< لێڤییەکان 15 >

هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 1
וידבר יהוה אל משה ואל אהרן לאמר
«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێن و پێیان بڵێن:”هەر پیاوێک لێچوونی هەبێت لە ئەندامی نێرینەی، ئەوا لێچوونەکەی گڵاوە، 2
דברו אל בני ישראל ואמרתם אלהם איש איש כי יהיה זב מבשרו--זובו טמא הוא
ئەم لێچوونەشی دەبێتە هۆی گڵاوبوونی. ئەگەر ئەندامی نێرینەی لێچوونەکەی بەردەوام بێت یان ڕایگرتبوو، ئەوا گڵاوە. 3
וזאת תהיה טמאתו בזובו רר בשרו את זובו או החתים בשרו מזובו--טמאתו הוא
«”ئەوەی لێچوونەکەی هەیە لەسەر هەر نوێنێک ڕابکشێت، گڵاو دەبێت، لەسەر هەر شتێکیش دانیشێت، گڵاو دەبێت. 4
כל המשכב אשר ישכב עליו הזב--יטמא וכל הכלי אשר ישב עליו יטמא
ئەوەی دەست لە نوێنەکەی بدات، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، 5
ואיש אשר יגע במשכבו--יכבס בגדיו ורחץ במים וטמא עד הערב
هەرکەسێک لەسەر شتێک دابنیشێت کە کابرای لێچوو لەسەری دانیشتبوو، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات، هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. 6
והישב על הכלי אשר ישב עליו הזב--יכבס בגדיו ורחץ במים וטמא עד הערב
«”هەرکەسێک دەستی بەر لەشی کابرای لێچوو بکەوێت، دەبێت جلەکانی بشوات و خۆی بە ئاو بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 7
והנגע בבשר הזב--יכבס בגדיו ורחץ במים וטמא עד הערב
«”ئەگەر کابرای لێچوو تفی لە یەکێکی پاک کرد، دەبێت ئەو کەسەی کە پێشتر پاک بووە جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. 8
וכי ירק הזב בטהור--וכבס בגדיו ורחץ במים וטמא עד הערב
«”لە کاتی سواریدا زینەکەی ژێری گڵاو دەبێت، 9
וכל המרכב אשר ירכב עליו הזב--יטמא
هەرکەسێکیش دەستی لێ بدات، هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، ئەوەی هەڵیانبگرێت، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. 10
וכל הנגע בכל אשר יהיה תחתיו--יטמא עד הערב והנושא אותם--יכבס בגדיו ורחץ במים וטמא עד הערב
«”هەرکەسێکیش کابرای لێچوو دەستی لێ بدات، بێ ئەوەی دەستی بە ئاو بشوات، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبێت. 11
וכל אשר יגע בו הזב וידיו לא שטף במים--וכבס בגדיו ורחץ במים וטמא עד הערב
«”هەر دەفرێکی گڵین کابرای لێچوو دەستی لێ بدات دەشکێنرێت، هەروەها هەر ئامرازێکی داریش بە ئاو دەشۆردرێت. 12
וכלי חרש אשר יגע בו הזב ישבר וכל כלי עץ--ישטף במים
«”ئەگەر کابرای لێچوو لە لێچوونەکەی پاک بووەوە، ئەوا حەوت ڕۆژی بۆ دادەنرێت بۆ پاکبوونەوەی و جلەکانی دەشوات و بە ئاوی سازگار خۆی دەشوات، جا پاک دەبێتەوە. 13
וכי יטהר הזב מזובו--וספר לו שבעת ימים לטהרתו וכבס בגדיו ורחץ בשרו במים חיים וטהר
جا لە ڕۆژی هەشتەمدا دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر دەهێنێت بۆ بەردەم یەزدان بۆ لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و دەیاندات بە کاهینەکە. 14
וביום השמיני יקח לו שתי תרים או שני בני יונה ובא לפני יהוה אל פתח אהל מועד ונתנם אל הכהן
کاهینەکە یەکێکیان دەکاتە قوربانی گوناه و ئەوی دیکەش قوربانی سووتاندن، کاهینەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات لە لێچوونەکەی. 15
ועשה אתם הכהן--אחד חטאת והאחד עלה וכפר עליו הכהן לפני יהוה מזובו
«”ئەگەر پیاوێک تۆوی لێ هاتە دەرەوە، ئەوا هەموو لەشی بە ئاو دەشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت، 16
ואיש כי תצא ממנו שכבת זרע--ורחץ במים את כל בשרו וטמא עד הערב
هەر جلێک یان چەرمێک تۆوی بکەوێتە سەر، دەبێت بە ئاو بشۆردرێت و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 17
וכל בגד וכל עור אשר יהיה עליו שכבת זרע--וכבס במים וטמא עד הערב
هەروەها ئەو پیاوەی کە لەگەڵ ژنەکەی ڕابکشێت و پیاوەکە تۆوی لێچوو، ئەوا دەبێت هەردووکیان خۆیان بە ئاو بشۆن و هەتا ئێوارەش گڵاو دەبن. 18
