< ڕابەران 9 >

ئینجا ئەبیمەلەخی کوڕی یەروبەعل چوو بۆ شەخەم بۆ لای خاڵەکانی، بە هەموو هۆزی دایکی گوت: 1
And Abimelech son of Jerubbaal went to Shechem to his mother's brethren, and spoke to them, and to all the family of the house of his mother's father, saying,
«بە هەموو خەڵکی شەخەم بڵێن:”کامیان باشترە بۆ ئێوە، ئایا حەفتا کوڕەکەی یەروبەعل فەرمانڕەوایەتیتان بکەن، یان یەک پیاو فەرمانڕەوایەتیتان بکات؟“ئەوەشتان لەبیر بێت کە من لە گۆشت و خوێنی خۆتانم.» 2
Speak, I pray you, in the ears of all the citizens of Shechem, Which is better for you, that seventy persons, all sons of Jerubbaal, rule over you, or that one man rule over you? And remember that I am your bone and your flesh.
ئیتر خاڵەکانی هەموو ئەم قسانەیان بە هەموو خەڵکی شەخەم گوت. ئەوانیش ئەبیمەلەخیان بەدڵ بوو، چونکە گوتیان «ئەو برامانە.» 3
And his mother's brethren spoke of him in the ears of all the citizens of Shechem all these words. And their heart inclined after Abimelech; for they said, He is our brother.
ئینجا حەفتا شاقل زیویان پێیدا لە پەرستگای بەعل‌بەریت، ئەبیمەلەخیش بەو پارەیە پیاوی یاخی و چاونەترسی بەکرێ گرت و ئەوانیش دوای کەوتن. 4
And they gave him seventy pieces of silver out of the house of Baal-Berith, and Abimelech hired with them vain and wanton men, and they followed him.
ئینجا هات بۆ ماڵی باوکی لە عۆفرا و هەموو براکانی خۆی کوشت کە کوڕەکانی یەروبەعل بوون، حەفتا برا لەسەر یەک بەرد. تەنها یۆتامی کوڕی یەروبەعل کە لە هەمووان بچووکتر بوو مایەوە، چونکە خۆی شاردەوە. 5
And he came to his father's house, to Ophrah, and slew his brethren the sons of Jerubbaal, seventy persons upon one stone; but there remained Jotham the youngest son of Jerubbaal; for he had hid himself.
ئیتر شارنشینەکانی شەخەم و هەموو بێت‌میلۆ کۆبوونەوە، چوون و لەلای دار بەڕووەکەی لای ستوونەکەی شەخەم ئەبیمەلەخیان کردە پاشا. 6
And all the citizens of Shechem gathered together, and all the house of Millo, and went and made Abimelech king, by the memorial-oak that is in Shechem.
ئینجا هەواڵی ئەمەیان دا بە یۆتام، ئەویش چوو لەسەر لووتکەی کێوی گەریزیم و وەستا، هاواری لێکردن و پێیانی گوت: «گوێم لێ بگرن ئەی خەڵکی شەخەم، بۆ ئەوەی خودا گوێتان لێ بگرێت. 7
And they told it to Jotham, and he went and stood on the top of mount Gerizim, and lifted up his voice, and cried, and said to them, Hearken to me, ye citizens of Shechem, that God may hearken to you.
جارێکیان درەختەکان چوون پاشایەک دەستنیشان بکەن لەسەر خۆیان. جا بە دار زەیتوونیان گوت:”پاشایەتیمان بکە.“ 8
The trees once went forth to anoint a king over them; and they said to the olive-tree, Reign over us.
«دار زەیتوونیش وەڵامی دانەوە:”ئایا واز لە زەیتەکەم بهێنم، ئەوەی پێی ڕێز لە خوداوەندەکان و خەڵک دەگرن، بچم فەرمانڕەوایەتی درەختەکان بکەم؟“ 9
And the olive-tree said to them, Should I leave my fatness, wherewith by me they honour God and man, and go to wave over the trees?
«ئینجا درەختەکان بە دار هەنجیریان گوت:”وەرە تۆ پاشایەتیمان بکە.“ 10
And the trees said to the fig-tree, Come thou, reign over us.
«دار هەنجیریش وەڵامی دانەوە:”ئایا واز لە شیرینییەکەم و بەرە خۆشەکەم بهێنم، بچم فەرمانڕەوایەتی درەختەکان بکەم؟“ 11
But the fig-tree said to them, Should I leave my sweetness, and my good fruit, and go to wave over the trees?
«ئیتر درەختەکان بە دار مێویان گوت:”تۆ وەرە پاشایەتیمان بکە.“ 12
Then said the trees to the vine, Come thou, reign over us.
