< لێڤییەکان 5 >
«”کاتێک کەسێک گوێی لە بانگەوازی ئاشکرا دەبێت بۆ شایەتیدان کە شایەتی بدات، بێدەنگ بوو لەوەی بینیبووی یان زانیبووی، ئەوا ئەو کەسە گوناهی کردووە و تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت. | 1 |
Om en själ syndar, så att hon hörer några bannor, och hon är dess vittne, eller det sett eller förfarit hafver, och icke hafver tillsagt, hon är brottslig till en missgerning.
«”یان ئەگەر یەکێک بەر شتێکی گڵاو کەوت، وەک کەلاکی ئاژەڵێکی کێوی گڵاو یان کەلاکی ئاژەڵێکی ماڵی گڵاو یان کەلاکی خشۆکێکی گڵاو، ئەگەر ئاگای لێ نەبوو و پاشان زانی، ئەوا تاوانبارە. | 2 |
Eller om en själ kommer vid något orent, antingen ett as af ett orent djur, eller af boskap, eller af matkar, och visste det icke, hon är oren, och är brottslig.
یان ئەگەر دەستی لە شتە گڵاوەکانی کەسێک دا لە هەموو گڵاوییەکانی کە پێی گڵاو دەبێت، ئاگای لێ نەبوو و پاشان زانی، ئەوا تاوانبارە. | 3 |
Eller om hon kommer vid ena orena mennisko, i hvad som helst orenhet der menniskan kan med oren varda, och visste det icke, och förnimmer det sedan, den är brottslig.
یان یەکێک هەڵەشە بوو لە سوێندخواردن، بۆ خراپە یان چاکە، لە هەموو ئەوەی مرۆڤ لە کاتی سوێندخواردن پەلەی لێ دەکات، بێ ئەوەی بزانێت و پاشان زانی، ئەوا ئەو کەسە لەو شتە تاوانبارە. | 4 |
Eller om en själ svär, så att henne går af munnen att göra illa eller väl, såsom ene mennisko väl händer att svärja, och visste det icke, och förnimmer det sedan, den varder brottslig på ett af detta.
ئەگەر یەکێک تاوانبار بوو بە شکاندنی بڕگەیەکی ئەو یاسایانەی کە ئاماژەی پێکرا، ئەوا دان بە گوناهەکەی دەنێت و | 5 |
När nu händer, att hon brottslig är på ettdera, och bekänner att hon derpå syndat hafver;
بە قوربانییەکەیەوە کە مێ بێت، بەرخ یان گیسک، بۆ تاوانەکەی دێتە لای یەزدان لەبەر ئەو گوناهەی کە کردوویەتی، قوربانی گوناه، کاهینەکەش کەفارەت بۆ گوناهەکەی دەکات. | 6 |
Så skall hon för detta hennes synds brott, som hon gjort hafver, bära fram Herranom af hjordenom ett får eller ena get, som foster haft hafver, till syndoffer; så skall Presten försona henne hennes synder.
«”ئەگەر دەستکورت بوو بۆ بەرخێک، با دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر وەک قوربانی بۆ یەزدان بهێنێت لەبەر تاوانەکەی کە گوناهی پێکردووە، یەکێکیان قوربانی گوناهە و ئەوەی دیکە قوربانی سووتاندن. | 7 |
Förmår hon icke ett får, så bäre Herranom för sitt brott, som hon brutit hafver, två turturdufvor, eller två unga dufvor; ena till syndoffer, den andra till bränneoffer;
دەیانهێنێت بۆ کاهینەکە و ئەویش یەکەم جار ئەوەی بۆ گوناهە پێشکەشی دەکات، سەری لەلای پشتەوە دەقرتێنێت بەڵام بە تەواوی لێی ناکاتەوە. | 8 |
Och bäre dem till Presten, han skall den första göra till syndoffer, och vrida halsen sönder af henne, och dock icke rifva hufvudet ifrå;
لە خوێنی قوربانی گوناهەکە بە لاتەنیشتی قوربانگاکەدا دەکات، ئەوەشی لە خوێنەکە دەمێنێتەوە، دەگوشرێتە بنکەی قوربانگاکە، ئەوە قوربانی گوناهە. | 9 |
Och stänka med syndoffrets blod på altarens vägg, och låta det blodet, som öfver är, utblöda på altarens botten; det är syndoffret.
