< شینەکانی یەرمیا 3 >
من ئەو پیاوەم کە زەلیلیم بینی بە گۆچانی تووڕەیی ئەو. | 1 |
I am the man that hath seen affliction by the rod of His wrath.
منی بە پێش خۆی دا و منی بە تاریکاییدا برد، بەبێ هیچ ڕووناکییەک. | 2 |
He hath led me and caused me to walk in darkness and not in light.
بێگومان، دەستی لە دژی من بەرزدەکاتەوە بە بەردەوامی و بە درێژایی ڕۆژ. | 3 |
Surely against me He turneth His hand again and again all the day.
گۆشت و پێستی منی پیرکرد، ئێسکەکانی شکاندم. | 4 |
My flesh and my skin hath He worn out; He hath broken my bones.
دەوری گرتم و گەمارۆی دام بە ژەهر و ناخۆشی. | 5 |
He hath builded against me, and compassed me with gall and travail.
ناچاری کردم لەناو تاریکیدا نیشتەجێ بم وەک ئەوانەی لەمێژە مردوون. | 6 |
He hath made me to dwell in dark places, as those that have been long dead.
لەناو پەرژینێک بەندی کرد بۆ ئەوەی نەتوانم هەڵبێم، زنجیرەکانی منی قورس کرد. | 7 |
He hath hedged me about, that I cannot go forth; He hath made my chain heavy.
هەروەها کاتێک هاوار دەکەم و داوای فریاکەوتن دەکەم، بەڵام نزاکانم ڕادەگرێت. | 8 |
Yea, when I cry and call for help, He shutteth out my prayer.
بەردی تاشراوی کەڵەکە کرد و ڕێگای منی پێ گرت، ڕێڕەوەکانی منی خواروخێچ کرد. | 9 |
He hath enclosed my ways with hewn stone, He hath made my paths crooked.
وەک ورچێک بۆم لە بۆسەدایە، وەک شێرێک خۆی مات دەکات، | 10 |
He is unto me as a bear lying in wait, as a lion in secret places.
منی لەڕێ لادا و پارچەپارچەی کردم، منی وێران کرد. | 11 |
He hath turned aside my ways, and pulled me in pieces; He hath made me desolate.
کەوانەکەی ڕاکێشا منی کردە نیشانەی تیرەکانی. | 12 |
He hath bent His bow, and set me as a mark for the arrow.
تیرەکانی تیردانەکەی لە دڵم چەقاند. | 13 |
He hath caused the arrows of His quiver to enter into my reins.
هەموو گەلەکەم سووکایەتیم پێ دەکەن، بە درێژایی ڕۆژ بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن. | 14 |
I am become a derision to all my people, and their song all the day.
تێری کردم لە تاڵی، زەقنەبووتی دەرخوارد دام. | 15 |
He hath filled me with bitterness, He hath sated me with wormwood.
بە چەو ددانەکانی منی وردوخاش کرد، منی لەناو خۆڵەمێش پەستایەوە. | 16 |
He hath also broken my teeth with gravel stones, He hath made me to wallow in ashes.
من لە ئاشتی بێبەش کراوم، سەرکەوتنم لەبیرچووەوە. | 17 |
And my soul is removed far off from peace, I forgot prosperity.
ئینجا گوتم، «شکۆمەندیم نەما، هەروەها هیوام بە یەزدان بڕا.» | 18 |
And I said: 'My strength is perished, and mine expectation from the LORD.'
دێتەوە بیرم، ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانیم، وەک ژەهر و زەقنەبووت بوون. | 19 |
Remember mine affliction and mine anguish, the wormwood and the gall.
بە باشی بەبیرم دێتەوە، لە ناخەوە ڕۆحم خەمبارە. | 20 |
My soul hath them still in remembrance, and is bowed down within me.
بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم و لەبەر ئەوە هیوام هەیە: | 21 |
This I recall to my mind, therefore have I hope.
بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین، چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت. | 22 |
Surely the LORD'S mercies are not consumed, surely His compassions fail not.
ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛ دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە. | 23 |
They are new every morning; great is Thy faithfulness.
بە خۆم دەڵێم: «یەزدان بەشی منە، لەبەر ئەوە هیوام بەوە.» | 24 |
'The LORD is my portion', saith my soul; 'Therefore will I hope in Him.'
یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە، بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات. | 25 |
The LORD is good unto them that wait for Him, to the soul that seeketh Him.
باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکات بۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان. | 26 |
It is good that a man should quietly wait for the salvation of the LORD.
باشە پیاو نیر هەڵبگرێت هەر لە تەمەنی منداڵییەوە. | 27 |
It is good for a man that he bear the yoke in his youth.
با بە تەنها دانیشێت و بێدەنگ بێت، چونکە یەزدان ئەمەی بەسەرهێناوە. | 28 |
Let him sit alone and keep silence, because He hath laid it upon him.
با سەری بخاتە ناو خاکوخۆڵ، لەوانەیە هێشتا هیوای مابێت. | 29 |
Let him put his mouth in the dust, if so be there may be hope.
با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات، با تێربێت لە ڕیسوایی. | 30 |
Let him give his cheek to him that smiteth him, let him be filled full with reproach.
چونکە کەس بۆ هەتاهەتایە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە. | 31 |
For the Lord will not cast off for ever.
لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی دەهێنێت، میهرەبانیش نیشان دەدات، بەپێی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی. | 32 |
For though He cause grief, yet will He have compassion according to the multitude of His mercies.
ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات و دڵتەنگی ناکات. | 33 |
For He doth not afflict willingly, nor grieve the children of men.
