< لێڤییەکان 4 >
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 1 |
The Lord told Moses,
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ:”ئەگەر یەکێک بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد لە یەکێک لەو فەرمانانەی یەزدان کە نابێت بکرێت و یەکێکی لەوانە کرد، ئەمە دەبێت: | 2 |
“Tell the Israelites that these are the rules to handle cases of those who sin unintentionally against any of the Lord's commandments and do what is not permitted.
«”ئەگەر کاهینی دەستنیشانکراو گوناهی کرد و گەلی تووشی تاوان کرد، دەبێت جوانەگایەکی ساغ بۆ یەزدان پێشکەش بکات لەبەر ئەو گوناهەی کە کردوویەتی، قوربانی گوناهە. | 3 |
If it is the high priest who sins and brings guilt on everyone, he must present to the Lord a young bull without defects as a sin offering for his sin.
جوانەگاکە دەباتە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن لەبەردەم یەزدان و دەستی لەسەر جوانەگاکە دادەنێت و جوانەگاکە لەبەردەم یەزدان سەردەبڕێت. | 4 |
He must take the bull to the entrance of the Tent of Meeting before the Lord, put his hand on its head and kill it before the Lord.
ئینجا کاهینە دەستنیشانکراوەکە لە خوێنی جوانەگاکە دەبات و دەیباتە ناو چادری چاوپێکەوتن. | 5 |
Then the high priest shall take some of the bull's blood into the Tent of Meeting.
کاهینەکە پەنجەی دەکاتە ناو خوێنەکە و حەوت جار لەبەردەم یەزدان لێی دەپرژێنێت لەلای پەردەی پیرۆزگا. | 6 |
The high priest shall dip his finger in the blood and sprinkle some of it seven times before the Lord in front of the veil of the sanctuary.
کاهینەکە هەندێکیش لە خوێنەکە لە قۆچەکانی قوربانگای بخوورە بۆنخۆشەکە دەدات، ئەوەی لە چادری چاوپێکەوتنە لەبەردەم یەزدان، پاشماوەی خوێنی جوانەگاکەش دەڕژێنێتە بنکەی قوربانگای قوربانی سووتاندن کە لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتنە. | 7 |
The priest shall put some of the blood on the horns of the altar of aromatic incense that stands before the Lord in the Tent of Meeting. The rest of the bull's blood he is to pour out at the bottom of the altar of burnt offering at the entrance to the Tent of Meeting.
هەموو پیوی جوانەگای قوربانی بۆ گوناهەکە دەردەهێنێت، ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە و هەموو ئەو پیوەی لەسەر هەناوەکەیە، | 8 |
Then he shall remove all the fat from the bull of the sin offering: all the fat that covers the insides,
لەگەڵ دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە و ئەو پیوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە لێی دەکاتەوە. | 9 |
both kidneys with the fat on them by the loins, and the best part of the liver, which he is to remove together with the kidneys
هەروەک ئەو پیوەی لە گا قوربانی هاوبەشی دەکرێتەوە و کاهینەکە لەسەر قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن دەیانسووتێنێت. | 10 |
in the same way as the fat is removed from the bull of the peace offering. Then the priest shall then burn this on the altar of burnt offering.
بەڵام پێستی جوانەگاکە و هەموو گۆشتەکەی و سەر و قاچەکەی و هەناوی و ڕیخۆڵەکەی، | 11 |
But the skin of the bull, all its flesh, head, legs, insides and waste—
هەموو پاشماوەی جوانەگاکە دەباتە دەرەوەی ئۆردوگاکە بۆ شوێنێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم، کە بۆ شوێنی فڕێدانی خۆڵەمێش بێت و لەسەر دار دەیانسووتێنێت، لەسەر شوێنی فڕێدانی خۆڵەمێش دەسووتێنرێ. | 12 |
all the rest of it—he has to take outside the camp to a place that is ceremonially clean, where the ashes are dumped, and he must burn it on a wood fire there on the ash heap.
