< لێڤییەکان 19 >

هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 1
Locutus est Dominus ad Moysen, dicens:
«لەگەڵ هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”دەبێت پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم، یەزدانی پەروەردگارتانم. 2
Loquere ad omnem cœtum filiorum Israel, et dices ad eos: Sancti estote, quia ego sanctus sum, Dominus Deus vester.
«”هەر یەکێک لە ئێوە، دەبێت ڕێزی دایک و باوکی خۆی بگرێت و شەممەکانم بپارێزن، من یەزدانی پەروەردگارتانم. 3
Unusquisque patrem suum, et matrem suam timeat. Sabbata mea custodite. Ego Dominus Deus vester.
«”ئاوڕ لە بت مەدەنەوە و خوداوەندی لەقاڵبدراو بۆ خۆتان دروستمەکەن، من یەزدانی پەروەردگارتانم. 4
Nolite converti ad idola, nec deos conflatiles faciatis vobis. Ego Dominus Deus vester.
«”کاتێک قوربانییەکی هاوبەشی بۆ یەزدان سەردەبڕن، با بە شێوەیەک بێت لەبەردەم یەزدان قبوڵ بێت، 5
Si immolaveritis hostiam pacificorum Domino ut sit placabilis,
ئەو ڕۆژەی سەری دەبڕن دەیخۆن لەگەڵ ڕۆژی پاشتر. ئەوەی لێی دەمێنێتەوە بۆ ڕۆژی سێیەم، دەبێت بە ئاگر بسووتێنرێت. 6
eo die quo fuerit immolata, comedetis eam, et die altero: quidquid autem residuum fuerit in diem tertium, igne comburetis.
ئەگەر لە ڕۆژی سێیەمدا بخورێت، ئەوە گڵاوە و قبوڵ نییە. 7
Si quis post biduum comederit ex ea, profanus erit, et impietatis reus:
ئەوەی لێی بخوات ئەوا تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت، چونکە شتێکی پیرۆزی یەزدانی گڵاو کردووە، جا ئەو کەسە لە گەلەکەی دەبڕدرێتەوە. 8
portabitque iniquitatem suam, quia sanctum Domini polluit, et peribit anima illa de populo suo.
«”کاتێک دروێنەی زەوییەکانتان دەکەن، لێوارەکانی کێڵگەکەت مەدورەوە، ئەوەی لە دروێنەکە دەکەوێت، هەڵیمەگرەوە، 9
Cumque messueris segetes terræ tuæ, non tondebis usque ad solum superficiem terræ: nec remanentes spicas colliges.
پاشماوەی هێشووە ترێیەکان لە مێوەکەت مەکەرەوە و ئەوەی دەکەوێت هەڵیمەگرەوە، بۆ هەژار و نامۆی بەجێبهێڵە. من یەزدانی پەروەردگارتانم. 10
Neque in vinea tua racemos et grana decidentia congregabis, sed pauperibus et peregrinis carpenda dimittes. Ego Dominus Deus vester.
«”مەدزن. «”درۆ مەکەن. «”فێڵ لە یەکتری مەکەن. 11
Non facietis furtum. Non mentiemini, nec decipiet unusquisque proximum suum.
«”بە درۆ سوێند بە ناوی من مەخۆن، چونکە ناوی خوداکەت دەزڕێنیت، من یەزدانم. 12
Non periurabis in nomine meo, nec pollues nomen Dei tui. Ego Dominus.
«”نزیکەکەت فریومەدە و تاڵانی مەکە. «”کرێی کرێگرتەش لەلای خۆت بۆ بەیانی مەهێڵەوە. 13
Non facies calumniam proximo tuo, nec vi opprimes eum. Non morabitur opus mercenarii tui apud te usque mane.
«”نەفرەت لە کەڕ مەکە و کۆسپ مەخەرە بەردەم نابینا، بەڵکو لە خودات بترسە، من یەزدانم. 14
Non maledices surdo, nec coram cæco pones offendiculum: sed timebis Dominum Deum tuum, quia ego sum Dominus.
«”لە دادوەریدا ستەم مەکەن، نە لایەنگری هەژار بکەن و نە پشتی کەسی مەزن بگرن، بەڵکو بە دادپەروەری حوکمی بەرامبەرەکەت بدە. 15
Non facies quod iniquum est, nec iniuste iudicabis. Non consideres personam pauperis, nec honores vultum potentis. Iuste iudica proximo tuo.
«”لەنێوان خەڵکی قسە مەهێنە و مەبە. «”مەبە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەکەت، من یەزدانم. 16
Non eris criminator, nec susurro in populo. Non stabis contra sanguinem proximi tui. Ego Dominus.
«”لە دڵەوە ڕقت لە براکەت نەبێتەوە، ڕاشکاوانە دراوسێکەت سەرزەنشت بکە، بۆ ئەوەی بەشداری لە گوناهی نەکەیت. 17
Non oderis fratrem tuum in corde tuo, sed publice argue eum, ne habeas super illo peccatum.
«”تۆڵە مەستێنەوە و قین لە دڵ مەبە بەرامبەر کوڕی گەلەکەت، بەڵکو نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت. من یەزدانم. 18
Non quæras ultionem, nec memor eris iniuriæ civium tuorum. Diliges amicum tuum sicut teipsum. Ego Dominus.
«”فەرزەکانم بەجێبهێنن. «”دوو جۆری جیا لە ئاژەڵەکانت پێکەوە جووت مەکە. «”دوو جۆر تۆو لە کێڵگەکەت مەڕوێنە. «”با جلێکت لەبەر نەبێت کە دوو جۆر بێت. 19
Leges meas custodite. Iumentum tuum non facies coire cum alterius generis animantibus. Agrum tuum non seres diverso semine. Veste, quæ ex duobus texta est, non indueris.
