< لۆقا 7 >

لەدوای ئەوەی عیسا لە وتەکانی بووەوە بۆ ئەو خەڵکەی کە گوێیان لێدەگرت، چووە ناو کەفەرناحوم. 1
When Jesus had finished all he had to say to the people, he entered Capernaum.
سەرپەلێک کۆیلەیەکی هەبوو زۆری خۆشدەویست، نەخۆش بوو و لە سەرەمەرگدا بوو. 2
A centurion in the Roman army had a slave whom he valued, and who was seriously ill – almost at the point of death.
کاتێک سەرپەلەکە هەواڵی عیسای بیست، پیرانی جولەکەی ناردە لای بۆ ئەوەی داوای لێ بکەن کە بێت و کۆیلەکەی چاک بکاتەوە. 3
And, hearing about Jesus, he sent some Jewish elders to him, with the request that he would come and save his slave’s life.
ئەوانیش هاتنە لای عیسا و بە دڵ لێی پاڕانەوە و گوتیان: «شایانی ئەوەیە کە ئەمەی بۆ بکەیت، 4
When they found Jesus, they earnestly implored him to help. “He deserves this favor from you.” they said,
چونکە گەلی ئێمەی خۆشدەوێت و کەنیشتی بۆمان دروستکردووە.» 5
“He is devoted to our people, and even built our synagogue for us.”
عیساش لەگەڵیان چوو. بەڵام زۆری نەمابوو بگاتە ماڵەکە کە سەرپەلەکە هاوڕێکانی نارد پێی بڵێن: «گەورەم، ئەزیەت مەکێشە، شایانی ئەوە نیم خۆت بێیتە ماڵەکەم، 6
So Jesus went with them. But, when he was no great distance from the house, the centurion sent some friends with the message – “Do not trouble yourself, Sir; for I am unworthy to receive you under my roof.
لەبەر ئەوە خۆمم بە شایانی ئەوە نەزانی کە بێمە لات. تەنها وشەیەک بفەرموو، خزمەتکارەکەم چاکدەبێتەوە، 7
That was why I did not even venture to come to you myself; but speak, and let my manservant be cured.
چونکە منیش خۆم کەسێکم لەژێر فەرماندام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە. بەمە دەڵێم:”بڕۆ،“دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم:”وەرە،“دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم:”ئەمە بکە،“دەیکات.» 8
For I myself am a man under the orders of others, with soldiers under me; and if I say to one of them ‘Go,’ he goes, and to another ‘Come,’ he comes, and to my slave ‘Do this,’ he does it.”
کاتێک عیسا گوێی لەمە بوو، پێی سەرسام بوو، ئینجا ئاوڕی لەو خەڵکە دایەوە کە دوای کەوتبوون، فەرمووی: «پێتان دەڵێم، لە ئیسرائیلدا باوەڕێکی بەهێزی ئاوام نەدیوە.» 9
Jesus was surprised to hear these words from him; and, turning to the crowd which was following him, he said, “I tell you, nowhere in Israel have I met with such faith as this!”
ئەوانەی نێردرابوون گەڕانەوە ماڵەکە، بینییان کۆیلەکە چاک بووەتەوە. 10
And, when the messengers returned to the house, they found the slave recovered.
بۆ ڕۆژی پاشتر، عیسا بۆ شارێک چوو ناوی نایین بوو، قوتابییەکانی و خەڵکێکی زۆری لەگەڵ چوون. 11
Shortly after, Jesus went to a town called Nain, his disciples and a great crowd going with him.
کاتێک لە دەروازەی شارەکە نزیک بووەوە، تەرمێکی بینی بەسەر شانی خەڵکەوە، ئەویش کوڕە تاقانەی بێوەژنێک بوو، خەڵکێکی زۆری شارەکەی لەگەڵ بوو. 12
Just as he approached the gate of the town, there was a dead man being carried out for burial – an only son, and his mother was a widow. A large number of the people of the town were with her.
