< لێڤییەکان 22 >

هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 1
Jehovah spoke to Moses, saying,
«بە هارون و کوڕەکانی بڵێ:”با ئاگاداری خۆیان بن لە قوربانییە پیرۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل و ناوی پیرۆزی من نەزڕێنن، ئەوانەی بۆ منی تەرخان دەکەن، من یەزدانم.“ 2
"Tell Aaron and his sons to separate themselves from the holy things of the children of Israel, which they make holy to me, and that they not profane my holy name. I am Jehovah.
«پێیان بڵێ:”نەوە لەدوای نەوە، ئەگەر هەرکەسێک لە نەوەکانتان بەپێی ڕێوڕەسم گڵاو بێت و لە قوربانییە پیرۆزەکان نزیک بووەوە کە نەوەی ئیسرائیل بۆ یەزدانی تەرخان دەکەن، ئەوا ئەو کەسە لەبەردەمم دەبڕدرێتەوە. من یەزدانم. 3
"Tell them, 'If anyone of all your descendants throughout your generations approaches the holy things, which the children of Israel make holy to Jehovah, having his uncleanness on him, that soul shall be cut off from before me. I am Jehovah.
«”هەرکەسێک لە نەوەی هارون کە نەخۆشی گواستراوەی پێست یان لێچوونی هەبێت، هەتا پاک دەبێتەوە لە قوربانییە پیرۆزەکان نەخوات. هەر یەکێکیش دەست لە شتێکی گڵاوی مردووێک بدات، یان کەسێک تۆوی لێچووبوو، 4
"'No man of the descendants of Aaron is a leper or has an issue, may eat of the holy things, until he is clean. Whoever touches anything that is unclean by the dead, a man who has had a seminal emission;
یان دەستی لە خشۆکێک دابێت کە پێی گڵاو بێت، یان لە مرۆڤێک کە پێی گڵاو بێت لەبەر هەر گڵاوییەک کە هەیەتی، 5
or whoever touches any crawling creature, whereby he may be made unclean, or a man of whom he may take uncleanness, whatever uncleanness he has;
ئەوەی دەست لە هەریەک لەو شتانە بدات ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت و نابێت لە قوربانییە پیرۆزەکان بخوات هەتا خۆی بە ئاو نەشوات. 6
the person that touches any such shall be unclean until the evening, and shall not eat of the holy things, unless he bathe his body in water.
کاتێک خۆر ئاوا دەبێت، پاک دەبێتەوە و پاشان لە قوربانییە پیرۆزەکان بخوات، چونکە خۆراکی ئەوە. 7
When the sun is down, he shall be clean; and afterward he shall eat of the holy things, because it is his bread.
نابێت ئاژەڵی مردارەوەبوو و نێچیر بخوات، چونکە پێی گڵاو دەبێت. من یەزدانم. 8
That which dies of itself, or is torn by animals, he shall not eat, defiling himself by it. I am Jehovah.
«”کاهینەکان دەبێت خواستەکانم بپارێزن، نەوەک گوناهێک هەڵبگرن کە پێی بمرن، ئەگەر بە سووکی ڕەفتاری لەگەڵ بکەن. من یەزدانم کە پیرۆزیان دەکەم. 9
"'They shall therefore follow my requirements, lest they bear sin for it, and die because of it, if they profane it. I am Jehovah who sanctifies them.
«”نابێت کەس لە قوربانی پیرۆزکراو بخوات جگە لە کەسوکاری کاهینەکە. میوان و کرێگرتەی کاهینیش نابێت لە قوربانی پیرۆزکراو بخۆن، 10
"'No stranger shall eat of the holy thing: a foreigner living with the priests, or a hired servant, shall not eat of the holy thing.
بەڵام ئەگەر کاهین کۆیلەیەکی بە زیو کڕی، یان کۆیلەیەک لە ماڵەکەی لە دایک بێت، ئەوا ئەو کۆیلەیە دەتوانێت لێی بخوات، ئەوان لە خۆراکەکەی دەخۆن. 11
But if a priest buys a slave, purchased by his money, he shall eat of it; and such as are born in his house, they shall eat of his bread.
ئەگەر کچی کاهین شووی بە پیاوێکی جگە لە کاهین کرد، ئەوا نابێت لە بەخشینە پیرۆزەکان بخوات. 12
If a priest's daughter is married to an outsider, she shall not eat of the heave offering of the holy things.
بەڵام ئەگەر کچی کاهین بوو بە بێوەژن یان تەڵاق درا و هیچ وەچەی نەبوو و هاتەوە ماڵی باوکی، وەک کاتی کچێنی، ئەوا دەتوانێت لە خۆراکی باوکی بخوات. بەڵام نابێت کەسێکی دیکە لێی بخوات، جگە لە کەسوکاری کاهینەکە. 13
But if a priest's daughter is a widow, or divorced, and has no child, and has returned to her father's house, as in her youth, she may eat of her father's bread: but no stranger shall eat any of it.
«”ئەگەر کەسێک بە هەڵە قوربانییەکی پێشکەشکراوی خوارد، ئەوا دەبێت پێنجیەکی زیاد بخاتە سەر و قوربانییە پیرۆزەکە بداتە کاهینەکە. 14
"'If a man eats something holy unwittingly, then he shall add the fifth part of its value to it, and shall give the holy thing to the priest.
کاهینەکان نابێت قوربانییە پیرۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل گڵاو بکەن کە لەبەردەم یەزدان دایدەنێن، 15
The priests shall not profane the holy things of the children of Israel, which they offer to Jehovah,
ئەگەر ڕێیان پێبدەن قوربانییە پیرۆزەکانیان بخۆن ئەوا گوناهیان دەخەنە ئەستۆ، چونکە من یەزدانم کە پیرۆزیان دەکەم.“» 16
and so cause them to bear the iniquity that brings guilt, when they eat their holy things: for I am Jehovah who sanctifies them.'"
