< ڕابەران 8 >

ئینجا پیاوانی ئەفرایم بە گدعۆنیان گوت: «ئەو کارە چی بوو بە ئێمەت کرد، بۆچی کە چوویت بۆ شەڕکردن لەگەڵ میدیانییەکان ئێمەت بانگ نەکرد؟» هەروەها ڕەخنەی توندیان لێ گرت. 1
And the men of Ephraim said to him, What is this thing thou hast done to us, that thou calledst us not, when thou wentest to fight with Midian? And they disputed with him sharply.
ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەوەی من کردوومە چییە لەچاو ئەوەی ئێوە کردووتانە؟ ئایا چنینەوەی ترێی ئەفرایم لە ترێ ڕنینەوەی ئەبیعەزەر باشتر نییە؟ 2
And he said to them, What have I done now in comparison with you? Are not the gleanings of Ephraim better than the vintage of Abi-ezer?
خودا عۆرێڤ و زئێڤی هەردوو سەرکردەی میدیانییەکانی خستە ژێر دەستتانەوە. من توانیومە چی بکەم لەچاو ئێوەدا؟» جا لەو کاتەدا کە ئەم قسەیەی کرد، تووڕەییان بەرامبەری خاو بووەوە. 3
Into your hands hath God delivered the princes of Midian, Oreb and Zeeb; and what was I able to do in comparison with you? Then their spirit was appeased toward him, when he said that word.
ئینجا گدعۆن هات بۆ ڕووباری ئوردون و خۆی و سێ سەد پیاوەکەی کە لەگەڵیدا بوون پەڕینەوە، ماندوو بوون بەڵام بەردەوام بوون لە ڕاونانیان. 4
And Gideon came to the Jordan, [and] passed over, he and the three hundred men that were with him, faint, yet pursuing.
گدعۆن بە خەڵکی سوکۆتی گوت: «نان بدەن بەو جەنگاوەرانەی لەگەڵمدان، چونکە ماندوون و من بەردەوام بەدوای زەڤەح و زەلموناعی هەردوو پاشای میدیان کەوتووم.» 5
And he said to the men of Succoth, Give, I pray you, loaves of bread to the people that follow me, for they are faint; and I am pursuing after Zebah and Zalmunna, kings of Midian.
بەڵام کاربەدەستەکانی سوکۆت گوتیان: «ئایا ئێستا دەستی زەڤەح و زەلموناع لە دەستتە تاوەکو نان بدەینە سەربازەکانت؟» 6
And the chief men of Succoth said, Are the hands of Zebah and Zalmunna already in thy hand, that we should give bread to thine army?
گدعۆنیش گوتی: «بۆیە کاتێک یەزدان زەڤەح و زەلموناع دەخاتە ژێر دەستم، لەشتان بە دڕکوداڵی دەشتودەر زامدار دەکەم.» 7
And Gideon said, Therefore when Jehovah delivers Zebah and Zalmunna into my hand, I will thresh your flesh with thorns of the wilderness and with briars.
لەوێشەوە سەرکەوت بۆ پەنیێل و هەمان داواکاری لێکردن. خەڵکی پەنیێلیش وەکو خەڵکی سوکۆت وەڵامیان دایەوە. 8
And he went up thence to Penuel, and spoke to them in like manner. And the men of Penuel answered him as the men of Succoth had answered.
هەروەها بە خەڵکی پەنیێلی گوت: «کاتێک بە سەرکەوتوویی دەگەڕێمەوە ئەم قوللەیە دەڕووخێنم.» 9
And he spoke also to the men of Penuel, saying, When I come again in peace, I will break down this tower.
زەڤەح و زەلموناعیش لە قەرقۆر بوون و سوپاکانیان لەگەڵیان بوون، کە نزیکەی پازدە هەزار بوون، هەموو ئەوانەی مابوونەوە لە هەموو سوپاکەی کوڕانی ڕۆژهەڵات بوون، ئەوانەش کە کەوتن سەد و بیست هەزار پیاوی شمشێر بەدەست بوون. 10
Now Zebah and Zalmunna were in Karkor, and their camp with them, about fifteen thousand [men], all that were left of the whole camp of the children of the east; for there had fallen a hundred and twenty thousand men that drew sword.
ئیتر گدعۆن لە ڕێگای چادرنشینەکانەوە سەرکەوت، لە ڕۆژهەڵاتی نۆڤەح و یۆگبەهایەوە و لە سوپاکەی دا و سوپاکەش لەو کاتەدا ئاگادار نەبوون. 11
And Gideon went up by the way of them that dwell in tents on the east of Nobah and Jogbehah, and smote the camp; for the camp was at its ease.
