لەو کاتەدا کە هەزاران کەس کۆببوونەوە، بە جۆرێک یەکتریان پێشێل دەکرد، لە سەرەتادا عیسا ڕووی کردە قوتابییەکانی و فەرمووی: «ئاگاداری هەویرترشی فەریسییەکان بن، کە دووڕووییە. | 1 |
هنگامی که هزاران نفر جمع شده بودند، به طوری که یکدیگر را پایمال میکردند، عیسی نخست رو به شاگردان کرد و به ایشان فرمود: «از خمیرمایۀ فریسیها، یعنی از ریاکاری برحذر باشید! |
هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. | 2 |
زمان آن خواهد رسید که هر آنچه پنهان است، آشکار شود، و همگان از آنچه مخفی است، آگاه گردند. |
لەبەر ئەوە هەرچی لە تاریکیدا گوتووتانە، لە ڕووناکیدا دەبیسترێت، ئەوەش کە لە ژوورەوە بە چرپە گوتووتانە، بە دەنگی بەرز لە سەربانان ڕادەگەیەنرێت. | 3 |
هرآنچه در تاریکی گفتهاید، در روشنایی شنیده خواهد شد، و آنچه که در اتاقهای دربسته زمزمه کردهاید، بر بامها اعلام خواهد شد تا همه بشنوند! |
«دۆستانم پێتان دەڵێم، لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن و پاش ئەوە هیچی دیکەیان پێ ناکرێت. | 4 |
«ای دوستان من، از آنانی نترسید که قادرند فقط جسمتان را بکُشند، چون بعد از آن نمیتوانند کاری بکنند! |
بەڵام ئەوەتان پیشان دەدەم کە دەبێ لێی بترسن، لەوە بترسن کە دەسەڵاتی هەیە پاش کوشتن فڕێتانبداتە ناو دۆزەخ. بەڵێ پێتان دەڵێم، لەمە بترسن. (Geenna g1067) | 5 |
اما به شما خواهم گفت از که بترسید: از خدایی بترسید که هم قدرت دارد بکُشَد و هم به جهنم بیندازد. بله، از او باید ترسید. (Geenna g1067) |
ئایا پێنج چۆلەکە بە دوو فلس نافرۆشرێت؟ خودا هیچ یەکێک لەوانی لەبیر ناچێت. | 6 |
«قیمت پنج گنجشک چقدر است؟ دو پول سیاه. با وجود این، خدا حتی یکی از آنها را فراموش نمیکند! |
تەنانەت مووی سەریشتان هەمووی ژمێردراوە. کەواتە مەترسن ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن. | 7 |
حتی موهای سر شما نیز شمارش شده است. پس نگران نباشید، زیرا ارزش شما بیشتر از هزاران گنجشک است. |
«پێشتان دەڵێم: ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، کوڕی مرۆڤیش لەبەردەم فریشتەکانی خودا دانی پێدا دەنێت. | 8 |
«به شما میگویم، هر که نزد مردم مرا اقرار کند، من نیز که پسر انسان هستم، او را در حضور فرشتگان خدا، اقرار خواهم کرد. |
بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، لەبەردەم فریشتەکانی خودا نکۆڵی لێ دەکرێت. | 9 |
اما هر که مرا نزد مردم انکار کند، در حضور فرشتگان خدا انکار خواهد شد. |
ئەوەی قسە بە کوڕی مرۆڤ بڵێت، دەبەخشرێت. بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، نابەخشرێت. | 10 |
با این حال، هر سخنی که برضد پسر انسان گفته شود، قابل بخشایش است، اما هر که برضد روحالقدس سخن گوید، هرگز آمرزیده نخواهد شد. |
«کاتێک دەتانهێننە بەردەم کەنیشت و فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداران، نیگەران مەبن لەوەی کە چۆن بەرگری لە خۆتان بکەن و چی بڵێن، | 11 |
