< لێڤییەکان 19 >
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 1 |
RAB Musa'ya şöyle dedi:
«لەگەڵ هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”دەبێت پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم، یەزدانی پەروەردگارتانم. | 2 |
“İsrail topluluğuna de ki, ‘Kutsal olun, çünkü ben Tanrınız RAB kutsalım.
«”هەر یەکێک لە ئێوە، دەبێت ڕێزی دایک و باوکی خۆی بگرێت و شەممەکانم بپارێزن، من یەزدانی پەروەردگارتانم. | 3 |
“‘Herkes annesine babasına saygı göstersin. Şabat günlerimi tutun. Tanrınız RAB benim.
«”ئاوڕ لە بت مەدەنەوە و خوداوەندی لەقاڵبدراو بۆ خۆتان دروستمەکەن، من یەزدانی پەروەردگارتانم. | 4 |
“‘Putlara tapmayın. Kendinize dökme ilahlar yapmayın. Tanrınız RAB benim.
«”کاتێک قوربانییەکی هاوبەشی بۆ یەزدان سەردەبڕن، با بە شێوەیەک بێت لەبەردەم یەزدان قبوڵ بێت، | 5 |
“‘RAB için esenlik kurbanı keseceğiniz zaman kabul edilecek biçimde kesin.
ئەو ڕۆژەی سەری دەبڕن دەیخۆن لەگەڵ ڕۆژی پاشتر. ئەوەی لێی دەمێنێتەوە بۆ ڕۆژی سێیەم، دەبێت بە ئاگر بسووتێنرێت. | 6 |
Kurban eti, kestiğiniz gün ya da ertesi gün yenecek. Üçüncü güne kalan et yakılacak.
ئەگەر لە ڕۆژی سێیەمدا بخورێت، ئەوە گڵاوە و قبوڵ نییە. | 7 |
Üçüncü gün yenirse iğrenç sayılır. Kabul olmayacaktır.
ئەوەی لێی بخوات ئەوا تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت، چونکە شتێکی پیرۆزی یەزدانی گڵاو کردووە، جا ئەو کەسە لە گەلەکەی دەبڕدرێتەوە. | 8 |
Onu yiyen suçunun cezasını çekecektir. Çünkü RAB'bin gözünde kutsal olanı bayağılaştırmıştır. Halkın arasından atılacaktır.
«”کاتێک دروێنەی زەوییەکانتان دەکەن، لێوارەکانی کێڵگەکەت مەدورەوە، ئەوەی لە دروێنەکە دەکەوێت، هەڵیمەگرەوە، | 9 |
“‘Ülkenizdeki ekinleri biçerken tarlanızı sınırlarına kadar biçmeyeceksiniz. Artakalan başakları toplamayacaksınız.
پاشماوەی هێشووە ترێیەکان لە مێوەکەت مەکەرەوە و ئەوەی دەکەوێت هەڵیمەگرەوە، بۆ هەژار و نامۆی بەجێبهێڵە. من یەزدانی پەروەردگارتانم. | 10 |
Bağbozumunda bağınızı tümüyle devşirmeyecek, yere düşen üzümleri toplamayacaksınız. Onları yoksullara ve yabancılara bırakacaksınız. Tanrınız RAB benim.
«”مەدزن. «”درۆ مەکەن. «”فێڵ لە یەکتری مەکەن. | 11 |
“‘Çalmayacaksınız. Hile yapmayacaksınız. Birbirinize yalan söylemeyeceksiniz.
«”بە درۆ سوێند بە ناوی من مەخۆن، چونکە ناوی خوداکەت دەزڕێنیت، من یەزدانم. | 12 |
Benim adımla yalan yere ant içmeyeceksiniz. Tanrınız'ın adını aşağılamış olursunuz. RAB benim.
«”نزیکەکەت فریومەدە و تاڵانی مەکە. «”کرێی کرێگرتەش لەلای خۆت بۆ بەیانی مەهێڵەوە. | 13 |
“‘Komşuna haksızlık etmeyecek, onu soymayacaksın. İşçinin alacağını sabaha bırakmayacaksın.