«دار مێویش وەڵامی دانەوە:”ئایا واز لە شەرابەکەم بهێنم، ئەوەی دڵی خوداوەندەکان و خەڵک خۆش دەکات، بچم فەرمانڕەوایەتی درەختەکان بکەم؟“ 13
And the vine said to them, Should I leave my new wine, which cheers God and man, and go to wave over the trees?
«ئینجا هەموو درەختەکان بە دڕکوداڵیان گوت:”تۆ وەرە پاشایەتیمان بکە.“ 14
Then said all the trees to the thorn-bush, Come thou, reign over us.
«دڕکوداڵیش بە درەختەکانی گوت:”ئەگەر ئێوە بەڕاستی دەتانەوێت بە پاشای خۆتان دەستنیشانم بکەن، وەرن لەژێر سێبەرەکەمدا خۆتان پەنا بدەن. بەڵام ئەگەر وا نەبوو ئاگرێک لە دڕکەکەوە دێتە دەرەوە و دارەکانی ئورزی لوبنان دەخوات!“ 15
And the thorn-bush said to the trees, If in truth ye anoint me king over you, come, put confidence in my shadow; but if not, fire shall come out of the thorn-bush and devour the cedars of Lebanon.
«ئایا ئێوە بە دەستپاکی و بە ڕاستی کارتان کردووە کە ئەبیمەلەختان کردووە بە پاشا؟ ئایا چاکەتان لەگەڵ یەروبەعل و لەگەڵ ماڵەکەی کردووە؟ ئایا بەگوێرەی شایستەیی خۆی پاداشتتان داوەتەوە؟ 16
Now therefore, if ye have dealt truly and sincerely in that ye have made Abimelech king, and if ye have dealt well with Jerubbaal and his house, and if ye have done to him according to the deserving of his hands;
باوکم بۆ ئێوە جەنگا و خۆی خستە مەترسییەوە و لە چنگی میدیان دەربازی کردن. 17
— for my father fought for you, and endangered his life, and delivered you out of the hand of Midian;
ئێوەش ئەمڕۆ بەگژ ماڵی باوکمدا چوون و کوڕەکانی ئەوتان کوشت، حەفتا پیاو لەسەر یەک بەرد و ئەبیمەلەخی کوڕی ژنە خزمەتکارەکەی ئەوتان کردە پاشای خەڵکی شەخەم، چونکە براتانە! 18
but ye are risen up against my father's house this day, and have slain his sons, seventy men, upon one stone, and have made Abimelech, the son of his handmaid, king over the citizens of Shechem, because he is your brother;
جا ئەگەر بە دەستپاکی و بە ڕاستیتان کردبێت لەگەڵ یەروبەعل و لەگەڵ ماڵەکەی لەم ڕۆژەدا، ئەوا دڵتان خۆش بکەن بە ئەبیمەلەخ و با ئەویش دڵی پێتان خۆش بێت. 19
— if ye then have dealt truly and sincerely with Jerubbaal and with his house this day, rejoice ye in Abimelech, and let him also rejoice in you;
بەڵام ئەگەر واتان نەکردبوو، ئەوا ئاگرێک لە ئەبیمەلەخەوە دێتە دەرەوە و شارنشینەکانی شەخەم و بێت‌میلۆ دەخوات، ئاگرێکیش لە شارنشینەکانی شەخەم و لە بێت‌میلۆ دێتە دەرەوە و ئەبیمەلەخ دەخوات!» 20
but if not, let fire come out from Abimelech, and devour the citizens of Shechem and the house of Millo; and let fire come out from the citizens of Shechem and from the house of Millo, and devour Abimelech.
ئینجا یۆتام ڕایکرد و هەڵات، لە ترسی ئەبیمەلەخی برای چوو بۆ بئێر و لەوێ ژیا. 21
And Jotham ran away, and fled, and went to Beer, and dwelt there, because of Abimelech his brother.
ئیتر ئەبیمەلەخ سێ ساڵ فەرمانڕەوایەتی ئیسرائیلی کرد. 22
And Abimelech ruled over Israel three years.