«هنگامی که شما را برای محاکمه، به کنیسههای یهود و نزد بزرگان و حاکمان میبرند، نگران نباشید که برای دفاع از خود، چه بگویید، |
چونکە ڕۆحی پیرۆز هەر لەو کاتەدا فێرتان دەکات پێویستە چی بڵێن.» | 12 |
چون روحالقدس همان لحظه به شما خواهد آموخت که چه بگویید.» |
یەکێکی ناو خەڵکەکە پێی گوت: «مامۆستا، بە براکەم بفەرموو میراتم لەگەڵ بەش بکات.» | 13 |
در این هنگام، شخصی از میان جمعیت به او گفت: «استاد، به برادرم بفرما که ارث پدرم را با من تقسیم کند!» |
بەڵام ئەو پێی فەرموو: «کابرا، کێ منی کردووە بە دادوەر یان بەشکەر بەسەرتانەوە؟» | 14 |
عیسی در پاسخ فرمود: «ای مرد، چه کسی مرا تعیین کرده که در میان شما قضاوت و حَکَمیّت کنم؟» |
بە خەڵکەکەی فەرموو: «ئاگاداربن و خۆتان لە هەموو جۆرە چاوچنۆکییەک بپارێزن، چونکە ژیانی مرۆڤ بە زۆری سامانەکەی نییە.» | 15 |
سپس فرمود: «مراقب باشید! از هر نوع طمع بپرهیزید، زیرا زندگی حقیقی به فراوانی ثروت بستگی ندارد.» |
ئینجا نموونەیەکی بۆ هێنانەوە: «مرۆڤێکی دەوڵەمەند، زەوییەکەی بەرهەمێکی زۆری دا. | 16 |
سپس این حکایت را برای ایشان بیان کرد: «شخصی ثروتمند از مزرعۀ خود محصولی فراوان به دست آورد. |
لە دڵی خۆیدا گوتی:”چی بکەم کە شوێنم نەبێ بەرهەمەکەمی لێ کۆبکەمەوە؟“ | 17 |
پس با خود اندیشیده، گفت:”چه باید بکنم؟ جایی برای انبار کردن محصول خود ندارم.“ |
«جا گوتی:”وا دەکەم، ئەمبارەکانم تێکدەدەم و گەورەتری دەکەم، لەوێدا هەموو دانەوێڵە و ماڵەکەم کۆدەکەمەوە. | 18 |
سپس به خود گفت:”دانستم چه کنم. انبارهای خود را خراب کرده، انبارهای بزرگتری خواهم ساخت، و تمام غلات و اموال خود را در آنها ذخیره خواهم کرد. |
بە خۆشم دەڵێم:’ئەی گیانم، ئەوەتا ماڵێکی زۆرت هەڵگرتووە کە بەشی چەندین ساڵ دەکات. بحەسێوە و بخۆ و بخۆوە و دڵشادبە.‘“ | 19 |
آنگاه به خود خواهم گفت: ای مردِ خوشبخت، تو برای چندین سال، محصول فراوان ذخیره کردهای! حالا دیگر آسوده باش و به عیش و نوش بپرداز و خوش بگذران!“ |
«بەڵام خودا پێی فەرموو:”ئەی گێلە، هەر ئەمشەو گیانت دەردەچێت. باشە ئەوەی کۆت کردووەتەوە، بۆ کێ دەبێت؟“ | 20 |
«اما خدا به او فرمود:”ای نادان! همین امشب جانت را خواهم گرفت. آنگاه اموالی که اندوختهای، به چه کسی خواهد رسید؟“ |
«بە هەمان شێوە دەبێ ئەو کەسەی گەنجینە بۆ خۆی کۆدەکاتەوە بەڵام لەلای خودا دەوڵەمەند نییە.» | 21 |
«این است سرنوشت کسی که در این دنیا مال و ثروت جمع کند، اما رابطهای غنی با خدا نداشته باشد.» |
بە قوتابییەکانی فەرموو: «خەم بۆ ژیانتان مەخۆن کە چی بخۆن، هەروەها بۆ جەستەتان کە چی بپۆشن. | 22 |
آنگاه به شاگردان خود فرمود: «پس نصیحت من این است که نگران زندگی روزمره خود نباشید، که آیا به اندازۀ کافی خوراک و پوشاک دارید یا نه. |
ژیان لە خواردن گرنگترە و جەستەش لە جلوبەرگ. | 23 |
زیرا زندگی از خوراک و بدن از پوشاک با ارزشتر است! |
سەیری قەلەڕەش بکەن کە نە تۆو دەکات و نە دروێنە، نە ئەمباری هەیە و نە کۆگا، بەڵام خودا بەخێوی دەکات. باشە ئێوە چەند لە باڵندە بەنرخترن! | 24 |
