< لێڤییەکان 27 >
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو | 1 |
És szólt az Örökkévaló Mózeshez, mondván:
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”ئەگەر کەسێک کەسێکی بۆ یەزدان نەزر کرد، ئەوا ئاوای دەخەمڵێنێت، | 2 |
Szólj Izrael fiaihoz és mondd nekik: Ha valaki kiváló fogadalmat tesz, becslésed szerint való személyeket az Örökkévalónak.
ئەگەر خەمڵاندنەکەت بۆ نێرێکی تەمەن بیست هەتا شەست ساڵ بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت پەنجا شاقل زیو بەگوێرەی شاقلی پیرۆزگا دەبێت. | 3 |
akkor legyen becslésed férfiszemélyre nézve, húszévestől hatvanévesig legyen becslésed ötven sékel ezüst, a szentség sékelje szerint.
ئەگەر مێینەش بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت سی شاقل دەبێت. | 4 |
Ha pedig nőszemély az, legyen becslésed harminc sekel.
ئەگەر تەمەنی پێنج هەتا بیست ساڵ بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت بیست شاقل بۆ نێر و دە شاقل بۆ مێ دەبێت. | 5 |
Ha pedig ötévestől húszévesig levő, akkor legyen becslésed a férfiszemélyre nézve húsz sékel, a nőszemélyre nézve pedig tíz sékel.
ئەگەر تەمەنی مانگێک هەتا پێنج ساڵ بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت پێنج شاقل زیو بۆ نێر و سێ شاقل زیو بۆ مێ دەبێت. | 6 |
Ha pedig egyhónapostól ötévesig levő, akkor legyen becslésed a férfiszemélyre nézve öt sékel ezüst, a nőszemélyre nézve pedig becslésed három sékel ezüst.
ئەگەر تەمەنی شەست ساڵ و بەرەو سەرەوە بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت پازدە شاقل بۆ نێر و دە شاقل بۆ مێ دەبێت. | 7 |
Ha pedig hatvanévestől fölfelé levő, ha férfiszemély, akkor legyen becslésed tizenöt sékel, nőszemélyre nézve pedig tíz sékel.
ئەگەر کەسێک نەزری کرد و ئەو کەسە هەژار بوو و ئەو خەمڵاندنەی لە توانادا نەبوو، ئەوا نەزرەکە دەهێنێتە بەردەم کاهین و کاهینەکەش بۆی دەخەمڵێنێت. بەگوێرەی توانای ئەو کەسەی نەزرەکەی کردووە کاهینەکە بۆی دەخەمڵێنێت. | 8 |
De ha szegényebb becslésednél, akkor állítsa őt a pap elé és becsülje meg a pap; aszerint, amint jut a fogadalmat tevőnek, vagyonából, becsülje meg a pap.
«”ئەگەر نەزرەکە ئاژەڵ بێت، لەوانەی پەسەندە وەک قوربانی بۆ یەزدان، ئەوا هەموو ئەوەی لێی دەدرێت بە یەزدان، پیرۆز دەبێت. | 9 |
És ha barom az, amelyből áldoznak áldozatot az Örökkévalónak, minden, amit ad abból az Örökkévalónak, szent legyen.
پێویستە نەیگۆڕێت و ئاڵوگۆڕی پێ نەکات، باش بە خراپ یان خراپ بە باش، ئەگەر ئاژەڵێکی بە ئاژەڵێکی دیکە ئاڵوگۆڕ کرد، ئەوا هەردوو ئاژەڵەکە پیرۆز دەبن. | 10 |
Ne változtassa el és ne cserélje ki, jót rosszal vagy rosszat jóval; és ha kicserélne barmot barommal, akkor legyen az és amellyel kicserélte, szent.
ئەگەر نەزرەکە بەپێی ڕێوڕەسم ئاژەڵێکی گڵاو بوو، لەوانەی کە قبوڵ نییە وەک قوربانی بۆ یەزدان، ئەوا پێویستە ئاژەڵەکە بهێنرێتە بەردەم کاهین. | 11 |
Ha azonban bármely tisztátalan barom az, melyből nem áldoznak áldozatot az Örökkévalónak, akkor állítsa a barmot a pap elé.
جا نرخەکەی دەخەمڵێنێت، هەر چۆنێک بێت باش یان خراپ، ئەو نرخەی کاهین دەیخەمڵێنێت، هەر ئەوە دەبێت. | 12 |
És becsülje meg azt a pap akár jó, akár rossz; amint a pap becsüli azt, úgy maradjon.
