< لۆقا 23 >
ئینجا هەموو کۆمەڵەکە هەستان و عیسایان بردە لای پیلاتۆس. | 1 |
tataH sabhAsthAH sarvvalokA utthAya taM pIlAtasammukhaM nItvAprodya vaktumArebhire,
دەستیان بە سکاڵا لێکردنی کرد و دەیانگوت: «بینیمان ئەمە گەلەکەمان چەواشە دەکات، هەروەها هانی خەڵکەکە دەدات کە سەرانە بە قەیسەر نەدەن و خۆی بە مەسیحی پاشا ناودەبات.» | 2 |
svamabhiShiktaM rAjAnaM vadantaM kaimararAjAya karadAnaM niShedhantaM rAjyaviparyyayaM kurttuM pravarttamAnam ena prAptA vayaM|
پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جولەکەی؟» وەڵامی دایەوە: «خۆت گوتت.» | 3 |
tadA pIlAtastaM pR^iShTavAn tvaM kiM yihUdIyAnAM rAjA? sa pratyuvAcha tvaM satyamuktavAn|
پیلاتۆسیش بە کاهینانی باڵا و خەڵکەکەی گوت: «هیچ تاوانێک لەم پیاوە نابینم.» | 4 |
tadA pIlAtaH pradhAnayAjakAdilokAn jagAd, ahametasya kamapyaparAdhaM nAptavAn|
بەڵام ئەوان پێداگرییان کرد و گوتیان: «گەل دەوروژێنێت، لە هەموو یەهودیا خەڵک فێردەکات، دەستپێک لە جەلیلەوە هەتا ئێرە.» | 5 |
tataste punaH sAhamino bhUtvAvadan, eSha gAlIla etatsthAnaparyyante sarvvasmin yihUdAdeshe sarvvAllokAnupadishya kupravR^ittiM grAhItavAn|
کاتێک پیلاتۆس ئەمەی بیست، پرسیاری کرد ئاخۆ پیاوەکە جەلیلییە. | 6 |
tadA pIlAto gAlIlapradeshasya nAma shrutvA paprachCha, kimayaM gAlIlIyo lokaH?
کە زانی عیسا سەر بەو ناوچەیە کە هێرۆدس حوکمڕانی دەکرد، ناردی بۆ لای هێرۆدس، کە لەو ڕۆژانەدا ئەویش لە ئۆرشەلیم بوو. | 7 |
tataH sa gAlIlpradeshIyaherodrAjasya tadA sthitestasya samIpe yIshuM preShayAmAsa|
کاتێک هێرۆدس عیسای بینی، زۆر دڵخۆش بوو، چونکە دەمێک بوو دەیویست بیبینێت لەبەر ئەوەی زۆر شتی لەبارەیەوە بیستبوو و بەو هیوایە بوو کە یەکێک لە پەرجووەکانی ببینێت. | 8 |
tadA herod yIshuM vilokya santutoSha, yataH sa tasya bahuvR^ittAntashravaNAt tasya ki nichadAshcharyyakarmma pashyati ityAshAM kR^itvA bahukAlamArabhya taM draShTuM prayAsaM kR^itavAn|
جۆرەها پرسیاری لێکرد، بەڵام هیچ وەڵامی نەدایەوە. | 9 |
tasmAt taM bahukathAH paprachCha kintu sa tasya kasyApi vAkyasya pratyuttaraM novAcha|
کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەوراتیش ڕاوەستان و بە توندی سکاڵایان لێی دەکرد. | 10 |
atha pradhAnayAjakA adhyApakAshcha prottiShThantaH sAhasena tamapavadituM prArebhire|
هێرۆدس و سەربازەکانی سووکایەتی و گاڵتەیان پێی دەکرد. کەوایەکی بریسکەداریان لەبەری کرد و ناردیانەوە بۆ لای پیلاتۆس. | 11 |
herod tasya senAgaNashcha tamavaj nAya upahAsatvena rAjavastraM paridhApya punaH pIlAtaM prati taM prAhiNot|
پیلاتۆس و هێرۆدس پێشتر دوژمنی یەکتری بوون، بەڵام لەو ڕۆژەدا لەگەڵ یەکتری بوونە دۆست. | 12 |
pUrvvaM herodpIlAtayoH parasparaM vairabhAva AsIt kintu taddine dvayo rmelanaM jAtam|
پیلاتۆس کاهینانی باڵا و پێشەوایان و گەلی بانگکرد و | 13 |
pashchAt pIlAtaH pradhAnayAjakAn shAsakAn lokAMshcha yugapadAhUya babhAShe,
پێی گوتن: «ئەم پیاوەتان هێنایە لام وەک یەکێک خەڵک بۆ یاخیبوون هانبدات. ئەوەتا منیش لەبەردەمتان لێم کۆڵییەوە و هیچ تاوانێکم لەم پیاوەدا نەبینی لەوەی سکاڵای لێدەکەن. | 14 |
rAjyaviparyyayakArakoyam ityuktvA manuShyamenaM mama nikaTamAnaiShTa kintu pashyata yuShmAkaM samakSham asya vichAraM kR^itvApi proktApavAdAnurUpeNAsya kopyaparAdhaH sapramANo na jAtaH,