به کلاغها نگاه کنید؛ نه میکارند، نه درو میکنند و نه انبار دارند تا خوراک را ذخیره کنند، زیرا خدا روزی آنها را میرساند. اما شما با ارزشتر از پرندگان هستید! |
کێ لە ئێوە ئەگەر خەم بخوات، دەتوانێت یەک کاتژمێر لە تەمەنی خۆی زیاد بکات؟ | 25 |
آیا همۀ نگرانیهایتان میتواند یک لحظه به عمرتان بیفزاید؟ |
ئەگەر ئەو شتە بچووکانە لە توانای ئێوەدا نەبێت، بۆچی بۆ شتەکانی دیکە خەم دەخۆن؟ | 26 |
پس اگر با غصه خوردن، حتی قادر به انجام کوچکترین کار هم نیستید، پس چرا برای امور بزرگتر نگران و مضطرب میشوید؟ |
«سەیری گوڵی سەوسەن بکەن چۆن گەشە دەکات، نە خۆی ماندوو دەکات و نە دەڕێسێت. بەڵام پێتان دەڵێم: تەنانەت سلێمانیش لەوپەڕی شکۆمەندیدا وەک یەکێک لەوانەی نەپۆشیوە. | 27 |
«به گلهای وحشی نگاه کنید که چگونه رشد و نموّ میکنند. آنها نه کار میکنند و نه برای خود لباس میدوزند. با این حال به شما میگویم که سلیمان نیز با تمام فرّ و شکوه خود، هرگز لباسی به زیبایی آنها بر تن نکرد. |
ئەی کەم باوەڕینە، ئەگەر خودا ئەو گیایەی کە ئەمڕۆ لە کێڵگەیە و بەیانی دەخرێتە تەنوورەوە بەو شێوەیە بپۆشێت، ئیتر چەند زیاتر ئێوە پۆشتە دەکات؟ | 28 |
پس اگر خدا به فکر گلهای وحشی است که امروز هستند و فردا در تنور انداخته میشوند، چقدر بیشتر، ای کمایمانان، به فکر شماست. |
جا گرنگی بەوە مەدەن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە، خەم مەخۆن. | 29 |
برای خوراک نیز نگران نباشید که چه بخورید و چه بنوشید! غصه نخورید، چون خدا روزی شما را میرساند. |
هەموو ئەمانە بێباوەڕانی جیهان هەوڵی بۆ دەدەن، باوکیشتان دەزانێت پێویستتان بەمانە هەیە. | 30 |
زیرا بیایمانان برای این چیزها غصه میخورند، اما پدر آسمانی شما از قبل میداند به اینها نیاز دارید. |
بەڵکو داوای پاشایەتی ئەو بکەن، هەموو ئەمانەتان بۆ دابین دەکرێت. | 31 |
پس شما بهدنبال ملکوت خدا باشید، و او همهٔ نیازهای شما را برآورده خواهد ساخت. |
«مەترسە ئەی مێگەلی بچووک، چونکە باوکتان خۆشحاڵە شانشینەکەتان بداتێ. | 32 |
«پس ای گله کوچک من، نترسید! چون رضای خاطر پدر شما در این است که ملکوت را به شما عطا فرماید. |
ئەوەی هەتانە بیفرۆشن و بە خێر بیبەخشن. بۆ خۆتان جزدانێک دابین بکەن کە نەفەوتێت، سامانێک لە ئاسمان کە لەبن نایەت. لەوێ نە دز لێی نزیک دەبێتەوە و نە مۆرانە لێی دەدات، | 33 |
بنابراین، هر چه دارید بفروشید و به فقرا بدهید و گنج خود را در آسمان بیندوزید. در آسمان کیسهها هرگز پوسیده نمیشوند و به سرقت نمیروند و بید آنها را از بین نمیبرد. |
چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت. | 34 |
زیرا گنجتان هر جا باشد، دلتان نیز همان جا خواهد بود. |
«با پشتێنتان بەستراو و چراتان هەڵکراو بێت، | 35 |
«همواره لباس بر تن، برای خدمت آماده باشید و چراغدان خود را فروزان نگاه دارید! |
وەک ئەوانە بن کە چاوەڕێی گەورەکەیان دەکەن تاکو لە شایی بگەڕێتەوە، کە هاتەوە و لە دەرگای دا، دەستبەجێ لێی بکەنەوە. | 36 |
