< لێڤییەکان 9 >
لە ڕۆژی هەشتەم، موسا هارون و کوڕەکانی و پیرانی ئیسرائیلی بانگکرد و | 1 |
And it came to pass on the eighth day, that Moses called for Aaron, and for his sons, —and for the elders of Israel;
بە هارونی گوت: «جوانەگایەک بۆ خۆت، بۆ قوربانی گوناه و بەرانێک بۆ قوربانی سووتاندن ببە، هەردووکیان ساغ بن و لەبەردەم یەزدان پێشکەشیان بکە. | 2 |
and said unto Aaron—Take for thyself a choice calf, as a sin-bearer, and a ram for an ascending-sacrifice, each without defect, —and bring them near before Yahweh;
لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلیش بدوێ و بڵێ:”گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه و جوانەگایەک و بەرخێکی یەک ساڵەی ساغ بۆ قوربانی سووتاندن و | 3 |
and unto the sons of Israel, shalt thou speak, saying, —Take ye a he-goat, as a sin-bearer, and a calf and a young sheep, each a year old, without defect for an ascending-sacrifice;
گایەک و بەرانێک بۆ قوربانی هاوبەشی بۆ سەربڕین لەبەردەم یەزدان ببەن، هەروەها پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بە زەیت شێلراو، چونکە ئەمڕۆ یەزدان بۆتان دەردەکەوێت.“» | 4 |
and an ox and a ram for peace-offerings, to sacrifice before Yahweh, and a meal-offering overflowed with oil, —for, to-day, doth, Yahweh, appear unto you.
ئەوەی موسا فەرمانی پێ کردبوو بردیانە پێش چادری چاوپێکەوتن و هەموو کۆمەڵەکە چوونە پێشەوە و لەبەردەم یەزدان وەستان. | 5 |
So they brought that which Moses commanded before the tent of meeting, —and all the assembly drew near, and stood before Yahweh.
موسا گوتی: «یەزدان فەرمانی ئەمەی داوە، دەیکەن، ئینجا شکۆمەندی یەزدانتان بۆ دەردەکەوێت.» | 6 |
And Moses said—This, is the thing which Yahweh hath commanded that ye shall do, —that the glory of Yahweh may appear unto you.
پاشان موسا بە هارونی گوت: «بڕۆ پێشەوە بۆ لای قوربانگاکە و قوربانی گوناهت و قوربانی سووتاندنەکەت بکە و کەفارەت بۆ خۆت و گەل بکە و قوربانی گەل بکە و کەفارەتیان بۆ بکە، هەروەک یەزدان فەرمانی دا.» | 7 |
and Moses said unto Aaron—Draw near unto the altar, and offer thy sin-bearer and thine ascending-sacrifice, and put a propitiatory-covering about thyself and about the people, —and offer the oblation of the people and put a propitiatory-covering about them, As Yahweh hath commanded.
ئیتر هارون چووە پێشەوە بۆ لای قوربانگەکە و جوانەگاکەی قوربانی گوناهی سەربڕی کە بۆ خۆی بوو. | 8 |
So Aaron drew near unto the altar, —and slew the sin-bearing calf which was for himself;
کوڕەکانی هارونیش خوێنەکەیان بۆ هێنا و ئەویش پەنجەی کردە ناو خوێنەکە و لەسەری قۆچەکانی قوربانگاکەی دا و خوێنەکەی ڕشتە بنکەی قوربانگاکە. | 9 |
and the sons of Aaron brought the blood unto him, and he dipped his finger in the blood, and put [thereof] upon the horns of the altar, —and the [remainder of the] blood, poured he out at the base of the altar;
پیوەکە و گورچیلەکان و ئەو پیوەی لەسەر جگەری قوربانییەکەی گوناه بوو لەسەر قوربانگاکە سووتاندی، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، | 10 |
and with the fat and the kidneys and the caul a from the liver, of the sin-bearer, made he a perfume at the altar, —As Yahweh commanded Moses.
بەڵام کەلاک و پێستەکەی لە دەرەوەی ئۆردوگاکە سووتاند. | 11 |
But, the flesh and the skin, consumed he with fire, outside the camp.
ئینجا قوربانی سووتاندنەکەی سەربڕی و کوڕەکانی هارون خوێنەکەیان دایێ، ئەویش بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا پرژاندی. | 12 |
Then slew he the ascending-sacrifice, —and the sons of Aaron presented unto him the blood, and he dashed it against the altar round about.