ואשה אשר ישכב איש אתה שכבת זרע--ורחצו במים וטמאו עד הערב
«”ئەگەر ژنێک خوێنلێچوونی هەبوو، ئەوا حەوت ڕۆژ لە خوێنلێچوونی مانگانەی دەمێنێتەوە و هەرکەسێک دەستی لێ بدات هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 19
ואשה כי תהיה זבה דם יהיה זבה בבשרה--שבעת ימים תהיה בנדתה וכל הנגע בה יטמא עד הערב
«”هەموو ئەو شتەی لەسەری ڕادەکشێت یان دادەنیشێت لە کاتی خوێنلێچوونی مانگانەی، گڵاو دەبێت. 20
וכל אשר תשכב עליו בנדתה יטמא וכל אשר תשב עליו יטמא
هەرکەسێکیش دەست لە نوێنەکەی بدات، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 21
וכל הנגע במשכבה--יכבס בגדיו ורחץ במים וטמא עד הערב
هەرکەسێکیش دەست لە شتێک بدات کە ئەو لەسەری دانیشتبێت، دەبێت جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت؛ 22
וכל הנגע--בכל כלי אשר תשב עליו יכבס בגדיו ורחץ במים וטמא עד הערב
ئەگەر نوێن بێت یان هەر شتێک کە لەسەری دانیشتووە، هەر کاتێک کەسێکیش دەستی لێ بدات، ئەوا هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 23
ואם על המשכב הוא או על הכלי אשר הוא ישבת עליו--בנגעו בו יטמא עד הערב
«”ئەگەر پیاوێکیش لەگەڵی ڕابکشێت، جا لە خوێن لێچوونەکە بەر پیاوەکە بکەوێت، ئەوا پیاوەکە حەوت ڕۆژ گڵاو دەبێت و لەسەر هەر نوێنێکیش ڕابکشێت، گڵاو دەبێت. 24
ואם שכב ישכב איש אתה ותהי נדתה עליו--וטמא שבעת ימים וכל המשכב אשר ישכב עליו יטמא
«”ئەگەر ئافرەتێک ماوەیەکی درێژ خوێنی لێچوو، بێجگە لە کاتی خوێنلێچوونی مانگانەی، یان ئەگەر دوای کاتی خوێن لێچوونەکەی هەر بەردەوام بوو، ئەوا هەموو ڕۆژانی خوێن لێچوونەکەی وەک کاتی خوێنلێچوونی مانگانەی، گڵاو دەبێت. 25
ואשה כי יזוב זוב דמה ימים רבים בלא עת נדתה או כי תזוב על נדתה כל ימי זוב טמאתה כימי נדתה תהיה--טמאה הוא
هەموو نوێنەکەش کە لەسەری ڕادەکشێت لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی وەک نوێنی ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانەیەتی، هەموو ئەو شتانەش کە لەسەری دادەنیشێت، ئەوا گڵاوە وەک گڵاوی خوێنلێچوونی مانگانەی. 26
כל המשכב אשר תשכב עליו כל ימי זובה--כמשכב נדתה יהיה לה וכל הכלי אשר תשב עליו--טמא יהיה כטמאת נדתה
هەرکەسێکیش دەستیان لێ بدات، گڵاو دەبێت و پێویستە جلەکانی بشوات و بە ئاو خۆی بشوات و هەتا ئێوارە گڵاو دەبێت. 27
וכל הנוגע בם יטמא וכבס בגדיו ורחץ במים וטמא עד הערב
«”ئەگەر لە خوێن لێچوونەکەی پاک بووەوە، ئەوا حەوت ڕۆژ دەژمێرێت، ئینجا بەپێی ڕێوڕەسم پاک دەبێتەوە، 28
ואם טהרה מזובה--וספרה לה שבעת ימים ואחר תטהר
لە ڕۆژی هەشتەم دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر دەبات و دەیانهێنێتە لای کاهینەکە، بۆ لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن. 29
וביום השמיני תקח לה שתי תרים או שני בני יונה והביאה אותם אל הכהן אל פתח אהל מועד
ئینجا کاهینەکەش یەکێکیان دەکاتە قوربانی گوناه و ئەوی دیکەش قوربانی سووتاندن. کاهینەکە لەبەردەم یەزدان کەفارەتی بۆ دەکات لە گڵاوی خوێن لێچوونەکەی. 30
ועשה הכהן את האחד חטאת ואת האחד עלה וכפר עליה הכהן לפני יהוה מזוב טמאתה
«”جا نەوەی ئیسرائیل جیا بکەنەوە لەو شتانەی گڵاویان دەکات، با لە گڵاویدا نەمرن و نشینگەکەم کە لەنێویاندایە گڵاوی نەکەن.“» 31
והזרתם את בני ישראל מטמאתם ולא ימתו בטמאתם בטמאם את משכני אשר בתוכם
ئەوە ڕێنماییە بۆ ئەمانە: ئەو پیاوەی کە لێچوونی هەبێت، ئەوەی تۆوی لێ دێتە دەرەوە و پێی گڵاو دەبێت، 32
זאת תורת הזב ואשר תצא ממנו שכבת זרע לטמאה בה
ئەو ئافرەتەی خوێنلێچوونی مانگانەی هەیە، ئەو پیاوەی یان ئەو ئافرەتەی لێچوونێکی هەیە، ئەو پیاوەش کە لەگەڵ ژنێک کە گڵاو بووبێت ڕابکشێت. 33
והדוה בנדתה והזב את זובו לזכר ולנקבה ולאיש אשר ישכב עם טמאה

< لێڤییەکان 15 >