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 17
Jehovah spoke to Moses, saying,
«لەگەڵ هارون و کوڕەکانی و هەموو نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”ئەگەر هەر یەکێکتان، ئیسرائیلی بێت یان بیانییەک کە لە ئیسرائیل نیشتەجێیە، بەخشینێک پێشکەش بە یەزدان بکات وەک قوربانی سووتاندن بۆ ئەنجامدانی نەزر یان بەخشینێک کە بە خواستی خۆی بێت، 18
"Speak to Aaron, and to his sons, and to all the children of Israel, and say to them, 'Any man of the house of Israel or the foreigners who sojourn in Israel, who offers his offering, whether it be any of their vows, or any of their freewill offerings, which they offer to Jehovah for a burnt offering;
بۆ ئەوەی لێتان وەربگیرێت، دەبێت نێرێکی ساغ بێت، لە گاگەل یان ماڵات. 19
that you may be accepted, you shall offer a male without blemish, of the bulls, of the sheep, or of the goats.
هەرچییەک کەموکوڕی تێدابێت پێشکەشی مەکەن، چونکە لێتان وەرناگیرێت. 20
But whatever has a blemish, that you shall not offer: for it shall not be acceptable for you.
ئەگەر کەسێک قوربانی هاوبەشی پێشکەشی یەزدان کرد، بۆ بەجێهێنانی نەزرێکی تایبەت یان بەخشینێکی بە خواستی خۆی، لە گاگەل یان لە مێگەل، دەبێت ساغ بێت بۆ ئەوەی قبوڵ بکرێت. نابێت هیچ کەموکوڕییەکی تێدابێت. 21
Whoever offers a sacrifice of peace offerings to Jehovah to accomplish a vow, or for a freewill offering, of the herd or of the flock, it shall be perfect to be accepted; there shall be no blemish in it.
کوێر و بریندار و پەلشکاو و بالوکەدار و گەڕ و زامداری بەردەوام، ئەمانە پێشکەش بە یەزدان مەکەن و لێیان مەکەن بە قوربانی بە ئاگر لەسەر قوربانگاکەی یەزدان. 22
Blind, injured, maimed, having a wart, festering, or having a running sore, you shall not offer these to Jehovah, nor make an offering by fire of them on the altar to Jehovah.
بەڵام گا و بەرانی شێوە تێکچوو و کورتەباڵا دەتوانیت بکەیت بە بەخشینێک بە خواستی خۆت، بەڵام بۆ تەواوبوونی نەزر قبوڵ نابێت. 23
Either a bull or a lamb that has any deformity or lacking in his parts, that you may offer for a freewill offering; but for a vow it shall not be accepted.
پێویستە ئاژەڵێک نەکەنە قوربانی بۆ یەزدان کە گونی قۆڕ بێت یان خەسابێت یان گونی لێکرابێتەوە یانیش بڕا بێت، لە خاکەکەشتان مەیکەن. 24
That which has its testicles bruised, crushed, broken, or cut, you shall not offer to Jehovah; neither shall you do thus in your land.
لە هەموو ئەمانەش پێویست ناکات بە هەر ئاژەڵێکی دەستی بیانی ڕازی ببن و پێشکەشیان بکەن وەک خواردنی خوداتان. لێتان وەرناگیرێت، چونکە ئەو ئاژەڵانە ناتەواون و کەموکوڕییان تێدایە.“» 25
Neither shall you offer the bread of your God from the hand of a foreigner of any of these; because their corruption is in them. There is a blemish in them. They shall not be accepted for you.'"
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 26
Jehovah spoke to Moses, saying,
«کاتێک گوێرەکەیەک یان بەرخێک یان گیسکێک لەدایک دەبێت، ئەوا حەوت ڕۆژ لەژێر دایکی دەبێت و لە ڕۆژی هەشتەم بەدواوە، وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان قبوڵ دەبێت. 27
"When a bull, or a sheep, or a goat, is born, then it shall remain seven days with its mother; and from the eighth day and thenceforth it shall be accepted for the offering of an offering made by fire to Jehovah.
مانگا و مەڕیش لە یەک ڕۆژدا لەگەڵ بەچکەکەی سەرمەبڕن. 28
Whether it is an ox or a sheep, you shall not kill it and its young both in one day.
«کاتێک قوربانی سوپاسگوزاریتان بۆ یەزدان سەربڕی، بە شێوەیەک سەری ببڕن کە لێتان وەربگیرێت، 29
"When you sacrifice a sacrifice of thanksgiving to Jehovah, you shall sacrifice it so that you may be accepted.
دەبێت لەو ڕۆژەدا بخورێت، بۆ بەیانی لێی مەهێڵنەوە، من یەزدانم. 30
It shall be eaten on the same day; you shall leave none of it until the morning. I am Jehovah.
«”فەرمانەکانم بپارێزن و جێبەجێیان بکەن، من یەزدانم. 31
"Therefore you shall keep my commandments, and do them. I am Jehovah.
ناوی پیرۆزیشم مەزڕێنن، دەبێت نەوەی ئیسرائیل دان بە پیرۆزی مندا بنێن. من یەزدانم کە پیرۆزیان دەکەم، 32
You shall not profane my holy name, but I will be made holy among the children of Israel. I am Jehovah who makes you holy,
ئەوەی لە خاکی میسر دەریهێنان، تاکو ببێتە خوداتان، من یەزدانم.“» 33
who brought you out of the land of Egypt, to be your God. I am Jehovah."

< لێڤییەکان 22 >