< لێڤییەکان 15 >
هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: | 1 |
Och HERREN talade till Mose och Aron och sade:
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێن و پێیان بڵێن:”هەر پیاوێک لێچوونی هەبێت لە ئەندامی نێرینەی، ئەوا لێچوونەکەی گڵاوە، | 2 |
Talen till Israels barn och sägen till dem:
ئەم لێچوونەشی دەبێتە هۆی گڵاوبوونی. ئەگەر ئەندامی نێرینەی لێچوونەکەی بەردەوام بێت یان ڕایگرتبوو، ئەوا گڵاوە. | 3 |
Om någon får flytning ur sitt kött, så är sådan flytning oren. Och angående hans orenhet, medan flytningen varar, gäller följande: Evad hans kött avsöndrar flytningen, eller det tillsluter sig för flytningen, så är han oren.
«”ئەوەی لێچوونەکەی هەیە لەسەر هەر نوێنێک ڕابکشێت، گڵاو دەبێت، لەسەر هەر شتێکیش دانیشێت، گڵاو دەبێت. | 4 |
Allt varpå den sjuke ligger bliver orent, och allt varpå han sitter bliver orent.
ئەوەی دەست لە نوێنەکەی بدات، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، | 5 |
Och den som kommer vid det varpå han har legat skall två sina kläder och bada sig i vatten och vara oren ända till aftonen.
هەرکەسێک لەسەر شتێک دابنیشێت کە کابرای لێچوو لەسەری دانیشتبوو، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات، هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. | 6 |
Och den som sätter sig på något varpå den sjuke har suttit skall två sina kläder och bada sig i vatten och vara oren ända till aftonen.
«”هەرکەسێک دەستی بەر لەشی کابرای لێچوو بکەوێت، دەبێت جلەکانی بشوات و خۆی بە ئاو بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. | 7 |
Och den som kommer vid den sjukes kropp skall två sina kläder och bada sig i vatten och vara oren ända till aftonen.
«”ئەگەر کابرای لێچوو تفی لە یەکێکی پاک کرد، دەبێت ئەو کەسەی کە پێشتر پاک بووە جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. | 8 |
Och om den sjuke spottar på någon som är ren, skall denne två sina kläder och bada sig i vatten och vara oren ända till aftonen.
«”لە کاتی سواریدا زینەکەی ژێری گڵاو دەبێت، | 9 |
Och allt varpå den sjuke sitter när han färdas någonstädes, bliver orent.
هەرکەسێکیش دەستی لێ بدات، هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، ئەوەی هەڵیانبگرێت، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. | 10 |
Och var och en som kommer vid något, vad det vara må, som har legat under honom skall vara oren ända till aftonen; och den som bär bort något sådant skall två sina kläder och bada sig i vatten och vara oren ända till aftonen.
«”هەرکەسێکیش کابرای لێچوو دەستی لێ بدات، بێ ئەوەی دەستی بە ئاو بشوات، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. | 11 |
Och var och en som den sjuke kommer vid, utan att hava sköljt sina händer i vatten, skall två sina kläder och bada sig i vatten och vara oren ända till aftonen.
«”هەر دەفرێکی گڵین کابرای لێچوو دەستی لێ بدات دەشکێنرێت، هەروەها هەر ئامرازێکی داریش بە ئاو دەشۆردرێت. | 12 |
Och ett lerkärl som den sjuke kommer vid skall sönderslås; men är det ett träkärl, skall det sköljas med vatten.
«”ئەگەر کابرای لێچوو لە لێچوونەکەی پاک بووەوە، ئەوا حەوت ڕۆژی بۆ دادەنرێت بۆ پاکبوونەوەی و جلەکانی دەشوات و بە ئاوی سازگار خۆی دەشوات، جا پاک دەبێتەوە. | 13 |
När den som har flytning bliver ren från sin flytning, skall han, för att förklaras ren, räkna sju dagar och därefter två sina kläder, och sedan skall han bada sin kropp i rinnande vatten, så bliver han ren.
جا لە ڕۆژی هەشتەمدا دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر دەهێنێت بۆ بەردەم یەزدان بۆ لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و دەیاندات بە کاهینەکە. | 14 |
Och på åttonde dagen skall han taga sig två turturduvor eller två unga duvor och komma inför HERRENS ansikte, till uppenbarelsetältets ingång, och giva dem åt prästen.
کاهینەکە یەکێکیان دەکاتە قوربانی گوناه و ئەوی دیکەش قوربانی سووتاندن، کاهینەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات لە لێچوونەکەی. | 15 |
Och prästen skall offra dem, den ena till syndoffer och den andra till brännoffer; så skall prästen bringa försoning för honom inför HERRENS ansikte, till rening från hans flytning.
«”ئەگەر پیاوێک تۆوی لێ هاتە دەرەوە، ئەوا هەموو لەشی بە ئاو دەشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، | 16 |
Och om en man har haft sädesutgjutning, så skall han bada hela sin kropp i vatten och vara oren ända till aftonen.
هەر جلێک یان چەرمێک تۆوی بکەوێتە سەر، دەبێت بە ئاو بشۆردرێت و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. | 17 |
Och allt slags klädnad och allt av skinn, varpå sådan sädesutgjutning har skett, skall tvås i vatten och vara orent ända till aftonen.
هەروەها ئەو پیاوەی کە لەگەڵ ژنەکەی ڕابکشێت و پیاوەکە تۆوی لێچوو، ئەوا دەبێت هەردووکیان خۆیان بە ئاو بشۆن و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبن. | 18 |
Och när en man har legat hos en kvinna och sädesutgjutning har skett, så skola de båda bada sig i vatten och vara orena ända till aftonen.
