< لێڤییەکان 8 >
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 1 |
Yahweh spoke to Moses, saying,
«هارون و کوڕەکانی ببە، لەگەڵ جلەکان و زەیتی دەستنیشانکردنەکە و جوانەگاکەی قوربانی گوناه و دوو بەرانەکە و سەبەتە نانە فەتیرەکە. | 2 |
“Take Aaron and his sons with him, the garments and the anointing oil, the bull for the sin offering, the two rams, and the basket of unleavened bread.
هەموو کۆمەڵیش لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن کۆبکەرەوە.» | 3 |
Assemble all the assembly at the entrance to the tent of meeting.”
موساش وەک یەزدان فەرمانی پێ کرد، ئاوای کرد، ئیتر کۆمەڵەکە لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن کۆبوونەوە. | 4 |
So Moses did as Yahweh commanded him, and the assembly came together at the entrance to the tent of meeting.
موسا بە کۆمەڵەکەی گوت: «یەزدان فەرمانی داوە ئەمە بکرێت.» | 5 |
Then Moses said to the assembly, “This is what Yahweh has commanded to be done.”
ئینجا موسا هارون و کوڕەکانی هێنایە پێشەوە و بە ئاو شوشتنی. | 6 |
Moses brought Aaron and his sons and washed them with water.
کراسەکەی لەبەر هارون کرد و کەمەربەندەکەی بۆ بەست، کەواکەی لەبەری کرد، ئێفۆدەکەی خستە سەر و بە پشتبەستی ئێفۆدەکە بەستی و توندی کرد. | 7 |
He put on Aaron the tunic and tied the sash around his waist, clothed him with the robe and put the ephod on him, and then he tied the ephod around him with the finely-woven waistband and bound it to him.
بەرسینەکەی لەبەری کرد و ئوریم و تومیمەکەی خستە ناو بەرسینەکە. | 8 |
He placed the breastpiece on him, and in the breastpiece he put the Urim and the Thummim.
مێزەرەکەشی خستە سەر سەری هارون. لەسەر مێزەرەکە بەلای پێشەوە پلێتە زێڕەکەی دانا کە تاجەگوڵینەی پیرۆزە، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. | 9 |
He set the turban on his head, and on the turban, in front, he set the golden plate, the holy crown, as Yahweh had commanded him.
ئینجا موسا زەیتی دەستنیشانکردنەکەی هێنا و چادرەکەی پەرستن و هەرچی تێیدا بوو دەستنیشانی کرد و تەرخانی کرد. | 10 |
Moses took the anointing oil, anointed the tabernacle and everything in it and set them apart to Yahweh.
حەوت جاریش بەسەر قوربانگاکەدا پرژاندی و قوربانگاکە و هەموو قاپوقاچاغەکانی و حەوزەکە و بنکەکەی دەستنیشان کرد بۆ تەرخانکردنیان. | 11 |
He sprinkled the oil on the altar seven times, and anointed the altar and all its utensils, and the washbasin and its base, to set them apart to Yahweh.
هەندێک لە زەیتی دەستنیشانکردنەکەشی لە سەری هارون دا و دەستنیشانی کرد بۆ تەرخانکردنی. | 12 |
He poured some of the anointing oil on Aaron's head and anointed him to set him apart.
موسا کوڕەکانی هارونی هێنایە پێشەوە و کراسی لەبەرکردن و کەمەربەندی بۆ بەستن و سەرپێچەکانی بۆ توند کردنەوە، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. | 13 |
Moses brought Aaron's sons and clothed them with tunics. He tied sashes around their waists and wrapped linen cloth around their heads, as Yahweh had commanded him.
ئینجا جوانەگاکەی قوربانی گوناهی هێنایە پێشەوە و هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری جوانەگاکەی گوناه دانا. | 14 |
Moses brought the bull for the sin offering, and Aaron and his sons laid their hands on the head of the bull that they had brought for the sin offering.
