< شینەکانی یەرمیا 2 >
چۆن پەروەردگار سییۆنی کچی داپۆشی بە هەوری تووڕەییەکەی! لە ئاسمانەوە شکۆی ئیسرائیلی فڕێدا بۆ سەر زەوی، لە ڕۆژی تووڕەییدا تەختەپێی خۆی بەبیر نەهێنایەوە. | 1 |
Mint felhőzi be haragjával az Úr Czión leányát, az égből a földre vetette Izraél pompáját s nem emlékezett meg lábai zsámolyáról haragja napján!
پەروەردگار بەزەیی نەهاتەوە، هەموو نشینگەکانی یاقوبی هەڵلووشی، بە تووڕەیی خۆی قەڵاکانی یەهودای کچی ڕووخاند. پاشایەتی و میرەکانی زەلیل کرد دایگرتنە سەر زەوی. | 2 |
Feldúlta az Úr s nem sajnálta mind a hajlékait Jákóbnak, lerombolta indulatában Jehúda leányának erősségeit, földre döntötte; megszentségtelenítette a királyságot és nagyjait.
بە گڕی تووڕەیی خۆی بڕییەوە هەموو هێزی ئیسرائیل. دەستی ڕاستی بەرەو دواوە کێشایەوە لەبەردەم دوژمن. ئاگرێکی بەتینی لەناو یاقوبدا داگیرساند، هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات. | 3 |
Levágta föllobbant haragban Izraél minden szarvát, hátra vonta jobbját az ellenség elől; égette Jákóbot, mint lángoló tűz: emésztett köröskörül.
وەک دوژمنێک کەوانەکەی خۆی ڕاکێشا، دەستی ڕاستی ئامادە کرد. وەک ناحەز لەناوی برد هەموو ئەوەی چاو ئارەزووی دەکرد. لەناو چادرەکەی سییۆنی کچ تووڕەیی خۆی وەک ئاگر ڕشت. | 4 |
Feszítette íjját, mint ellenség, ott állva jobbjával mint szorongató, s megölte mind a szemnek drágaságait; Czión leánya sátrában tűz gyanánt ontotta ki hevét.
پەروەردگار وەک دوژمنی لێهات، ئیسرائیلی هەڵلووشی. هەموو کۆشکەکانی ئەوی هەڵلووشی، قەڵاکانی ڕووخاند. شیوەن و ماتەمی زۆر کرد بۆ یەهودای کچ. | 5 |
Olyan lett az Úr mint ellenség, feldúlta Izraélt, feldúlta mind a kastélyait, megrontotta erősségeit; szaporított Jehúda leányában jajgatást és jajdulást.
کەپرەکەی تێکدا، وەک باخچەیەک نەما، شوێنی کۆبوونەوەکەی ڕووخاند. یەزدان وای کرد سییۆن لەبیری بچێتەوە ڕۆژی شەممە و جەژنەکان. بە تووڕەیی خۆی پاشا و کاهینی ڕەتکردەوە. | 6 |
Szétdúlta, mint a kertet, sátorát, megrontotta gyülekező helyét; elfeledtetett az Örökkévaló Cziónban ünnepet és szombatot, elvetett mérges haragjában királyt és papot.
پەروەردگار قوربانگاکەی خۆی ڕەتکردەوە، وازی لە پیرۆزگاکەی خۆشی هێنا. دیواری کۆشکەکانی ڕادەستی دوژمنەکانی کرد. لەناو ماڵی یەزدان دەنگیان هەڵبڕی وەک لە ڕۆژی جەژندا. | 7 |
Megutálta az Úr az ő oltárát, megcsúfította szentélyét, ellenség kezébe szolgáltatta kastélyainak falait; zajt csaptak az Úr házában, akár ünnepnapján.
شووراکانی سییۆنی کچ یەزدان مەبەستی بوو بیڕووخێنێت. بە گوریس پێوای و دەستی لە وێرانکردنی نەگێڕایەوە. سەنگەر و دیواری هێنایە گریان و پێکەوە ڕووخان. | 8 |
Eltökélte az Örökkévaló, hogy megrontja Czión leányának falát, mérőzsinórt feszített ki, nem vonta vissza kezét a dúlástól; gyászba döntött bástyát és falat; egyaránt elbusúltak.