«”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ئافرەتێک جووت بوو، ئەویش کەنیزەیەکی مارەبڕ بوو بۆ پیاوێکی دیکە، بەڵام نەکڕابووەوە و ئازاد نەکرابوو، پێویستە سزایەکی گونجاو بدرێت. کەسیان ناکوژرێت، چونکە ئافرەتەکە ئازاد نەکراوە. 20
Homo si dormierit cum muliere coitu seminis, quæ sit ancilla etiam nubilis, et tamen pretio non redempta, nec libertate donata: vapulabunt ambo, et non morientur, quia non fuit libera.
دەبێت پیاوەکە قوربانییەک بۆ تاوانەکەی بۆ لای یەزدان بهێنێتە دەروازەی چادری چاوپێکەوتن، بەرانێک وەک قوربانی تاوان. 21
Pro delicto autem suo offeret Domino ad ostium tabernaculi testimonii arietem:
جا کاهینەکە بە بەرانی قوربانی تاوانەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات لە گوناهەکەی کە کردوویەتی، جا لەو گوناهەی کردوویەتی لێخۆشبوونی بۆ دەبێت. 22
orabitque pro eo sacerdos, et pro peccato eius coram Domino, et repropitiabitur ei, dimitteturque peccatum.
«”کاتێک چوونە ناو خاکەکە و هەر دارێکتان بۆ خواردن ڕواند، ئەوا بەرەکەی بە قەدەغەکراو بزانن. سێ ساڵ بۆتان قەدەغەکراوە و لێی ناخورێت، 23
Quando ingressi fueritis terram, et plantaveritis in ea ligna pomifera, auferetis præputia eorum: poma, quæ germinant, immunda erunt vobis, nec edetis ex eis.
لە ساڵی چوارەمیش هەموو بەروبوومەکەی تەرخانکراو دەبێت بۆ شکۆدارکردنی یەزدان، 24
Quarto autem anno omnis fructus eorum sanctificabitur laudabilis Domino.
بەڵام لە ساڵی پێنجەمدا بەرەکەی بخۆن، هەتا داهاتی بۆتان زیاد بکات، من یەزدانی پەروەردگارتانم. 25
Quinto autem anno comedetis fructus, congregantes poma quæ proferunt. Ego Dominus Deus vester.
«”هەر گۆشتێک بە خوێنەوە بوو مەیخۆن. «”فاڵ مەگرنەوە و جادووگەری مەکەن. 26
Non comedetis cum sanguine. Non augurabimini, nec observabitis somnia.
«”لاتەنیشتەکانی سەرتان مەتاشن و دەستکاری دوو لای ڕیشتان مەکەن. 27
Neque in rotundum attondebitis comam: nec radetis barbam.
«”بۆ مردوو خۆتان بریندار مەکەن، نەخش لە لەشی خۆتان مەکوتن، من یەزدانم. 28
Et super mortuo non incidetis carnem vestram, neque figuras aliquas, aut stigmata facietis vobis. Ego Dominus.
«”کچەکەت سووک مەکە، بەوەی بیکەیت بە لەشفرۆش، نەوەک خاکەکە پڕ بێت لە لەشفرۆشی و بەدڕەوشتی. 29
Ne prostituas filiam tuam, ne contaminetur terra, et impleatur piaculo.
«”شەممەکانم بپارێزن و ڕێز لە پیرۆزگاکەم بگرن، من یەزدانم. 30
Sabbata mea custodite, et Sanctuarium meum metuite. Ego Dominus.
«”مەگەڕێنەوە بۆ لای نێوانگر و بەدوای ڕۆح ئامادەکاردا مەگەڕێن، پێیان گڵاو دەبن، من یەزدانی پەروەردگارتانم. 31
Non declinetis ad magos, nec ab ariolis aliquid sciscitemini, ut polluamini per eos. Ego Dominus Deus vester.
«”لەبەر ڕیش سپی هەستە و ڕێزی پیر بگرە و لە خودات بترسە، من یەزدانم. 32
Coram cano capite consurge, et honora personam senis: et time Dominum Deum tuum. Ego sum Dominus.
«”ئەگەر نامۆیەک هاتە خاکەکەتان، ستەمی لێ مەکەن، 33
Si habitaverit advena in terra vestra, et moratus fuerit inter vos, non exprobretis ei:
وەک هاوڵاتییەک ڕەفتاری لەگەڵ بکەن، وەک خۆتت خۆشبوێت، چونکە ئێوەش لە خاکی میسر نامۆ بوون، من یەزدانی پەروەردگارتانم. 34
sed sit inter vos quasi indigena: et diligetis eum quasi vosmetipsos: fuistis enim et vos advenæ in Terra Ægypti. Ego Dominus Deus vester.
«”ساختەکاری مەکەن، نە لە ئەندازەی پێوانە و نە لە کێش و نە لە بڕ، 35
Nolite facere iniquum aliquid in iudicio, in regula, in pondere, in mensura.
دەبێت تەرازووی ڕاست و کێشانەی ڕاست و ئێفەی ڕاست و هەینی ڕاستتان هەبێت، من یەزدانی پەروەردگارتانم کە لە خاکی میسر دەریهێنان. 36
Statera iusta, et æqua sint pondera, iustus modius, æquusque sextarius. Ego Dominus Deus vester, qui eduxi vos de Terra Ægypti.
«”هەموو فەرزەکانم بەجێبهێنن و یاساکانم پەیڕەو بکەن و جێبەجێیان بکەن، من یەزدانم.“» 37
Custodite omnia præcepta mea, et universa iudicia, et facite ea. Ego Dominus.

< لێڤییەکان 19 >