< لۆقا 6 >
لە ڕۆژێکی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی گوڵەگەنمیان لێدەکردەوە، لەناو دەستیان دەیانپرواند و دەیانخوارد. | 1 |
Now it happened on the second chief Sabbath that he was going through the grain fields. His disciples plucked the heads of grain, and ate, rubbing them in their hands.
هەندێک فەریسی لێیان پرسین: «بۆچی ئەوەی لە ڕۆژی شەممەدا دروست نییە دەیکەن؟» | 2 |
But some of the Pharisees said to them, "Why do you do that which is not lawful on the Sabbath day?"
عیسا وەڵامی دایەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد، کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون برسییان بوو؟ | 3 |
Yeshua, answering them, said, "Have you not read what Dawid did when he was hungry, he, and those who were with him;
چۆن چووە ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی برد و خواردی، دایە ئەوانەش کە لەگەڵی بوون، ئەو نانەی کە دروست نییە بخورێت بۆ کاهینان نەبێت؟» | 4 |
how he entered into the house of God, and took and ate the show bread, and gave also to those who were with him, which is not lawful to eat except for the priests alone?"
ئینجا پێی فەرموون: «کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.» | 5 |
He said to them, "The Son of Man is lord of the Sabbath."
لە ڕۆژی شەممەیەکی دیکەدا، چووە ناو کەنیشت و خەڵکی فێردەکرد. پیاوێک لەوێ بوو دەستی ڕاستی وشک ببوو. | 6 |
It also happened on another Sabbath that he entered into the synagogue and taught. There was a man there, and his right hand was withered.
مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان سەیری عیسایان دەکرد، ئاخۆ لە ڕۆژی شەممەدا خەڵکی چاک دەکاتەوە، تاکو شتێکی لێ بدۆزنەوە و تاوانباری بکەن. | 7 |
The scribes and the Pharisees watched him, to see whether he would heal on the Sabbath, that they might find an accusation against him.
بەڵام عیسا بە بیرکردنەوەیانی زانی، بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «هەستە و لەناوەڕاستدا ڕابوەستە.» ئەویش هەستا و ڕاوەستا. | 8 |
But he knew their thoughts; and he said to the man who had the withered hand, "Rise up, and stand in the middle." He arose and stood.
عیسا پێی فەرموون: «لێتان دەپرسم، ئاخۆ لە ڕۆژی شەممەدا چی دروستە، کردنی کاری چاک یان کاری خراپ؟ ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک یان لەناوبردنی؟» | 9 |
Then Yeshua said to them, "I ask you, is it lawful on the Sabbath to do good, or to do harm? To save a life, or to destroy it?"
چاوی بە هەموویاندا گێڕا، بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش کردی و دەستی چاک بووەوە. | 10 |
He looked around at them all, and said to the man, "Stretch out your hand." He did, and his hand was restored.
بەڵام ئەوان زۆر تووڕە بوون و لەگەڵ یەکتری گفتوگۆیان دەکرد چی لە عیسا بکەن. | 11 |
But they were filled with rage, and talked with one another about what they might do to Yeshua.
لەو ڕۆژانەدا عیسا چووە سەر شاخێک تاکو نوێژ بکات، شەوەکەی هەموو بە نوێژکردن بۆ خودا بەسەربرد. | 12 |
It happened in these days, that he went out to the mountain to pray, and he continued all night in prayer to God.
کە ڕۆژ بووەوە، قوتابییەکانی بانگکرد، دوازدەی لێ هەڵبژاردن و ناوی لێنان نێردراوان: | 13 |
When it was day, he called his disciples, and from them he chose twelve, whom he also named apostles:
شیمۆن کە ناوی لێنا پەترۆس، لەگەڵ ئەندراوسی برای، یاقوب، یۆحەنا، فیلیپۆس، بەرتۆلماوس، | 14 |
Shimon, whom he also named Kipha, and Andreus his brother; and Yaquv and Yukhanan; and Philipus and Bar-Tulmai;
مەتا، تۆماس، یاقوبی کوڕی حەلفی، شیمۆن کە ناسراوبوو بە دڵگەرم، | 15 |
and Mattai and Tama; and Yaquv the son of Khalphai, and Shimon, who was called the Zealot;
یەهوزای کوڕی یاقوب و یەهوزای ئەسخەریوتی کە ناپاک دەرچوو. | 16 |
and Yehudah the son of Yaquv, and Yehudah Sekariuta, who became a traitor.
