< لۆقا 8 >
دوای ئەمە عیسا بە هەموو شار و گوندێکدا دەگەڕا و مزگێنی پاشایەتی خودای ڕادەگەیاند، دوازدە قوتابییەکەشی لەگەڵ بوو. | 1 |
Történt ezután, hogy városról városra és faluról falura járt, és prédikálta és hirdette Isten országát, és vele volt a tizenkettő,
چەند ئافرەتێکیش کە لە ڕۆحی پیس و نەخۆشی چاکببوونەوە: مریەم کە بە مەجدەلی ناودەبردرا و حەوت ڕۆحی پیسی لێ دەرکردبوو، | 2 |
és néhány asszony is, akiket gonosz lelkektől és betegségekből gyógyított meg: Mária, akit Magdalainak neveznek, akiből hét ördög ment ki,
یوەنای ژنی خوزای بریکاری هێرۆدس، سەوسەن و زۆری دیکەش، بە ماڵی خۆیان یارمەتییان دەدان. | 3 |
és Johanna, Kuzának, Heródes egyik főemberének a felesége és Zsuzsanna és sokan mások, akik vagyonukból szolgáltak neki.
کاتێک خەڵکێکی ئێجگار زۆر لە هەموو شارەکانەوە هاتن بۆ لای عیسا و کۆبوونەوە، بە نموونە قسەی بۆ کردن: | 4 |
Amikor nagy sokaság gyűlt egybe, azokból is, akik a városokból mentek hozzá, ezt a példázatot mondta nekik:
«جوتیارێک چووە دەرەوە تۆو بکات. کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا و پێشێل بوون، باڵندەی ئاسمان خواردیانن. | 5 |
„Kiment a magvető, hogy elvesse vetőmagját. Magvetés közben némelyik az útfélre esett, és eltaposták, és az ég madarai megették.
هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان، سەریان دەرکرد و وشک بوون، چونکە خاکەکە شێی نەبوو. | 6 |
Némelyik sziklára esett, és amikor kikelt, elszáradt, mert nem volt nedvessége.
هەندێکیش کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان لەگەڵیان گەشەیان کرد و خنکاندیانن. | 7 |
Némelyik tövisek közé esett, és a tövisek velük együtt növekedve megfojtották azt.
هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و سەد ئەوەندە بەرهەمیان دا.» ئەمانەی فەرموو و هاواری کرد: «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت!» | 8 |
Némelyik pedig jó földbe esett, és amikor kikelt, százszoros termést hozott.“Amikor ezt mondta, felkiáltott: „Akinek van füle a hallásra, hallja!“
قوتابییەکانی لێیان پرسی کە مەبەست لەم نموونەیە چی بوو؟ | 9 |
Megkérdezték tőle tanítványai: „Mit jelent ez a példázat?“
ئەویش فەرمووی: «بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی خودا بزانن، بەڵام بە نموونە قسە بۆ خەڵک دەکەم بۆ ئەوەی «[سەیر بکەن، بەڵام نەبینن و گوێ بگرن، بەڵام تێنەگەن.] | 10 |
Ő ezt mondta nekik: „Nektek megadatott, hogy értsétek Isten országának titkait, a többieknek azonban példázatokban adatik, »hogy látván ne lássanak, és hallván ne értsenek.«
«ئەمە مەبەستی نموونەکەیە: تۆوەکە پەیامی خودایە. | 11 |
A példázat pedig ez: A mag Isten beszéde.
ئەوانەی سەر ڕێگاکە ئەوانەن کە گوێیان لێبوو، ئینجا ئیبلیس دێت و پەیامەکە لە دڵیان دەبات، نەوەک باوەڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت. | 12 |
Az útfélre esettek azok, akik meghallgatták, de aztán eljön az ördög, és kikapja szívükből, hogy ne higgyenek és ne üdvözüljenek.