ئەوەی دیکە بەپێی ڕێوڕەسم دەکاتە قوربانی سووتاندن، ئینجا کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. | 10 |
Den andra skall han göra till bränneoffer efter dess rätt; och alltså skall Presten försona henne hennes synd, som hon gjort hafver, och det varder henne förlåtet.
«”ئەگەر دەستکورت بوو دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر بهێنێت، قوربانییەکەی لەبەر ئەو گوناهەی کە کردوویەتی دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد دەبێتە قوربانی گوناه. زەیتی بەسەردا ناکات و بخووری سادەی لەسەر دانانێت، چونکە قوربانی گوناهە. | 11 |
Förmår hon icke två turturdufvor, eller två unga dufvor, så bäre fram sitt offer för sina synd, en tiondedel af ett epha semlomjöl till syndoffer; men ingen oljo skall han låta deruppå, eller rökelse låta komma deruppå; ty det är ett syndoffer.
دەیهێنێتە لای کاهینەکە و ئەویش پڕ بە مستی لێی دەبات، بەشی یادەوەرییەکەی و لەسەر قوربانگاکە لەسەر قوربانییە بە ئاگرەکانی بۆ یەزدان دەیسووتێنێت، ئەوە قوربانی گوناهە. | 12 |
Och han skall bärat fram till Presten, och Presten skall taga deraf en hand full till åminnelse, och bränna det upp på altaret Herranom till ett offer; detta är ett syndoffer.
بەم شێوەیە کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی لە هەر یەکێک لەوانە و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت، ئەوەی دەشمێنێتەوە بۆ کاهینەکە دەبێت، وەک چۆن پاشماوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە بە کاهینەکە دەدرێت.“» | 13 |
Och Presten skall så försona honom hans synd, som han gjort hafver, och det varder honom förlåtet. Och det skall höra Prestenom till, såsom ett spisoffer.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 14 |
Och Herren talade med Mose och sade:
«ئەگەر یەکێک سەرپێچییەکی کرد و سەبارەت بە شتە پیرۆزکراوەکانی یەزدان بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد، دەبێت لەبەر تاوانەکەی قوربانییەک بۆ یەزدان بهێنێت، بەرانێکی ساغی مێگەل بێت و بەو نرخەی بۆی دادەنێیت بە شاقلی زیو بەپێی شاقلی پیرۆزگا، ئەوە قوربانی تاوانە. | 15 |
Om en själ förtager sig, så att hon med ovetenhet syndar på något, som Herranom vigdt är; skall hon bära Herranom skuldoffer, en vädur af hjordenom utan vank, den två siklar silfver är värd, efter helgedomens sikel, till skuldoffer.
هەروەها قەرەبووی ئەو گوناهەش دەکاتەوە کە سەبارەت بە شتە پیرۆزکراوەکان کردوویەتی و پێنج یەکیشی لەسەر دادەنێت و دەیداتە کاهینەکە. کاهینەکە بە بەرانەکەی قوربانی تاوان کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. | 16 |
Dertill, hvad han syndat hafver på det vigda, skall han det igengifva, och ändå gifva femtedelen derutöfver, och skall gifvat Prestenom; han skall försona honom med skuldoffrets vädur, så varder det honom förlåtet.
«ئەگەر یەکێک گوناهی کرد و یەکێک لەوانەی کرد کە یەزدان فەرمانی داوە نەکرێن و نەیزانی، ئەوا تاوانبارە و تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت. | 17 |
Om en själ syndar, och gör emot något Herrans bud, det hon icke göra skulle, och visste det icke, hon är brottslig, och är skyldig åt den missgerningene;
بە بەرانێکی ساغی مێگەل و بەو نرخەی بۆی دادەنێیت، بە قوربانی تاوانەوە بۆ لای کاهینەکە دێت، کاهینەکەش لەو هەڵەیەی کە بەبێ ئەنقەست کردوویەتی کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. | 18 |
Och skall bära en vädur af hjordenom utan vank, den ett skuldoffer värd är, till Presten. Han skall försona honom hans ovetenhet, den han gjort hafver, och visste det icke, så varder det honom förlåtet.
ئەوە قوربانی تاوانە، چونکە تاوانێکی سەبارەت بە یەزدان کردووە.» | 19 |
Det är skuldoffret, till hvilket han Herranom brottslig är.