< لێڤییەکان 17 >
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: | 1 |
Then the LORD said to Moses,
«لەگەڵ هارون و کوڕەکانی و هەموو نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”ئەمە ئەو فەرمانەیە کە یەزدان فەرمانی پێدەدات و دەفەرموێت، | 2 |
“Speak to Aaron, his sons, and all the Israelites and tell them this is what the LORD has commanded:
هەرکەسێک لە گەلی ئیسرائیل گایەک یان بەرخێک یان گیسکێک لە ئۆردوگاکە یان لە دەرەوەی ئۆردوگاکە سەرببڕێت و | 3 |
‘Anyone from the house of Israel who slaughters an ox, a lamb, or a goat in the camp or outside of it
نەیهێنێتە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن هەتا لەبەردەم چادری پەرستنی یەزدان قوربانی بۆ یەزدان پێشکەش بکات، ئەوا ئەو کەسە تاوانبارە لە خوێنڕشتن، خوێنی ڕشتووە، جا دەبێت ئەو کەسە لە گەلەکەی ببڕدرێتەوە. | 4 |
instead of bringing it to the entrance to the Tent of Meeting to present it as an offering to the LORD before His tabernacle—that man shall incur bloodguilt. He has shed blood and must be cut off from among his people.
ئەمەش بۆ ئەوەی نەوەی ئیسرائیل چیتر قوربانییەکانیان لە دەشتودەر سەر نەبڕن و بیانهێنن بۆ بەردەم دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و لەلای کاهین پێشکەشی یەزدان بکەن، وەک قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدانیان سەرببڕن. | 5 |
For this reason the Israelites will bring to the LORD the sacrifices they have been offering in the open fields. They are to bring them to the priest at the entrance to the Tent of Meeting and offer them as sacrifices of peace to the LORD.
کاهینەکەش خوێنەکە بەسەر قوربانگاکەی یەزداندا دەکات لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و پیوەکەی بۆ ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە دەیسووتێنێت. | 6 |
The priest will then sprinkle the blood on the altar of the LORD at the entrance to the Tent of Meeting and burn the fat as a pleasing aroma to the LORD.
پێویستە لەمەودوا قوربانییەکان بۆ ئەو بتانە پێشکەش نەکەن کە لە شێوەی تەگە دروستکراون و لەشفرۆشیی ڕۆحییان بۆ دەکەن. ئەمە دەبێتە فەرزێکی هەتاهەتایی بۆیان لە نەوەکانیان.“ | 7 |
They must no longer offer their sacrifices to the goat demons to which they have prostituted themselves. This will be a permanent statute for them for the generations to come.’
«هەروەها پێیان دەڵێیت:”هەرکەسێک لە گەلی ئیسرائیل و ئەو نامۆیانەی لەنێوتاندان ئەگەر قوربانی سووتاندن یان قوربانی بکات و | 8 |
Tell them that if anyone from the house of Israel or any foreigner living among them offers a burnt offering or a sacrifice
نەیهێنێتە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن، بۆ ئەوەی بۆ یەزدانی بکات، ئەوا ئەو کەسە لە گەلەکەی دەبڕدرێتەوە. | 9 |
but does not bring it to the entrance to the Tent of Meeting to sacrifice it to the LORD, that man must be cut off from his people.
«”هەروەها هەرکەسێک لە گەلی ئیسرائیل و ئەو نامۆیانەی لەنێوتاندان، ئەگەر خوێن بخوات، ئەوا ڕووم لەو کەسە وەردەگێڕم کە خوێن دەخوات و لە گەلەکەی ڕیشەکێشی دەکەم، | 10 |
If anyone from the house of Israel or a foreigner living among them eats any blood, I will set My face against that person and cut him off from among his people.
چونکە ژیانی بوونەوەر لە خوێندایە و من لەسەر قوربانگا بە ئێوەی دەدەم بۆ کەفارەتکردن بۆ گیانتان، چونکە خوێن کەفارەت بۆ ژیان دەکات، | 11 |
For the life of the flesh is in the blood, and I have given it to you to make atonement for your souls upon the altar; for it is the blood that makes atonement for the soul.
بۆیە بە نەوەی ئیسرائیل دەڵێم:’کەس لە ئێوە خوێن نەخوات و ئەو نامۆیەش کە لەنێوتاندایە خوێن نەخوات.‘ | 12 |
Therefore I say to the Israelites, ‘None of you may eat blood, nor may any foreigner living among you eat blood.’
«”هەرکەسێک لە نەوەی ئیسرائیل و ئەو نامۆیانەی لەنێوتاندان، کە نێچیرێکی ڕاوکرد، ئاژەڵێکی کێوی یان باڵندەیەک لەوانەی دەخورێن، خوێنەکەی دەڕێژێت و بە خۆڵ دایدەپۆشێت، | 13 |
And if any Israelite or foreigner living among them hunts down a wild animal or bird that may be eaten, he must drain its blood and cover it with dirt.
چونکە ژیانی هەر بوونەوەرێک خوێنەکەیەتی، جا بە نەوەی ئیسرائیلم گوت:’خوێنی هیچ بوونەوەرێک مەخۆنەوە، چونکە ژیانی هەر بوونەوەرێک خوێنەکەیەتی، هەرکەسێک بیخوات دەبڕدرێتەوە.‘ | 14 |
For the life of all flesh is its blood. Therefore I have told the Israelites, ‘You must not eat the blood of any living thing, because the life of all flesh is its blood; whoever eats it must be cut off.’
«”هەرکەسێکیش ئاژەڵێکی مرداربووەوە یان نێچیرێک بخوات، هاوڵاتی بێت یان نامۆ، دەبێت جلەکانی بشوات و خۆی بە ئاو بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، ئینجا پاک دەبێتەوە. | 15 |
And any person, whether native or foreigner, who eats anything found dead or mauled by wild beasts must wash his clothes and bathe with water, and he will be unclean until evening; then he will be clean.
بەڵام ئەگەر جلەکانی نەشوات و خۆی نەشوات، تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت.“» | 16 |
But if he does not wash his clothes and bathe himself, then he shall bear his iniquity.”