ئەوانەش کە کەوتنە سەر زەوییە بەردەڵانەکە، ئەوانەن کە پەیامەکە بە خۆشییەوە وەردەگرن کاتێک دەیبیستن، بەڵام ڕەگیان نییە و تاکو ماوەیەک باوەڕ دەهێنن، بەڵام کاتێک تاقی دەکرێنەوە، دەکەون. | 13 |
A sziklára esettek azok, akik amikor hallják, örömmel fogadják az igét, de nem ver bennük gyökeret, egy ideig hisznek, a kísértés idején pedig elpártolnak.
ئەوانەی کەوتنە ناو دڕکەکان، ئەوانەن کە دەیبیستن، بە خەفەت و سامان و خۆشییەکانی ژیان دەخنکێن، بەرهەمی پێگەیشتوو نادەن. | 14 |
A tövisek közé esettek azok, akik meghallgatták, de amikor elmentek, az élet gondja és gazdagsága és gyönyörűsége megfojtja azt, és termést nem hoznak.
بەڵام ئەوانەی کەوتنە سەر زەوییە چاکەکە، ئەوانەن کە بە دڵێکی چاک و باشەوە دەبیستن، پەیامەکە لە دڵیاندا دەپارێزن و بە خۆڕاگرییەوە بەرهەم دەدەن. | 15 |
Akiknél pedig a jó földbe esett, ezek azok, akik a hallott igét tiszta és jó szívvel megtartják, és termést hoznak állhatatossággal.
«کەس چرا هەڵناکات و بە تەشت دایپۆشێت، یان لەژێر نوێن دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادانی دادەنێت، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن، | 16 |
„Aki gyertyát gyújt, nem takarja le azt egy edénnyel, ágy alá sem rejti, hanem gyertyatartóba teszi, hogy akik bemennek, lássák a világosságot.
چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە نەزانرێت و دەرنەکەوێت. | 17 |
Mert nincs olyan titok, amely nyilvánvalóvá ne lenne, és nincs olyan rejtett dolog, amely ki ne tudódnék, és világosságra ne jönne.
کەواتە ئاگاداربن چۆن گوێ دەگرن، چونکە ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەشی کە ئەو بە هی خۆی دەزانێت لێی دەسەنرێتەوە.» | 18 |
Vigyázzatok azért, hogyan hallgatjátok, mert akinek van, annak adatik, és akinek nincs, attól az is elvétetik, amiről azt gondolja, hogy az övé.“
ئینجا دایک و براکانی عیسا هاتنە لای، بەڵام لەبەر خەڵکەکە نەیانتوانی بگەنە لای. | 19 |
Odamentek hozzá anyja és testvérei, de nem tudtak hozzájutni a sokaság miatt.
پێی گوترا: «دایک و براکانت لە دەرەوە ڕاوەستاون، دەیانەوێ بتبینن.» | 20 |
Ezért tudtára adták neki: „A te anyád és testvéreid kint állnak, téged akarnak látni.“
وەڵامی دانەوە: «دایک و براکانم ئەوانەن کە گوێ لە پەیامی خودا دەگرن و کاری پێدەکەن.» | 21 |
Ő azonban így válaszolt nekik: „Az én anyám és testvéreim azok, akik Isten beszédét hallgatják, és megcselekszik azt.“
ڕۆژێکیان عیسا لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەمێک بوو، پێی فەرموون: «با بپەڕینەوە ئەوبەری دەریاچەکە.» جا بەڕێ کەوتن. | 22 |
Történt egy napon, hogy hajóba szállt tanítványaival, és ezt mondta nekik: „Menjünk át a tó túlsó partjára.“És elindultak.
کاتێک دەڕۆیشتن ئەو نوست. ڕەشەبایەکیش هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، بەلەمەکە خەریک بوو پڕدەبوو لە ئاو و کەوتنە مەترسییەوە. | 23 |
Hajózásuk közben elszenderedett. Ekkor szélvész csapott le a tóra, és megrémültek, és veszélyben voltak.
