< لێڤییەکان 5 >

«”کاتێک کەسێک گوێی لە بانگەوازی ئاشکرا دەبێت بۆ شایەتیدان کە شایەتی بدات، بێدەنگ بوو لەوەی بینیبووی یان زانیبووی، ئەوا ئەو کەسە گوناهی کردووە و تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت. 1
Si un homme a péché en ce qu’il a entendu la parole de quelqu’un qui jurait, et qu’il soit témoin pour avoir vu ou su la chose, à moins qu’il ne la dénonce, il portera son iniquité.
«”یان ئەگەر یەکێک بەر شتێکی گڵاو کەوت، وەک کەلاکی ئاژەڵێکی کێوی گڵاو یان کەلاکی ئاژەڵێکی ماڵی گڵاو یان کەلاکی خشۆکێکی گڵاو، ئەگەر ئاگای لێ نەبوو و پاشان زانی، ئەوا تاوانبارە. 2
Un homme qui a touché quelque chose d’impur, soit un animal tué par une bête sauvage, ou mort de soi-même, soit tout reptile quelconque, et qui a oublié son impureté, est coupable, et il a failli;
یان ئەگەر دەستی لە شتە گڵاوەکانی کەسێک دا لە هەموو گڵاوییەکانی کە پێی گڵاو دەبێت، ئاگای لێ نەبوو و پاشان زانی، ئەوا تاوانبارە. 3
Et s’il a touché quelque chose d’impur d’un homme, selon toute impureté dont il a coutume d’être souillé, et que l’ayant oublié, il le reconnaisse ensuite, il sera coupable de délit.
یان یەکێک هەڵەشە بوو لە سوێندخواردن، بۆ خراپە یان چاکە، لە هەموو ئەوەی مرۆڤ لە کاتی سوێندخواردن پەلەی لێ دەکات، بێ ئەوەی بزانێت و پاشان زانی، ئەوا ئەو کەسە لەو شتە تاوانبارە. 4
Un homme qui a juré et prononcé par ses lèvres qu’il ferait ou mal ou bien, et qui a confirmé cette même chose par serment et par sa parole; puis, qui l’ayant oublié, reconnaît ensuite son délit,
ئەگەر یەکێک تاوانبار بوو بە شکاندنی بڕگەیەکی ئەو یاسایانەی کە ئاماژەی پێکرا، ئەوا دان بە گوناهەکەی دەنێت و 5
Qu’il fasse pénitence pour son péché,
بە قوربانییەکەیەوە کە مێ بێت، بەرخ یان گیسک، بۆ تاوانەکەی دێتە لای یەزدان لەبەر ئەو گوناهەی کە کردوویەتی، قوربانی گوناه، کاهینەکەش کەفارەت بۆ گوناهەکەی دەکات. 6
Et qu’il offre d’entre les troupeaux une jeune brebis, ou une chèvre; et le prêtre priera pour lui et pour son péché;
«”ئەگەر دەستکورت بوو بۆ بەرخێک، با دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر وەک قوربانی بۆ یەزدان بهێنێت لەبەر تاوانەکەی کە گوناهی پێکردووە، یەکێکیان قوربانی گوناهە و ئەوەی دیکە قوربانی سووتاندن. 7
Mais s’il ne peut offrir une brebis ou une chèvre, qu’il offre deux tourterelles ou deux petits de colombe au Seigneur, l’un pour le péché et l’autre en holocauste;
دەیانهێنێت بۆ کاهینەکە و ئەویش یەکەم جار ئەوەی بۆ گوناهە پێشکەشی دەکات، سەری لەلای پشتەوە دەقرتێنێت بەڵام بە تەواوی لێی ناکاتەوە. 8
Et il les donnera au prêtre, qui offrant le premier pour le péché, lui tournera la tête du côté des ailes, en sorte qu’elle reste attachée au cou et qu’elle n’en soit pas entièrement arrachée.
لە خوێنی قوربانی گوناهەکە بە لاتەنیشتی قوربانگاکەدا دەکات، ئەوەشی لە خوێنەکە دەمێنێتەوە، دەگوشرێتە بنکەی قوربانگاکە، ئەوە قوربانی گوناهە. 9
Il aspergera ensuite avec son sang la paroi de l’autel; mais tout ce qui sera de reste, il le fera distiller au pied de l’autel, parce que c’est pour le péché.