ئینجا عیسا لەگەڵ دوازدە قوتابییەکان هاتە خوارەوە و لە شوێنێکی تەخت ڕاوەستا. زۆرێک لە قوتابییەکانی لەوێ بوون، هەروەها خەڵکێکی ئێجگار زۆر کە لە هەموو یەهودیا و ئۆرشەلیم و کەناری سور و سەیداوە هاتبوون، | 17 |
He came down with them, and stood on a level place, with a large crowd of his disciples, and a great number of the people from all Yehuda and Urishlim, and the sea coast of Tsur and Tsaidan,
هەموویان بۆ ئەوە هاتبوون تاکو گوێی لێ بگرن و لە نەخۆشییەکانیان چاکببنەوە. ئەوانەی کە بە دەست ڕۆحە پیسەکان دەیانناڵاند چاکبوونەوە. | 18 |
who came to hear him and to be healed of their diseases; and those who were troubled with unclean spirits were cured.
هەموو خەڵکەکەش هەوڵیان دەدا دەستی لێ بدەن، چونکە هێزی لێ دەهاتە دەرەوە و هەمووانی چاکدەکردەوە. | 19 |
All the crowd sought to touch him, for power came out from him and healed them all.
ئینجا چاوی بۆ قوتابییەکانی هەڵبڕی و فەرمووی: «خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە، ئەی هەژاران، چونکە شانشینی خودا بۆ ئێوەیە. | 20 |
He lifted up his eyes to his disciples, and said, "Blessed are you who are poor, for yours is the Kingdom of God.
خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کە ئێستا برسین، چونکە تێر دەبن. خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کە ئێستا دەگریێن، چونکە پێدەکەنن. | 21 |
Blessed are you who hunger now, for you will be filled. Blessed are you who weep now, for you will laugh.
خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی لەبەر کوڕی مرۆڤ ڕقیان لێتان دەبێتەوە و جیاتان دەکەنەوە و جنێوتان پێدەدەن و بە بەدکار ناوتان دەبەن. | 22 |
Blessed are you when people hate you, and when they exclude you and insult you, and throw out your name as evil, for the Son of Man's sake.
«لەو ڕۆژەدا دڵخۆش بن و لە خۆشیدا هەڵپەڕن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە باوباپیرانیشیان ئاوایان بە پێغەمبەران کردووە. | 23 |
Rejoice in that day, and leap for joy, for look, your reward is great in heaven, for their fathers did the same thing to the prophets.
«بەڵام قوڕبەسەرتان ئەی دەوڵەمەندان، چونکە خۆشگوزەرانی خۆتان لێرە وەرگرتووە. | 24 |
"But woe to you who are rich. For you have received your consolation.
قوڕبەسەرتان ئەی ئەوانەی ئێستا تێرن، چونکە ئێوە برسی دەبن. قوڕبەسەرتان ئەی ئەوانەی ئێستا پێدەکەنن، چونکە ئێوە ماتەم دەگێڕن و دەگریێن. | 25 |
Woe to you, you who are full now, for you will be hungry. Woe who laugh now, for you will mourn and weep.
قوڕبەسەرتان کاتێک هەموو خەڵک ستایشتان دەکات، چونکە باوباپیرانیان ئاوایان بۆ پێغەمبەرە درۆزنەکان کردووە. | 26 |
Woe when all people speak well of you, for their fathers did the same thing to the false prophets.