جا هاتنە لای، خەبەریان کردەوە و گوتیان: «گەورەم، گەورەم، وا لەناودەچین!» ئەویش هەستا، لە ڕەشەبا و شەپۆلەکانی ڕاخوڕی، کۆتاییان هات و هێمن بوونەوە. | 24 |
Hozzá mentek, felkeltették, és ezt mondták: „Mester, Mester, elveszünk!“Ő pedig felkelt, rászólt a szélre és a hullámokra, mire azok elültek, és csend lett.
ئینجا پێی فەرموون: «کوا باوەڕتان؟» ئەوانیش سەرسام بوون و ترسان، بە یەکتریان دەگوت: «باشە ئەمە کێیە؟ فەرمان بە با و ئاویش دەکات و گوێڕایەڵی دەبن.» | 25 |
És ezt mondta nekik: „Hol van a ti hitetek?“Ők pedig félelemmel és csodálkozással ezt mondták egymásnak: „Ugyan kicsoda ez, hogy a szélnek és víznek is parancsol, és azok engedelmeskednek neki?“
ئینجا بەرەو هەرێمی گەراسین ڕۆیشتن، کە بەرامبەر جەلیلە. | 26 |
Aztán áthajóztak a gadaraiak földjére, amely Galileával átellenben van.
کاتێک عیسا دابەزیە سەر وشکانی، پیاوێکی ئەو شارەی تووش بوو کە ڕۆحی پیسی تێدابوو، دەمێک بوو جلی لەبەر نەدەکرد و لە ماڵدا نەدەژیا، بەڵکو لە گۆڕستان دەژیا. | 27 |
Amikor kiment a partra, egy ember jött elé a városból, akiben ördögök voltak. Régóta nem viselt ruhát, s házban sem lakott, hanem csak sírboltokban.
کە عیسای بینی، هاواری کرد و لەبەردەمی کەوت، بە دەنگی بەرز گوتی: «چیت لە من دەوێت، ئەی عیسای کوڕی خودای هەرەبەرز؟ لێت دەپاڕێمەوە ئەشکەنجەم نەدەی!» | 28 |
Amikor meglátta Jézust, felkiáltott, lába elé borult, és hangosan ezt mondta: „Mi közöm hozzád, Jézus, a felséges Isten Fia? Kérlek téged, ne gyötörj engem!“
چونکە عیسا فەرمانی بە ڕۆحە پیسەکە دابوو لە پیاوەکە بێتە دەرەوە. زۆر جار ڕۆحە پیسەکە دەیگرت، هەرچەندە بە کۆت و زنجیر دەبەسترایەوە و چاودێری دەکرا، بەڵام کۆتەکانی دەشکاند و ڕۆحی پیس بەرەو چۆڵەوانی دەیبرد. | 29 |
Azt parancsolta ugyanis a tisztátalan léleknek, hogy menjen ki ebből az emberből. Mert már régóta hatalmában tartotta, ezért láncokkal és bilincsekkel megkötözve őrizték, de ő elszakította kötelékeit, az ördög pedig a pusztába űzte.
عیسا لێی پرسی: «ناوت چییە؟» گوتی: «لێگیۆن،» چونکە زۆر ڕۆحی پیسی تێچووبوو. | 30 |
Jézus megkérdezte: „Mi a neved?“Az így felelt: „Légió“, mert sok ördög ment bele.
لێی دەپاڕانەوە نەوەک فەرمانیان پێ بکات بەرەو بیری بێ بن بڕۆن. (Abyssos ) | 31 |
És kérték őt, hogy ne parancsolja őket vissza az alvilágba. (Abyssos )
لەوێ ڕانە بەرازێکی زۆر لە شاخ دەلەوەڕان، لێی پاڕانەوە کە ڕێیان بدات بچنە ناویانەوە، ئەویش ڕێی پێدان. | 32 |
Volt pedig ott egy disznócsorda, amely a hegyen legelészett, és kérték őt, hogy engedje meg nekik, hogy azokban menjenek.
ڕۆحە پیسەکان لە پیاوەکە هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکانەوە، ڕانەکەش لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و خنکان. | 33 |
Miután kimentek az ördögök az emberből, és bementek a disznókba, a csorda a meredekről a tóba rohant, és megfulladt.
