< لێڤییەکان 18 >

هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 1
耶和华对摩西说:
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”من یەزدانی پەروەردگارتانم. 2
“你晓谕以色列人说:我是耶和华—你们的 神。
وەک نەریتی خاکی میسر مەکەن کە تێیدا نیشتەجێ بوون و وەک نەریتی خاکی کەنعان مەکەن کە ئێوە دەهێنم بۆی و نەریتەکانیان بەجێمەهێنن. 3
你们从前住的埃及地,那里人的行为,你们不可效法,我要领你们到的迦南地,那里人的行为也不可效法,也不可照他们的恶俗行。
پێویستە ملکەچی یاساکانی من بن و فەرزەکانم بەجێبهێنن بۆ ئەوەی پەیڕەویان بکەن، من یەزدانی پەروەردگارتانم. 4
你们要遵我的典章,守我的律例,按此而行。我是耶和华—你们的 神。
فەرز و یاساکانم پەیڕەو بکەن، چونکە ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بە هۆیانەوە دەژیێت، من یەزدانم. 5
所以,你们要守我的律例典章;人若遵行,就必因此活着。我是耶和华。
«”هیچ کەسێک لە کەسوکاری خۆی نزیک نەبێتەوە، بۆ جووت بوون لەگەڵی، من یەزدانم. 6
“你们都不可露骨肉之亲的下体,亲近他们。我是耶和华。
«”ناموسی باوکت مەبە و ناموسی دایکت مەبە، لەگەڵ دایکت جووت مەبە، چونکە دایکتە. 7
不可露你母亲的下体,羞辱了你父亲。她是你的母亲,不可露她的下体。
«”لەگەڵ باوەژنت جووت مەبە، ئەوە ناموسی باوکتە. 8
不可露你继母的下体;这本是你父亲的下体。
«”لەگەڵ خوشکت، کچی باوکت یان کچی دایکت جووت مەبە، ئەگەر لە ماڵتان لەدایک بووبێت یان لە دەرەوە. 9
你的姊妹,不拘是异母同父的,是异父同母的,无论是生在家生在外的,都不可露她们的下体。
«”لەگەڵ کچی کوڕەکەت یان کچی کچەکەت جووت مەبە، ئەوە ناموسی تۆیە. 10
不可露你孙女或是外孙女的下体,露了她们的下体就是露了自己的下体。
«”لەگەڵ کچی ژنی باوکت کە لە باوکتەوە بووە، جووت مەبە، چونکە خوشکتە. 11
你继母从你父亲生的女儿本是你的妹妹,不可露她的下体。
«”لەگەڵ خوشکی باوکت جووت مەبە، چونکە پوورتە. 12
不可露你姑母的下体;她是你父亲的骨肉之亲。
«”لەگەڵ خوشکی دایکت جووت مەبە، چونکە پوورتە. 13
不可露你姨母的下体;她是你母亲的骨肉之亲。
«”ناموسی مامت مەبە، لە ژنەکەی نزیک مەکەوە و لەگەڵی جووت مەبە، چونکە مامۆژنتە. 14
不可亲近你伯叔之妻,羞辱了你伯叔;她是你的伯叔母。
«”لەگەڵ بووکەکەت جووت مەبە، ژنی کوڕتە، لەگەڵی جووت مەبە. 15
不可露你儿妇的下体;她是你儿子的妻,不可露她的下体。
«”لەگەڵ براژنەکەت جووت مەبە، ئەوە ناموسی براتە. 16
不可露你弟兄妻子的下体;这本是你弟兄的下体。
«”لەگەڵ ژنێک و کچەکەی جووت مەبە، لەگەڵ کچی کوڕەکەی یان کچی کچەکەی جووت مەبە، ئەوان نزیکی ژنەکەن و ئەوە ئەوپەڕی بەدڕەوشتییە. 17