جا ئەگەر خاوەنەکەی ویستی ئاژەڵەکە بکڕێتەوە، ئەوا پێویستە پێنج یەک بخاتە سەر خەمڵاندنەکە. | 13 |
Ha pedig kiváltja azt, akkor toldja hozzá ötödrészét becslésedhez.
«”ئەگەر یەکێک ماڵەکەی تەرخان کرد هەتا بۆ یەزدان پیرۆزکراو بێت، ئەوا کاهینەکە دەیخەمڵێنێت باش بێت یان خراپ، کاهینەکە چۆنی بخەمڵێنێت ئاوا دەبێت. | 14 |
Ha valaki szenteli a házát szentségül az Örökkévalónak, becsülje meg a pap, akár jó, akár rossz; amint a pap becsüli azt, úgy maradjon.
ئەگەر ئەو کەسە ویستی ماڵە تەرخانکراوەکەی بکڕێتەوە ئەوا پێنج یەکی نرخی خەمڵاندنەکە دەخاتە سەری و دەبێتەوە هی خۆی. | 15 |
És ha a szentelő kiváltja a házát, toldja hozzá becslésed pénzének ötödrészét és az övé legyen.
«”ئەگەر کەسێک بەشێکی لە کێڵگەکەی موڵکی خێزانی خۆی بۆ یەزدان تەرخان کرد، ئەوا خەمڵاندنەکە بەگوێرەی تۆوکردن تێیدا دەبێت، جێی حۆمەرێک تۆوی جۆ بە پەنجا شاقل زیو دەبێت. | 16 |
Ha pedig örökségének földjéből szentel valaki az Örökkévalónak, akkor legyen becslésed az ő vetése szerint, egy chómer árpának vetése ötven sékel ezüstbe számítva.
ئەگەر لە ساڵی یۆبیلدا کێڵگەکەی تەرخان کرد، ئەوا بەگوێرەی ئەو خەمڵاندنەی کە دانراوە دەمێنێتەوە. | 17 |
Ha a jóbélévtől kezdve, szenteli mezejét, becslésed szerint maradjon az.
بەڵام ئەگەر لەدوای ساڵی یۆبیل کێڵگەکەی تەرخان کرد، ئەوا کاهینەکە بەگوێرەی ئەو ساڵانەی ماوەتەوە بۆ ساڵی ئایندەی یۆبیل، نرخەکەی بۆ دەژمێرێت. لە خەمڵاندنەکە کەم دەکاتەوە. | 18 |
Ha pedig a jóbél után szenteli mezejét akkor számítsa neki a pap a pénzt az évek száma szerint, melyek hátra vannak a jóbélévig és az vonassék le becslésedből.
ئەگەر ئەو کەسەی کێڵگەکەی تەرخان کردووە ویستی کێڵگەکە بکڕێتەوە، ئەوا پێنج یەکی نرخی خەمڵاندنەکە دەخاتە سەری و کێڵگەکە بۆ ئەو دەبێت. | 19 |
És ha kiváltja a mezőt, aki azt szenteli akkor toldja hozzá becslésed pénzének ötödrészét és az övé marad.
بەڵام ئەگەر کێڵگەکەی نەکڕییەوە یان کێڵگەکەی بە کەسێکی دیکە فرۆشت، ئەوا ئیتر ناکڕدرێتەوە، | 20 |
De ha nem váltja ki a mezőt, vagy ha eladta a mezőt másnak, nem váltható többé ki.
بەڵکو کێڵگەکە لە ساڵی یۆبیل ئازاد دەکرێت، پیرۆز دەبێت، وەک کێڵگەی ڕاگیراو بۆ یەزدان. ئەو کاتە دەبێتە موڵکی کاهینەکان. | 21 |
És legyen a mező, mikor fölszabadul a jóbélben, szent az Örökkévalónak, mint a szentelt mező a papé legyen örökségül.
«”ئەگەر کێڵگەیەکی کڕاوی بۆ یەزدان تەرخان کرد، کە لە کێڵگەکانی موڵکی خێزانی نەبوو، | 22 |
Ha pedig vett mezejét, mely nem örökségéből való, szenteli az Örökkévalónak,
ئەوا کاهینەکە بڕی خەمڵاندنەکەی بۆ دەژمێرێت هەتا ساڵی یۆبیل، جا کەسەکە لەو ڕۆژە نرخی خەمڵاندنەکە دەدات، وەک تەرخانکراوی پیرۆز بۆ یەزدان. | 23 |
akkor számítsa neki a pap becslésed összegét a jóbélévig, és ő adja meg becslésedet azon a napon szentségül az Örökkévalónak.