دەروازەکانی نوقومی زەوی بوون، شمشیرەکانی لەناوبرد و شکاندی. پاشا و میرەکانی بۆ نێو گەلان ڕاپێچ کراون، فێرکردنی موسا نەماوە، هەروەها پێغەمبەرەکانیشی هیچ بینینێکیان لەلایەن یەزدانەوە بۆ ئاشکرا نەکراوە. | 9 |
Földbe sülyedtek kapui, elveszítette és eltörte reteszeit; királya és nagyjai a nemzetek közt, nincsen tan, prófétái sem nyernek látomást az Örökkévalótól.
پیرەکانی شاری سییۆن بە کپی لەسەر زەوی دادەنیشن، خۆڵ بەسەر سەریاندا دەکەن، جلوبەرگی گوش لەبەر دەکەن. پاکیزەکانی ئۆرشەلیم سەریان دادەنەوێنن. | 10 |
Földön ülnek, hallgatnak Czión leányának vénei, port tettek föl fejökre, zsákokat kötöttek magukra, földre horgasztották fejöket Jeruzsálem hajadonai.
چاوەکانم ماندووبوون لە فرمێسک ڕشتن، دڵم توندە، جەرگ بڕاوم لەبەر ئەوەی گەلەکەم وێران بوو، لەبەر بوورانەوەی منداڵان و شیرەخۆران لەناو گۆڕەپانەکانی شاردا. | 11 |
Könnyekben epedtek el szemeim, megtüzesedtek beleim, földre omlott májam népem leányának romlása miatt, midőn elalélt kisded és csecsemő a város terein.
بە دایکیان دەڵێن: «کوا نان و ئاو؟» کاتێک وەک بریندار لەناو گۆڕەپانەکانی شاردا دەبوورێنەوە، کاتێک ڕۆحیان دەردەچێت لەناو باوەشی دایکیان. | 12 |
Anyáiknak mondják: hol van gabona és bor? Midőn elaléltak sebzettként a város terein, midőn kiomlott lelkük anyáik ölébe.
چیت پێ بڵێم؟ ئەی ئۆرشەلیمی کچ، بە چیت بچووێنم؟ بە چی بەراوردت بکەم، بۆ ئەوەی دڵت بدەمەوە، ئەی سییۆنی کچە پاکیزە؟ وێران بوونت وەک دەریا قووڵە. کێ دەتوانێت چاکت بکاتەوە؟ | 13 |
Mit állítsak bizonyságul neked, mit hasonlitsak össze veled, Jeruzsálem leánya? Mit mondjak veled egyenlőnek, hogy megvigasztaljalak, Czión hajadon leánya? Mert nagy mint a tenger a romlásod, ki gyógyíthatna téged?
بینینی خودایی بۆ پێغەمبەرەکانت درۆ و فریودەر بوو، تاوانی تۆیان دەرنەخست بۆ ئەوەی لە ڕاپێچکردن بتپارێزن. بەڵکو سروشی درۆ و هەڵخەڵەتێنەریان بە تۆ گەیاند. | 14 |
Prófétáid hamisat és izetlent láttak számodra. S nem tárták fel bűnödet, hogy visszahozzák foglyaidat; de láttak számodra hamis jóslatokat és elcsábítást.
هەموو ئەوەی بەوێدا تێدەپەڕێت بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەت بۆ لێدەدات، فیکە لێ دەدەن و سەر بادەدەن لەبەر ئۆرشەلیمی کچ، دەڵێن: «ئەمە شارەکەیە کە پێی دەگوترا تەواوی جوانی و مایەی دڵخۆشی هەموو زەوییە؟» | 15 |
Összecsapták fölötted kezüket, mind az úton járók, pisszegtek és csóválták fejöket Jeruzsálem leánya fölött. Ez e a város, melyről mondják: tökéletes szépségű, gyönyörűsége az egész földnek?
