لەدوای مردنی یەشوع، نەوەی ئیسرائیل لە یەزدانیان پرسی و گوتیان: «کێ لە ئێمە یەکەم جار بچێت بۆ شەڕکردن لە دژی کەنعانییەکان؟» | 1 |
و بعد از وفات یوشع واقع شد که بنیاسرائیل از خداوند سوال کرده، گفتند: «کیست که برای ما بر کنعانیان، اول برآید و باایشان جنگ نماید؟» | ۱ |
یەزدانیش وەڵامی دانەوە: «با هۆزی یەهودا بچن، من وا خاکەکەم خستووەتە ژێر دەستیان.» | 2 |
خداوند گفت: «یهودابرآید، اینک زمین را بهدست او تسلیم کردهام.» | ۲ |
پیاوانی یەهوداش بە شیمۆنییەکانی برایانیان گوت: «لەو بەشە خاکەی لە تیروپشک بۆمان دەرچووە لەگەڵمان وەرن، با لە دژی کەنعانییەکان بجەنگین، ئینجا ئێمەش لەو بەشە خاکەی کە بۆتان دەرچووە لەگەڵتان دێین.» شیمۆنییەکانیش لەگەڵیان چوون. | 3 |
و یهودا به برادر خود شمعون گفت: «به قرعه من همراه من برآی، و با کنعانیان جنگ کنیم، و من نیزهمراه تو به قرعه تو خواهم آمد.» پس شمعون همراه او رفت. | ۳ |
پیاوانی یەهودا چوون، یەزدانیش کەنعانی و پریزییەکانی خستە ژێر دەستیان، ئەوانیش لە بەزەق دە هەزار پیاویان لێ کوشتن. | 4 |
و یهودا برآمد، و خداوندکنعانیان و فرزیان را بهدست ایشان تسلیم نمود، وده هزار نفر از ایشان را در بازق کشتند. | ۴ |
ئینجا لە بەزەق، ئەدۆنی بەزەقیان دۆزییەوە و شەڕیان لە دژی کرد، کەنعانی و پریزییەکانیان شکاند. | 5 |
و ادونی بازق را در بازق یافته، با او جنگ کردند، وکنعانیان و فرزیان را شکست دادند. | ۵ |
ئەدۆنی بەزەق هەڵات، بەڵام ئەوان بەدوای کەوتن و گرتیان و پەنجە گەورەی دەست و پێیان بڕی. | 6 |
و ادونی بازق فرار کرد و او را تعاقب نموده، گرفتندش، وشستهای دست و پایش را بریدند. | ۶ |
ئەدۆنی بەزەق گوتی: «حەفتا پاشا کە پەنجە گەورەی دەست و قاچیان بڕابوو لەژێر مێزی نانخواردنەکەم بەرماوەیان هەڵدەگرتەوە، ئەوەی کردبووم خودا پێی کردمەوە.» ئینجا هێنایانە ئۆرشەلیم و لەوێ مرد. | 7 |
و ادونی بازق گفت: «هفتاد ملک با شستهای دست و پا بریده زیر سفره من خوردهها برمی چیدند، موافق آنچه من کردم خدا به من مکافات رسانیده است.» پس او را به اورشلیم آوردند و در آنجامرد. | ۷ |
کوڕانی یەهودا هێرشیان بردە سەر ئۆرشەلیم و گرتیان، خەڵکەکەیان بە شمشێر کوشت و ئاگریان لە شارەکە بەردا. | 8 |
و بنی یهودا با اورشلیم جنگ کرده، آن راگرفتند، و آن را به دم شمشیر زده، شهر را به آتش سوزانیدند. | ۸ |
لەدوای ئەوە کوڕانی یەهودا بەرەو خوارەوە چوون بۆ شەڕکردن لە دژی کەنعانییەکانی ناوچە شاخاوییەکان و ئەوانەی نەقەب و ئەوانەی لە زوورگەکانی خۆرئاوا نیشتەجێ بوون. | 9 |