نە هێرۆدسیش، چونکە بۆ لای ئێمەی ناردووەتەوە. هەروەک دەبینن، هیچ شتێکی وای نەکردووە کە شایانی سزای مردن بێت. | 15 |
yUya ncha herodaH sannidhau preShitA mayA tatrAsya kopyaparAdhastenApi na prAptaH|pashyatAnena vadhahetukaM kimapi nAparAddhaM|
لەبەر ئەوە تەمبێی دەکەم و ئازادی دەکەم.» | 16 |
tasmAdenaM tADayitvA vihAsyAmi|
ناچار بوو لە هەموو جەژنێکدا کەسێکیان بۆ ئازاد بکات. | 17 |
tatrotsave teShAmeko mochayitavyaH|
بەڵام تێکڕا هاواریان کرد، «ئەمە ببە! باراباسمان بۆ ئازاد بکە!» | 18 |
iti hetoste prochchairekadA prochuH, enaM dUrIkR^itya barabbAnAmAnaM mochaya|
ئەوەی لەبەر ڕاپەڕینێک کە لە شاردا ڕوویدابوو و لەبەر کوشتن فڕێدرابووە بەندیخانەوە. | 19 |
sa barabbA nagara upaplavavadhAparAdhAbhyAM kArAyAM baddha AsIt|
پیلاتۆس دیسان بانگی کردن، دەیویست عیسا ئازاد بکات. | 20 |
kintu pIlAto yIshuM mochayituM vA nChan punastAnuvAcha|
بەڵام هاواریان دەکرد: «لە خاچی بدە! لە خاچی بدە!» | 21 |
tathApyenaM krushe vyadha krushe vyadheti vadantaste ruruvuH|
بۆ جاری سێیەم پێی گوتن: «بۆ؟ ئەمە چ خراپەیەکی کردووە؟ من تاوانێکی تێدا نابینم کە سزایەکەی مردن بێت. لەبەر ئەوە تەمبێی دەکەم و ئازادی دەکەم.» | 22 |
tataH sa tR^itIyavAraM jagAda kutaH? sa kiM karmma kR^itavAn? nAhamasya kamapi vadhAparAdhaM prAptaH kevalaM tADayitvAmuM tyajAmi|
بەڵام ئەوان پێداگرییان کرد و بە دەنگی بەرز داوایان دەکرد لە خاچ بدرێت، جا بەمە قسەکەیان سەرکەوت. | 23 |
tathApi te punarenaM krushe vyadha ityuktvA prochchairdR^iDhaM prArthayA nchakrire;
پیلاتۆسیش بڕیاری دا داواکارییەکەیان جێبەجێ بکرێت. | 24 |
tataH pradhAnayAjakAdInAM kalarave prabale sati teShAM prArthanArUpaM karttuM pIlAta Adidesha|
ئەوەی لەبەر ڕاپەڕین و کوشتن فڕێدرابووە زیندانەوە ئازادی کرد، ئەوەی داوایان کرد، عیساشی دایە دەست خواستی ئەوان. | 25 |
rAjadrohavadhayoraparAdhena kArAsthaM yaM janaM te yayAchire taM mochayitvA yIshuM teShAmichChAyAM samArpayat|
کاتێک بردیان، شیمۆنی کورێنییان گرت کە لە کێڵگە دەهاتەوە، خاچەکەیان خستە سەر شانی تاکو بەدوای عیساوە هەڵیبگرێت. | 26 |
atha te yIshuM gR^ihItvA yAnti, etarhi grAmAdAgataM shimonanAmAnaM kurINIyaM janaM dhR^itvA yIshoH pashchAnnetuM tasya skandhe krushamarpayAmAsuH|
خەڵکێکی لە ڕادەبەدەر زۆر دوای کەوتبوون، هەروەها چەند ژنێک شینیان دەکرد و دەگریان. | 27 |
tato lokAraNyamadhye bahustriyo rudatyo vilapantyashcha yIshoH pashchAd yayuH|
عیسا ئاوڕی لێ دانەوە، فەرمووی: «کچانی ئۆرشەلیم بۆ من مەگریێن، بۆ خۆتان و منداڵەکانتان بگریێن. | 28 |
kintu sa vyAghuTya tA uvAcha, he yirUshAlamo nAryyo yuyaM madarthaM na ruditvA svArthaM svApatyArtha ncha ruditi;
ئەوەتا ڕۆژانێک دێت، تێیدا دەڵێن، خۆزگە دەخوازرێت بە نەزۆک و بەو سکانەی منداڵیان نەبووە و بەو مەمکانەی شیریان نەداوە. | 29 |
pashyata yaH kadApi garbhavatyo nAbhavan stanya ncha nApAyayan tAdR^ishI rvandhyA yadA dhanyA vakShyanti sa kAla AyAti|
ئەو کاتە «[بە چیاکان دەڵێن،”بەسەرماندا بڕووخێن!“بە گردەکانیش دەڵێن،”دامانپۆشن!“] | 30 |
tadA he shailA asmAkamupari patata, he upashailA asmAnAchChAdayata kathAmIdR^ishIM lokA vakShyanti|
ئەگەر ئەم شتانە بە داری سەوز بکەن، ئەی کە وشک بێت، چی دەبێت؟» | 31 |
yataH satejasi shAkhini chedetad ghaTate tarhi shuShkashAkhini kiM na ghaTiShyate?