ئینجا خودا ڕۆحێکی بەدکاری نارد بۆ نێوان ئەبیمەلەخ و شارنشینەکانی شەخەم، ئیتر شارنشینەکانی شەخەم ناپاکییان لە ئەبیمەلەخ کرد. 23
And God sent an evil spirit between Abimelech and the citizens of Shechem; and the citizens of Shechem dealt treacherously with Abimelech,
خودا ئەمەی کرد هەتا ئەو تاوانەی لە حەفتا کوڕەکەی یەروبەعل کرا، خوێنڕشتنیان لە ئەستۆی ئەبیمەلەخی برایان بێت کە کوشتنی، هەروەها بەسەر شارنشینەکانی شەخەم، ئەوانەی هانیان دا بۆ کوشتنی براکانی. 24
that the violence [done] to the seventy sons of Jerubbaal might come, and their blood be laid upon Abimelech their brother, who slew them, and upon the citizens of Shechem, who had strengthened his hands to slay his brethren.
جا شارنشینەکانی شەخەم بۆسەیان لەسەر لووتکەی چیاکان لە دژی دانا و هەر یەکێک لەسەر ڕێگاکە بەلایاندا تێدەپەڕی ڕووتیان دەکردەوە. ئیتر هەواڵ گەیشت بە ئەبیمەلەخ. 25
And the citizens of Shechem set liers in wait for him on the tops of the mountains, and they robbed all that came along that way by them. And it was told Abimelech.
ئەوە بوو گەعەلی کوڕی عەبەد و براکانی هاتن و پەڕینەوە بۆ شەخەم، خەڵکی شەخەم متمانەیان پێکرد. 26
And Gaal the son of Ebed came with his brethren, and went over to Shechem; and the citizens of Shechem put confidence in him.
چوونە دەرەوە بۆ سەر کێڵگەکانیان و ترێیەکانیان کۆکردەوە و بە پێیەکانیان گوشییان. لەدوای ئەوە چوونە پەرستگای خوداوەندەکەیان و ئاهەنگیان گێڕا. کاتێک خواردیان و خواردیانەوە، نەفرەتیان لە ئەبیمەلەخ کرد. 27
And they went out into the fields, and gathered their vineyards, and trode [the grapes], and made rejoicings, and went into the house of their god, and ate and drank, and cursed Abimelech.
ئینجا گەعەلی کوڕی عەبەد گوتی: «ئەبیمەلەخ کێیە و شەخەم کێیە هەتا ئێمە خزمەتی بکەین؟ ئایا ئەو کوڕی یەروبەعل نییە و زەڤول بریکاری نییە؟ ئیتر بۆچی ئێمە خزمەتی بکەین؟ خزمەتی پیاوەکانی حەمۆری باوکی شەخەم بکەن. 28
And Gaal the son of Ebed said, Who is Abimelech, and who is Shechem, that we should serve him? is he not the son of Jerubbaal? and Zebul his overseer? Serve the men of Hamor the father of Shechem! and why should we serve him?
خۆزگە ئەم گەلە لەژێر دەستی مندا دەبوون، ئەو کاتە ئەبیمەلەخم لا دەدا، پێم دەگوت:”هەموو سوپاکەت ئامادە بکە و وەرە دەرەوە!“» 29
Oh! would that this people were under my hand! then would I remove Abimelech. And he said to Abimelech, Increase thine army, and come out.
کاتێک زەڤولی فەرمانڕەوای شار قسەکەی گەعەلی کوڕی عەبەدی بیست، زۆر تووڕە بوو و 30
And Zebul the ruler of the city heard the words of Gaal the son of Ebed, and his anger was kindled;
بە نهێنی پەیامنێری بۆ لای ئەبیمەلەخ نارد و گوتی: «وا گەعەلی کوڕی عەبەد و براکانی هاتن بۆ شەخەم و شارەکە لە دژی تۆ دەوروژێنن. 31
and he sent messengers to Abimelech craftily, saying, Behold, Gaal the son of Ebed and his brethren are come to Shechem, and behold, they shut up the city against thee;
ئێستا بە شەو خۆت و ئەو دارودەستانەی لەگەڵتدایە هەستن و لە کێڵگە بۆسە دابنێن. 32
and now, rise up by night, thou and the people that are with thee, and lie in ambush in the fields.
بەیانی کاتی خۆر هەڵاتن زوو هەستە و هێرش بەرە سەر شارەکە، ئینجا کاتێک گەعەل و ئەو دارودەستانەی کە لەگەڵیدان دێنە دەرەوە بۆت، تۆش ئەوەی لە دەستت دێ بیکە.» 33
And it shall be in the morning when the sun is up, thou shalt rise early, and fall upon the city; and behold, he and the people that is with him shall come out against thee, and thou shalt do with him as thou shalt find occasion.
ئیتر ئەبیمەلەخ و هەموو دارودەستەکانی کە لەگەڵیدا بوون بە شەو هەستان و بوون بە چوار بەش و بۆسەیان دانا بۆ شەخەم. 34
And Abimelech rose up, and all the people that were with him, by night, and they lay in ambush against Shechem in four companies.
