< شینەکانی یەرمیا 5 >
ئەی یەزدان، بەبیرت بێتەوە چیمان بەسەرهات، تەماشا بکە و ڕیسواییەکەمان ببینە. | 1 |
Remember, LORD, what has come on us. Look, and see our reproach.
میراتەکەمان بۆ نامۆکان بوو، ماڵمان بۆ بێگانە. | 2 |
Our inheritance has been turned over to strangers, our houses to aliens.
هەتیو و بێ باوک بووین، دایکانمان وەک بێوەژنن. | 3 |
We are orphans and fatherless. Our mothers are as widows.
دەبێ ئەو ئاوە بکڕین کە دەیخۆینەوە دارەکانمان بە نرخ بۆمان دێت. | 4 |
We must pay for water to drink. Our wood is sold to us.
ئەوانەی ڕاومان دەنێن زۆر نزیک بوونەوە، ماندوو دەبین و حەوانەوەمان نییە. | 5 |
Our pursuers are on our necks. We are weary, and have no rest.
دەستمان لە میسری و ئاشورییەکان پانکردەوە بۆ بەدەستهێنانی نانی پێویست. | 6 |
We have given our hands to the Egyptians, and to the Assyrians, to be satisfied with bread.
باوکانمان گوناهیان کرد، نەمان، ئێمەش سزاکەیان وەردەگرین. | 7 |
Our fathers sinned, and are no more. We have borne their iniquities.
کۆیلەکان فەرمانڕەوایەتیمان دەکەن، کەس نییە لە دەستیان ڕزگارمان بکات. | 8 |
Servants rule over us. There is no one to deliver us out of their hand.
بەهۆی شمشێر لە چۆڵەوانی ژیانمان لە مەترسیدایە هەتا بژێوی پەیدا دەکەین. | 9 |
We get our bread at the peril of our lives, because of the sword in the wilderness.
پێستمان وەک تەنوور سووتاوە، لەبەر برسیێتی برژاوین. | 10 |
Our skin is black like an oven, because of the burning heat of famine.
لە سییۆن دەستدرێژییان کردە سەر ژنان، پاکیزەکانیش لە شارۆچکەکانی یەهودا. | 11 |
They ravished the women in Zion, the virgins in the cities of Judah.
میران بە دەستیانەوە هەڵدەواسرێن، ڕێز لە پیران ناگیرێت. | 12 |
Princes were hanged up by their hands. The faces of elders were not honoured.
لاوانیان دەهاڕدرێن، منداڵان لەژێر بارەداردا بەلادادێن. | 13 |
The young men carry millstones. The children stumbled under loads of wood.
پیران دەستیان لە دەروازە هەڵدەگرن، لاوانیش وازیان لە گۆرانی هێنا. | 14 |
The elders have ceased from the gate, and the young men from their music.
خۆشی دڵمان نەما، شاییمان بوو بە شیوەن. | 15 |
The joy of our heart has ceased. Our dance is turned into mourning.
تاجی سەرمان کەوت. قوڕبەسەرمان، چونکە گوناهمان کرد! | 16 |
The crown has fallen from our head. Woe to us, for we have sinned!
لەبەر ئەم شتانە دڵمان داهێزرا، لەبەر ئەم ڕووداوانە بەرچاومان تاریک بوو، | 17 |
For this our heart is faint. For these things our eyes are dim:
لەبەر کێوی سییۆن، وێران بوو، چەقەڵ هاتوچۆی تێدا دەکەن. | 18 |
for the mountain of Zion, which is desolate. The foxes walk on it.
ئەی یەزدان، تۆ بۆ هەتاهەتایە حوکم دەکەیت، تەختی تۆ نەوە دوای نەوە بەردەوام دەبێت. | 19 |
You, LORD, remain forever. Your throne is from generation to generation.
بۆچی بەردەوام لەبیرمان دەکەیت؟ بۆچی کاتێکی درێژ بەجێمان دەهێڵیت؟ | 20 |
Why do you forget us forever, and forsake us for so long a time?
ئەی یەزدان، بمانگەڕێنەوە بۆ لای خۆت، هەتا بگەڕێینەوە، وەک جاران ڕۆژانمان نوێ بکەرەوە، | 21 |
Turn us to yourself, LORD, and we will be turned. Renew our days as of old.
یان تۆ زۆر لێمان تووڕە بوویت و بە تەواوی ئێمەت ڕەتکردووەتەوە؟ | 22 |
But you have utterly rejected us. You are very angry against us.