< شینەکانی یەرمیا 4 >

چۆن زێڕ ڕەونەقی خۆی لەدەستدات، زێڕی بێگەرد گۆڕا! بەردەکانی پیرۆزگا پەرشوبڵاو بوونەوە لەسەر سووچی هەموو شەقامێک. 1
How the gold has become dim! The most pure gold has changed! The stones of the sanctuary are poured out at the head of every street.
چۆن کوڕە بەهادارەکانی سییۆن، ئەوانەی بە زێڕی بێگەرد دەکێشران، ئێستا بە گۆزەی گڵ دانران، دەستکردی دەستی گۆزەکەر! 2
The precious sons of Zion, comparable to fine gold, how they are esteemed as earthen pitchers, the work of the hands of the potter!
تەنانەت چەقەڵەکانیش گوانیان دەدەنە توولەکانیان بۆ ئەوەی شیریان پێبدەن، بەڵام گەلەکەی من دڵڕەقە وەک وشترمرغ لە چۆڵەوانی. 3
Even the jackals offer their breast. They nurse their young ones. But the daughter of my people has become cruel, like the ostriches in the wilderness.
لەبەر تینووێتی شیرەخۆرە زمانی بە مەڵاشوویەوە نووسا. منداڵەکان داوای نان دەکەن، بەڵام کەس نییە بۆیان بشکێنێت. 4
The tongue of the nursing child clings to the roof of his mouth for thirst. The young children ask for bread, and no one breaks it for them.
ئەوانەی خواردنی خۆشیان دەخوارد لە شەقامەکاندا وێران بوون، ئەوانەی لەناو جلوبەرگی ئەرخەوانی بەخێو دەکران لەسەر زبڵدانەکان پاڵ دەدەنەوە. 5
Those who ate delicacies are desolate in the streets. Those who were brought up in purple embrace dunghills.
سزای تاوانی گەلەکەم گەورەتر بوو لە سزای گوناهەکەی سەدۆم، ئەوەی لە چرکەیەکدا سەرەوژێر بوو بێ ئەوەی دەستی یارمەتی بۆ درێژ بکرێت. 6
For the iniquity of the daughter of my people is greater than the sin of Sodom, which was overthrown as in a moment. No hands were laid on her.
میرەکانیان لە بەفر بێگەردتر بوون، لە شیر سپیتر بوون، جەستەیان لە یاقووت سوورتر بوو، وەک یاقووتی شین بوون. 7
Her nobles were purer than snow. They were whiter than milk. They were more ruddy in body than rubies. Their polishing was like sapphire.
بەڵام ئێستا ڕەنگیان لە ڕەژوو ڕەشترە، لە شەقامەکاندا ناناسرێنەوە. پێستیان بە ئێسکیانەوە نووسا وەک تەختەدار وشک هەڵگەڕا. 8
Their appearance is blacker than a coal. They are not known in the streets. Their skin clings to their bones. It is withered. It has become like wood.
ئەوانەی بە شمشێر کوژران باشتر بوون لەوانەی بە قاتوقڕی مردن. ئەوانە بە برسیێتی ئازاریان چێشت، چونکە خواردن لە کێڵگە نەبوو. 9
Those who are killed with the sword are better than those who are killed with hunger; for these pine away, stricken through, for lack of the fruits of the field.
دایکە میهرەبانەکان بە دەستی خۆیان منداڵەکانیان لێنا، بوونە خۆراکیان کاتێک گەلەکەم لەناوچوو. 10
The hands of the pitiful women have boiled their own children. They were their food in the destruction of the daughter of my people.
یەزدان تووڕەیی خۆی دەردەبڕێت، هەڵچوونی بە جۆشی خۆی هەڵدەڕێژێت. ئاگرێکی لە سییۆن بەرپا کرد بناغەکانی سووتاند. 11
The LORD has accomplished his wrath. He has poured out his fierce anger. He has kindled a fire in Zion, which has devoured its foundations.
پاشاکانی زەوی و هەموو دانیشتووانی جیهان باوەڕیان نەکرد کە دوژمن و ناحەز دێنە ناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمەوە. 12
The kings of the earth didn’t believe, neither did all the inhabitants of the world, that the adversary and the enemy would enter into the gates of Jerusalem.
