت: «دخترت مرد. دیگر به استاد زحمت نده.»
عیساش ئەمەی بیست و وەڵامی دایەوە: «مەترسە، تەنها باوەڕت هەبێت ئەو چاکدەبێتەوە.» 50
اما وقتی عیسی این را شنید، به یایروس گفت: «نترس! فقط ایمان داشته باش، و دخترت شفا خواهد یافت!»
کاتێک گەیشتە ماڵەکە، نەیهێشت کەس لەگەڵی بچێتە ژوورەوە، پەترۆس و یۆحەنا و یاقوب و دایک و باوکی منداڵەکە نەبێت. 51
هنگامی که به خانه رسیدند، عیسی اجازه نداد که به غیر از پطرس، یعقوب، یوحنا و پدر و مادر آن دختر، شخص دیگری با او وارد اتاق شود.
هەموو دەگریان و شینیان بۆ دەگێڕا، ئەویش فەرمووی: «مەگریێن نەمردووە، بەڵکو نوستووە.» 52
در آن خانه عدۀ زیادی جمع شده و گریه و زاری می‌کردند. عیسی به ایشان فرمود: «گریه نکنید! دختر نمرده؛ فقط خوابیده است!»
خەڵکەکە پێی پێکەنین، چونکە دەیانزانی مردووە. 53
همه به او خندیدند، چون می‌دانستند که دختر مرده است.
بەڵام عیسا دەستی کچەکەی گرت، بانگی کرد و فەرمووی: «کیژۆڵە، هەستە!» 54
آنگاه عیسی وارد اتاق شد و دست دختر را گرفت و فرمود: «دخترم، برخیز!»
ئیتر ڕۆحی هاتەوە بەر و دەستبەجێ هەستا، ئەوسا فەرمانی دا نانی بدەنێ. 55
همان لحظه، او زنده شد و فوراً از جا برخاست! عیسی فرمود: «چیزی به او بدهید تا بخورد.»
دایک و باوکی سەریان سوڕما، بەڵام ڕایسپاردن ئەوەی ڕوویداوە بە کەسی نەڵێن. 56
والدین او حیرت کرده بودند، اما عیسی به ایشان دستور اکید داد که به کسی نگویند چه اتفاقی افتاده است.

< لۆقا 8 >