< لێڤییەکان 26 >
«”بت بۆ خۆتان دروستمەکەن و پەیکەری تاشراو و بەردی تەرخانکراو دامەمەزرێنن، لە خاکەکەتان بەردی وێنە لەسەر کێشراو دامەنێن، هەتا کڕنۆشی بۆ ببەن، چونکە من یەزدانی پەروەردگارتانم. | 1 |
Ye shall not make yourselves any idols, and a graven image, or a standing image shall ye not rear up unto you, and any carved stone shall you not place in your land, to bow down upon it; for I am the Eternal your God.
«”شەممەکانم دەپارێزن و ڕێز لە پیرۆزگاکەم دەگرن، من یەزدانم. | 2 |
My sabbaths shall ye keep, and my sanctuary shall ye reverence: I am the Lord.
«”ئەگەر فەرزەکانم بەجێبهێنن و فەرمانەکانم بەجێبگەیەنن و کاری پێ بکەن، | 3 |
If in my statutes ye walk, and if my commandments ye keep, and do them:
ئەوا لە کاتی خۆی بارانتان دەدەمێ و زەویش بەری خۆی دەدات و درەختەکانی کێڵگەش بەروبووم دەدات. | 4 |
Then will I give you rains in their due season, and the earth shall yield her products, and the tree of the field shall yield its fruit.
گێرەکردنتان بەردەوام دەبێت هەتا چنینەوەی ترێ و چنینەوەی ترێ بەردەوام دەبێت هەتا چاندن، جا هەر خواردنێکتان حەز لێبوو، دەیخۆن و بە ئاسوودەیی لە خاکەکەتان نیشتەجێ دەبن. | 5 |
And the threshing shall reach with you unto the vintage, and the vintage shall reach unto sowing-time; and ye shall eat your bread to the full, and ye shall dwell in safety in your land.
«”ئاشتیش لە خاکەکەدا دەنێمەوە، جا دەخەون و کەس ناتانترسێنێت، گیانلەبەرە دڕندەکانیش لە خاکەکەدا لادەبەم و شمشێر بە خاکەکەتاندا تێناپەرێت. | 6 |
And I will give peace in the land, and ye shall lie down, with none to make you afraid; and I will remove evil beasts out of the land, and the sword shall not pass through your land.
دوژمنەکانتان ڕاودەنێن و لەبەردەمتان بە شمشێر دەکوژرێن. | 7 |
And ye shall chase your enemies, and they shall fall before you by the sword.
پێنج لە ئێوە سەد ڕاودەنێن و سەد لە ئێوە ڕاوی دە هەزار دەنێن و دوژمنەکانتان لەبەردەمتان بە شمشێر دەکوژرێن. | 8 |
And five of you shall chase a hundred, and a hundred of you shall chase ten thousand; and your enemies shall fall before you by the sword.
«”ئاوڕتان لێ دەدەمەوە و بە بەروبوومتان دەکەم و زیادتان دەکەم و پەیمانم لەگەڵتان دەبەمەسەر، | 9 |
And I will turn myself unto you, and make you fruitful, and multiply you; and I will establish my covenant with you.
جا لە بەروبوومی دروێنەی ساڵی پێشوو دەخۆن و بۆ ئەمبارکردنی بەروبوومی نوێ، کۆنەکە دەردەهێنن. | 10 |
And ye shall eat very old store, and the old shall ye remove away because of the new.
نشینگەکەم لەنێوتان دادەنێم و قێزتان لێ ناکەمەوە، | 11 |
And I will set my dwelling among you; and my soul shall not loath you.
لەنێوتان هاتوچۆ دەکەم و دەبم بە خودای ئێوە و ئێوەش دەبن بە گەلی من. | 12 |
And I will walk among you, and I will be to you a God, and ye shall be to me a people.
من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسر دەریهێنان، لەوەی کە کۆیلەی ئەوان بوون و کۆتی نیری ئێوەی شکاند و بە سەربەرزییەوە بەڕێی کردن. | 13 |
I am the Eternal your God, who have brought you forth out of the land of Egypt, that ye should not be their bond-men; and I have broken the bands of your yoke, and caused you to walk upright.