لە ساڵی یۆبیلیش کێڵگەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لێی کڕیوە، بۆ خاوەنی ڕەسەنی زەوییەکە. | 24 |
A jóbélévben visszaszármazik a mező ahhoz, akitől vette, akinek az öröksége az országban.
هەموو خەمڵاندنەکەش بەپێی شاقلی پیرۆزگا دەبێت، هەر شاقلێک بیست گیرە دەبێت. | 25 |
Minden becslésed a szentség sékele szerint legyen; húsz géra legyen a sékel.
«”بەڵام هەر نۆبەرەیەکی ئاژەڵ کە وەک نۆبەرە بۆ یەزدان جیا دەکرێتەوە، با کەس تەرخانی نەکات، گا بێت یان بەران ئەوا بۆ یەزدانە؛ | 26 |
Csak az elsőszülöttet, mely mint elsőszülött az Örökkévalóé a baromból, azt nem szentelheti senki, akár ökör, akár bárány, az Örökkévalóé az.
ئەگەر لە ئاژەڵە گڵاوەکان بوو، ئەوا بەگوێرەی خەمڵاندنەکە دەیکڕێتەوە و پێنج یەکیشی دەخاتە سەر. ئەگەر نەیکڕییەوە ئەوا بەگوێرەی خەمڵاندنەکە دەفرۆشرێت. | 27 |
Ha pedig tisztátalan baromból való, akkor váltsa ki becslésed szerint és toldja hozzá ötödrészét; ha pedig nem váltja ki, akkor adassék el becslésed szerint.
«”بەڵام هەموو ڕاگیراوێک کە مرۆڤ بۆ یەزدانی تەرخان دەکات لە هەموو ئەوانەی هەیەتی، لە خەڵک و ئاژەڵ و کێڵگەکانی موڵکی خۆی، ئەوا نافرۆشرێت و ناکڕدرێتەوە، هەموو ڕاگیراوێک هەرەپیرۆزە بۆ یەزدان. | 28 |
De minden átokszentség, amit szentel valaki az Örökkévalónak, mindenből, ami az övé, emberből, baromból vagy öröksége mezejéből, az ne adassék el és ne váltassék ki; minden átokszentség szentek szentje az Örökkévalónak.
«”هەرکەسێک تەرخانکراو بێت بۆ قڕکردن بە بارمتە ناکڕدرێتەوە، دەبێت بکوژرێت. | 29 |
Minden átokszentség, amit szentelnek emberből, nem váltható ki, ölessék meg.
«”هەموو دەیەکی زەوی لە دانەوێڵەی زەوی و بەروبوومی درەختەکان بۆ یەزدانە، پیرۆزە بۆ یەزدان. | 30 |
A földnek minden tizede, a föld vetéséből a fának gyümölcséből az Örökkévalóé; szent az az Örökkévalónak.
ئەگەر کەسێک هەندێک لە دەیەکەکەی خۆی کڕییەوە، ئەوا پێنجیەکی دەخاتە سەر، | 31 |
Ha pedig ki akar váltani valaki a tizedéből, ötödét toldja hozzá.
بەڵام گاگەل و مێگەل دەیەمی هەر ئاژەڵێک بەژێر گۆچانی شواندا تێبپەڕێت، ئەوا پیرۆز دەبێت بۆ یەزدان. | 32 |
Marhának és apró jószágnak minden tizede, mindaz, ami átmegy a vessző alatt – a tizedik szent legyen az Örökkévalónak.
نابێت تەماشا بکرێت ئاخۆ باشە یان خراپ و ئاڵوگۆڕی پێ ناکات، ئەگەر ئاڵوگۆڕی پێکرد، ئەوا هەردوو ئاژەڵەکە و ئالۆگۆڕکراوەکە پیرۆز دەبن بۆ یەزدان، ناکڕدرێنەوە.“» | 33 |
Ne válogassa meg, jó-e rossz-e, és ne cserélje el; ha pedig elcserélné, legyen az és cseréje – szent legyen, nem váltható ki.
ئەمانە ئەو فەرمانانەن کە یەزدان فەرمانی بە موسا کرد بۆ نەوەی ئیسرائیل لە شاخی سینا. | 34 |
Ezek a parancsolatok, melyeket parancsolt az Örökkévaló Mózesnek Izráel fiai részére a Színáj hegyen.