هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 1 |
וידבר יהוה אל משה לאמר |
«بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ:”هەرکەسێک لە نەوەی ئیسرائیل و لەو نامۆیانەی لە ئیسرائیلن، ئەگەر لە منداڵەکانی بە مۆلەخی بەخشی، دەبێت بکوژرێت. دەبێت خەڵکی ناوچەکە بەردبارانی بکەن. | 2 |
ואל בני ישראל תאמר איש איש מבני ישראל ומן הגר הגר בישראל אשר יתן מזרעו למלך מות יומת עם הארץ ירגמהו באבן |
منیش ڕووم لەو کەسە وەردەگێڕم و لە گەلەکەی ڕیشەکێشی دەکەم، چونکە لە منداڵەکانی خۆی بە مۆلەخی بەخشی، بۆ ئەوەی پیرۆزگاکەم گڵاو بکات و ناوی پیرۆزم بزڕێنێت. | 3 |
ואני אתן את פני באיש ההוא והכרתי אתו מקרב עמו כי מזרעו נתן למלך--למען טמא את מקדשי ולחלל את שם קדשי |
ئەگەر خەڵکی ناوچەکە چاوپۆشییان لەو کەسە کرد، کاتێک یەکێک لە منداڵەکانی خۆی بە مۆلەخ بەخشی، ئینجا نەیانکوشت، | 4 |
ואם העלם יעלימו עם הארץ את עיניהם מן האיש ההוא בתתו מזרעו למלך--לבלתי המית אתו |
ئەوا من ڕووی خۆم لەو کەسە و لە ماڵەکەی وەردەگێڕم و لەنێو گەلەکەیان دەیانبڕمەوە. هەمان شت بەوانەش دەکەم کە لە ڕێگەی پەرستنی مۆلەخەوە، لەشفرۆشیی ڕۆحی دەکەن. | 5 |
ושמתי אני את פני באיש ההוא ובמשפחתו והכרתי אתו ואת כל הזנים אחריו לזנות אחרי המלך--מקרב עמם |
«”من ڕووم لەو کەسە وەردەگێڕم کە دەگەڕێتەوە بۆ لای نێوانگر و ڕۆح ئامادەکار تاکو بە شوێنکەوتنیان لەشفرۆشیی ڕۆحی بکات، ئەوا من ئەو کەسە لە گەلەکەی ڕیشەکێش دەکەم. | 6 |
והנפש אשר תפנה אל האבת ואל הידענים לזנת אחריהם--ונתתי את פני בנפש ההוא והכרתי אתו מקרב עמו |
«”خۆتان تەرخان بکەن و پیرۆز بن، چونکە من یەزدانی پەروەردگارتانم، | 7 |
והתקדשתם--והייתם קדשים כי אני יהוה אלהיכם |
فەرزەکانم بەجێبهێنن و جێبەجێیان بکەن، من یەزدانم کە پیرۆزتان دەکات. | 8 |
ושמרתם את חקתי ועשיתם אתם אני יהוה מקדשכם |
«”هەرکەسێک نەفرەت لە باوکی یان دایکی بکات، دەبێت بکوژرێت، نەفرەتی لە باوکی یان دایکی کردووە، خوێنی لە ئەستۆی خۆیەتی. | 9 |
כי איש איש אשר יקלל את אביו ואת אמו--מות יומת אביו ואמו קלל דמיו בו |
«”ئەگەر پیاوێک داوێنپیسی لەگەڵ ژنی کەسێکی دیکەدا کرد، کە ژنی نزیکەکەیەتی، ئەوا پیاوەکە و ژنەکەش دەبێت بکوژرێن. | 10 |
ואיש אשר ינאף את אשת איש אשר ינאף את אשת רעהו--מות יומת הנאף והנאפת |
«”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ باوەژنی خۆی جووت بوو، ئەوا ناموسی باوکی بردووە، هەردووکیان دەبێت بکوژرێن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە. | 11 |
ואיש אשר ישכב את אשת אביו--ערות אביו גלה מות יומתו שניהם דמיהם בם |
«”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ژنی کوڕەکەی جووت بوو، ئەوا هەردووکیان دەبێت بکوژرێن، ئەوپەڕی بەدڕەوشتییان کردووە، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە. | 12 |
ואיש אשר ישכב את כלתו--מות יומתו שניהם תבל עשו דמיהם בם |
«”ئەگەر پیاوێک وەک ژن لەگەڵ نێرێک ڕاکشا بوو، ئەوا هەردووکیان شتێکی قێزەونیان کردووە و دەبێت بکوژرێن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە. | 13 |
ואיש אשר ישכב את זכר משכבי אשה--תועבה עשו שניהם מות יומתו דמיהם בם |
«”ئەگەر پیاوێک ئافرەتێک لەگەڵ دایکەکەی بخوازێت، ئەوە بەدکارییە، پیاوەکە و هەردوو ژنەکە دەبێت بە ئاگر بسووتێنرێن، هەتا بەدکاری لەنێوتاندا نەبێت. | 14 |
ואיש אשר יקח את אשה ואת אמה--זמה הוא באש ישרפו אתו ואתהן ולא תהיה זמה בתוככם |
«”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ئاژەڵێکدا جووت بوو، دەبێت پیاوەکە بکوژرێت و ئاژەڵەکەش بکوژرێت. | 15 |
ואיש אשר יתן שכבתו בבהמה--מות יומת ואת הבהמה תהרגו |