«”بەڵام ئەگەر گوێم لێ نەگرن و هەموو ئەم فەرمانانە جێبەجێ نەکەن، | 14 |
But if ye will not hearken unto me, and will not do all these commandments;
ئەگەر فەرزەکانم ڕەت بکەنەوە و قێزتان لە یاساکانم ببێتەوە و فەرمانەکانم بەجێنەهێنن، بەڵکو پەیمانەکەم بشکێنن، | 15 |
And if my statutes ye despise, and if my ordinances your soul loath, so as not to do all my commandments, in that ye break my covenant:
ئەوا من ئەمەتان پێ دەکەم، ترس و تۆقین و نەخۆشی سیل و تایەکتان دەهێنمە سەر کە چاوتان کوێر بکات و گیانتان بشێوێنێت، بێهوودە کشتوکاڵەکەتان دەچێنن، چونکە دوژمنەکانتان دەیخۆن. | 16 |
Then will I also do this unto you, and I will inflict on you terror, consumption, and the burning ague, that consume the eyes, and cause sorrow of heart; and ye shall sow in vain your seed, for your enemies shall eat it.
من ڕووتان لێ وەردەگێڕم، جا دوژمنەکانتان دەتانشکێنن و ناحەزەکانتان بەسەرتاندا زاڵ دەبن و کەسیش بەدواتانەوە نەبێت هەر هەڵدێن. | 17 |
And I will set my face against you, and ye shall be struck down before your enemies: and they that hate you shall bear rule over you; and ye shall flee while there is no one pursuing you.
«”ئەگەر لەگەڵ ئەوەش هەر گوێم لێ نەگرن، ئەوا حەوت قات بۆ گوناهەکانتان سزاتان دەدەم. | 18 |
And if with these things even ye will not yet hearken unto me: then will I chastise you yet more, sevenfold for your sins.
جا لەخۆبایی کەللەڕەقیتان دەشکێنم و ئاسمانتان وەک ئاسن لێ دەکەم و زەویتان وەک بڕۆنز، | 19 |
And I will break the pride of your power; and I will make your heaven as iron, and your earth as copper:
بێهوودە ماندوو دەبن و زەویتان بەری خۆی نادات و درەختی زەوی بەروبوومی نادات. | 20 |
And in vain shall your strength be spent; for your land shall not yield her products, and the tree of the land shall not yield its fruit.
«”ئەگەر بە پێچەوانە لەگەڵم جوڵانەوە و نەتانویست گوێم لێ بگرن، ئەوا جارێکی دیکە حەوت قات کارەساتەکەتان لەسەر زیاد دەکەم، بەگوێرەی گوناهەکانتان. | 21 |
And if ye walk yet contrary unto me, and if you refuse to hearken unto me: then will I bring more plagues upon you, sevenfold according to your sins.
دڕندەی کێویتان بۆ بەڕەڵا دەکەم و بێ منداڵتان دەکات و مەڕوماڵاتتان قڕ دەکات و کەمتان دەکاتەوە، جا ڕێگاتان چۆڵ دەبێت. | 22 |
And I will send out against you the beasts of the field, which shall rob you of your children, and destroy your cattle, and diminish yourselves; so that your roads shall be desolate.
«”ئەگەر بەوەش تەمبێ نەبوون و بەڵکو بە پێچەوانەوە لەگەڵم جوڵانەوە، | 23 |
And if notwithstanding these things ye will not be reformed by me, and walk contrary unto me:
ئینجا منیش بە پێچەوانەوە لەگەڵتان دەجوڵێمەوە و حەوت قات بۆ گوناهەکانتان ئازارتان دەدەم. | 24 |
Then will I also walk contrary unto you, and I also will punish you, sevenfold for your sins.