دوو تاوانباری دیکەشیان هێنا تاکو لەگەڵ ئەودا بکوژرێن. | 32 |
tadA te hantuM dvAvaparAdhinau tena sArddhaM ninyuH|
کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی بە کاسەسەر ناودەبردرا، لەوێ لەگەڵ تاوانبارەکان لە خاچیان دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی. | 33 |
aparaM shiraHkapAlanAmakasthAnaM prApya taM krushe vividhuH; taddvayoraparAdhinorekaM tasya dakShiNo tadanyaM vAme krushe vividhuH|
عیساش فەرمووی: «باوکە، لێیان خۆشبە، چونکە نازانن چی دەکەن.» ئینجا بە تیروپشک جلەکانیان دابەش کرد. | 34 |
tadA yIshurakathayat, he pitaretAn kShamasva yata ete yat karmma kurvvanti tan na viduH; pashchAtte guTikApAtaM kR^itvA tasya vastrANi vibhajya jagR^ihuH|
خەڵکەکە ڕاوەستابوون سەیریان دەکرد، ڕابەرەکان گاڵتەیان پێ دەکرد و دەیانگوت: «خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، ئەگەر ئەمە مەسیحی خودایە، هەڵبژێردراوی خودایە، با خۆی ڕزگار بکات!» | 35 |
tatra lokasaMghastiShThan dadarsha; te teShAM shAsakAshcha tamupahasya jagaduH, eSha itarAn rakShitavAn yadIshvareNAbhiruchito. abhiShiktastrAtA bhavati tarhi svamadhunA rakShatu|
سەربازانیش دەهاتنە لای و گاڵتەیان پێ دەکرد، سرکەیان پێدەدا و | 36 |
tadanyaH senAgaNA etya tasmai amlarasaM datvA parihasya provAcha,
دەیانگوت: «ئەگەر تۆ پاشای جولەکەیت، خۆت ڕزگار بکە!» | 37 |
chettvaM yihUdIyAnAM rAjAsi tarhi svaM rakSha|
تەختەیەکیش لەژوور سەرییەوە داکوترابوو کە لەسەری نووسرابوو، «ئەمە پاشای جولەکەیە.» | 38 |
yihUdIyAnAM rAjeti vAkyaM yUnAnIyaromIyebrIyAkSharai rlikhitaM tachChirasa Urddhve. asthApyata|
یەکێک لە تاوانبارە هەڵواسراوەکان، کفری لە دژی دەکرد و دەیگوت: «ئایا تۆ مەسیح نیت؟ دەی خۆت و ئێمەش ڕزگار بکە.» | 39 |
tadobhayapArshvayo rviddhau yAvaparAdhinau tayorekastaM vinindya babhAShe, chettvam abhiShiktosi tarhi svamAvA ncha rakSha|
بەڵام ئەوی دیکە وەڵامی دایەوە و سەرزەنشتی کرد: «لە خودا ناترسی، کە تۆش هەمان سزات بەسەردا دراوە؟ | 40 |
kintvanyastaM tarjayitvAvadat, IshvarAttava ki nchidapi bhayaM nAsti kiM? tvamapi samAnadaNDosi,
سزای ئێمە دادپەروەرانەیە، لە جیاتی کردارەکانمان وەریدەگرین، بەڵام ئەم پیاوە هیچ هەڵەیەکی نەکردووە.» | 41 |
yogyapAtre AvAM svasvakarmmaNAM samuchitaphalaM prApnuvaH kintvanena kimapi nAparAddhaM|
ئینجا گوتی: «عیسا منت لەیاد بێت کاتێک وەک پاشا دێیتە ناو شانشینەکەتەوە.» | 42 |
atha sa yIshuM jagAda he prabhe bhavAn svarAjyapraveshakAle mAM smaratu|
پێی فەرموو: «ڕاستیت پێ دەڵێم: ئەمڕۆ لەگەڵ من لە بەهەشتدا دەبیت.» | 43 |
tadA yIshuH kathitavAn tvAM yathArthaM vadAmi tvamadyaiva mayA sArddhaM paralokasya sukhasthAnaM prApsyasi|