و بعد از آن بنی یهودا فرود شدند تابا کنعانیانی که در کوهستان و جنوب و بیابان ساکن بودند، جنگ کنند. | ۹ |
ئینجا کوڕانی یەهودا بەرەو کەنعانییەکانی دانیشتووی حەبرۆن چوون و شێشەی و ئەحیمەن و تەلمەییان بەزاند. حەبرۆن پێشتر ناوی قیریەت ئەربەع بوو. | 10 |
و یهودا بر کنعانیانی که در حبرون ساکن بودند برآمد، و اسم حبرون قبل از آن قریه اربع بود، و شیشای و اخیمان وتلمای را کشتند. | ۱۰ |
لەوێشەوە بۆ هێرشکردنە سەر دانیشتووانی دەڤیر پێشڕەوییان کرد، دەڤیر پێشتر ناوی قیریەت سێفەر بوو. | 11 |
و از آنجا بر ساکنان دبیر برآمد و اسم دبیرقبل از آن، قریه سفیر بود. | ۱۱ |
ئینجا کالێب گوتی: «ئەوەی پەلاماری قیریەت سێفەر بدات و بیگرێت، عەکسای کچمی دەدەمێ ببێتە ژنی.» | 12 |
و کالیب گفت: «آنکه قریه سفیر را زده، فتح نماید، دختر خود عکسه رابه او به زنی خواهم داد.» | ۱۲ |
ئیتر عۆسنیێلی کوڕی قەنەزی برای کالێب کە لەو بچووکتر بوو، قیریەت سێفەری گرت. کالێبیش عەکسای کچی دایێ بۆ ئەوەی ببێتە ژنی. | 13 |
و عتنیئیل بن قنازبرادر کوچک کالیب آن را گرفت، پس دختر خودعکسه را به او به زنی داد. | ۱۳ |
ئینجا لە کاتی هاتنی بۆ لای عۆسنیێل، عەکسا هانی دا بۆ ئەوەی داوای کێڵگەیەک لە باوکی بکات. کاتێک عەکسا لە گوێدرێژەکە دابەزی، کالێب لێی پرسی: «چیت بۆ بکەم؟» | 14 |
و چون دختر نزد وی آمد او را ترغیب کرد که از پدرش زمینی طلب کند و آن دختر از الاغ خود پیاده شده، کالیب وی را گفت: «چه میخواهی؟» | ۱۴ |
ئەویش پێی گوت: «بەرەکەتێکم بدەرێ، لەبەر ئەوەی لە نەقەب زەویت پێداوم، سەرچاوەکانی ئاوم بدەرێ.» کالێبیش کانیاوەکانی سەروو و خوارووی پێدا. | 15 |
به وی گفت: «مرابرکت ده زیرا که مرا در زمین جنوب ساکن گردانیدی، پس مرا چشمه های آب بده.» وکالیب چشمه های بالا و چشمه های پایین را به اوداد. | ۱۵ |
نەوەی خەزووری موسا، ئەوەی کە قێنی بوو، لە شاری دار خورما لەگەڵ کوڕانی یەهودا چوونە چۆڵەوانی یەهودا لە نەقەب لە نزیکی عەراد، چوون و لەگەڵ گەلەکە نیشتەجێ بوون. | 16 |
و پسران قینی پدر زن موسی از شهرنخلستان همراه بنی یهودا به صحرای یهودا که به جنوب عراد است برآمده، رفتند و با قوم ساکن شدند. | ۱۶ |
پیاوەکانی یەهودا لەگەڵ شیمۆنییەکانی برایان چوون و کەنعانییەکانی دانیشتووی چەفەتیان بەزاند، بە تەواوی وێرانیان کرد، لەبەر ئەوە ناویان لە شارەکە نا حۆرما. | 17 |
و یهودا همراه برادر خود شمعون رفت، و کنعانیانی را که در صفت ساکن بودند، شکست دادند، و آن را خراب کرده، اسم شهر راحرما نامیدند. | ۱۷ |