«”نەفرەت لە کەڕ مەکە و کۆسپ مەخەرە بەردەم نابینا، بەڵکو لە خودات بترسە، من یەزدانم. | 14 |
Sağıra lanet etmeyecek, körün önüne engel koymayacaksın. Tanrın'dan korkacaksın. RAB benim.
«”لە دادوەریدا ستەم مەکەن، نە لایەنگری هەژار بکەن و نە پشتی کەسی مەزن بگرن، بەڵکو بە دادپەروەری حوکمی بەرامبەرەکەت بدە. | 15 |
“‘Yargılarken haksızlık yapmayacaksın. Yoksula ayrıcalık göstermeyecek, güçlüyü kayırmayacaksın. Komşunu adaletle yargılayacaksın.
«”لەنێوان خەڵکی قسە مەهێنە و مەبە. «”مەبە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەکەت، من یەزدانم. | 16 |
Halkının arasında onu bunu çekiştirerek dolaşmayacaksın. Komşunun canına zarar vermeyeceksin. RAB benim.
«”لە دڵەوە ڕقت لە براکەت نەبێتەوە، ڕاشکاوانە دراوسێکەت سەرزەنشت بکە، بۆ ئەوەی بەشداری لە گوناهی نەکەیت. | 17 |
“‘Kardeşine yüreğinde nefret beslemeyeceksin. Komşun günah işlerse onu uyaracaksın. Yoksa sen de günah işlemiş olursun.
«”تۆڵە مەستێنەوە و قین لە دڵ مەبە بەرامبەر کوڕی گەلەکەت، بەڵکو نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت. من یەزدانم. | 18 |
Öç almayacaksın. Halkından birine kin beslemeyeceksin. Komşunu kendin gibi seveceksin. RAB benim.
«”فەرزەکانم بەجێبهێنن. «”دوو جۆری جیا لە ئاژەڵەکانت پێکەوە جووت مەکە. «”دوو جۆر تۆو لە کێڵگەکەت مەڕوێنە. «”با جلێکت لەبەر نەبێت کە دوو جۆر بێت. | 19 |
“‘Kurallarımı uygulayın. Farklı cinsten iki hayvanı çiftleştirme. Tarlana iki çeşit tohum ekme. Üzerine iki tür iplikle dokunmuş giysi giyme.
«”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ئافرەتێک جووت بوو، ئەویش کەنیزەیەکی مارەبڕ بوو بۆ پیاوێکی دیکە، بەڵام نەکڕابووەوە و ئازاد نەکرابوو، پێویستە سزایەکی گونجاو بدرێت. کەسیان ناکوژرێت، چونکە ئافرەتەکە ئازاد نەکراوە. | 20 |
“‘Bir adam bir cariyeyle yatarsa, eğer kadın nişanlı, bedeli ödenmemiş ya da azat edilmemişse, ikisi de cezalandırılacak ama öldürülmeyecek. Çünkü kadın özgür değildir.
دەبێت پیاوەکە قوربانییەک بۆ تاوانەکەی بۆ لای یەزدان بهێنێتە دەروازەی چادری چاوپێکەوتن، بەرانێک وەک قوربانی تاوان. | 21 |
Adam RAB'be, Buluşma Çadırı'nın giriş bölümüne, suç sunusu olarak bir koç getirecek.
جا کاهینەکە بە بەرانی قوربانی تاوانەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی، جا لەو گوناهەی کردوویەتی لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. | 22 |
Kâhin bu koçla adamın işlediği günahı RAB'bin önünde bağışlatacak ve adam bağışlanacak.
«”کاتێک چوونە ناو خاکەکە و هەر دارێکتان بۆ خواردن ڕواند، ئەوا بەرەکەی بە قەدەغەکراو بزانن. سێ ساڵ بۆتان قەدەغەکراوە و لێی ناخورێت، | 23 |
“‘Kenan ülkesine girdiğinizde bir meyve ağacı dikerseniz, ilk üç yıl meyvesini kirli ve yasak sayın, yemeyin.
لە ساڵی چوارەمیش هەموو بەروبوومەکەی تەرخانکراو دەبێت بۆ شکۆدارکردنی یەزدان، | 24 |
Dördüncü yıl ağacın bütün meyvesi şükran sunusu olarak RAB için kutsal sayılacak.