گەعەلی کوڕی عەبەدیش چووبووە دەرەوە و لەناو دەروازەی شارەکەدا ڕاوەستابوو. لەو کاتەدا ئەبیمەلەخ و دارودەستەکانی کە لەگەڵیدا بوون لە بۆسەکە هاتنە دەرەوە. 35
And Gaal the son of Ebed went out, and stood in the entrance of the gate of the city. Then Abimelech rose up, and the people that were with him, out of the ambush.
کاتێک گەعەل خەڵکەکەی بینی، بە زەڤولی گوت: «ئا ئەوە خەڵکن لە لووتکەی چیاکانەوە دێنە خوارەوە!» زەڤولیش پێی گوت: «ئەوە تۆ سێبەری چیاکان دەبینیت وا دەزانیت خەڵکە.» 36
And Gaal saw the people, and said to Zebul, Behold, people are coming down from the tops of the mountains. And Zebul said to him, Thou seest the shadow of the mountains as men.
بەڵام گەعەل دیسان گوتی: «ئا ئەوە خەڵکن لە بەرزایی زەوییەکەوە دێنە خوارەوە و یەک تیپیش وا لە ڕێی دار بەڕووەکەی بەخت خوێنەرەکانەوە دێت.» 37
And Gaal spoke again, and said, Behold, people are coming down from the high part of the land, and one company is coming along by the way of the Magician's oak.
زەڤولیش پێی گوت: «ئێستا ئەو دەمەت لەکوێیە کە پێی دوایت:”ئەبیمەلەخ کێیە هەتا ئێمە خزمەتی بکەین؟“ئایا ئەوە ئەو خەڵکە نین کە گاڵتەت پێیان کرد؟ دە ئێستا بڕۆ دەرەوە و لەگەڵیاندا بجەنگێ!» 38
Then said Zebul to him, Where is now thy mouth, thou that saidst, Who is Abimelech, that we should serve him? is not this the people that thou hast despised? go out now, I pray, and fight against them.
گەعەلیش لەبەردەم خەڵکی شەخەمدا چووە دەرەوە و لەگەڵ ئەبیمەلەخ جەنگا. 39
And Gaal went out before the citizens of Shechem, and fought against Abimelech.
ئەبیمەلەخیش بەزاندی، ئیتر لە دەستی هەڵات و بریندارێکی زۆر بە درێژایی ڕێگاکە هەتا بەردەم دەروازەکە کەوتن. 40
And Abimelech pursued him, and he fled before him, and there fell many wounded, as far as the entrance of the gate.
ئینجا ئەبیمەلەخ لە شاری ئەروما دانیشت و زەڤولیش گەعەل و براکانی دەرکرد و نەیهێشت لە شەخەمدا بژین. 41
And Abimelech dwelt at Arumah. And Zebul drove out Gaal and his brethren, that they might not dwell in Shechem.
ئینجا بۆ بەیانییەکەی خەڵکی شەخەم چوونە دەرەوە بۆ کێڵگە و هەواڵ درا بە ئەبیمەلەخ. 42
And it came to pass on the morrow, that the people went out into the field; and they told Abimelech.
ئەویش دارودەستەکانی برد و کردنی بە سێ بەشەوە و لە کێڵگەدا بۆسەی دانا، بینی وا خەڵکەکە لە شار دێنە دەرەوە، ئەویش بۆیان هەستا و لێیدان. 43
And he took the people, and divided them into three companies, and lay in ambush in the field. And he looked, and behold, the people came forth out of the city; and he rose up against them and smote them.
ئەبیمەلەخ و ئەو بەشەی لەگەڵیدا بوون هەڵمەتیان برد و لەناو دەروازەی شارەکەدا ڕاوەستان، بەڵام دوو بەشەکەی دیکە هێرشیان بردە سەر هەموو ئەوانەی کە لە کێڵگەدا بوون و لێیان دان. 44
And Abimelech, and the companies that were with him, rushed forward, and stood in the entrance of the gate of the city; and two of the companies ran upon all that were in the fields, and slew them.
ئەبیمەلەخیش بە درێژایی ڕۆژ چوو بەگژ شارەکەدا و شارەکەی گرت، ئەو خەڵکەی تێیدا بوو کوشتنی، شارەکەی وێران کرد و خاکەکەی بە خوێ داپۆشی. 45
And Abimelech fought against the city all that day; and he took the city, and slew the people that were in it, and broke down the city, and sowed it with salt.