هەموو دوژمنەکانت دەمیان لێت دەکرێتەوە، فیشکەیان دێت و ددانیان لێت جیڕدەکەنەوە، دەڵێن: «هەڵمانلووشی. بێگومان ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە چاوەڕوانی بووین، پێی گەیشتین و بینیمان.» | 16 |
Szájukat nyitották rád mind az ellenségeid, pisszegtek és fogat vicsorítottak, mondták: feldúltuk! Bizony az a nap, melyet reméltünk, megértük, megláttuk!
یەزدان ئەوەی مەبەستی بوو کردی، قسەی خۆی بەجێگەیاند، ئەوەی لە ڕۆژانی کۆنەوە بەڵێنی پێیدا. بەبێ بەزەیی تۆی ڕووخاند، دوژمنی پێت خۆشکرد، هێزی ناحەزانی تۆی پتەو کرد. | 17 |
Megtette az Örökkévaló, amit szándékolt, véghezvitte mondását, melyet elrendelt a hajdan napjai óta, rombolt és nem sajnált, örvendeztetett rajtad ellenséget, fölemelte szorongatóid szarvát.
دڵی خەڵکەکە بۆ پەروەردگار هاوار دەکات. ئەی شووراکانی سییۆنی کچ، با فرمێسکەکانت وەک ڕووبار بڕژێت بە شەو و بە ڕۆژ. خۆت مەبووژێنەوە، چاوەکانت پشوو نەدات. | 18 |
Kiáltott az Úrhoz szivök. Czión leányának fala, folyass patakként könnyet nappal és éjjel, ne engedj szünetet magadnak, ne csendesedjék el szemgolyód!
هەستە، بە شەو هاوار بکە، لەگەڵ دەستپێکردنی ئێشکگرتن. وەک ئاو دڵت هەڵبڕێژە لەبەردەم پەروەردگار. دەستت بۆی بەرز بکەوە لە پێناوی ژیانی منداڵەکانت، ئەوانەی لە برسان بووراونەتەوە لەسەر سووچی هەموو شەقامەکان. | 19 |
Kelj föl, zokogj éjjel, az őrszakok elején, öntsd ki vízként szívedet az Úr színe előtt; emeld hozzá kezeidet kisdedeid lelkéért, kik éhségtől elaléltak minden utczának sarkán.
«ئەی یەزدان، ببینە و تێڕابمێنە، ئەمەت بە کێ کردووە؟ ئایا ژن بەری سکی خۆی دەخوات، منداڵی باوەشی؟ ئایا کاهین و پێغەمبەر لە پیرۆزگای پەروەردگار دەکوژرێت؟ | 20 |
Lásd, Örökkévaló és tekintsd, kivel bántál így! Hát egyék a nők gyümölcsüket, beczézett kisdedeiket, hát ölessék meg az Úrnak szentélyében pap és próféta?
«گەنج و پیر پێکەوە پاڵکەوتن لەسەر زەوی شەقامەکان، پاکیزە و لاوەکانم بە شمشێر کوژراون. لە ڕۆژی تووڕەییتدا ئەوانت کوشت، ئەوانت بەبێ بەزەیی سەربڕی. | 21 |
Földön fekszenek utczaszerte fiatal és vén, hajadonaim és ifjaim kard alatt hullottak el: öltél haragod napján, mészároltál, nem sajnáltál.
«هەروەک بۆ ڕۆژی جەژن بانگهێشتت کردبن، ئاوا لە دژی من لە هەموو لایەکەوە بانگی تۆقینت کرد. لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان کەس ڕاینەکرد و کەس دەرباز نەبوو، ئەوانەی لە باوەشم کردن و بەخێوم کردن، دوژمن لەناوی بردن.» | 22 |
Összehívtad mint ünnepnapjára rémületeimet köröskörül s nem volt az Örökkévaló haragjának napján megmenekülő és megmaradó; akiket beczéztem és felnöveltem – ellenségem megsemmisítette.