< لێڤییەکان 16 >

لەدوای مردنی دوو کوڕەکەی هارون، کاتێک لەبەردەم یەزدان نزیک ببوونەوە و مردبوون، یەزدان لەگەڵ موسا دوا و 1
RAB'bin huzuruna yaklaştıkları için ölen Harun'un iki oğlunun ölümünden sonra RAB Musa'ya şöyle dedi: “Ağabeyin Harun'a de ki, perdenin arkasındaki En Kutsal Yer'e ikide bir girmesin, Antlaşma Sandığı'nın üzerindeki Bağışlanma Kapağı'na yaklaşmasın. Yoksa ölür. Çünkü ben kapağın üstünde, bulut içinde görünüyorum.
پێی فەرموو: «بە هارونی برات بڵێ با هەموو کاتێک نەیەتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز لە پشت پەردەکەی پێش قەپاغی کەفارەتەکە کە لەسەر سندوقەکەیە، نەوەک بمرێت، چونکە من لە هەوردا لەسەر قەپاغی کەفارەتەکە دەبینرێم. 2
«هارون بەم شێوەیە بچێتە ناو پیرۆزگاکە: جوانەگایەک بۆ قوربانی گوناه و بەرانێک بۆ قوربانی سووتاندن بهێنێت. 3
Harun En Kutsal Yer'e ancak günah sunusu olarak bir boğa, yakmalık sunu olarak da bir koç sunarak girebilir.
کراسێکی کەتان و پیرۆز لەبەر بکات و دەرپێی کەتانی لەبەربێت و بە کەمەربەندی کەتان پشتی ببەستێت و مێزەری کەتانی لەسەر بێت، ئەوە جلوبەرگێکی پیرۆزە، خۆی بە ئاو بشوات و جلەکان لەبەر بکات. 4
Kutsal keten mintan, keten don giyecek, keten kuşak bağlayacak, keten sarık saracak. Bunlar kutsal giysilerdir. Bunları giymeden önce yıkanacak.
لە کۆمەڵی ئیسرائیلیش دوو گیسکی نێرینە ببات بۆ قوربانی گوناه و بەرانێک بۆ قوربانی سووتاندن. 5
İsrail topluluğu günah sunusu olarak Harun'a iki teke, yakmalık sunu olarak bir koç verecek.
«هارون جوانەگاکە پێشکەش بکات بۆ قوربانی گوناهی خۆی و کەفارەت بۆ خۆی و بۆ ماڵەکەی بکات، 6
“Harun boğayı kendisi için günah sunusu olarak sunacak. Böylece kendisinin ve ailesinin günahlarını bağışlatacak.
ئینجا دوو گیسکە نێرینەکەش ببات و لەبەردەم یەزدان لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن ڕایانبگرێت. 7
Sonra iki tekeyi alıp RAB'bin huzuruna, Buluşma Çadırı'nın giriş bölümüne götürecek.
هارون تیروپشک بۆ دوو گیسکەکە بکات، یەکێکیان بۆ یەزدان و ئەوی دیکە بۆ لابردنی گوناه لەسەر کۆمەڵگا. 8
İkisi üzerine kura çekecek. Biri RAB için, biri Azazel için.
ئەو گیسکەی لە تیروپشک بۆ یەزدان دەرچوو، ئەوا هارون پێشکەشی بکات و بیکاتە قوربانی گوناه. 9
Harun kurada RAB'be düşen tekeyi getirip günah sunusu olarak sunacak.
بەڵام ئەو گیسکەی بە تیروپشک بۆ لابردنی گوناه لەسەر کۆمەڵگا دەرچوو، ئەوا بە زیندوویی لەبەردەم یەزدان ڕایبگرێت بۆ کەفارەتکردن لەسەری، بۆ ئەوەی بۆ عەزازێلی بنێرێتە چۆڵەوانی. 10
Azazel'e düşen tekeyi ise halkın günahlarını bağışlatmak için canlı olarak RAB'be sunacak. Onu çöle salıp Azazel'e gönderecek.
«پێویستە هارون جوانەگاکەی قوربانی گوناه بهێنێت و سەری ببڕێت، کەفارەت بۆ خۆی و ماڵەکەی بکات. 11
“Harun kendisi için günah sunusu olarak boğayı getirecek. Böylece kendisinin ve ailesinin günahlarını bağışlatacak. Bu günah sunusunu kendisi için kesecek.
هارون بە پڕی بخووردانەکە پشکۆی ئاگر لەسەر قوربانگاکە لەبەردەم یەزدان ببات، بە پڕی دەستەکانیشی بخووری بۆنخۆشی باش کوتراوە ببات و بیانباتە پشت پەردەکە. 12
RAB'bin huzurunda bulunan sunağın üzerindeki korları buhurdana koyup iki avuç dolusu ince öğütülmüş güzel kokulu buhurla perdenin arkasına geçecek.