شمشێرێکتان دەهێنمە سەر، تۆڵەی تووڕەیی پەیمانەکەتان لێ دەکاتەوە، جا لە شارۆچکەکانتان کۆدەبنەوە و دەرد دەنێرمە نێوانتان و دەدرێنە دەست دوژمن. | 25 |
And I will bring over you the sword, avenging the quarrel of my covenant, so that ye shall be gathered together within your cities; and then will I send the pestilence among you, that ye shall deliver yourselves into the hand of the enemy;
کە نان بڕاوتان دەکەم، هەموو نانەکەتان بە دە ژن و لە یەک تەنوور دەکرێت، بە پێوانەش بەشی دەکەن و دەیخۆن، بەڵام تێر نابن. | 26 |
When I break unto you the staff of bread; and ten women shall bake your bread in one oven, and they shall deliver your bread again by weight; and ye shall eat, and not be satisfied.
«”ئەگەر بەوەش گوێم لێ نەگرن، بەڵکو بە پێچەوانەوە لەگەڵم جوڵانەوە، | 27 |
And if notwithstanding this ye will not hearken unto me, but walk contrary unto me:
ئەوا بە پێچەوانەوە لەگەڵتان دەجوڵێمەوە بە تووڕەییم و حەوت قات بۆ گوناهەکانتان سزاتان دەدەم. | 28 |
Then will I also walk contrary unto you in fury; and I, even I, will chastise you, sevenfold for your sins.
جا گۆشتی کوڕ و کچەکانتان دەخۆن. | 29 |
And ye shall eat the flesh of your sons, and the flesh of your daughters shall ye eat.
نزرگەکانی سەر بەرزاییتان وێران دەکەم و قوربانگاکانی بخوورتان تەخت دەکەم، لاشەکانتان فڕێدەدەمە سەر لاشەی بتەکانتان و قێزتان لێ دەکەمەوە. | 30 |
And I will destroy your high-places, and cut down your sun-images, and cast your carcasses upon the carcasses of your idols; and my soul shall loath you.
شارۆچکەکانتان وێران دەکەم و شوێنە پیرۆزەکانتان دەکەمە چۆڵەوانی، بۆنەکانی خۆشی قوربانی ئێوە دڵخۆشم ناکات. | 31 |
And I will render your cities a waste, and I will make desolate your sanctuaries, and I will not smell the savor of your sweet odors.
خاکەکە دەکەمە چۆڵەوانی و دوژمنەکانتان کە تێیدا نیشتەجێ دەبن، سەرسام دەبن. | 32 |
And I will surely make desolate the land: and your enemies who dwell therein shall be astonished at it.
بەناو نەتەوەکاندا پەرشوبڵاوتان دەکەمەوە و شمشێرەکەم هەڵدەکێشم و ڕاوتان دەنێم. جا خاکەکەتان دەبێتە چۆڵەوانی و شارۆچکەکانتان وێران دەبێت. | 33 |
And you will I scatter among the nations, and I will draw out after you the sword; and your land shall be a desolate wild, and your cities shall be a waste.
پاشان هەموو ڕۆژانی چۆڵبوونی، زەوییەکە پشووی ساڵەکانی خۆی وەردەگرێت، ئێوەش لە خاکی دوژمنەکانتان دەبن؛ ئەوسا زەوییەکە پشوو دەدات و سوود لە پشووەکانی وەردەگرێت. | 34 |
Then shall the land satisfy its sabbaths, all the days of its desolation, when ye are in the land of your enemies: then shall the land rest, and satisfy its sabbaths.
هەموو ڕۆژانی چۆڵبوونی پشوو دەدات، ئەو پشووانەی کە ئێوە پێتان نەدەدا، کاتێک تێیدا نیشتەجێ بوون. | 35 |
All the days of its desolation shall it rest, the time which it did not rest in your sabbaths, when ye dwelt upon it.
«”ئەوانەی لێتان دەمێنێتەوە، ئەوا ترسنۆکی دەخەمە دڵیان لە خاکی دوژمنانیان و دەنگی گەڵایەکی هەڵوەریو دەیانبەزێنێت، جا وەک لە شمشێر هەڵبێن ئاوا هەڵدێن و بێ ئەوەی کەس ڕاویان بنێت دەکەون. | 36 |
And regarding those that are left of you, I will send a faintness into their hearts in the lands of their enemies; and the sound of a leaf shaken shall chase them; and they shall flee, as fleeing from the sword; and they shall fall with none pursuing.