کاتێک مەسیح ژنەکەی بینی، دڵی پێی سووتا و پێی فەرموو: «مەگریێ.» 13
When he saw her, the Master was moved with compassion for her, and he said to her, “Do not weep.”
ئینجا هاتە پێشەوە و دەستی لە دارەمەیتەکە دا، هەڵگرانی ڕاوەستان. فەرمووی: «ئەی کوڕی گەنج، پێت دەڵێم، هەستە!» 14
Then he went up and touched the bier, and the bearers stopped; and Jesus said, “Young man, I am speaking to you – Rise!”
مردووەکە ڕاستبووەوە و دەستی کرد بە قسەکردن، عیساش دایەوە دەست دایکی. 15
The dead man sat up and began to talk, and Jesus restored him to his mother.
هەموو ترسیان لێ نیشت، ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «لەناوماندا پێغەمبەرێکی مەزن دەرکەوتووە، خوداش گەلەکەی خۆی بەسەرکردەوە!» 16
Everyone was awe-struck and began praising God. “A great prophet has arisen among us,” they said. “God has visited his people.”
ئەم هەواڵەی ئەو لە هەموو یەهودیا و هەموو ناوچەکانی دەوروپشت بڵاو بووەوە. 17
And this story about Jesus spread all through Judea, and in the neighboring countries as well.
قوتابییەکانی یەحیا هەموو ئەمانەیان بە یەحیا ڕاگەیاند. ئەویش دووان لە قوتابییەکانی بانگکرد و 18
All these events were reported to John by his disciples.
ناردنی بۆ لای مەسیحی خاوەن شکۆ بۆ ئەوەی لێی بپرسن: «ئایا تۆی ئەوەی کە دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟» 19
So he summoned two of them, and sent them to the Master to ask – “Are you ‘the coming one,’ or are we to look for someone else?”
پیاوەکان هاتنە لای عیسا و گوتیان: «یەحیای لەئاوهەڵکێش ئێمەی بۆ لات ناردووە، دەڵێت:”ئایا تۆی ئەوەی کە دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟“» 20
When these men found Jesus, they said, “John the Baptist has sent us to you to ask – Are you ‘the coming one,’ or are we to look for somebody else?”
لەو کاتەدا عیسا زۆر کەسی لە نەخۆشی و دەرد و ڕۆحە پیسەکان چاککردەوە، بینایی بە چاوی زۆر لە‏ کوێرەکان بەخشی. 21
At that very time Jesus had cured many people of diseases, afflictions, and wicked spirits, and had given many blind people their sight.
ئینجا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «بڕۆن چیتان بینی و بیستتان بە یەحیای ڕابگەیەنن، کوێر دەبینێت، شەل دەڕوات، گەڕوگول پاک دەبێتەوە، کەڕ دەبیستێت، مردوو هەڵدەستێتەوە و هەژار مزگێنی پێدەدرێت. 22
So his answer to the question was, “Go and report to John what you have witnessed and heard – the blind recover their sight, the lame walk, the lepers are made clean, and the deaf hear, the dead are raised to life, the good news is told to the poor.
خۆزگە دەخوازرێ بەوەی گومانم لێ ناکات.» 23
And blessed is the person who finds no hindrance in me.”
کاتێک نێردراوانی یەحیا ڕۆیشتن، عیسا ڕووی لە خەڵکەکە کرد و سەبارەت بە یەحیا فەرمووی: «بۆ بینینی چی چوونە چۆڵەوانی؟ قامیشێک کە با دەیجوڵێنێتەوە؟ 24
When John’s messengers had left, Jesus, speaking to the crowds, began to say with reference to John,
ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێک کە جلوبەرگی گرانبەهای پۆشیوە؟ نەخێر، ئەوانەی جلوبەرگی گرانبەها دەپۆشن و خۆش ڕادەبوێرن لە کۆشکەکان دەژین. 25
“What did you go out into the wilderness to look at? A reed waving in the wind? If not, what did you go out to see? A man dressed in rich clothing? Why, those who are accustomed to fine clothes and luxury live in royal palaces.
ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ پێغەمبەرێک؟ بەڵێ، پێتان دەڵێم، لە پێغەمبەریش مەزنتر. 26
What then did you go to see? A prophet? Yes, I tell you, and far more than a prophet.
یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە: «[من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.] 27
This is the man of whom scripture says – ‘I am sending my messenger ahead of you, and he will prepare your way before you.’
من پێتان دەڵێم: لە‏نێو ئەوانەی لە‏ ژن لەدایک بوون، کەس لە یەحیا پایەبەرزتر نییە، بەڵام بچووکترینی ئەوەی لە شانشینی خودایە لەو پایەبەرزترە.» 28
There is, I tell you, no one born of a woman who is greater than John; and yet the least in the kingdom of God is greater than he.”
هەموو ئەوانەی گوێیان لێبوو، تەنانەت باجگرانیش دانیان بە دادپەروەری خودا نا، چونکە بە دەستی یەحیا لە ئاو هەڵکێشرا بوون. 29
(All the people, when they heard this, and even the tax collectors, having accepted John’s baptism, acknowledged the justice of God.
بەڵام فەریسی و تەوراتناس خواستی خودایان دەرهەق بە خۆیان ڕەتکردەوە، چونکە لەسەر دەستی ئەو لە ئاو هەڵنەکێشرابوون. 30
But the Pharisees and the students of the Law, having rejected John’s baptism, frustrated God’s purpose in regard to them.)
عیسا بەردەوام بوو و فەرمووی: «ئەم نەوەیە بە چی بەراورد بکەم؟ لە چی دەچن؟ 31
“To what then,” Jesus continued, “should I compare the people of the present generation? What are they like?
لەو منداڵانە دەچن کە لە بازاڕدا دانیشتوون و یەکتری بانگ دەکەن و دەڵێن: «”زوڕنامان بۆ لێدان و هەڵنەپەڕین، شینمان بۆ گێڕان و نەگریان.“ 32
They are like some little children who are sitting in the marketplace and calling out to one another – ‘We have played the flute for you, but you have not danced; We have wailed, but you have not wept!’
یەحیای لەئاوهەڵکێش هات، نە نان دەخوات و نە شەراب دەخواتەوە، دەڵێن:”ڕۆحی پیسی تێدایە.“ 33
For now that John the Baptist has come, not eating bread or drinking wine, you are saying ‘He has a demon in him’;
کوڕی مرۆڤ هات، دەخوات و دەخواتەوە، دەڵێن:”ئەمە کابرایەکی نەوسن و مەیخۆرە، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانە.“ 34
and now that the Son of Man has come, eating and drinking, you are saying ‘Here is a glutton and a wine-drinker, a friend of tax collectors and outcasts.’
بەڵام دانایی ڕاستەقینە لە بەرهەمیەوە دەردەکەوێت.» 35
And yet wisdom is vindicated by all her children.”
یەکێک لە فەریسییەکان داوای لە عیسا کرد نانی لەگەڵ بخوات، ئەویش چووە ماڵی فەریسییەکە و لەسەر خوان دانیشت. 36
One of the Pharisees asked Jesus to dine with him, so Jesus went to his house and took his place at the table.
لە شارەکە ئافرەتێکی گوناهبار هەبوو، زانی عیسا لە ماڵی فەریسییەکە دانیشتووە، بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی هێنا، 37
Just then a woman, who was an outcast in the town, having heard that Jesus was eating in the Pharisee’s house, brought an alabaster jar of perfume,
لە دواوە بە گریانەوە لەلای پێی ڕاوەستا، پێیەکانی بە فرمێسک تەڕ کرد و بە قژی بۆی سڕییەوە، پێیەکانی ماچکرد و بە بۆنەکە چەوری کردن. 38
and placed herself behind Jesus, near his feet, weeping. Then she began to make his feet wet with her tears, and she dried them with the hair of her head, repeatedly kissing his feet and anointing them with the perfume.