ئەو لەبەردەم یەزدان بخوورەکە بەسەر ئاگرەکەدا بکات، هەروەها دووکەڵی بخوورەکە قەپاغەکەی کەفارەت داپۆشێت کە لەسەر سندوقی پەیمانە، ئیتر نامرێت. 13
Orada, RAB'bin huzurunda buhuru korların üzerine koyacak; buhurun dumanı Levha Sandığı'nın üzerindeki Bağışlanma Kapağı'nı kaplayacak. Öyle ki, Harun ölmesin.
ئینجا لە خوێنی جوانەگاکە ببات و بە پەنجەی بەسەر ڕووی قەپاغەکەی کەفارەت، بەلای ڕۆژهەڵات بیپرژێنێت، لەلای پێشەوەی قەپاغەکەی کەفارەتیش، حەوت جار بە پەنجەی خوێنەکە بپرژێنێت. 14
Sonra boğanın kanını alıp parmağıyla kapağın üzerine, doğuya doğru serpecek. Kapağın önünde yedi kez bunu yineleyecek.
«ئینجا گیسکەکەی قوربانی گوناه کە بۆ گەل سەری ببڕێت و بە خوێنەکەیەوە بچێتە پشت پەردەکە، چی بە خوێنی جوانەگاکە کرد، ئاواش بە خوێنەکەی ئەم بکات و بەسەر قەپاغەکەی کەفارەت و لای پێشەوەی بیپرژێنێت. 15
“Bundan sonra, halk için günah sunusu olarak tekeyi kesecek. Kanını perdenin arkasına götürecek. Boğanın kanıyla yaptığı gibi tekenin kanını da Bağışlanma Kapağı'nın üzerine ve önüne serpecek.
بەم شێوەیە کەفارەت بۆ شوێنی هەرەپیرۆز بکات لە گڵاوییەکانی نەوەی ئیسرائیل و لە یاخیبوون و هەموو گوناهەکانیان. بۆ چادری چاوپێکەوتنیش کە لەنێویانە ئاوا بکات، لەناوەندی گڵاوییەکانیان. 16
Böylece En Kutsal Yer'i İsrail halkının kirliliklerinden, isyanlarından, bütün günahlarından arındıracak. Buluşma Çadırı için de aynı şeyi yapacak. Çünkü kirli insanların arasında bulunuyor.
نابێت هیچ کەسێکیش لە چادری چاوپێکەوتن بێت، لە کاتی چوونە ژوورەوەی هارون بۆ کەفارەتکردن لە شوێنی هەرەپیرۆز هەتا کاتی هاتنە دەرەوەی، کەفارەت بۆ خۆی و ماڵەکەی و هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل بکات. 17
Harun kendisi, ailesi ve bütün İsrail topluluğunun günahlarını bağışlatmak için En Kutsal Yer'e girdiğinde, dışarı çıkıncaya kadar Buluşma Çadırı'nda hiç kimse bulunmayacak.
«ئینجا بچێتە دەرەوە بۆ لای قوربانگاکەی بەردەم یەزدان و کەفارەتی بۆ بکات، لە خوێنی جوانەگاکە و خوێنی گیسکەکە ببات و بەسەر قۆچەکانی قوربانگاکەیدا بکات. 18
Harun RAB'bin huzurunda bulunan sunağa çıkıp sunağı arındıracak, boğanın ve tekenin kanını sunağın boynuzlarına çepeçevre sürecek.
بە پەنجەی حەوت جار لە خوێنەکە بەسەریدا بپرژێنێت و لە گڵاوییەکانی نەوەی ئیسرائیل پاکی بکاتەوە و تەرخانی بکات. 19
Kanı parmağıyla yedi kez sunağa serpecek. Böylece sunağı İsrail halkının kirliliğinden arındırıp kutsal kılacak.
«کاتێک هارون لە کەفارەتکردن بۆ شوێنی هەرەپیرۆز و چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکە تەواو بوو، گیسکە زیندووەکە پێشکەش بکات. 20
“Harun En Kutsal Yer'i, Buluşma Çadırı'nı, sunağı arındırdıktan sonra, canlı tekeyi sunacak.
هارون هەردوو دەستی لەسەر سەری گیسکە زیندووەکە دابنێت و لەسەری دان بە هەموو تاوان و هەموو یاخیبوونەکان و هەموو گوناهەکانی نەوەی ئیسرائیلدا بنێت، بەمە گوناهەکان دەخاتە سەر گیسکەکە. هارون لەژێر چاودێری ئەو کەسەی هەڵبژێردراوە بۆ ئەم ئیشە گیسکەکە بنێرێتە چۆڵەوانی. 21
İki elini tekenin başına koyacak, İsrail halkının bütün suçlarını, isyanlarını, günahlarını açıklayarak bunları tekenin başına aktaracak. Sonra bu iş için atanan bir adamla tekeyi çöle gönderecek.
گیسکەکە هەموو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت بۆ خاکێکی چۆڵ، ئینجا کەسەکە گیسکەکە لە چۆڵەوانی بەڕەڵا بکات. 22
Teke İsrail halkının bütün suçlarını yüklenerek ıssız bir ülkeye taşıyacak. Adam tekeyi çöle salacak.