«”ئەگەر هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل بەبێ ئەنقەست گوناهێکیان کرد و یەکێک لەو شتانەیان کرد کە یەزدان فەرمانی داوە نەکرێت، تەنانەت ئەگەر گوناهەکە لەبەرچاوی ئەنجومەن شاردراوە بوو، ئەوا کاتێک درکیان کرد بەو تاوان و | 13 |
If the whole Israelite community goes astray unintentionally, and even though they are unaware of doing what is not permitted by any of the Lord's commandments, they are all still guilty.
دواتر گوناهەکە زانرا کە کردوویانە، دەبێت ئەنجومەن جوانەگایەک وەک قوربانی گوناه پێشکەش بکات و دەیهێننە بەردەم چادری چاوپێکەوتن. | 14 |
When they realize their sin, then they must bring a young bull as a sin offering and present it before the Tent of Meeting.
پیرانی کۆمەڵەکە لەبەردەم یەزدان دەستیان لەسەر سەری جوانەگاکە دادەنێن و جوانەگاکە لەبەردەم یەزدان سەردەبڕدرێت. | 15 |
The elders of Israel are to put their hands on its head and kill it before the Lord.
ئینجا کاهینی دەستنیشانکراو لە خوێنی جوانەگاکە دەباتە ناو چادری چاوپێکەوتن، | 16 |
Then the high priest shall take some of the bull's blood into the Tent of Meeting.
پەنجەی دەخاتە ناو خوێنەکە و حەوت جار لەلای پەردەکە لەبەردەم یەزدان دەیپرژێنێت. | 17 |
He shall dip his finger in the blood and sprinkle it seven times before the Lord in front of the veil.
هەندێک لە خوێنەکە لە قۆچەکانی قوربانگاکە دەدات کە لەبەردەم یەزدانە لە چادری چاوپێکەوتن و پاشماوەی خوێنەکەش لە بنکەی قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن دەڕێژێت کە لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتنە. | 18 |
He shall put some of the blood on the horns of the altar that stands before the Lord in the Tent of Meeting. Then he is to pour out the rest of the bull's blood at the bottom of the altar of burnt offering at the entrance to the Tent of Meeting.
هەموو پیوەکەی لێ دەکاتەوە و لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنێت. | 19 |
Then he shall remove all the fat from the bull and burn it on the altar.
چی لە جوانەگای قوربانی گوناه کرد ئاواش لەو جوانەگایە دەکات. کاهینەکە کەفارەتیان بۆ دەکات و لێخۆشبوونیان بۆ دەبێت. | 20 |
He shall offer this bull in the same way he did for the sin offering. This is how the priest will make them right, and they will be forgiven.
پاشان جوانەگاکە دەباتە دەرەوەی ئۆردوگاکە و دەیسووتێنێت هەروەک جوانەگای یەکەمی سووتاند، ئەوە قوربانی گوناهی کۆمەڵە. | 21 |
Then he shall take the bull outside the camp and burn it, just as he burned the bull previously mentioned. It is the sin offering for the whole community.
«”ئەگەر دەسەڵاتدارێک گوناهی کرد و بەبێ ئەنقەست یەکێک لەوانەی کرد کە یەزدانی پەروەردگاری فەرمانی داوە نەکرێت و تاوانبار بوو، | 22 |
If a leader sins unintentionally and does what is not permitted by any of the commandments of the Lord his God, he is guilty.
پاشان لە گوناهەکەی ئاگادار کرایەوە کە کردوویەتی، دەبێت قوربانییەکەی بهێنێت کە گیسکێکی نێری ساغ بێت. | 23 |
When he realizes his sin, he must bring a male goat without defects as his offering.
دەستی لەسەر سەری گیسکەکە دابنێت و سەری ببڕێت لەو شوێنەی کە قوربانی سووتاندنی لێ سەردەبڕدرێت لەبەردەم یەزدان. ئەوە قوربانی گوناهە، | 24 |
He must put his hand on the head of the goat and kill it at the place where the burnt offering is killed before the Lord. It is a sin offering.