پاشان قوربانی سووتاندنەکەی ئەوانی دایێ بە پارچەکانی و سەرەکەیەوە، ئەویش لەسەر قوربانگاکە سووتاندی. | 13 |
And the ascending-sacrifice, presented they unto him piece by piece thereof also the head, —and he made a perfume upon the altar:
هەناو و قاچەکانیشی شوشت و لەسەر قوربانی سووتاندنەکە لەسەر قوربانگاکە سووتاندی. | 14 |
and he bathed the inwards and the legs, —and made a perfume upon the ascending-sacrifice at the altar.
ئینجا هارون قوربانییەکەی گەلی پێشکەش کرد، گیسکەکەی برد کە قوربانی بوو بۆ گوناهی گەل، سەری بڕی و بۆ گوناه کردی وەک ئەوەی یەکەم. | 15 |
Then brought he near the oblation of the people, —and took the sin-bearing goat which pertained to the people, and slew it and made therewith a sin-bearer, like the first.
هارون بەپێی مەراسیم قوربانی سووتاندنەکەی پێشکەش کرد. | 16 |
Then brought he near the ascending-sacrifice, —and offered it, according to the regulation,
هەروەها پێشکەشکراوەکەی دانەوێڵەی هێنا و مستی لێ پڕکرد و لەسەر قوربانگاکە سووتاندی، بێجگە لە قوربانی سووتاندنی بەیانی. | 17 |
Then brought he near the meal-offering, and filled his hand therefrom, and made a perfume upon the altar, —in addition to the ascending-sacrifice of the morning.
گایەکە و بەرانەکەی سەربڕی، قوربانی هاوبەشی کە بۆ گەلە و کوڕەکانی هارون خوێنەکەیان پێیدا، ئەویش بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا پرژاندی. | 18 |
Then slew he the ox, and the ram, as a peace-offering, which pertained unto the people, —and the sons of Aaron presented the blood unto him, and he dashed it against the altar, round about;
هەروەها پیوەکە لە گایەکە و دوگەکە لە بەرانەکە، ئەو پیوەش کە هەناو دادەپۆشێت و گورچیلەکان و ئەو پیوەی لەسەر جگەرە، | 19 |
and the portions of fat from the ox, —and from the ram, the fat-tail, and the covering, and the kidneys, and the caul of the liver;
ئەم پیوانەیان خستە سەر دوو سنگەکە. ئینجا هارون پیوەکەی لەسەر قوربانگاکە سووتاند، | 20 |
and they put the portions of fat upon the breasts, —and he made a perfume with the fat at the altar;
بەڵام هەروەک موسا فەرمانی دا، بۆ قوربانی بەرزکردنەوە لەبەردەم یەزدان، دوو سنگەکە و ڕانی ڕاستی بەرز کردەوە. | 21 |
but the breasts and the right shoulder, did Aaron wave as a wave-offering, before Yahweh, —as Moses commanded,
ئینجا هارون دەستی بەرەو گەل بەرزکردەوە و داوای بەرەکەتی بۆ کردن و لە پێشکەشکردنی قوربانی گوناه و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی، هاتە خوارەوە. | 22 |
Then Aaron lifted up his hands towards the people, and blessed them, —and he came down from offering the sin-bearer, and the ascending-sacrifice and the peace-offering.
ئینجا موسا و هارون چوونە ناو چادری چاوپێکەوتن و پاشان هاتنە دەرەوە و داوای بەرەکەتیان بۆ گەل کرد. ئیتر شکۆمەندی یەزدان بۆ هەموو گەل دەرکەوت. | 23 |
And when Moses and Aaron had entered into the tent of meeting, —and had come forth, and blessed the people, then appeared the glory of Yahweh, unto all the people;
ئاگرێک لەلایەن یەزدانەوە کڵپەی کرد، هات و لەسەر قوربانگاکە قوربانی سووتاندنەکە و پیوەکەی سووتاند. هەموو گەلیش بینییان و هاواریان کرد و بەسەر ڕوویاندا کەوتن. | 24 |
yea, there came forth fire from before Yahweh, and consumed upon the altar, the ascending-sacrifice and the portions of fat, —and all the people beheld and shouted, and fell down upon their faces.