ئەوەی دیکە بەپێی ڕێوڕەسم دەکاتە قوربانی سووتاندن، ئینجا کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. 10
Quant à l’autre, il le brûlera en holocauste, comme cela à coutume de se faire; et le prêtre priera pour cet homme et pour son péché, et il lui sera pardonné.
«”ئەگەر دەستکورت بوو دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر بهێنێت، قوربانییەکەی لەبەر ئەو گوناهەی کە کردوویەتی دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد دەبێتە قوربانی گوناه. زەیتی بەسەردا ناکات و بخووری سادەی لەسەر دانانێت، چونکە قوربانی گوناهە. 11
Que si sa main ne peut offrir deux tourterelles ou deux petits de colombe, il offrira pour son péché la dixième partie d’un éphi de fleur de farine; il n’y mêlera point d’huile, et n’y mettra pas un seul grain d’encens, parce que c’est pour le péché;
دەیهێنێتە لای کاهینەکە و ئەویش پڕ بە مستی لێی دەبات، بەشی یادەوەرییەکەی و لەسەر قوربانگاکە لەسەر قوربانییە بە ئاگرەکانی بۆ یەزدان دەیسووتێنێت، ئەوە قوربانی گوناهە. 12
Et il la remettra au prêtre, qui en prenant une pleine poignée la brûlera sur l’autel en mémoire de celui qui l’aura offerte,
بەم شێوەیە کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی لە هەر یەکێک لەوانە و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت، ئەوەی دەشمێنێتەوە بۆ کاهینەکە دەبێت، وەک چۆن پاشماوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە بە کاهینەکە دەدرێت.“» 13
Priant pour lui et faisant des expiations; mais le reste, il l’aura comme un don.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 14
Le Seigneur parla encore à Moïse, disant:
«ئەگەر یەکێک سەرپێچییەکی کرد و سەبارەت بە شتە پیرۆزکراوەکانی یەزدان بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد، دەبێت لەبەر تاوانەکەی قوربانییەک بۆ یەزدان بهێنێت، بەرانێکی ساغی مێگەل بێت و بەو نرخەی بۆی دادەنێیت بە شاقلی زیو بەپێی شاقلی پیرۆزگا، ئەوە قوربانی تاوانە. 15
Si un homme manquant aux cérémonies, a péché par erreur dans des choses qui sont consacrées au Seigneur, il offrira pour son délit un bélier sans tache pris d’entre les troupeaux, qui peut être acheté deux sicles, selon le poids du sanctuaire;
هەروەها قەرەبووی ئەو گوناهەش دەکاتەوە کە سەبارەت بە شتە پیرۆزکراوەکان کردوویەتی و پێنج یەکیشی لەسەر دادەنێت و دەیداتە کاهینەکە. کاهینەکە بە بەرانەکەی قوربانی تاوان کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. 16
Et quant au dommage même qu’il a fait, il le restituera, et il y ajoutera par-dessus la cinquième partie, la remettra au prêtre, qui priera pour lui, en offrant le bélier, et il lui sera pardonné.
«ئەگەر یەکێک گوناهی کرد و یەکێک لەوانەی کرد کە یەزدان فەرمانی داوە نەکرێن و نەیزانی، ئەوا تاوانبارە و تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت. 17
Si un homme a péché par ignorance, et qu’il ait fait une des choses qui sont défendues par la loi du Seigneur, et que coupable de péché, il ait reconnu son iniquité,
بە بەرانێکی ساغی مێگەل و بەو نرخەی بۆی دادەنێیت، بە قوربانی تاوانەوە بۆ لای کاهینەکە دێت، کاهینەکەش لەو هەڵەیەی کە بەبێ ئەنقەست کردوویەتی کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. 18
Il offrira au prêtre un bélier sans tache pris d’entre les troupeaux, selon la mesure et l’estimation du péché: le prêtre priera pour lui parce qu’il l’a fait sans le savoir; et il lui sera pardonné,
ئەوە قوربانی تاوانە، چونکە تاوانێکی سەبارەت بە یەزدان کردووە.» 19
Parce que c’est par erreur qu’il a failli contre le Seigneur.

< لێڤییەکان 5 >