موسا سەری بڕی و هەندێک لە خوێنەکەی برد و بە پەنجەی دەستی خوێنەکەی لە هەموو قۆچەکانی قوربانگاکە دا بۆ ئەوەی قوربانگاکە پاک بکاتەوە. ئینجا پاشماوەی خوێنەکەی ڕشتە بنکەی قوربانگاکە. ئیتر تەرخانی کرد بۆ کەفارەتکردن بۆی. | 15 |
He killed it, and he took the blood and put it on the horns of the altar with his finger, purified the altar, poured out the blood at the base of the altar, and set it apart for God in order to make atonement for it.
موسا هەموو ئەو پیوەی کە هەناوی داپۆشیوە لەگەڵ ئەوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە و هەردوو گورچیلەکەی برد و لەسەر قوربانگاکە سووتاندنی. | 16 |
He took all the fat that was on the inner parts, the covering of the liver, and the two kidneys and their fat, and Moses burned it all on the altar.
بەڵام جوانەگاکەی بە پێست و گۆشت و ڕیخۆڵەکەیەوە لە دەرەوەی ئۆردوگاکە بە ئاگر سووتاند، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. | 17 |
But the bull, its hide, its meat, and its dung he burned outside the camp, as Yahweh had commanded him.
ئینجا بەرانەکەی قوربانی سووتاندنی هێنایە پێشەوە و هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری بەرانەکە دانا. | 18 |
Moses presented the ram for the burnt offering, and Aaron and his sons laid their hands on the head of the ram.
دوای ئەوە موسا سەری بڕی و خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا پرژاند. | 19 |
He killed it and sprinkled its blood against every side of the altar.
بەرانەکەی پارچەپارچە کرد و موسا سەرەکە و پارچەکان و پیوەکەی سووتاند. | 20 |
He cut the ram into pieces and burned the head and the pieces and the fat.
بەڵام هەناو و قاچەکانی بە ئاو شوشت، موسا هەموو بەرانەکەی لەسەر قوربانگاکەدا سووتاند، وەک قوربانی بە ئاگر، بۆنی خۆشی، قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. | 21 |
He washed the inner parts and the legs with water, and he burned the whole ram on the altar. It was a burnt offering and produced a sweet aroma, an offering made by fire to Yahweh as Yahweh had commanded Moses.
ئینجا بەرانی دووەم، بەرانی ئەرک پێ سپاردنەکەی هێنایە پێشەوە، هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری بەرانەکە دانا. | 22 |
Then Moses presented the other ram, the ram of consecration, and Aaron and his sons laid their hands on the head of the ram.
موسا سەری بڕی و لە خوێنەکەی برد و لە شلکەی گوێی ڕاستی هارونی دا، هەروەها لە پەنجە گەورەی دەستی ڕاست و پەنجە گەورەی پێی ڕاستی. | 23 |
Aaron killed it, and Moses took some of its blood and put it on the tip of Aaron's right ear, on the thumb of his right hand, and on the big toe of his right foot.
هەروەها کوڕەکانی هارونی هێنایە پێشەوە و لە خوێنەکەی هەڵگرت و لە شلکەی گوێی ڕاستیان و پەنجە گەورەی دەستی ڕاستیان و پەنجە گەورەی پێی ڕاستیانی دا، پاشان خوێنی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا پرژاند. | 24 |
He brought Aaron's sons, and he put some of the blood on the tip of their right ear, on the thumb of their right hand, and on the big toe of their right foot. Then Moses sprinkled its blood against every side of the altar.
لەدوای ئەوە پیو و دوگ و هەموو پیوەکەی هەناوی و سەر جگەر و گورچیلەکان و هەردوو گورچیلە و ڕانی ڕاستی برد. | 25 |
He took the fat, the fat tail, all the fat that was on the inner parts, the covering of the liver, the two kidneys and their fat, and the right thigh.
هەروەها لە سەبەتەی فەتیرەکە، ئەوەی لەبەردەم یەزدانە، نانێک و کولێرەیەک لەوەی بە زەیتە و ناسکە نانێکی برد و لەسەر پیوەکە و لەسەر ڕانە ڕاستەکەی دانا. | 26 |
Out of the basket of bread without yeast that was before Yahweh, he took one loaf without yeast, and one loaf of oiled bread, and one wafer, and placed them on the fat and on the right thigh.
