< شینەکانی یەرمیا 1 >
چۆن ئەم شارە بەجێهێڵراوە، ئەوەی پڕبوو لە خەڵک! چۆن وەک بێوەژنی لێهات، ئەوەی لەناو نەتەوەکان مەزن بوو! ئەوەی لەنێو هەرێمەکان شاژن بوو ئێستا بووەتە کەنیزە! | 1 |
Kako osamljena sjedi prijestolnica, nekoć naroda puna; postade kao udovica, nekoć velika među narodima. Vladarica nad pokrajinama, na tlaku sad ide.
بە شەو بەکوڵ دەگریێت، فرمێسکی لەسەر گۆناکانییەتی. لەناو هەموو دۆستانی کەس نییە دڵنەوایی بکات. هەموو دڵدارانی ناپاکییان لەگەڵ کرد، بوون بە دوژمنی. | 2 |
Noći provodi gorko plačući, suzama pokriva obraze. Nikog nema da je utješi, od svih koji su je ljubili. Svi je prijatelji iznevjeriše i postaše joj neprijatelji.
لەدوای زەلیلی و کۆیلایەتی سەخت، یەهودا ڕاپێچ کرا، لەنێو نەتەوەکان نیشتەجێ دەبێت، شوێنی ئارام نابینێتەوە. ئەوانەی ڕاوی دەنێن لە ناوەڕاستی تەنگانەدا پێی دەگەن. | 3 |
Izagnan je Juda, u nevolji je i u progonstvu teškom. Sad živi među poganima, ne nalazi počinka. Svi ga gonitelji sustižu u tjesnacima.
ئەو ڕێگایانەی بەرەو سییۆنن شین دەگێڕن، لەبەر ئەوەی کەس بۆ جەژنەکان نایەت. هەموو دەروازەکانی چۆڵ دەکرێن، کاهینەکانی دەناڵێنن، پاکیزەکانی خەمبارن، ئەویش تاڵی دەچێژێت. | 4 |
Putovi sionski tuguju jer nitko ne dolazi na svetkovine. Sva su vrata razvaljena, svećenici uzdišu, ucviljene su djevice njegove, a on je pun gorčine.
ناحەزەکانی بوونە بە گەورەی ئەو، دوژمنەکانی سەرکەوتوون، چونکە یەزدان خەمباری کرد، لەبەر زۆری گوناهەکانی منداڵەکانی بەرەو خاکی غەریبی بردران، دوژمنەکانیان ڕاپێچیان کردن. | 5 |
Tlačitelji njegovi sada gospodare, neprijatelji likuju: Jahve ga ucvili zbog grijeha njegovih premnogih. Djeca mu otišla u izgnanstvo pred tlačiteljem.
سییۆنی کچ هەموو جوانییەکەی ڕۆیشت. میرەکانی وەک ئاسکیان لێهاتووە لەوەڕگایان دەست ناکەوێت، بە بێهێزی دەڕۆن لەبەردەم ئەوانەی ڕاویان دەنێن. | 6 |
Povukla se od Kćeri sionske sva slava njezina. Knezovi joj postadoše k'o ovnovi koji paše ne nalaze; nemoćni vrludaju ispred goniča.
لە ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانی، ئۆرشەلیم هەموو خۆشییەکانی خۆی بەبیر هاتەوە، کە لە دێرزەمانەوە بوون. کاتێک گەلەکەی کەوتنە دەستی دوژمن، کەس نەبوو بە هانایەوە بێت. دوژمنان تەماشایان کرد، بە ڕووخانەکەی پێکەنین. | 7 |
Jeruzalem se spominje danÄa bijede i lutanja, kad mu narod dušmanu u ruke pade a nitko mu pomoći ne pruži. Tlačitelji ga gledahu smijući se njegovoj propasti.
ئۆرشەلیم بە تەواوی گوناهی کرد لەبەر ئەوە گڵاو بوو. هەموو ئەوانەی ڕێزیان لێی دەگرت سووکایەتی پێ دەکەن، چونکە ڕووتی ئەویان بینی. ئەویش دەناڵێنێت بەرەو دواوە ڕوو وەردەگێڕێت. | 8 |
Teško sagriješi Jeruzalem, postade kao nečistoća ženina. Svi što ga štovahu, sada ga preziru: jer vidješe golotinju njegovu. On samo plače i natrag se okreće.
گڵاوییەکەی بە دامێنییەوە بوو، بیری لە چارەنووسی خۆی نەکردەوە. کەوتنەکەی سامناک بوو، کەس نەبوو دڵنەوایی بکات. «ئەی یەزدان، تەماشای زەلیلیم بکە، چونکە دوژمن سەرکەوت.» | 9 |
Skuti su mu uprljani, nije ni sanjao što ga čeka. Duboko je pao, a nikog da ga tješi. “Pogledaj, Jahve, moju nevolju: jer neprijatelj likuje.”
دوژمن دەستی درێژکردووە بۆ سەر هەموو گەنجینەکانی، نەتەوەکانی بینی هاتنە ناو پیرۆزگاکەیەوە، ئەوانەی تۆ فەرمانت دا نەیێنە ناو کۆمەڵەکەی تۆوە. | 10 |
Neprijatelj poseže rukom za svim dragocjenostima njegovim. Gledao je gdje pogani provaljuju u njegovo Svetište, oni kojima si zabranio i pristup u svoj zbor.
سەراپای خەڵکەکەی دەناڵێنن و بەدوای ناندا دەگەڕێن، گەنجینەکانی خۆیان بە خواردن دەدەن بۆ ئەوەی گیانیان بەبەردا بێتەوە. «ئەی یەزدان، تەماشا بکە و ببینە، چونکە سووک بووم.» | 11 |
Sav narod njegov jeca, tražeći kruha; svi daju dragulje za hranu da bi ponovo živnuli. Evo, Jahve, pogledaj kako sam prezren.
