< لێڤییەکان 3 >
«”ئەگەر قوربانییەکەی قوربانی هاوبەشی بوو، لە گاگەل پێشکەشی کرد، نێر یان مێ دەبێت ساغ بێت و بیهێنێتە بەردەم یەزدان. | 1 |
“‘Si su ofrenda es un sacrificio de paz, si la ofrece de entre los rebaños, sea macho o hembra, la ofrecerá sin defecto ante Yahvé.
دەستی لەسەر سەری قوربانییەکەی دادەنێت و لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن سەری دەبڕێت. نەوەی هارون کە کاهینەکانن، خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن. | 2 |
Pondrá su mano sobre la cabeza de su ofrenda y la matará a la puerta de la Tienda de Reunión. Los hijos de Aarón, los sacerdotes, rociarán la sangre alrededor del altar.
لە قوربانی هاوبەشیش، بەم جۆرە قوربانی بە ئاگر پێشکەشی یەزدان دەکرێت: هەموو هەناوی و ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە، | 3 |
Del sacrificio de paz ofrecerá una ofrenda encendida a Yahvé. La grasa que cubre las vísceras, y toda la grasa que está sobre las vísceras,
هەر دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە، هەروەها ئەو پیوەی لەسەر جگەرەکەیە کە لەگەڵ دوو گورچیلەکە لێ دەکرێتەوە. | 4 |
y los dos riñones, y la grasa que está sobre ellos, que está junto a los lomos, y la cubierta del hígado, con los riñones, la quitará.
نەوەی هارونیش لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنن، لەسەر ئەو قوربانی سووتاندنەی لەسەر دارەکانی سەر ئاگرەکەیە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. | 5 |
Los hijos de Aarón lo quemarán en el altar, sobre el holocausto que está sobre la leña que está sobre el fuego; es una ofrenda hecha por el fuego, de aroma agradable para Yahvé.
«”ئەگەر قوربانییەکەی لە مەڕوماڵات بوو، قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان، نێر یان مێی ساغ پێشکەش دەکات. | 6 |
“‘Si su ofrenda para un sacrificio de paz a Yahvé es del rebaño, ya sea macho o hembra, la ofrecerá sin defecto.
ئەگەر قوربانییەکەی بەرخ بوو، لەبەردەم یەزدان پێشکەشی دەکات. | 7 |
Si ofrece un cordero como ofrenda, lo ofrecerá delante de Yahvé;
دەستی لەسەر سەری قوربانییەکەی دادەنێت و لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن سەری دەبڕێت و نەوەی هارون خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن. | 8 |
y pondrá su mano sobre la cabeza de su ofrenda, y la matará delante de la Tienda del Encuentro. Los hijos de Aarón rociarán su sangre alrededor del altar.
لە قوربانی هاوبەشییەکەش پیوەکەی وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش دەکرێت. دوگەکەی بە تەواوی لەلای دوا بڕبڕەی پشتەوە لێ دەکاتەوە لەگەڵ ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە و هەموو ئەو پیوەی بەسەر هەناویەوەیە، | 9 |
Del sacrificio de paz ofrecerá una ofrenda encendida a Yahvé; su grasa, toda la grasa de la cola, la quitará junto a la espina dorsal; y la grasa que cubre las vísceras, y toda la grasa que está sobre las vísceras,
لەگەڵ دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە و ئەو پیوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە لێی دەکاتەوە. | 10 |
y los dos riñones, y la grasa que está sobre ellos, que está junto a los lomos, y la cubierta del hígado, con los riñones, la quitará.
کاهینەکەش وەک خواردن لەسەر قوربانگا دەیانسووتێنێت، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. | 11 |
El sacerdote lo quemará sobre el altar: es el alimento de la ofrenda hecha por fuego a Yahvé.
«”ئەگەر قوربانییەکەشی گیسک بوو، نێر یان مێ، لەبەردەم یەزدان پێشکەشی دەکات، | 12 |
“‘Si su ofrenda es un macho cabrío, lo ofrecerá ante Yahvé.
دەستی لەسەر سەری دادەنێت و لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن سەری دەبڕێت. نەوەی هارون خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن، | 13 |
Pondrá su mano sobre su cabeza y lo matará delante de la Tienda del Encuentro; y los hijos de Aarón rociarán su sangre alrededor del altar.
لەوەوە قوربانی بە ئاگرەکەی بۆ یەزدان پێشکەش دەکرێت. ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە و هەموو ئەو پیوەی لەسەر هەناوەکەیە، | 14 |
Ofrecerá de ella, como ofrenda encendida a Yahvé, la grasa que cubre las vísceras, y toda la grasa que está sobre las vísceras,
لەگەڵ دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە و ئەو پیوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە لێی دەکاتەوە، | 15 |
y los dos riñones, y la grasa que está sobre ellos, que está junto a los lomos, y la cubierta del hígado, con los riñones, los quitará.
کاهینەکەش وەک خواردن لەسەر قوربانگا دەیانسووتێنێت. قوربانی بە ئاگرە، بۆنی خۆشییە، هەموو پیوەکە هی یەزدانە. | 16 |
El sacerdote los quemará sobre el altar: es el alimento de la ofrenda hecha por el fuego, para un aroma agradable; toda la grasa es de Yahvé.
«”ئەمە فەرزێکی هەتاهەتاییە نەوە دوای نەوە لە هەموو نشینگەکانتاندا، نە پیو و نە خوێن مەخۆن.“» | 17 |
“‘Será un estatuto perpetuo a través de vuestras generaciones en todas vuestras moradas, que no comeréis ni grasa ni sangre.’”