نزیکی کاتژمێر دوازدە، هەتا کاتژمێر سێ تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا، | 44 |
apara ncha dvitIyayAmAt tR^itIyayAmaparyyantaM ravestejasontarhitatvAt sarvvadesho. andhakAreNAvR^ito
چونکە ڕۆژ تاریک بوو. پەردەی پەرستگاش شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە. | 45 |
mandirasya yavanikA cha ChidyamAnA dvidhA babhUva|
عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «باوکە، ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم.» ئەمەی فەرموو و گیانی سپارد. | 46 |
tato yIshuruchchairuvAcha, he pita rmamAtmAnaM tava kare samarpaye, ityuktvA sa prANAn jahau|
سەرپەلەکە ئەم شتانەی بینی کە ڕوویدا، ستایشی خودای کرد و گوتی: «بەڕاستی ئەم کەسە بێتاوان بوو.» | 47 |
tadaitA ghaTanA dR^iShTvA shatasenApatirIshvaraM dhanyamuktvA kathitavAn ayaM nitAntaM sAdhumanuShya AsIt|
هەموو ئەو خەڵکەی بۆ ئەم دیمەنە کۆببوونەوە، کاتێک ئەوەیان بینی کە ڕوویدا، بە سنگکوتانەوە دەگەڕانەوە. | 48 |
atha yAvanto lokA draShTum AgatAste tA ghaTanA dR^iShTvA vakShaHsu karAghAtaM kR^itvA vyAchuTya gatAH|
بەڵام هەموو ناسیاوەکانی و ئەو ژنانەی لە جەلیلەوە دوای کەوتبوون، لە دوور ڕاوەستابوون و تەماشای ئەم شتانەیان دەکرد. | 49 |
yIsho rj nAtayo yA yA yoShitashcha gAlIlastena sArddhamAyAtAstA api dUre sthitvA tat sarvvaM dadR^ishuH|
ئەوە بوو ئەندامێکی ئەنجومەن ناوی یوسف بوو، کابرایەکی چاک و ڕاستودروست بوو، | 50 |
tadA yihUdIyAnAM mantraNAM kriyA nchAsammanyamAna Ishvarasya rAjatvam apekShamANo
لە ئەنجومەن و کردارەکەیان ڕازی نەبوو. خەڵکی ڕامە بوو کە شارێکی یەهودیایە، چاوەڕوانی شانشینی خودا بوو. | 51 |
yihUdideshIyo. arimathIyanagarIyo yUShaphnAmA mantrI bhadro dhArmmikashcha pumAn
ئەم چووە لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای کرد. | 52 |
pIlAtAntikaM gatvA yIsho rdehaM yayAche|
دایگرت و بە کەتان پێچایەوە، لە گۆڕێکی لە تاشەبەرد هەڵکەنراو داینا کە هەرگیز کەسی تێدا دانەنرابوو. | 53 |
pashchAd vapuravarohya vAsasA saMveShTya yatra kopi mAnuSho nAsthApyata tasmin shaile svAte shmashAne tadasthApayat|
ئەو ڕۆژە خۆ ئامادەکردن بوو، ئەوەندەی نەمابوو بۆ ڕۆژی شەممە. | 54 |
taddinamAyojanIyaM dinaM vishrAmavArashcha samIpaH|
ئەو ژنانەی لە جەلیلەوە لەگەڵ عیسا هاتبوون، دوای یوسف کەوتن، گۆڕەکە و تەرمەکەیان بینی چۆن دانرا. | 55 |
aparaM yIshunA sArddhaM gAlIla AgatA yoShitaH pashchAditvA shmashAne tatra yathA vapuH sthApitaM tachcha dR^iShTvA
ئینجا گەڕانەوە و بۆنوبەرامیان ئامادە کرد، بەڵام لە ڕۆژی شەممە بەگوێرەی ڕاسپاردەکە پشوویان دا. | 56 |
vyAghuTya sugandhidravyatailAni kR^itvA vidhivad vishrAmavAre vishrAmaM chakruH|