不可露了妇人的下体,又露她女儿的下体,也不可娶她孙女或是外孙女,露她们的下体;她们是骨肉之亲,这本是大恶。
«”هیچ ژنێکیش بەسەر خوشکەکەی مەخوازە هەتا ببێت بە هەوێی، هەتا لەگەڵی جووت بیت، کاتێک ژنەکەت لە ژیاندایە. 18
你妻还在的时候,不可另娶她的姊妹作对头,露她的下体。
«”لە هیچ ژنێکیش نزیک مەکەوە لە ماوەی گڵاوی خوێنلێچوونی مانگانەی بۆ ئەوەی لەگەڵی جووت بیت. 19
“女人行经不洁净的时候,不可露她的下体,与她亲近。
«”لەگەڵ ژنی کەسێکی دیکە جووت مەبە، پێی گڵاو دەبیت. 20
不可与邻舍的妻行淫,玷污自己。
«”منداڵەکانت وەک قوربانی مەسووتێنە بۆ’مۆلەخ‘، نەوەک ناوی خودای خۆت بزڕێنیت، من یەزدانم. 21
不可使你的儿女经火归与摩洛,也不可亵渎你 神的名。我是耶和华。
«”لەگەڵ نێرێک جووت مەبە وەک جووتبوونت لەگەڵ ژن، ئەوە قێزەونە. 22
不可与男人苟合,像与女人一样;这本是可憎恶的。
«”لەگەڵ هیچ ئاژەڵێکیش جووت مەبە، پێی گڵاو دەبیت، هیچ ئافرەتێک لەبەردەم ئاژەڵ ئامادە نەبێت بۆ جووتبوون، ئەوە ئەوپەڕی بەدڕەوشتییە. 23
不可与兽淫合,玷污自己。女人也不可站在兽前,与它淫合;这本是逆性的事。
«”بە هیچ یەکێک لەو ڕەفتارانە خۆتان گڵاو مەکەن، چونکە ئەو نەتەوانەی وا من ڕاویان دەنێم لەبەردەمتان بە هەموو ئەمانە گڵاو بوون. 24
“在这一切的事上,你们都不可玷污自己;因为我在你们面前所逐出的列邦,在这一切的事上玷污了自己;
تەنانەت خاکەکە گڵاو بوو، منیش سزای تاوانەکەی دەدەم و خاکەکەش دانیشتووانەکەی دەڕشێنێتەوە. 25
连地也玷污了,所以我追讨那地的罪孽,那地也吐出它的居民。
بەڵام ئێوە فەرزەکان بەجێدەهێنن و یاساکانم پەیڕەو دەکەن. هیچ کارێک لە هەموو ئەو کردەوە قێزەونانە ناکەن، نە هاوڵاتی و نە ئەو نامۆیەی لەنێوتاندایە. 26
故此,你们要守我的律例典章。这一切可憎恶的事,无论是本地人,是寄居在你们中间的外人,都不可行,(
پێش ئێوە خەڵکی خاکەکە هەموو ئەو کردەوە قێزەونانەیان کردووە، هەر بۆیە خاکەکە گڵاو بوو. 27
在你们以先居住那地的人行了这一切可憎恶的事,地就玷污了,)
ئەگەر خاکەکە گڵاو بکەن، ئەوا ئێوەش دەڕشێنێتەوە، وەک چۆن ئەو نەتەوانەی پێش ئێوەی ڕشاندەوە. 28
免得你们玷污那地的时候,地就把你们吐出,像吐出在你们以先的国民一样。
«”بەڵکو هەرکەسێک کارێک لە هەموو ئەو کردەوە قێزەونانە ئەنجام بدات، ئەو کەسەی ئەوە دەکات لە گەلەکەی دەبڕدرێتەوە. 29
无论什么人,行了其中可憎的一件事,必从民中剪除。
جا فەرزەکانم بەجێبهێنن هەتا هیچ لەو نەریتە قێزەونانە نەکەن و پێی گڵاو نەبن کە پێش ئێوە کراون، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“» 30
所以,你们要守我所吩咐的,免得你们随从那些可憎的恶俗,就是在你们以先的人所常行的,以致玷污了自己。我是耶和华—你们的 神。”

< لێڤییەکان 18 >