بەڵام ڕوویدا، لەبەر گوناهی پێغەمبەرەکانی و تاوانی کاهینەکانی، ئەوانەی لەناوەڕاستیدا خوێنی ڕاستودروستانیان دەڕشت. 13
It is because of the sins of her prophets and the iniquities of her priests, that have shed the blood of the just in the middle of her.
بە شەقامەکاندا وێڵ بوون وەک کوێر. خۆیان بە خوێن گڵاوکرد، کەس ناتوانێت دەست لە جلەکانیان بدات. 14
They wander as blind men in the streets. They are polluted with blood, So that men can’t touch their garments.
خەڵک هاواریان لێ دەکەن: «ئەی گڵاوەکان، دووربکەونەوە! دووربکەونەوە! دووربکەونەوە، دەستمان لێ مەدەن!» کاتێک ڕایانکرد و وێڵ بوون، لەناو گەلاندا گوتیان، «جارێکی دیکە ناتوانن لێرە نیشتەجێ بن.» 15
“Go away!” they cried to them. “Unclean! Go away! Go away! Don’t touch! When they fled away and wandered, men said among the nations, “They can’t live here any more.”
یەزدان خۆی پەرتەوازەی کردن، ئیتر چاودێرییان ناکات. خەڵک ڕێزیان لە کاهینەکان نەگرت، لەگەڵ پیرەکان میهرەبان نەبوون. 16
The LORD’s anger has scattered them. He will not pay attention to them any more. They didn’t respect the persons of the priests. They didn’t favor the elders.
سەرباری ئەمەش، ئێمە چاومان کزبوو بێهوودە لە چاوەڕوانی یارمەتی، لە قوللەکانمان چاوەڕێ بووین بۆ گەلێک کە ناتوانێت ڕزگارمان بکات. 17
Our eyes still fail, looking in vain for our help. In our watching we have watched for a nation that could not save.
تەڵەیان بۆ هەنگاوەکانمان ناوەتەوە بۆ ئەوەی لە گۆڕەپانەکانماندا هاتوچۆ نەکەین. کۆتاییمان نزیک بووەوە، چەند ڕۆژێکمان ماوە، چونکە کۆتاییمان هات. 18
They hunt our steps, so that we can’t go in our streets. Our end is near. Our days are fulfilled, for our end has come.
ئەوانەی ڕاویان دەناین سووکتر بوون لە هەڵۆکانی ئاسمان، بەسەر چیاکاندا شوێنمان کەوتن، لە چۆڵەوانیدا بۆسەیان بۆمان نایەوە. 19
Our pursuers were swifter than the eagles of the sky. They chased us on the mountains. They set an ambush for us in the wilderness.
پاشای دەستنیشانکراوی یەزدان، ئەوەی هەناسەی ژیانمانە، لە بۆسەکانیان گیرا، ئەوەی گوتمان، لە سێبەری ئەودا لەنێو گەلان دەژین. 20
The breath of our nostrils, the anointed of the LORD, was taken in their pits; of whom we said, under his shadow we will live among the nations.
ئەی کچی ئەدۆم، دڵخۆش و دڵشادبە، ئەی دانیشتووانی خاکی عوچ. بەڵام جامەکە بەسەر تۆشدا تێدەپەڕێت، سەرخۆش دەبیت و ڕووت دەبیتەوە. 21
Rejoice and be glad, daughter of Edom, who dwells in the land of Uz. The cup will pass through to you also. You will be drunken, and will make yourself naked.
ئەی سییۆنی کچ، سزای تاوانەکەت تەواو دەبێت، ڕاپێچکراوییەکەت درێژ ناکاتەوە. بەڵام ئەی ئەدۆمی کچ، سزای تاوانەکەی تۆ دەدات، گوناهەکەت ئاشکرا دەکات. 22
The punishment of your iniquity is accomplished, daughter of Zion. He will no more carry you away into captivity. He will visit your iniquity, daughter of Edom. He will uncover your sins.

< شینەکانی یەرمیا 4 >