تێکشکاندنی دیلەکانی هەموو زەوی لەژێر پێ، | 34 |
To crush under foot all the prisoners of the earth,
یان بێبەشکردنی کەسێک لە مافی خۆی لەبەردەم خودای هەرەبەرز، | 35 |
To turn aside the right of a man before the face of the Most High,
یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری، ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟ | 36 |
To subvert a man in his cause, the Lord approveth not.
کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ، ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟ | 37 |
Who is he that saith, and it cometh to pass, when the Lord commandeth it not?
ئایا ڕوودانی چاکە و خراپە بە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟ | 38 |
Out of the mouth of the Most High proceedeth not evil and good?
بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکات کاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟ | 39 |
Wherefore doth a living man complain, a strong man because of his sins?
با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە و بگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان. | 40 |
Let us search and try our ways, and return to the LORD.
با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوە بۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین: | 41 |
Let us lift up our heart with our hands unto God in the heavens.
«ئێمە گوناهمان کرد و یاخی بووین، تۆش لێمان خۆش نەبوویت. | 42 |
We have transgressed and have rebelled; Thou hast not pardoned.
«خۆت بە تووڕەیی داپۆشی و ڕاوتناین، بەبێ بەزەیی ئێمەت کوشت. | 43 |
Thou hast covered with anger and pursued us; Thou hast slain unsparingly.
بە هەور خۆت داپۆشی بۆ ئەوەی نوێژەکانمان نەگاتە لات. | 44 |
Thou hast covered Thyself with a cloud, so that no prayer can pass through.
ئێمەت کرد بە پاشەڕۆ و نەویستراو لەنێو گەلان. | 45 |
Thou hast made us as the offscouring and refuse in the midst of the peoples.
«هەموو دوژمنانمان دەمیان لێمان کردەوە. | 46 |
All our enemies have opened their mouth wide against us.
ترس و تەڵە باڵی بەسەرماندا کێشا، لەناوچوون و وێرانی.» | 47 |
Terror and the pit are come upon us, desolation and destruction.
چاوەکانم کانی فرمێسک هەڵدەڕێژن لەبەر ئەوەی گەلەکەم لەناوچوون. | 48 |
Mine eye runneth down with rivers of water, for the breach of the daughter of my people.
چاوەکانم فرمێسک هەڵدەڕێژن و ناوەستن بەبێ پسانەوە، | 49 |
Mine eye is poured out, and ceaseth not, without any intermission,
تاوەکو یەزدان لە ئاسمانەوە تەماشای خوارەوە بکات و ببینێت. | 50 |
Till the LORD look forth, and behold from heaven.
ئەوەی دەیبینم گیانم ئازار دەدات لەبەر ئازاری کچانی شارەکەم. | 51 |
Mine eye affected my soul, because of all the daughters of my city.
ئەوانەی دوژمنی من بوون بەبێ هۆ وەک چۆلەکە ڕاویان کردم. | 52 |
They have chased me sore like a bird, that are mine enemies without cause.
بە زیندووێتی منیان فڕێدا ناو چاڵ، بەردیان تێمگرت. | 53 |
They have cut off my life in the dungeon, and have cast stones upon me.
نوقومی ئاو بووم، گوتم: «خەریکە بمرم.» | 54 |
Waters flowed over my head; I said: 'I am cut off.'
ئەی یەزدان، لە قووڵایی چاڵەوە بە ناوی تۆوە نزا دەکەم. | 55 |
I called upon Thy name, O LORD, Out of the lowest dungeon.
گوێت لە دەنگم بوو: «گوێت دامەخە کاتێک هاوار و هانات بۆ دەهێنم.» | 56 |
Thou heardest my voice; hide not Thine ear at my sighing, at my cry.
ئەو ڕۆژەی نزام بۆ کردیت نزیک بوویتەوە، فەرمووت: «مەترسە!» | 57 |
Thou drewest near in the day that I called upon Thee; Thou saidst: 'Fear not.'
ئەی پەروەردگار، بەرگریت لە کێشەی من کرد، ژیانی منت کڕییەوە. | 58 |
O Lord, Thou hast pleaded the causes of my soul; Thou hast redeemed my life.
ئەی یەزدان، ستەمدیدەیی منت بینی. دادوەری کێشەکەم بکە! | 59 |
O LORD, Thou hast seen my wrong; judge Thou my cause.
هەموو تۆڵەسەندنەوەکەی ئەوانت بینی، هەموو پیلانەکانیان لە دژی من. | 60 |
Thou hast seen all their vengeance and all their devices against me.
ئەی یەزدان، گوێت لە ڕیسواکردنەکەیان بوو، هەموو پیلانەکانیان لە دژی من؛ | 61 |
Thou hast heard their taunt, O LORD, and all their devices against me;
ئەوەی دوژمنەکانم بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من باسی دەکەن و دەیچرپێنن. | 62 |
The lips of those that rose up against me, and their muttering against me all the day.
تەماشایان بکە! هەستان و دانیشتنیان، بە گۆرانییەکانیان گاڵتەم پێ دەکەن. | 63 |
Behold Thou their sitting down, and their rising up; I am their song.
ئەی یەزدان، سزایان بدە، بەپێی کردەوەکانی دەستیان. | 64 |
Thou wilt render unto them a recompense, O LORD, according to the work of their hands.
پێچە لەسەر دڵیان دابنێ، با نەفرەتت لەسەریان بێت! | 65 |
Thou wilt give them hardness of heart, Thy curse unto them.
بە تووڕەییەوە ڕاویان بنێ و لەناویان ببە لەژێر ئاسمانی یەزداندا. | 66 |
Thou wilt pursue them in anger, and destroy them from under the heavens of the LORD.