«”ئەگەر ئافرەتێک لە ئاژەڵێک نزیک بووەوە بۆ جووتبوون، ئەوا ئافرەتەکە و ئاژەڵەکەش بکوژن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە. | 16 |
ואשה אשר תקרב אל כל בהמה לרבעה אתה--והרגת את האשה ואת הבהמה מות יומתו דמיהם בם |
«”ئەگەر پیاوێک خوشکی خۆی هێنا، کچی باوکی یان کچی دایکی و لەگەڵ یەک جووت بوون، ئەوا ڕیسواییە، دەبێت لەبەرچاوی گەلەکەیان ببڕدرێتەوە، ناموسی خوشکی خۆی بردووە، تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت. | 17 |
ואיש אשר יקח את אחתו בת אביו או בת אמו וראה את ערותה והיא תראה את ערותו חסד הוא--ונכרתו לעיני בני עמם ערות אחתו גלה עונו ישא |
«”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ژنێک جووت بوو لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانەی، ئەوا دەبێت هەردووکیان لە گەلەکەیان ببڕدرێنەوە، چونکە پیاوەکە خوێنلێچوونی ئافرەتەکەی ئاشکرا کردووە و ئافرەتەکەش خوێنلێچوونی خۆی ئاشکرا کردووە. | 18 |
ואיש אשר ישכב את אשה דוה וגלה את ערותה את מקרה הערה והוא גלתה את מקור דמיה--ונכרתו שניהם מקרב עמם |
«”لەگەڵ خوشکی باوکت یان خوشکی دایکت جووت مەبە، ئەوەی وا بکات، ئەوا هەردووکیان تاوانی خۆیان لە ئەستۆ دەگرن، چونکە ناموسی کەسوکاری خۆی بردووە. | 19 |
וערות אחות אמך ואחות אביך לא תגלה כי את שארו הערה עונם ישאו |
«”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ مامۆژنی خۆی جووت بوو، ئەوا ناموسی مامی خۆی بردووە، هەردووکیان تاوانیان لە ئەستۆ دەبێت، دەبێت بە وەجاخکوێری بمرن. | 20 |
ואיש אשר ישכב את דדתו--ערות דדו גלה חטאם ישאו ערירים ימתו |
«”ئەگەر پیاوێک براژنی خۆی هێنا ئەوا گڵاوییە، ناموسی براکەی بردووە، دەبێت هەردووکیان وەجاخکوێر بن. | 21 |
ואיש אשר יקח את אשת אחיו--נדה הוא ערות אחיו גלה ערירים יהיו |
«”هەموو فەرزەکانم بەجێبهێنن و یاساکانم پەیڕەو بکەن و جێبەجێیان بکەن، بۆ ئەوەی ئەو خاکە نەتانڕشێنێتەوە کە بۆ نیشتەجێبوون دەتانهێنمە ناوی. | 22 |
ושמרתם את כל חקתי ואת כל משפטי ועשיתם אתם ולא תקיא אתכם הארץ אשר אני מביא אתכם שמה לשבת בה |
بە ڕێی نەریتی ئەو نەتەوانەدا مەڕۆن کە من لەپێشتانەوە دەریاندەکەم، چونکە هەموو ئەم شتانەیان کرد، جا ڕقم لێیان بووەوە. | 23 |
ולא תלכו בחקת הגוי אשר אני משלח מפניכם כי את כל אלה עשו ואקץ בם |
بەڵام بە ئێوەم فەرموو کە دەبنە خاوەنی خاکەکەیان، من دەیدەمە ئێوە هەتا ببنە میراتگری، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ بڕژێت، من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لەنێو گەلان جیای کردنەوە. | 24 |
ואמר לכם אתם תירשו את אדמתם ואני אתננה לכם לרשת אתה ארץ זבת חלב ודבש אני יהוה אלהיכם אשר הבדלתי אתכם מן העמים |
«”لەبەر ئەوە ئێوەش ئاژەڵی پاک و گڵاو لە یەکتر جیا بکەنەوە، هەروەها باڵندەی گڵاو و پاکیش، جا خۆتان گڵاو مەکەن بە ئاژەڵ و باڵندە و هەموو ئەوەی لەسەر زەوی دەخشێت، لەوانەی بۆم جیا کردنەوە، گوتم، گڵاون. | 25 |
והבדלתם בין הבהמה הטהרה לטמאה ובין העוף הטמא לטהר ולא תשקצו את נפשתיכם בבהמה ובעוף ובכל אשר תרמש האדמה אשר הבדלתי לכם לטמא |
دەبێت بۆ من پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم، من یەزدانم، ئێوەم لەنێو گەلان جیا کردەوە هەتا بۆ من بن. | 26 |
והייתם לי קדשים כי קדוש אני יהוה ואבדל אתכם מן העמים להיות לי |
«”ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک نێوانگر یان ڕۆح ئامادەکار بوو، دەبێت بکوژرێت، بەردبارانیان بکەن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە.“» | 27 |
ואיש או אשה כי יהיה בהם אוב או ידעני--מות יומתו באבן ירגמו אתם דמיהם בם |