کوڕانی یەهودا دەستیان گرت بەسەر غەزە و ئەسقەلان و عەقرۆن و سنوورەکانیان. | 18 |
و یهودا غزه و نواحیاش واشقلون و نواحیاش و عقرون و نواحیاش راگرفت. | ۱۸ |
یەزدانیش لەگەڵ کوڕانی یەهودا بوو، جا ناوچە شاخاوییەکە بووە موڵکیان، بەڵام نەیانتوانی دانیشتووانی دەشتاییەکان دەربکەن، چونکە گالیسکەی ئاسنینیان هەبوو. | 19 |
و خداوند با یهودا میبود، و او اهل کوهستان را بیرون کرد، لیکن ساکنان وادی رانتوانست بیرون کند، زیرا که ارابه های آهنین داشتند. | ۱۹ |
هەروەک موسا بەڵێنی دابوو، حەبرۆنیان دایە کالێب، ئەویش هەر سێ خێڵی نەوەی عەناقی لەوێ دەرکرد. | 20 |
و حبرون را برحسب قول موسی به کالیب دادند، و او سه پسر عناق را از آنجا بیرون کرد. | ۲۰ |
بەڵام هۆزی بنیامینیش یەبوسییەکانی دانیشتووی ئۆرشەلیمیان دەرنەکرد، ئیتر یەبوسییەکان لەگەڵ نەوەی بنیامین لە ئۆرشەلیم ژیان، هەتا ئەمڕۆش. | 21 |
و بنی بنیامین یبوسیان را که در اورشلیم ساکن بودند بیرون نکردند، و یبوسیان بابنی بنیامین تا امروز در اورشلیم ساکنند. | ۲۱ |
هەروەها بنەماڵەی یوسف هێرشیان بردە سەر بێتئێل و یەزدانیش لەگەڵیان بوو. | 22 |
و خاندان یوسف نیز به بیت ئیل برآمدند، وخداوند با ایشان بود. | ۲۲ |
کاتێک ماڵی یوسف سیخوڕیان نارد بۆ بێتئێل، کە پێشتر شارەکە ناوی لوز بوو، | 23 |
و خاندان یوسف بیت ئیل را جاسوسی کردند، و نام آن شهر قبل ازآن لوز بود. | ۲۳ |
سیخوڕەکان پیاوێکیان بینی لە شارەکە هاتبووە دەرەوە، پێیان گوت: «دەروازەی شارەکەمان پیشان بدە، ئێمەش لەگەڵت باش دەبین.» | 24 |
و کشیکچیان مردی را که از شهربیرون میآمد دیده، به وی گفتند: «مدخل شهر رابه ما نشان بده که با تو احسان خواهیم نمود.» | ۲۴ |
ئەویش دەروازەی شارەکەی پیشاندان، ئەوانیش شارەکەیان دایە بەر زەبری شمشێر، بەڵام پیاوەکە و هەموو تیرەکەی ئەویان بەڕەڵا کرد. | 25 |
پس مدخل شهر را به ایشان نشان داده، پس شهر را به دم شمشیر زدند، و آن مرد را با تمامی خاندانش رها کردند. | ۲۵ |
پیاوەکەش چوو بۆ خاکی حیتییەکان و شارێکی دروستکرد و ناوی لێنا لوز، هەتا ئەمڕۆش ئەوە ناویەتی. | 26 |
و آن مرد به زمین حتیان رفته، شهری بنا نمود و آن را لوز نامید که تا امروزاسمش همان است. | ۲۶ |
بەڵام مەنەشە ئەم خەڵکانەی لەگەڵ دانیشتووانی دەوروبەریان دەرنەکرد: خەڵکی بێتشان و تەعنەک و دۆر و یەڤلەعام و مەگیدۆ، چونکە کەنعانییەکان سوور بوون لەسەر نیشتەجێبوون لەو خاکە. | 27 |
و منسی اهل بیتشان و دهات آن را و اهل تعنک و دهات آن و ساکنان دور و دهات آن وساکنان یبلعام و دهات آن و ساکنان مجدو ودهات آن را بیرون نکرد، و کنعانیان عزیمت داشتند که در آن زمین ساکن باشند. | ۲۷ |