ئەو فەریسییەی کە عیسای داوەت کردبوو، کاتێک ئەمەی بینی، لە دڵیدا گوتی: «ئەگەر ئەمە پێغەمبەر بووایە، دەیزانی ئەم ئافرەتەی دەستی لێدەدات کێیە و چییە، چونکە گوناهبارە.» 39
When the Pharisee who had invited Jesus saw this, he said to himself, “Had this man been ‘the prophet,’ he would have known who, and what sort of woman, this is who is touching him, and that she is an outcast.”
عیسا وەڵامی دایەوە: «شیمۆن، دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم.» گوتی: «بفەرموو مامۆستا.» 40
But, addressing him, Jesus said, “Simon, I have something to say to you.” “Pray do so, teacher,” Simon answered; and Jesus began,
«کابرایەک قەرزی دابوو بە دوو کەس، بە یەکێکیان پێنج سەد دینار، ئەوەی دیکەیان پەنجا. 41
“There were two people who were in debt to a moneylender; one owed five hundred silver coins, and the other fifty.
هیچ کامیان نەیانبوو بیدەنەوە، کابرا لە هەردووکیان خۆشبوو. کامیان زیاتر کابرای خۆشدەوێت؟» 42
As they were unable to pay, he forgave them both. Which of them, do you think, will love him the more?”
شیمۆن وەڵامی دایەوە: «لەو باوەڕەدام ئەوەی پارە زۆرەکەی لەلابوو.» پێی فەرموو: «حوکمەکەت ڕاستە.» 43
“I suppose,” answered Simon, “it will be the man to whom he forgave the greater debt.” “You are right,” said Jesus,
ڕووی کردە ئافرەتەکە و بە شیمۆنی فەرموو: «ئەم ئافرەتە دەبینیت؟ هاتمە ماڵەکەت و ئاوت نەدامێ بۆ ئەوەی پێیەکانم بشۆم، بەڵام ئەم بە فرمێسک پێی تەڕ کردم و بە قژی سڕییەوە. 44
and then, turning to the woman, he said to Simon, “Do you see this woman? I came into your house – you gave me no water for my feet, but she has made my feet wet with her tears and dried them with her hair.
تۆ ماچت نەکردم، بەڵام ئەم لەو کاتەوەی هاتوومەتە ژوورەوە لە ماچکردنی پێیەکانم نەوەستاوە. 45
You did not give me one kiss, but she, from the moment I came in, has not ceased to kiss my feet.
تۆ زەیتت لە سەرم نەدا، بەڵام ئەم بە بۆن پێیەکانمی چەورکرد. 46
You did not anoint even my head with oil, but she has anointed my feet with perfume.
لەبەر ئەم هۆیە پێت دەڵێم، گوناهە زۆرەکانی بەخشران و ئاوا خۆشەویستییە زۆرەکەی دەردەبڕێت. بەڵام ئەوەی کەم بەخشراوە، کەم خۆشەویستی دەردەبڕێت.» 47
So I tell you, her great love shows that her sins, many as they are, have been pardoned. One who is pardoned little loves little.”
ئینجا بە ئافرەتەکەی فەرموو: «گوناهەکانت بەخشران.» 48
Then he said to the woman, “Your sins have been pardoned.”
ئەوانەی لەگەڵی دانیشتبوون لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئەمە کێیە تەنانەت گوناهیش دەبەخشێت؟» 49
The other guests began to say to one another, “Who is this man who even pardons sins?”
عیسا بە ئافرەتەکەی فەرموو: «باوەڕت ڕزگاری کردیت. بڕۆ بە سەلامەت.» 50
But Jesus said to the woman, “Your faith has delivered you; go, and peace be with you.”

< لۆقا 7 >