بەسەر یەکتردا دەکەون هەروەک لە شمشێر هەڵبێن و بێ ئەوەی کەس ڕاویان بنێت، لەبەردەم دوژمنەکانتان هەستانەوەتان نابێت، | 37 |
And they shall stumble one over the other, as before the sword, without one pursuing: and ye shall have no power to stand up before your enemies.
جا لەنێو گەلان لەناودەچن و خاکی دوژمنانتان دەتانخوات. | 38 |
And ye shall be lost among the nations, and the land of your enemies shall consume you.
ئەوانەی لێتان دەمێنێتەوە ئەوا لە خاکی دوژمنانتان بە گوناهەکانیانەوە لەناودەچن، هەروەها بە گوناهی باوکانیشیانەوە لەناودەچن. | 39 |
And they that are left of you shall pine away in their iniquity in the land of your enemies; and also through the iniquities of their fathers shall they pine away with them.
«”بەڵام ئەگەر دانیان بە گوناهەکانی خۆیان و باوک و باپیرانیاندا نا، لەو ناپاکییەی لەگەڵ من کردیان کە بە پێچەوانەوە لەگەڵم جوڵانەوە، | 40 |
And they shall then confess their iniquity, and the iniquity of their fathers, [that] through their trespass which they trespassed against me, and also that [because] they had walked contrary unto me:
لەبەر ئەوە منیش بە پێچەوانەوە لەگەڵیاندا جوڵامەوە و ئەوانم بردە خاکی دوژمنانیان هەتا دڵە خەتەنە نەکراوەکانیان بێفیز بێت و باجی گوناهەکانیان بدەنەوە، | 41 |
I also had to walk contrary unto them, and to bring them into the land of their enemies; and then shall their uncircumcised heart be humbled, and then shall they satisfy their iniquity.
ئەوا پەیمانەکەم لەگەڵ یاقوب بەبیر دێتەوە. هەروەها پەیمانەکەم لەگەڵ ئیسحاق و پەیمانەکەم لەگەڵ ئیبراهیم و خاکەکەشم بەبیر دێتەوە. | 42 |
And I will then remember my covenant with Jacob, and also my covenant with Isaac, and also my covenant with Abraham will I remember; and the land will I remember.
خاکەکەش لەلایەن ئەوانەوە چۆڵ دەکرێت و سوود لە پشووەکانی وەردەگرێت کاتێک بەبێ ئەوان چۆڵەوانییە. ئەوانیش باجی گوناهەکانیان دەدەنەوە، چونکە یاساکانی منیان ڕەتکردەوە و لە ناخەوە قێزیان لە فەرزەکانم بووەوە. | 43 |
For the land shall be forsaken by them, and shall satisfy its sabbaths, while it lieth desolate without them, and they shall satisfy their iniquity; because, even because my ordinances they despised, and my statutes their soul loathed.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک لە خاکی دوژمنانیان بوون، ڕەتم نەکردنەوە و قێزم لێیان نەکردەوە، هەتا بە تەواوی لەناویان ببەم و پەیمانم لەگەڵیان بشکێنم، چونکە من یەزدانی پەروەردگاریانم. | 44 |
And yet for all that, though they be in the land of their enemies, will I not cast them away, neither will I loath them, to destroy them utterly, to break my covenant with them; for I am the Lord their God.
بەڵکو لە پێناویان یادی ئەو پەیمانەیان بۆ دەکەمەوە کە لەگەڵ باوباپیرانیان بەستم، ئەوانەی لەبەرچاوی نەتەوەکان لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان هەتا ببمە خودای خۆیان. من یەزدانم.“» | 45 |
But I will remember for their sakes the covenant of their ancestors, whom I brought forth out of the land of Egypt before the eyes of the nations, that I might be unto them a God: I am the Lord.
ئەوانە فەرز و یاسا و ڕێنماییەکانن کە یەزدان لەنێوان خۆی و نەوەی ئیسرائیلدا داینا، لە شاخی سینا لەسەر دەستی موسا. | 46 |
These are the statutes and ordinances and laws, which the Lord made between him and the children of Israel on mount Sinai, by the hand of Moses.