< لێڤییەکان 24 >

هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 1
上主訓示梅瑟說:「
«فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە با زەیتی زەیتوونی سادە و گوشراوت بۆ ڕووناکی بۆ بهێنن، هەتا چرا بەردەوام داگیرساو بێت. 2
你吩咐以色列子民給你拿由橄欖榨的青油來,為點燈用,好叫燈光長明不熄。
لەناو چادری چاوپێکەوتن، لە دەرەوەی پەردەی شوێنی هەرەپیرۆز، هارون لە ئێوارەوە هەتا بەیانی بە بەردەوامی چرادانەکە لەبەردەم یەزدان ڕێک دەخات. فەرزێکی هەتاهەتاییە بۆ نەوەکانتان. 3
亞郎應將燈放在會幕內,約櫃帳幔外,自晚上到早上常點在上主面前:這位你們世世代代是永久的法令。
چراکە لەسەر چرادانەکەی کە لە زێڕی بێگەردە پێویستە بە بەردەوامی لەبەردەم یەزدان ڕێکبخرێت. 4
亞郎應把這些燈放在純金台上,在上主面前長燃不熄。
«باشترین ئاردیش دەبەیت و دەیکەیتە دوازدە کولێرە، بۆ هەر کولێرەیەک دوو دەیەکی ئێفەیەک بەکاردەهێنیت، 5
你應拿細麵,烤成十二個餅,每個是十分之二」厄法」;
دەیانکەیت بە دوو ڕیز، هەر ڕیزە و شەش کولێرە، لەسەر مێزە زێڕینە بێگەردەکە لەبەردەم یەزدان. 6
將餅排成兩行,六個一行,供在上主面前的純金桌上。
لەسەر هەر ڕیزێکیش بخووری سادەی بێگەرد دادەنێیت، جا لەگەڵ کولێرەکە دەبێتە یادەوەری قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان. 7
每行應撒上純乳香,作為食物當獻與上主的火祭,為獲得記念。
ئەم کولێرەیەش بە بەردەوامی هەموو ڕۆژێکی شەممە لەبەردەم یەزدان ڕێکدەخرێت، پەیمانێکی هەتاهەتاییە لە پێناو نەوەی ئیسرائیل. 8
每安息日,應將餅不斷地供在上主面前,這是以色列子民因永久的盟約而當行的義務。
ئەمە بۆ هارون و کوڕەکانی دەبێت و لە شوێنێکی پیرۆز دەیخۆن، چونکە هەرەپیرۆزە لە قوربانییە بە ئاگرەکان بۆ یەزدان، بەشێکی چەسپاوە.» 9
這些應歸亞郎和他的兒子;他們應在聖地方吃,因為這是上主火祭中致聖之物,是他永享的權利。[褻聖的處罰]
کوڕێک کە دایکی ئیسرائیلی و باوکی میسری بوو چووە نێو نەوەی ئیسرائیل و لە ئۆردوگاکە لەگەڵ پیاوێکی ئیسرائیلی بووە شەڕیان. 10
當時在以色列子民中有一個人,他的母親是以色列人,父親是埃及人。這以色列女人的兒子在營地內與一個以色列人爭吵;
کوڕی ژنە ئیسرائیلییەکە کفر و نەفرەتی سەبارەت بە ناوی یەزدان کرد، هێنایانە لای موسا، دایکیشی ناوی شەلۆمیتی کچی دبری بوو، لە هۆزی دان. 11
以色列女人的兒子咒罵褻瀆了上主的名,人們就帶他去見梅瑟,---這人的母親叫舍羅米特,是丹支派狄貝黎的女兒,---
لە شوێنێکیان دانا لەژێر چاودێری پاسەوان، هەتا بڕیاری یەزدانیان پێ ڕابگەیەنرێت. 12
將他看守起來,等梅瑟依照上主得訓令給他們處理。
جا یەزدان بە موسای فەرموو: 13
於是上主訓示梅瑟說:」
«ئەوەی نەفرەتی کردووە، بیبە دەرەوەی ئۆردوگاکە، هەموو ئەوانەی گوێیان لێی بوو دەستیان لەسەر سەری دادەنێن و هەموو کۆمەڵەکە بەردبارانی دەکەن. 14
你帶這犯褻瀆罪的人營外去,凡聽見他說褻瀆話的人,都按手在他頭上,然後令全體會重用石頭砸死他。
لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلیش بدوێ و بڵێ:”ئەوەی نەفرەت لە خودای خۆی بکات، ئەوا تاوانی لە ئەستۆی خۆی دەبێت. 15
你應這樣告訴以色列子民說:凡褻瀆天主的,應負罪債;
ئەوەی کفر سەبارەت بە ناوی یەزدان بکات، ئەوا دەکوژرێت، هەموو کۆمەڵەکە بەردبارانی دەکەن، بیانی و هاوڵاتی وەک یەک، کاتێک کفر سەبارەت بە ناوی یەزدان بکات، دەکوژرێت. 16
那不避諱」雅威「之名的,應處死刑,全體會眾應用石頭砸死他;不論外方人或本地人,若不避諱」雅威「的名,應處死刑。[報復律]
«”ئەگەر کەسێک کەسێکی کوشت ئەوا دەکوژرێت. 17
凡打死的人,應處死刑。
ئەوەی ئاژەڵی کەسێکی دیکە بکوژێت، ئەوا قەرەبووی دەکاتەوە، گیان بە گیان. 18
凡打死牲畜的,應該賠償:以命還命。
ئەگەر یەکێک شتێکی لە کەسێک کرد، چی کردووە ئاوای لێ دەکرێتەوە، 19
人若加害自己的同胞,他怎樣待人,人也怎樣待他:
شکان بە شکان و چاو بە چاو و ددان بە ددان، چی لەو کەسە کردووە ئاوای لێ دەکرێتەوە. 20
以傷還傷,以眼還眼,以牙還牙;他怎樣害了人,人也怎樣害他。
ئەوەی ئاژەڵێک بکوژێت، قەرەبووی دەکاتەوە، بەڵام ئەوەی کەسێک بکوژێت دەکوژرێتەوە. 21
凡打死牲畜的,應該賠償;凡打死的人,應處死刑。
یەک یاساتان دەبێت، بیانی وەک هاوڵاتی دەبێت، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“» 22
為你們,不論是外方人或本地人,只有一樣法律;因為我上主是你們的天主。「
جا موسا بە نەوەی ئیسرائیلی گوت، ئەوەی نەفرەتی کردووە، بیبەنە دەرەوەی ئۆردوگاکە و بەردبارانی بکەن. نەوەی ئیسرائیلیش ئاوایان کرد، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 23
梅瑟這樣訓示了以色列子民;他們就把這犯褻瀆罪的人帶到營外,用石頭砸死。以色列子民全照上主吩咐梅瑟的做了。

< لێڤییەکان 24 >