کاتێک شوانەکان ئەم ڕووداوەیان بینی، ڕایانکرد و هەواڵیان دا بە شار و کێڵگەکان. | 34 |
Amikor a pásztorok látták, mi történt, elfutottak, és hírét vitték a városba és a falvakba.
ئینجا خەڵکەکە چوون تاکو ئەوەی ڕوویداوە بیبینن. کاتێک هاتنە لای عیسا و بینییان ئەو پیاوەی ڕۆحە پیسەکانی لێ دەرچووبوو پۆشتەیە و ئاقڵە و لەبەرپێی عیسا دانیشتووە، ئیتر ترسان. | 35 |
Kimentek az emberek megnézni, mi történt, és Jézushoz mentek, és ott találták azt az embert, akiből az ördögök kimentek, amint felöltözve és ép elmével ült Jézus lábainál, és nagyon megijedtek.
ئەوانەی بینیبوویان بۆ خەڵکەکەیان گێڕایەوە، چۆن ئەوەی ڕۆحی پیسی تێدابوو چاک بووەتەوە. | 36 |
Akik látták, elbeszélték nekik, hogyan szabadult meg az a megszállott.
هەموو کۆمەڵانی هەرێمی گەراسین داوایان لە عیسا کرد لەلایان بڕوات، چونکە ترسێکی زۆریان لێ نیشتبوو. ئەویش سواری بەلەمەکە بوو و گەڕایەوە. | 37 |
Ekkor a Gadara vidékének egész népe arra kérte, hogy menjen el onnan, mert nagyon féltek. Ő pedig hajóra szállt, és visszatért.
ئەو پیاوەی ڕۆحە پیسەکانی لێ دەرکرابوو، لێی دەپاڕایەوە کە لەگەڵی بێت، بەڵام عیسا ڕەوانەی کرد و فەرمووی: | 38 |
Az az ember, akiből az ördögök kimentek, arra kérte, hogy vele lehessen. De Jézus elküldte őt, és ezt mondta neki:
«بۆ ماڵی خۆت بگەڕێوە و ئەوەی خودا بۆی کردی، بیگێڕەوە.» ئەویش ڕۆیشت و بە هەموو شارەکەی ڕاگەیاند کە عیسا چی بۆ کردبوو. | 39 |
„Térj vissza házadhoz, és beszéld el, milyen nagy dolgokat tett Isten veled.“Elment azért, és hirdette az egész városban, hogy milyen nagy dolgot tett vele Jézus.
کاتێک عیسا گەڕایەوە خەڵکەکە پێشوازییان لێکرد، چونکە هەموو چاوەڕێیان دەکرد. | 40 |
És történt, amikor Jézus visszatért, a nép örömmel fogadta, mert mindnyájan várták.
پیاوێک کە ناوی یایرۆس و پێشەوای کەنیشت بوو، هات و لەبەرپێی عیسادا کەوت، لێی پاڕایەوە تاکو بچێتە ماڵەکەی، | 41 |
És íme, jött egy Jairus nevű ember, aki a zsinagóga elöljárója volt, és Jézus lábai elé borult, és kérte, hogy menjen el házába,
چونکە کچە تاقانەکەی کە تەمەنی نزیکەی دوازدە ساڵ بوو لە سەرەمەرگدا بوو. کاتێک عیسا دەڕۆیشت خەڵکەکە پاڵەپەستۆیان دەخستە سەری. | 42 |
mert egyetlen, mintegy tizenkét esztendős leánya halálán volt. Miközben ment, a sokaság szorongatta.
ژنێک لەوێ بوو کە دوازدە ساڵ خوێنبەربوونی هەبوو، هەموو ئەوەی هەیبوو دابووی بە پزیشک، کەسیش نەیتوانیبوو چاکی بکاتەوە. | 43 |
És egy asszony, aki tizenkét esztendő óta vérfolyásos volt, és bár minden vagyonát orvosokra költötte, senki sem tudta meggyógyítani.