بەڵام لە ساڵی پێنجەمدا بەرەکەی بخۆن، هەتا داهاتی بۆتان زیاد بکات، من یەزدانی پەروەردگارتانم. | 25 |
Beşinci yıl ağacın meyvesini yiyebilirsiniz. Böylece ağaç daha bol ürün verir. Tanrınız RAB benim.
«”هەر گۆشتێک بە خوێنەوە بوو مەیخۆن. «”فاڵ مەگرنەوە و جادووگەری مەکەن. | 26 |
“‘Kanlı et yemeyeceksiniz. Kehanette bulunmayacak, falcılık yapmayacaksınız.
«”لاتەنیشتەکانی سەرتان مەتاشن و دەستکاری دوو لای ڕیشتان مەکەن. | 27 |
Başınızın yan tarafındaki saçları kesmeyecek, sakalınızın kenarlarına dokunmayacaksınız.
«”بۆ مردوو خۆتان بریندار مەکەن، نەخش لە لەشی خۆتان مەکوتن، من یەزدانم. | 28 |
Ölüler için bedeninizi yaralamayacak, dövme yaptırmayacaksınız. RAB benim.
«”کچەکەت سووک مەکە، بەوەی بیکەیت بە لەشفرۆش، نەوەک خاکەکە پڕ بێت لە لەشفرۆشی و بەدڕەوشتی. | 29 |
“‘Kızını fahişeliğe sürükleyip rezil etme. Yoksa fahişelik yayılır ve ülke ahlaksızlıkla dolup taşar.
«”شەممەکانم بپارێزن و ڕێز لە پیرۆزگاکەم بگرن، من یەزدانم. | 30 |
Şabat günlerimi tutacaksınız. Tapınağıma saygı göstereceksiniz. RAB benim.
«”مەگەڕێنەوە بۆ لای نێوانگر و بەدوای ڕۆح ئامادەکاردا مەگەڕێن، پێیان گڵاو دەبن، من یەزدانی پەروەردگارتانم. | 31 |
“‘Cincilere, ruh çağıranlara yönelmeyin. Onlara danışmayın, kirlenirsiniz. Tanrınız RAB benim.
«”لەبەر ڕیش سپی هەستە و ڕێزی پیر بگرە و لە خودات بترسە، من یەزدانم. | 32 |
“‘Ak saçlı insanların önünde ayağa kalkacak, yaşlılara saygı göstereceksin. Tanrın'dan korkacaksın. RAB benim.
«”ئەگەر نامۆیەک هاتە خاکەکەتان، ستەمی لێ مەکەن، | 33 |
“‘Ülkenizde sizinle birlikte yaşayan bir yabancıya kötü davranmayın.
وەک هاوڵاتییەک ڕەفتاری لەگەڵ بکەن، وەک خۆتت خۆشبوێت، چونکە ئێوەش لە خاکی میسر نامۆ بوون، من یەزدانی پەروەردگارتانم. | 34 |
Ona sizden biriymiş gibi davranacak ve onu kendiniz kadar seveceksiniz. Çünkü siz de Mısır'da yabancıydınız. Tanrınız RAB benim.
«”ساختەکاری مەکەن، نە لە ئەندازەی پێوانە و نە لە کێش و نە لە بڕ، | 35 |
“‘Yargılarken, uzunluk ve sıvı ölçerken, ağırlık tartarken haksızlık yapmayın.
دەبێت تەرازووی ڕاست و کێشانەی ڕاست و ئێفەی ڕاست و هەینی ڕاستتان هەبێت، من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسر دەریهێنان. | 36 |
Doğru terazi, ağırlık taşı, efa ve hin kullanın. Mısır'dan sizi çıkaran Tanrınız RAB benim.
«”هەموو فەرزەکانم بەجێبهێنن و یاساکانم پەیڕەو بکەن و جێبەجێیان بکەن، من یەزدانم.“» | 37 |
Kurallarımın, ilkelerimin tümüne uyacak ve onları yerine getireceksiniz. RAB benim.’”