کاهینەکەش بە پەنجەی لە خوێنی قوربانییەکەی گوناه دەبات و لە قۆچەکانی قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنی دەدات، پاشماوەی خوێنەکەی دەڕێژێتە بنکەی قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن. | 25 |
Then the priest is to take some of the blood of the sin offering with his finger and put it on the horns of the altar of burnt offering, and pour out the rest of the blood at the bottom of the altar.
هەموو پیوەکەشی لەسەر قوربانگاکە دەسووتێنێت وەک پیوی قوربانی هاوبەشی. کاهینەکە لە گوناهەکەی کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. | 26 |
He shall burn all its fat on the altar like the fat of the peace offerings. In this way the priest will make the man's sin right, and he will be forgiven.
«”ئەگەر یەکێک لە کۆمەڵگا بەبێ ئەنقەست گوناهی کرد، بەوەی یەکێک لەوانەی کرد کە یەزدان فەرمانی داوە نەکرێت و تاوانبار بوو، | 27 |
If any other Israelite sins unintentionally and does what is not permitted by any of the commandments of the Lord his God, he is guilty.
پاشان لە گوناهەکەی ئاگادار کرایەوە کە کردوویەتی، دەبێت قوربانییەکەی بهێنێت کە بزنێکی ساغ بێت، لەبەر گوناهەکەی کە کردوویەتی. | 28 |
When he realizes his sin, he must bring a female goat without defects as his offering for that sin.
لە شوێنی قوربانی سووتاندن دەستی لەسەر سەری قوربانییەکەی گوناه دادەنێت و سەری دەبڕێت. | 29 |
He must put his hand on the head of the sin offering and kill it at the place at the place of the burnt offering.
کاهینەکەش بە پەنجەی لە خوێنەکەی دەبات و لەسەر قۆچەکانی قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنی دەدات، پاشماوەی خوێنەکەشی دەڕێژێتە بنکەی قوربانگاکە. | 30 |
Then the priest is to take some of its blood with his finger and put it on the horns of the altar of burnt offering, and pour out the rest of the blood at the bottom of the altar.
هەموو پیوەکەشی لێ دەکاتەوە، وەک چۆن ئەو پیوەی لە قوربانی هاوبەشی کردەوە و کاهینەکە لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنێت. ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. | 31 |
He shall remove all its fat like the fat of the peace offerings and burn it on the altar and it will be to be accepted by the Lord. In this way the priest will make the man's sin right, and he will be forgiven.
«”ئەگەر قوربانییەکەی بەرخ بوو بۆ قوربانی گوناه، دەبێت مێینە و ساغ بێت. | 32 |
If he brings a lamb as a sin offering, he is to bring a female without defects.
دەستی لەسەر سەری قوربانییەکەی گوناه دادەنێت و وەک قوربانی گوناه سەری دەبڕێت، لەو شوێنەی قوربانی سووتاندنی تێدا سەردەبڕدرێت. | 33 |
He must put his hand on the head of the sin offering and kill it as a sin offering at the place at the place where the burnt offering is killed.
کاهینەکە بە پەنجەی لە خوێنی قوربانییەکەی گوناه دەبات و لەسەری قۆچەکانی قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنی دەدات و هەموو خوێنەکەش دەڕێژێتە بنکەی قوربانگاکە. | 34 |
Then the priest is to take some of its blood with his finger and put it on the horns of the altar of burnt offering, and pour out the rest of the blood at the bottom of the altar.
هەموو پیوەکەشی لێ دەکاتەوە هەروەک ئەو پیوەی لە بەرخی قوربانی هاوبەشی دەکرێتەوە، کاهینەکە لەسەر قوربانگاکە لەسەر قوربانییە بە ئاگرەکانی بۆ یەزدان دەیسووتێنێت. بەم شێوەیە کاهینەکە کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی و لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. | 35 |
He shall remove all its fat like the fat of the lamb is removed from the peace offerings and burn it on the altar and it will be to be accepted by the Lord. In this way the priest will make the man's sin right, and he will be forgiven.