جا لە دواوە هات و دەستی لە چمکی کراسەکەی عیسا دا، دەستبەجێ خوێن لەبەرڕۆیشتنەکەی وەستا. | 44 |
Hátulról hozzálépett, megérintette ruhájának szegélyét, és azonnal elállt a vérfolyása.
عیسا فەرمووی: «کێ بوو دەستی لێدام؟» کە هەموو نکۆڵییان کرد، پەترۆس گوتی: «گەورەم، خەڵکەکە لە دەوروپشتتن و پاڵەپەستۆ دەکەن.» | 45 |
Jézus ezt mondta: „Ki az, aki megérintett?“Amikor mindnyájan tagadták, Péter, és akik vele voltak így szóltak: „Mester, a sokaság szorongat és lökdös téged, és te azt mondod: ki az, aki megérintett engem?“
بەڵام عیسا فەرمووی: «یەکێک دەستی لێدام، چونکە هەستم بە هێزێک کرد لێم چووە دەرەوە.» | 46 |
De Jézus ezt mondta: „Valaki megérintett engem, mert észrevettem, hogy erő árad ki belőlem.“
ژنەکە بینی ئەوەی کردی ناشاردرێتەوە، بە لەرزەوە هات و کەوتە بەرپێی، لەبەرچاوی هەمووان ڕایگەیاند کە بۆچی دەستی لێداوە و چۆن دەستبەجێ چاک بووەتەوە. | 47 |
Amikor pedig látta az asszony, hogy nem maradt titokban, reszketve előjött, eléje borult, és elbeszélte az egész sokaság előtt, hogy miért érintette őt, és hogy azonnal meggyógyult.
عیساش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت.» | 48 |
Jézus pedig ezt mondta neki: „Bízzál, leányom, a te hited megtartott téged, eredj el békességgel!“
هێشتا عیسا قسەی دەکرد، یەکێک لە ماڵی پێشەوای کەنیشتەوە هات و گوتی: «کچەکەت مرد، ئیتر ئەزیەت مەخەرە بەر مامۆستا.» | 49 |
Még beszélt, amikor eljött egy ember a zsinagógai elöljáró házából, és ezt mondta: „Meghalt a leányod, ne fáraszd a Mestert!“
عیساش ئەمەی بیست و وەڵامی دایەوە: «مەترسە، تەنها باوەڕت هەبێت ئەو چاکدەبێتەوە.» | 50 |
Amikor Jézus ezt hallotta, ezt mondta neki: „Ne félj, csak higgy, és meggyógyul.“
کاتێک گەیشتە ماڵەکە، نەیهێشت کەس لەگەڵی بچێتە ژوورەوە، پەترۆس و یۆحەنا و یاقوب و دایک و باوکی منداڵەکە نەبێت. | 51 |
Bemenve a házba, senkit sem engedett be, csak Pétert, Jakabot és Jánost és a leány atyját és anyját.
هەموو دەگریان و شینیان بۆ دەگێڕا، ئەویش فەرمووی: «مەگریێن نەمردووە، بەڵکو نوستووە.» | 52 |
Mindnyájan sírtak, és gyászolták. Ő pedig ezt mondta: „Ne sírjatok, nem halt meg, csak alszik.“
خەڵکەکە پێی پێکەنین، چونکە دەیانزانی مردووە. | 53 |
Erre kinevették, mert tudták, hogy meghalt.
بەڵام عیسا دەستی کچەکەی گرت، بانگی کرد و فەرمووی: «کیژۆڵە، هەستە!» | 54 |
Ekkor mindenkit kiküldött, megfogta a leány kezét, és kiáltott: „Leányom, kelj fel!“
ئیتر ڕۆحی هاتەوە بەر و دەستبەجێ هەستا، ئەوسا فەرمانی دا نانی بدەنێ. | 55 |
Ekkor visszatért abba a lélek, azonnal felkelt, és ő megparancsolta, hogy adjanak neki enni.
دایک و باوکی سەریان سوڕما، بەڵام ڕایسپاردن ئەوەی ڕوویداوە بە کەسی نەڵێن. | 56 |
És álmélkodtak annak szülei, de ő megparancsolta, hogy senkinek se mondják el, ami történt.