«”ئەگەر ژنێک خوێنلێچوونی هەبوو، ئەوا حەوت ڕۆژ لە خوێنلێچوونی مانگانەی دەمێنێتەوە و هەرکەسێک دەستی لێ بدات هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. | 19 |
Och när en kvinna har sin flytning, i det att blod avgår ur hennes kött, skall hon vara oren i sju dagar, och var och en som kommer vid henne skall vara oren ända till aftonen.
«”هەموو ئەو شتەی لەسەری ڕادەکشێت یان دادەنیشێت لە کاتی خوێنلێچوونی مانگانەی، گڵاو دەبێت. | 20 |
Och allt varpå hon ligger under sin månadsrening bliver orent, och allt varpå hon sitter bliver orent.
هەرکەسێکیش دەست لە نوێنەکەی بدات، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. | 21 |
Och var och en som kommer vid det varpå hon har legat skall två sina kläder och bada sig i vatten och vara oren ända till aftonen.
هەرکەسێکیش دەست لە شتێک بدات کە ئەو لەسەری دانیشتبێت، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت؛ | 22 |
Och var och en som kommer vid något varpå hon har suttit skall två sina kläder och bada sig i vatten och vara oren ända till aftonen.
ئەگەر نوێن بێت یان هەر شتێک کە لەسەری دانیشتووە، هەر کاتێک کەسێکیش دەستی لێ بدات، ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. | 23 |
Och om någon sak lägges på det varpå hon har legat eller suttit, och någon då kommer vid denna sak, så skall han vara oren ända till aftonen.
«”ئەگەر پیاوێکیش لەگەڵی ڕابکشێت، جا لە خوێن لێچوونەکە بەر پیاوەکە بکەوێت، ئەوا پیاوەکە حەوت ڕۆژ گڵاو دەبێت و لەسەر هەر نوێنێکیش ڕابکشێت، گڵاو دەبێت. | 24 |
Och om en man ligger hos henne, och något av hennes månadsflöde kommer på honom, skall han vara oren i sju dagar, och allt varpå han ligger bliver orent.
«”ئەگەر ئافرەتێک ماوەیەکی درێژ خوێنی لێچوو، بێجگە لە کاتی خوێنلێچوونی مانگانەی، یان ئەگەر دوای کاتی خوێن لێچوونەکەی هەر بەردەوام بوو، ئەوا هەموو ڕۆژانی خوێن لێچوونەکەی وەک کاتی خوێنلێچوونی مانگانەی، گڵاو دەبێت. | 25 |
Och om en kvinna har blodflöde under en längre tid, utan att det är hennes månadsrening, eller om hon har flöde utöver tiden för sin månadsrening, så skall om henne, så länge hennes orena flöde varar, gälla detsamma som under hennes månadsreningstid; hon är oren.
هەموو نوێنەکەش کە لەسەری ڕادەکشێت لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی وەک نوێنی ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانەیەتی، هەموو ئەو شتانەش کە لەسەری دادەنیشێت، ئەوا گڵاوە وەک گڵاوی خوێنلێچوونی مانگانەی. | 26 |
Om allt varpå hon ligger, så länge hennes flöde varar, skall gälla detsamma som om det varpå hon ligger under sin månadsrening; och allt varpå hon sitter bliver orent, likasom under hennes månadsrening.
هەرکەسێکیش دەستیان لێ بدات، گڵاو دەبێت و پێویستە جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. | 27 |
Och var och en som kommer vid något av detta bliver oren; han skall två sina kläder och bada sig i vatten och vara oren ända till aftonen.
«”ئەگەر لە خوێن لێچوونەکەی پاک بووەوە، ئەوا حەوت ڕۆژ دەژمێرێت، ئینجا بەپێی ڕێوڕەسم پاک دەبێتەوە، | 28 |
Men om hon bliver ren från sitt flöde, skall hon räkna sju dagar och sedan vara ren.
لە ڕۆژی هەشتەم دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر دەبات و دەیانهێنێتە لای کاهینەکە، بۆ لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن. | 29 |
Och på åttonde dagen skall hon taga sig två turturduvor eller två unga duvor och bära dem till prästen, till uppenbarelsetältets ingång.
ئینجا کاهینەکەش یەکێکیان دەکاتە قوربانی گوناه و ئەوی دیکەش قوربانی سووتاندن. کاهینەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات لە گڵاوی خوێن لێچوونەکەی. | 30 |
Och prästen skall offra den ena till syndoffer och den andra till brännoffer; så skall prästen bringa försoning för henne inför HERRENS ansikte, till rening från hennes orena flöde.
«”جا نەوەی ئیسرائیل جیا بکەنەوە لەو شتانەی گڵاویان دەکات، با لە گڵاویدا نەمرن و نشینگەکەم کە لەنێویاندایە گڵاوی نەکەن.“» | 31 |
Så skolen I bevara Israels barn från orenhet, på det att de icke må dö i sin orenhet, om de orena mitt tabernakel, som står mitt ibland dem.
ئەوە ڕێنماییە بۆ ئەمانە: ئەو پیاوەی کە لێچوونی هەبێت، ئەوەی تۆوی لێ دێتە دەرەوە و پێی گڵاو دەبێت، | 32 |
Detta är lagen om den som har flytning och om den som har sädesutgjutning, så att han därigenom bliver oren,
ئەو ئافرەتەی خوێنلێچوونی مانگانەی هەیە، ئەو پیاوەی یان ئەو ئافرەتەی لێچوونێکی هەیە، ئەو پیاوەش کە لەگەڵ ژنێک کە گڵاو بووبێت ڕابکشێت. | 33 |
och om den kvinna som har sin månadsrening, och om den som har någon flytning, evad det är man eller kvinna, så ock om en man som ligger hos en oren kvinna.