مانند خدمتکارانی باشید که منتظرند اربابشان از جشن عروسی بازگردد، و حاضرند هر وقت که برسد و در بزند، در را به رویش باز کنند. |
خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت کە گەورە دێتەوە دەبینێت ئێشکیان گرتووە. ڕاستیتان پێ دەڵێم، گەورەکە ناوقەدی خۆی دەبەستێت و کۆیلەکان دادەنیشێنێت، دێت و خزمەتیان دەکات. | 37 |
خوشا به حال آن خدمتکارانی که وقتی اربابشان میآید، بیدار باشند. یقین بدانید که او خود لباس کار بر تن کرده، آنان را بر سر سفره خواهد نشاند و به پذیرایی از ایشان خواهد پرداخت. |
جا ئەگەر لە نیوەی شەودا یان نزیکی بەرەبەیان بێتەوە و ئەوان بەو شێوەیە ببینێت، خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت. | 38 |
بله، خوشا به حال آن غلامانی که وقتی اربابشان میآید، بیدار باشند، خواه نیمهشب باشد، خواه سپیده دم! |
بەڵام ئەوەش بزانن: ئەگەر گەورەی ماڵ بزانێت لە چ کاتژمێرێک دز دێتە سەری، نایەڵێت ماڵەکەی ببڕدرێت. | 39 |
اگر صاحب خانه میدانست که دزد در چه ساعتی میآید، نمیگذاشت دزد وارد خانهاش شود. |
ئێوەش ئامادەبن، چونکە کوڕی مرۆڤ لە کاتێکدا دێتەوە کە بیری لێ ناکەنەوە.» | 40 |
پس شما نیز آماده باشید، زیرا پسر انسان هنگامی باز خواهد گشت که کمتر انتظارش را دارید.» |
پەترۆس گوتی: «گەورەم، ئەم نموونەیە بە ئێمە دەڵێی یان بە هەمووان؟» | 41 |
پطرس از عیسی پرسید: «خداوندا، آیا این را فقط برای ما میگویی یا برای همه؟» |
مەسیح فەرمووی: «ئەو سەرکارە دڵسۆز و ژیرە کێیە کە گەورەکەی دەیکاتە چاودێری کۆیلەکانی تاکو لە کاتی خۆیدا بەشە خۆراکیان بداتێ؟ | 42 |
عیسای خداوند در جواب فرمود: «خدمتگزار وفادار و دانا کسی است که اربابش بتواند او را به سرپرستی سایر خدمتگزاران خانهاش بگمارد تا خوراک آنان را بهموقع بدهد. |
خۆزگە دەخوازرێت بەو کۆیلەیە، ئەوەی کاتێک گەورەکەی دێتەوە دەبینێت ئاوا دەکات. | 43 |
خوشا به حال چنین خدمتگزاری که وقتی اربابش باز میگردد، او را در حال انجام وظیفه ببیند. |
ڕاستیتان پێ دەڵێم: بەسەر هەموو ماڵەکەیەوە دایدەنێت. | 44 |
یقین بدانید که او را ناظر تمام دارایی خود خواهد ساخت. |
بەڵام وای دابنێ کە ئەو کۆیلەیە لە دڵی خۆیدا دەڵێ:”گەورەکەم دوادەکەوێت،“ئیتر دەست دەکات بە لێدانی کۆیلە و کارەکەرەکانی دیکە، هەروەها دەخوات و دەخواتەوە و سەرخۆش دەبێت. | 45 |
«ولی اگر آن خدمتگزار با خود فکر کند که”اربابم به این زودی نمیآید،“و به آزار همکارانش بپردازد و وقت خود را به عیش و نوش و میگساری بگذراند، |
ئیتر گەورەی ئەو کۆیلەیە لە ڕۆژێکدا دێتەوە کە چاوەڕێی ناکات و لە کاتژمێرێک کە نایزانێت، ئەوسا پارچەپارچەی دەکات و بەشی لەگەڵ بێباوەڕان دەبێت. | 46 |
آنگاه در روزی که انتظارش را ندارد، اربابش باز خواهد گشت و او را به سختی تنبیه کرده، به سرنوشت خیانتکاران دچار خواهد ساخت. |
«ئەو کۆیلەیەش کە خواستی گەورەکەی دەزانێت، ئامادە نابێت و بە خواستی ئەو ناکات، زۆری لێ دەدرێت. | 47 |
«آن خدمتکاری که وظیفه خود را بداند و به آن عمل نکند، به سختی مجازات خواهد شد. |