«ئینجا هارون بچێتە ناو چادری چاوپێکەوتن و جلە کەتانەکانی دابکەنێت کە لە چوونە ژوورەوەی بۆ شوێنی هەرەپیرۆز لەبەری کردبوو، لەوێ دایبنێت. 23
“Sonra Harun Buluşma Çadırı'na girecek. En Kutsal Yer'e girerken giydiği keten giysileri çıkarıp orada bırakacak.
لە شوێنێکی پیرۆز بە ئاو خۆی بشوات. ئینجا جلەکانی لەبەر بکات و بچێتە دەرەوە و قوربانی سووتاندن بۆ خۆی و قوربانی سووتاندن بۆ گەل بکات، کەفارەت بۆ خۆی و بۆ گەل بکات. 24
Kutsal bir yerde yıkanıp kendi giysilerini giyecek. Sonra çıkıp kendisi ve halk için getirilen yakmalık sunuları sunacak, kendisinin ve halkın günahlarını bağışlatacak.
پیوی قوربانییەکەی گوناهیش لەسەر قوربانگاکە بسووتێنێت. 25
Günah sunusunun yağını sunakta yakacak.
«ئەو کەسەی گیسکەکەشی بەرەو عەزازێل بەڕەڵا کرد، جلەکانی بشوات و خۆی بە ئاو بشوات، پاشان بچێتە ناو ئۆردوگاکە. 26
“Tekeyi Azazel'e gönderen adam giysilerini yıkayıp kendisi de yıkandıktan sonra ordugaha girecek.
جوانەگاکەی قوربانی گوناه و گیسکەکەی قوربانی گوناهیش، ئەوانەی خوێنەکەیان بردرا بۆ کەفارەتکردن لە شوێنی هەرەپیرۆز، ئەوا بیانباتە دەرەوەی ئۆردوگاکە و پێست و گۆشت و ڕیخۆڵەکەیان بە ئاگر بسووتێنن. 27
Günah sunusu olarak sunulan ve kanları günahları bağışlatmak için En Kutsal Yer'e getirilen boğa ile teke ordugahın dışına çıkarılacak. Derileri, etleri, gübreleri yakılacak.
ئەوەی دەشیانسووتێنێت، جلەکانی بشوات و خۆی بە ئاو بشوات، پاشان بچێتە ناو ئۆردوگاکە. 28
Bunları yakan kişi giysilerini yıkayıp kendisi de yıkandıktan sonra ordugaha girecek.
«ئەمەش دەبێتە فەرزێکی هەتاهەتایی بۆتان، کە ئێوە لە دەی مانگی حەوت گیانی خۆتان زەلیل دەکەن و هیچ کارێک ناکەن، نە هاوڵاتی و نە ئەو نامۆیەی لەنێوتانە، 29
“Aşağıdakiler sizin için sürekli bir yasa olacak: Yedinci ayın onuncu günü isteklerinizi denetleyeceksiniz. Gerek İsrailliler'den, gerekse aranızda yaşayan yabancılardan hiç kimse çalışmayacak.
چونکە لەم ڕۆژەدا کەفارەتتان بۆ دەکرێت بۆ پاکبوونەوەتان، لە هەموو گوناهەکانتان لەبەردەم یەزدان پاک دەبنەوە. 30
Çünkü o gün, Kâhin Harun sizi pak kılmak için günahlarınızı bağışlatacaktır. RAB'bin huzurunda bütün günahlarınızdan arınacaksınız.
ئەمە شەممەیە، پشوودانە بۆتان، فەرزێکی هەتاهەتاییشە کە گیانی خۆتان زەلیل بکەن. 31
O gün Şabat'tır, sizin için dinlenme günüdür. İsteklerinizi denetleyeceksiniz. Bu sürekli bir yasadır.
ئەو کاهینەش کە بە زەیت دەستنیشان دەکرێت و ئەرکی پێ دەسپێردرێت بۆ ئەوەی لە جیاتی باوکی ببێتە سەرۆک کاهین کەفارەت بکات، جلە کەتانەکان لەبەر بکات، جلە پیرۆزەکان، 32
Babasının meshedip kendi yerine atadığı kâhin günahları bağışlatacak. Kutsal keten giysileri giyecek.
کەفارەت بۆ شوێنی هەرەپیرۆز و چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکە بکات. هەروەها کەفارەت بۆ کاهینەکان و هەموو کۆمەڵی گەل بکات. 33
En Kutsal Yer'i, Buluşma Çadırı'nı, sunağı arındıracak; kâhinlerin ve bütün topluluğun günahlarını bağışlatacak.
«ئەمەش دەبێتە فەرزێکی هەتاهەتایی بۆتان بۆ کەفارەتکردن بۆ نەوەی ئیسرائیل لە هەموو گوناهەکانیان، ساڵی جارێک.» ئیتر ئاوا کرا، وەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 34
“Bu sizin için sürekli bir yasadır: İsrail halkının bütün günahlarını yılda bir kez bağışlatmak için verildi.” Ve Harun RAB'bin Musa'ya buyurduğu gibi yaptı.

< لێڤییەکان 16 >