«بەڵام ئەی گوێگران پێتان دەڵێم: دوژمنەکانتان خۆشبوێ، چاکە بکەن لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لێتان دەبێتەوە، | 27 |
"But I tell you who hear: love your enemies, do good to those who hate you,
ئەوانەی نەفرەتتان لێدەکەن داوای بەرەکەتیان بۆ بکەن، نوێژ بکەن بۆ ئەوانەی خراپەتان لەگەڵ دەکەن. | 28 |
bless those who curse you, and pray for those who mistreat you.
ئەگەر یەکێک لە ڕوومەتت بدات، لایەکەی دیکەشی بۆ شل بکە. ئەگەر یەکێک چاکەتەکەت ببات، لاریت نەبێت بۆ کراسەکەشت. | 29 |
To the person who strikes you on the cheek, offer the other also; and from the person who takes away your coat, do not withhold your shirt either.
هەرکەسێک داوای شتێکی لێکردیت بیدەرێ. ئەوەش کە شتێکت لێ دەبات لێی داوا مەکەوە. | 30 |
Give to everyone who asks you, and do not ask him who takes away your goods to give them back again.
چۆن دەتانەوێ خەڵکی هەڵسوکەوتتان لەگەڵ بکەن، ئێوەش بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن. | 31 |
And as you would like people to do to you, you also do the same to them.
«ئەگەر ئەوانەتان خۆشبوێ کە ئێوەیان خۆشدەوێت، ئایا چ چاکەیەکی بۆ ئێوە تێدایە؟ تەنانەت گوناهبارانیش ئەوانەیان خۆشدەوێت کە خۆشیان دەوێن. | 32 |
If you love those who love you, what credit is that to you? For even sinners love those who love them.
ئەگەر باش بن لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵتان باشن، ئایا چ چاکەیەکی بۆ ئێوە تێدایە؟ تەنانەت گوناهبارانیش هەمان شت دەکەن. | 33 |
If you do good to those who do good to you, what credit is that to you? For even sinners do the same.
ئەگەر قەرز بدەنە ئەوانەی کە بەو هیوایەن لێیان وەربگرنەوە، ئایا چ چاکەیەکی بۆ ئێوە تێدایە؟ تەنانەت گوناهبارانیش قەرز دەدەنە گوناهباران تاکو ئەوەندە وەربگرنەوە. | 34 |
If you lend to those from whom you hope to receive, what credit is that to you? Even sinners lend to sinners, to receive back as much.
بەڵام ئێوە دوژمنەکانتان خۆشبوێ، چاکە بکەن و قەرز بدەن، چاوەڕێی وەرگرتنەوەش مەکەن، بەمە پاداشتتان گەورە دەبێت و دەبنە ڕۆڵەی خودای هەرەبەرز، چونکە ئەو لەگەڵ بەدنمەک و بەدکاران نەرم و نیانە. | 35 |
But love your enemies, and do good, and lend, expecting nothing back; and your reward will be great, and you will be children of the Most High; for he is kind toward the unthankful and evil.
بە بەزەیی بن، هەروەک چۆن باوکتان بە بەزەییە. | 36 |
Therefore be merciful, even as your Father is also merciful.
«حوکم مەدەن، بۆ ئەوەی خودا حوکمتان نەدات. خەڵکی تاوانبار مەکەن، بۆ ئەوەی خودا تاوانبارتان نەکات. لە خەڵکی خۆش بن، خودا لێتان خۆش دەبێت. | 37 |
Do not judge, and you won't be judged. Do not condemn, and you won't be condemned. Forgive, and you will be forgiven.
ببەخشن، پێتان دەبەخشرێت، پێوانەیەکی چاکی پەستێنراوی هەژێنراوی لێڕژاوتان دەخرێتە باوەش، چونکە بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە.» | 38 |
"Give, and it will be given to you: good measure, pressed down, shaken together, and running over, will be poured into your lap. For with the same measure you measure it will be measured back to you."