ئینجا هەموو خەڵکی قوللەی شەخەم ئەمەیان بیست، بۆیە چوونە ناو قەڵای پەرستگای ئێل بەریت. 46
And all the men of the tower of Shechem heard [that], and they entered into the stronghold of the house of the god Berith.
ئیتر هەواڵیان دا بە ئەبیمەلەخ کە هەموو خەڵکی قوللەی شەخەم کۆبوونەتەوە. 47
And it was told Abimelech that all the men of the tower of Shechem had gathered together.
ئەبیمەلەخ خۆی و هەموو خەڵکەکەی کە لەگەڵی بوون سەرکەوتن بۆ کێوی چەلمۆن. ئینجا ئەبیمەلەخ دەستی دایە تەور و لقوپۆپی داری بڕییەوە و هەڵیگرت و خستییە سەر شانی، بەو خەڵکەی گوت کە لەگەڵیدا بوون: «چاوتان لێیە چیم کرد، ئێوەش خێرا وەکو من بکەن!» 48
Then Abimelech went up to mount Zalmon, he and all the people that were with him; and Abimelech took an axe in his hand, and cut down a bough from the trees, and took it up and laid it on his shoulder, and said to the people that was with him, What ye have seen me do, make haste, do as I have done.
خەڵکەکەش هەریەکە و چەند لقوپۆپێکی بڕییەوە و لەدوای ئەبیمەلەخەوە ڕۆیشتن، بە چواردەوری قەڵاکەدا دایاننا و قەڵاکەیان بەسەردا سووتاندن. بەم جۆرە هەموو خەڵکەکەی ناو قوللەی شەخەم مردن کە نزیکەی هەزار پیاو و ژن بوون. 49
And all the people likewise cut down every man his bough, and they followed Abimelech, and put [them] to the hold, and burned the hold with fire upon them. And all the men of the tower of Shechem died also, about a thousand men and women.
ئینجا ئەبیمەلەخ چوو بۆ تێڤێچ و گەمارۆی تێڤێچی دا و گرتی. 50
And Abimelech went to Thebez, and encamped against Thebez, and took it.
لەناوەڕاستی شارەکەش قوللەیەکی قاییم هەبوو، هەموو پیاوان و ژنان و تەواوی خەڵکی شارەکە بۆ ئەوێ هەڵاتن، دەرگاکانیان لەدوای خۆیانەوە داخست و سەرکەوتن بۆ سەربانی قوللەکە. 51
But there was a strong tower in the midst of the city, and thither fled all the men and women, all the citizens of the city; and they shut it behind them, and went up to the roof of the tower.
ئەبیمەلەخیش هات بۆ قوللەکە و چوو بەگژیدا و نزیکی دەرگای قوللەکە بووەوە بۆ ئەوەی بە ئاگر بیسووتێنێت. 52
And Abimelech came to the tower, and fought against it, and he drew near to the entrance of the tower to burn it with fire;
ئینجا ژنێک بەرداشی سەرەوەی دەستاڕێکی کێشا بە سەری ئەبیمەلەخدا و کەللەی سەری شەقکرد. 53
and a woman cast the upper stone of a handmill on Abimelech's head, and crushed his skull.
ئەویش دەستبەجێ ئەو کوڕەی بانگکرد کە قەڵغان و ڕمەکانی بۆ هەڵگرتبوو، پێی گوت: «شمشێرەکەت دەربێنە و بمکوژە، بۆ ئەوەی پێم نەڵێن:”ژنێک کوشتی.“» ئیتر کوڕەکە شمشێرەکەی پێدا کرد و مرد. 54
Then he called hastily to the young man that carried his armour, and said to him, Draw thy sword, and slay me, that they say not of me, A woman killed him. And his young man thrust him through, and he died.
کاتێک پیاوەکانی ئیسرائیل بینییان ئەبیمەلەخ مرد، هەریەکە و گەڕایەوە شوێنی خۆی. 55
And when the men of Israel saw that Abimelech was dead, they went every man to his place.
ئیتر خودا خراپەکارییەکەی ئەبیمەلەخی بەسەر خۆیدا هێنایەوە، ئەوەی دەرهەق بە باوکی کردی، کە حەفتا براکەی کوشت. 56
And God rendered back the wickedness of Abimelech, which he did to his father in slaying his seventy brethren.
هەروەها خودا هەموو خراپەکارییەکانی خەڵکی شەخەمی بەسەر هێنانەوە، نەفرەتەکەی یۆتامی کوڕی یەروبەعلیان بەسەرهات. 57
And all the evil of the men of Shechem did God render back upon their heads; and upon them came the curse of Jotham the son of Jerubbaal.

< ڕابەران 9 >