هەمووی خستنە سەر دەستی هارون و کوڕەکانی و لەبەردەم یەزدان وەک قوربانی بەرزکردنەوە بەرزیان کردەوە. | 27 |
He put it all in the hands of Aaron and in the hands of his sons and waved them before Yahweh as a wave offering.
ئینجا موسا لە دەستیانی وەرگرت و لەگەڵ قوربانی سووتاندنەکە لەسەر قوربانگاکە سووتاندی، ئەوە قوربانی ئەرک پێ سپاردنە، بۆنی خۆشییە، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. | 28 |
Then Moses took them from off their hands and burned them on the altar for the burnt offering. They were a consecration offering and produced a sweet aroma. It was an offering made by fire to Yahweh.
هەروەها موسا سنگی بەرانی ئەرکسپاردنەکەی برد کە بەشی موسا بوو، وەک قوربانی بەرزکردنەوە لەبەردەم یەزدانی بەرزی کردەوە، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. | 29 |
Moses took the breast and waved it as a wave offering to Yahweh. It was Moses' share of the ram for the priests' ordination, as Yahweh had commanded him.
پاشان موسا لە زەیتی دەستنیشانکردنەکە و لە خوێنەکەی سەر قوربانگاکەی برد و بەسەر هارون و جلەکانی و بەسەر کوڕەکانی و جلی کوڕەکانی پرژاند. هارون و جلەکانی و کوڕەکانی و جلی کوڕەکانی پێ تەرخان کردن. | 30 |
Moses took some of the anointing oil and the blood that was on the altar; he sprinkled these on Aaron, on his clothes, on his sons, and on his sons' clothes with him. In this way he set apart Aaron and his clothes, and his sons and their clothes to Yahweh.
ئینجا موسا بە هارون و کوڕەکانی گوت: «گۆشتەکە لەبەردەم دەروازەی چادری چاوپێکەوتن لێبنێن و هەر لەوێش بیخۆن، لەگەڵ ئەو نانەی ناو سەبەتەکەش، قوربانی ئەرکسپاردن، وەک فەرمانم کرد و گوتم:”هارون و کوڕەکانی بیخۆن.“ | 31 |
So Moses said to Aaron and to his sons, “Boil the meat at the entrance to the tent of meeting, and there eat it and the bread that is in the basket of consecration, as I commanded, saying, 'Aaron and his sons will eat it.'
ئەوەی لە گۆشت و نانەکەش دەمێنێتەوە بە ئاگر بیسووتێنن، | 32 |
Whatever remains of the meat and of the bread you must burn.
لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتنیش دوور نەکەونەوە، حەوت ڕۆژ هەتا تەواوی ڕۆژەکانی ئەرکسپاردنتان، چونکە حەوت ڕۆژ ئەرکتان پێ دەسپێردرێت. | 33 |
You must not go out from the entrance of the tent of meeting for seven days, until the days of your ordination are fulfilled. For Yahweh will consecrate you for seven days.
هەروەک لەم ڕۆژەدا کرا، یەزدان فەرمانی داوە کە بکرێت بۆ کەفارەتکردن بۆتان. | 34 |
What has been done this day— Yahweh has commanded to be done to make atonement for you.
حەوت شەو و حەوت ڕۆژ لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن دەمێننەوە و وریابن بۆ پارێزگاری لە ئەرکەکانی یەزدان، ئیتر نامرن، چونکە ئاوا فەرمانم پێکراوە.» | 35 |
You will stay day and night for seven days at the entrance to the tent of meeting, and keep the command of Yahweh, so you will not die, because this is what I have been commanded.”
جا هارون و کوڕەکانی هەموو ئەو شتانەی یەزدان لە ڕێگەی موسا فەرمانی پێ کردبوو، کردیان. | 36 |
So Aaron and his sons did all the things which Yahweh had commanded them through Moses.