نموونەیەکی بۆ هێنانەوە: «ئایا کوێر دەتوانێت ڕێنمایی کوێر بکات؟ هەردووکیان ناکەونە چاڵەوە؟ | 39 |
He spoke a parable to them. "Can the blind guide the blind? Won't they both fall into a pit?
قوتابی لە مامۆستاکەی زیاتر نییە، بەڵام هەرکەسێک تەواو فێربێت، وەک مامۆستاکەی لێ دێت. | 40 |
A disciple is not above the teacher, but everyone when he is fully trained will be like his teacher.
«بۆچی سەرنج لە پووشی ناو چاوی براکەت دەدەیت، بەڵام ئاگات لە کاریتەکەی ناو چاوی خۆت نییە؟ | 41 |
And why do you see the speck of chaff that is in your brother's eye, but do not notice the log that is in your own eye?
چۆن دەتوانی بە براکەت بڵێی:”برام با پووشەکەی ناو چاوت دەربهێنم“لەکاتێکدا کاریتەکەی ناو چاوی خۆت نابینیت؟ ئەی دووڕوو، یەکەم جار کاریتەکەی ناو چاوت دەربهێنە، ئینجا باش دەبینیت بۆ دەرهێنانی پووشەکەی ناو چاوی براکەت. | 42 |
Or how can you tell your brother, 'Brother, let me remove the speck of chaff that is in your eye,' when you yourself do not see the log that is in your own eye? You hypocrite. First remove the log from your own eye, and then you can see clearly to remove the speck of chaff that is in your brother's eye.
«هیچ دارێکی باش بەری خراپ نادات و داری خراپیش بەری باش نادات. | 43 |
For there is no good tree that brings forth rotten fruit; nor again a rotten tree that brings forth good fruit.
هەر دارێک بە بەرەکەی دەناسرێتەوە. هەنجیر لە دڕک لێ ناکرێتەوە، لە تووتڕکیش ترێ ناڕنرێتەوە. | 44 |
For each tree is known by its own fruit. For people do not gather figs from thorns, nor do they gather grapes from a bramble bush.
مرۆڤی چاک لە گەنجینە چاکەکەی دڵ، چاکە دەردەهێنێت، مرۆڤی خراپیش لە خراپەوە خراپە دەردەهێنێت، چونکە ئەوەی لە دڵ هەڵدەقوڵێت دەم پێی دەدوێت. | 45 |
The good person out of the good treasure of his heart brings out that which is good, and the evil person out of the evil treasure brings out that which is evil, for out of the abundance of the heart, his mouth speaks.
«بۆچی بە”پەروەردگارم، پەروەردگارم!“ناوم دەبەیت، کەچی ئەوەی دەیفەرمووم کاری پێ ناکەیت؟ | 46 |
"Why do you call me, 'Lord, Lord,' and do not do the things which I say?
ئەوەی بۆ لام دێت و گوێ لە فەرمایشتەکانم دەگرێت و کاری پێ دەکات، نیشانتان دەدەم لە کێ دەچێت. | 47 |
Everyone who comes to me, and hears my words, and does them, I will show you who he is like.
لە مرۆڤێک دەچێت خانووێک دروستدەکات، جا زەوییەکەی هەڵکەند و قووڵی کرد و بناغەکەی لەسەر بەرد دانا، لافاو هەستا و لە خانووەکەی دا، بەڵام نەیتوانی بیجوڵێنێت، چونکە لەسەر بەرد بنیاد نرابوو. | 48 |
He is like someone building a house, who dug and went deep, and laid a foundation on the rock. When a flood arose, the stream broke against that house, and could not shake it, because it had been well built.
بەڵام ئەوەی گوێی لێ بێت و پەیڕەوی نەکات، لە مرۆڤێک دەچێت کە خانووێکی بێ بناغەی لەسەر زەوی دروستکردبێت. کاتێک لافاو هات و لە خانووەکەی دا، دەستبەجێ بە تەواوی ڕووخا.» | 49 |
But he who hears, and does not do, is like someone who built a house on the earth without a foundation, against which the stream broke, and immediately it fell, and the ruin of that house was great."