«ئایا هیچ بۆ ئێوە نییە، ئەی هەموو ڕێبوارەکان؟ تەماشای دەوروبەر بکەن و ببینن. هیچ ئازارێک هەیە وەک ئازارەکەی من، ئەوەی کە تووشی منی کرد، ئەوەی کە یەزدان بەسەری هێنام، لە ڕۆژی جۆشانی تووڕەییەکەی. | 12 |
Svi vi što putem prolazite, pogledajte i vidite ima li boli kakva je bol kojom sam ja pogođen, kojom me Jahve udari u dan žestokog gnjeva svoga!
«لە سەرەوە ئاگری نارد، بۆ ناو ئێسکەکانم دایبەزاند، تۆڕی بۆ قاچەکانم دانایەوە منی بەرەو پاش گەڕاندەوە. منی وێران کرد، داهێزراو بە درێژایی ڕۆژ. | 13 |
S visine pusti oganj, utjera ga u kosti moje. Pred noge mrežu mi razape i tako me nauznak obori; ucvili me, ožalosti za sva vremena.
«گوناهەکانم وەک نیر خرانە سەرم، بە دەستەکانی ئەو هۆنرانەوە. گوناهەکانم خرانە سەر ملم و خودا هێزی لێ بڕیم. پەروەردگار منی ڕادەستی کەسانێک کرد کە ناتوانم بەرەنگاریان ببمەوە. | 14 |
Natovario me mojim grijesima, rukom ih svojom pritegnuo; na vrat mi ih navalio, snagu mi oduzeo. Predao me Gospod u ruke njihove, ne mogu se uspraviti.
«پەروەردگار هەموو پاڵەوانەکانی ڕەتکردەوە کە لەناو مندا بوون. لەشکرێکی لە دژی من بانگکرد بۆ تێکشکاندنی گەنجەکانم. پەروەردگار یەهودای کچە پاکیزەی لەناو گوشەر پڵیشاندەوە. | 15 |
Sve junake iz moje sredine Gospod odbaci: digao je zbor protiv mene da uništi uzdanicu moju. U tijesku izgazi Gospod mene, djevicu, kćerku Judinu.
«لەسەر ئەمەیە من دەگریێم، چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن، ئەوەی دڵنەواییم دەکات لێم دوورکەوتووەتەوە، کەس نییە گیان ببوژێنێتەوە. کوڕەکانم وێران بوون، لەبەر ئەوەی دوژمن زاڵ بوو.» | 16 |
Zato moram plakati, oči mi suze liju, jer daleko je od mene moj tješitelj da mi duh povrati. Sinovi su moji poraženi, odveć silan bijaše neprijatelj.
سییۆن دەستەکانی پان دەکاتەوە، بەڵام کەس نییە دڵنەوایی بکات. یەزدان فەرمانی دا لە دژی یاقوب کە دراوسێکانی دوژمنی ئەو بن. ئۆرشەلیم لەناویاندا گڵاو بوو. | 17 |
Sion pruža ruke: nema mu tješitelja. Jahve je protiv Jakova sa svih strana pozvao tlačitelje; i tako Jeruzalem postade među njima strašilo.
«یەزدان ڕاستودروستە، بەڵام من لە دژی فەرمانی ئەو یاخی بووم. ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن، تەماشای ئازارەکانم بکەن. پاکیزە و لاوەکانم ڕاپێچ کران. | 18 |
Jahve, on je pravedan; jer riječi se njegovoj protivih. Oh, čujte, narodi svi, gledajte moju bol: djevice moje, moji mladići, svi odoše u izgnanstvo!
«هاوارم بردە لای هاوپەیمانەکانم، بەڵام هەڵیانخەڵەتاندم. کاهین و پیرەکانم لە شاردا لەناوچوون لەو کاتەی بەدوای خۆراکدا دەگەڕان بۆ ئەوەی لە ژیانیان بەردەوام بن. | 19 |
Pozvah sve ljubavnike svoje, ali me oni prevariše. Moji svećenici i starješine pogiboše u gradu tražeći hrane da bi ponovo živnuli.
«ئەی یەزدان، ببینە، من لە تەنگانەدام! دڵم توندە، من لە ناخەوە پەستم، چونکە زۆر یاخی بووم. لە دەرەوە شمشێر دەستبەکارە، لە ماڵەوەش تەنها مردن هەیە. | 20 |
Pogledaj, Jahve, u kakvoj sam tjeskobi, moja utroba strepi, srce mi se u grudima grči jer bijah opako prkosan! Vani mač pokosi moje sinove, a unutra - smrt.
«خەڵک ناڵەی منیان بیست، بەڵام کەس نییە دڵنەواییم بکات. هەموو دوژمنەکانم بەڵای منیان بیست، دڵخۆش بوون بەوەی تۆ بە منت کردووە. خۆزگە ئەو ڕۆژەت بەسەردەهێنان کە باست کرد، ئینجا وەک منیان لێدێت. | 21 |
Čuj kako stenjem: nema mi tješitelja! Svi neprijatelji čuju za moju nesreću i likuju što si to učinio! Daj da dođe dan što si ga objavio, da njima bude kao meni.
«با هەموو خراپەکانیان بێنە بەردەمت، وایان بەسەربهێنە وەک ئەوی بەسەر منت هێنا لەسەر هەموو گوناهەکانم. زۆر دەناڵێنم و دڵم لاواز بووە.» | 22 |
Neka se pokaže sva njina zloća pred licem tvojim, a onda postupaj s njima kao što si sa mnom postupio za sve grijehe moje! Jer samo uzdišem, a srce moje tuguje.