بەڵام ئەوەی نازانێت و کردەوەکەی شایانی لێدانە، ئەوا کەمی لێ دەدرێ. ئەوەی زۆری دراوەتێ داوای زۆری لێ دەکرێت، ئەوەش زۆری لەلا دانراوە داوای زیاتری لێ دەکرێت. | 48 |
اما اگر کسی ندانسته عمل خلافی انجام دهد، کمتر مجازات خواهد شد. به هر که مسئولیت بزرگتری سپرده شود، بازخواست بیشتری نیز از او به عمل خواهد آمد. و نزد هر که امانت بیشتری گذاشته شود، از او مطالبه بیشتری نیز خواهد شد. |
«هاتووم تاکو ئاگر هەڵدەمە سەر زەوی، چەندە خوازیارم پێشوەخت گڕی گرتبێت! | 49 |
«من آمدهام تا بر روی زمین آتش داوری بیفروزم، و کاش هر چه زودتر این کار انجام شود! |
بەڵام ئازارێکم لە ڕێگایە و دەبێت پێیدا تێبپەڕم، چەند ناڕەحەتم هەتا تەواو دەبێت. | 50 |
اما پیش از آن، باید از تجربیاتی سخت بگذرم، و چقدر در اندوه هستم، تا آنها به پایان برسند! |
وا دەزانن من هاتووم ئاشتی بهێنمە سەر زەوی؟ پێتان دەڵێم: نەخێر، بەڵکو دووبەرەکی. | 51 |
«آیا گمان میبرید که آمدهام تا صلح به زمین بیاورم؟ نه! بلکه آمدهام تا میان مردم جدایی اندازم. |
لەمەودوا لە ماڵێکدا پێنجی تێدا دەبێت جیا دەبنەوە، سێ لە دوو و دوو لە سێ. | 52 |
از این پس خانوادهها از هم خواند پاشید، دو نفر به جانب من خواهند بود و سه نفر بر ضد من. |
باوک لە کوڕ و کوڕ لە باوک، دایک لە کچ و کچ لە دایک، خەسوو لە بووک و بووک لە خەسوو جیا دەبنەوە.» | 53 |
پدر علیه پسر و پسر علیه پدر، مادر علیه دختر و دختر علیه مادر، مادر شوهر علیه عروس و عروس علیه مادر شوهر.» |
دیسان بە خەڵکەکەی فەرموو: «کاتێک هەورێک دەبینن لە ڕۆژئاواوە بەدەردەکەوێت، خێرا دەڵێن:”بارانی بەدەمەوەیە،“هەر بەو شێوەیەش دەبێت. | 54 |
سپس رو به جماعت کرد و فرمود: «وقتی میبینید ابرها از سوی مغرب میآیند، میگویید که باران خواهد آمد و همانطور نیز میشود. |
کاتێکیش بای باشوور هەڵدەکات، دەڵێن:”گەرم دەبێت،“ئاواش دەبێت. | 55 |
و هنگامی که باد جنوبی میوزد، میگویید که امروز هوا گرم خواهد شد، و همانگونه نیز میشود. |
ئەی دووڕووان، دەزانن ڕووی زەوی و ئاسمان بخوێننەوە، چۆن نازانن ئەم سەردەمە بخوێننەوە؟ | 56 |
ای ریاکاران، شما میتوانید نشانههای هوای زمین و آسمان را تعبیر کنید، اما نمیدانید چگونه زمان حاضر را تعبیر نمایید! |
«هەروەها بۆچی بۆ خۆتان بە ڕاستی حوکم نادەن؟ | 57 |
چرا نمیخواهید حقیقت را بپذیرید؟ |
کاتێک لەگەڵ ڕکابەرەکەت بە ڕێگاوەی بۆ لای دادوەر، لە ڕێگا هەوڵ بدە کێشەکەت لەگەڵی ببڕێنیتەوە، ئەگینا ڕاتدەکێشێتە لای دادوەر و دادوەریش دەتداتە دەست پۆلیس، پۆلیسیش فڕێتدەداتە بەندیخانە. | 58 |
«وقتی کسی از تو شاکی است و تو را به دادگاه میبَرَد، سعی کن پیش از رسیدن به نزد قاضی، با او صلح کنی، مبادا تو را پیش قاضی بکشاند و قاضی تو را به مأمور تحویل دهد و مأمور تو را به زندان بیفکند. |
پێت دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە.» | 59 |
و اگر چنین شود، در زندان خواهی ماند، و تا دینار آخر را نپرداخته باشی، بیرون نخواهی آمد!» |