کاتێک ئیسرائیلییەکان بەهێز بوون، کەنعانییەکانیان خستە ژێر کاری بێگاری، بەڵام بە تەواوی دەریاننەکردن. | 28 |
و چون اسرائیل قوی شدند، بر کنعانیان جزیه نهادند، لیکن ایشان را تمام بیرون نکردند. | ۲۸ |
ئەفرایمییەکانیش ئەو کەنعانیانەیان دەرنەکرد کە دانیشتووی گەزەر بوون، بەڵکو کەنعانییەکان لە گەزەر لەنێویان نیشتەجێ بوون. | 29 |
و افرایم کنعانیانی را که در جازر ساکن بودند، بیرون نکرد، پس کنعانیان در میان ایشان درجازر ساکن ماندند. | ۲۹ |
زەبولونییەکانیش دانیشتووانی قیترۆن و دانیشتووانی نەهەلۆلیان دەرنەکرد، جا کەنعانییەکان لەنێویان نیشتەجێ بوون و لەژێر کاری بێگاریدا بوون. | 30 |
و زبولون ساکنان فطرون وساکنان نهلول را بیرون نکرد، پس کنعانیان در میان ایشان ساکن ماندند، و جزیه بر آنها گذارده شد. | ۳۰ |
ئاشێرییەکانیش دانیشتووانی عەکۆیان دەرنەکرد، هەروەها دانیشتووانی سەیدا و ئەحلاڤ و ئەکزیڤ و حەلبا و ئەفێق و ڕەحۆڤیش. | 31 |
و اشیر ساکنان عکو و ساکنان صیدون واحلب و اکزیب و حلبه و عفیق و رحوب را بیرون نکرد. | ۳۱ |
ئیتر ئاشێرییەکان لەنێو کەنعانییەکانی دانیشتووی خاکەکە نیشتەجێ بوون، چونکە دەریاننەکردن. | 32 |
پس اشیریان در میان کنعانیانی که ساکن آن زمین بودند سکونت گرفتند، زیرا که ایشان را بیرون نکردند. | ۳۲ |
نەفتالییەکانیش دانیشتووانی بێتشەمەش و دانیشتووانی بێتعەناتیان دەرنەکرد، بەڵکو لەنێو کەنعانییەکانی دانیشتووی خاکەکە نیشتەجێ بوون، ئیتر دانیشتووانی بێتشەمەش و بێتعەنات لەژێر کاری بێگاری بوون بۆیان. | 33 |
و نفتالی ساکنان بیت شمس و ساکنان بیت عنات را بیرون نکرد، پس در میان کنعانیانی که ساکن آن زمین بودند، سکونت گرفت. لیکن ساکنان بیت شمس و بیت عنات به ایشان جزیه میدادند. | ۳۳ |
ئەمۆرییەکانیش نەوەی دانیان لە ناوچەی شاخاوی گەمارۆ دا، چونکە نەیانهێشت دابەزن بۆ دۆڵەکە. | 34 |
و اموریان بنی دان را به کوهستان مسدودساختند زیرا که نگذاشتند که به بیابان فرود آیند. | ۳۴ |
ئەمۆرییەکانیش سوور بوون لەسەر نیشتەجێبوون لە کێوی حەرەس و لە ئەیالۆن و لە شەعەلڤیم، بەڵام کاتێک دەسەڵاتی بنەماڵەی یوسف بەهێز بوو، ئەوانیش بێگارییان پێ کردن. | 35 |
پس اموریان عزیمت داشتند که در ایلون وشعلبیم در کوه حارس ساکن باشند، و لیکن چون دست خاندان یوسف قوت گرفت، جزیه برایشان گذارده شد. | ۳۵ |
سنووری ئەمۆرییەکانیش لە هەورازی دووپشک لە سەلەعەوە و بەرەو ژوور دەچوو. | 36 |
و حد اموریان از سر بالای عقربیم و از سالع تا بالاتر بود. | ۳۶ |