جا زەڤەح و زەلموناع هەڵاتن و ئەویش دوایان کەوت و هەردوو پاشای میدیان زەڤەح و زەلموناعی گرت و هەموو سوپاکەی تەفروتونا کرد. 12
And Zebah and Zalmunna fled, and he pursued after them, and he took the two kings of Midian, Zebah and Zalmunna, and discomfited all the camp.
ئینجا گدعۆنی کوڕی یۆئاش بەلای ڕێگای هەورازی حەرەس لە جەنگ گەڕایەوە. 13
And Gideon the son of Joash returned from the battle, from the ascent of Heres.
گەنجێکی لە خەڵکی سوکۆت گرت و پرسیاری لێکرد، ئەویش ناوی کاربەدەستەکانی سوکۆت و پیرەکانی بۆ نووسی کە حەفتا و حەوت پیاو بوون. 14
And he caught a youth of the men of Succoth, and inquired of him; and he wrote down for him the chief men of Succoth, and the elders thereof, seventy-seven men.
ئینجا گدعۆن هات بۆ لای خەڵکی سوکۆت و گوتی: «ئەوەتا زەڤەح و زەلموناع کە گاڵتەتان پێکردم و گوتتان:”ئایا دەستی زەڤەح و زەلموناع ئێستا بە دەستتەوەیە هەتا نان بدەینە پیاوە ماندووەکانت؟“» 15
And he came to the men of Succoth, and said, Behold Zebah and Zalmunna, with whom ye did upbraid me, saying, Are the hands of Zebah and Zalmunna already in thy hand, that we should give bread to thy men that are weary?
جا پیرەکانی شارۆچکەکەی برد و بە دڕکوداڵی دەشتودەر سزای دان و کردنی بە پەند بۆ خەڵکی سوکۆت. 16
And he took the elders of the city, and thorns of the wilderness and briars, and with them he taught the men of Succoth.
هەروەها قوللەی پەنیێلی ڕووخاند و پیاوەکانی شارۆچکەکەی کوشت. 17
And he broke down the tower of Penuel, and slew the men of the city.
بە زەڤەح و زەلموناعی گوت: «ئەو پیاوانەی کە لە تاڤۆر کوشتتان چۆن بوون؟» ئەوانیش گوتیان: «لە تۆ دەچوون، هەریەکەیان وەک شازادەیەک بوو.» 18
Then said he to Zebah and Zalmunna, What sort of men were they that ye slew at Tabor? And they answered, As thou art, so were they; each one resembled the sons of a king.
گدعۆنیش گوتی: «ئەوان برای منن و کوڕی دایکمن. بە یەزدانی زیندوو، ئەگەر ئێوە بە زیندوویی بتانهێشبوونایەوە نەمدەکوشتن!» 19
And he said, They were my brethren, the sons of my mother. [As] Jehovah liveth, if ye had saved them alive, I would not slay you.
ئینجا بە یەتەری نۆبەرەی کوڕی گوت: «هەستە بیانکوژە!» بەڵام یەتەر شمشێرەکەی ڕانەکێشا، چونکە ترسا، لەبەر ئەوەی هێشتا مێردمنداڵ بوو. 20
And he said to Jether his firstborn, Arise, slay them! But the youth drew not his sword; for he feared, because he was yet a youth.
زەڤەح و زەلموناعیش گوتیان: «تۆ هەستە و بمانکوژە، چونکە”پیاو چۆن بێت هێزیشی وایە.“» گدعۆنیش هەستا و زەڤەح و زەلموناعی کوشت و ئەو هیزارەی بە ملی وشترەکانیانەوە بوو بردی. 21
Then Zebah and Zalmunna said, Rise thou, and fall on us; for as is the man, so is his strength. And Gideon arose, and slew Zebah and Zalmunna; and he took the moons that were on their camels' necks.
ئیتر پیاوانی ئیسرائیل بە گدعۆنیان گوت: «فەرمانڕەوایەتیمان بکە، خۆت و کوڕەکەت و کوڕی کوڕەکەشت، چونکە ڕزگارت کردین لە دەستی میدیان.» 22
And the men of Israel said to Gideon, Rule over us, both thou, and thy son, and thy son's son also; for thou hast saved us from the hand of Midian.
بەڵام گدعۆن پێی گوتن: «من فەرمانڕەوایەتیتان ناکەم و کوڕەکەشم فەرمانڕەوایەتیتان ناکات. یەزدان فەرمانڕەوایەتیتان دەکات.» 23
And Gideon said to them, I will not rule over you, neither shall my son rule over you: Jehovah will rule over you.
ئینجا گدعۆن پێی گوتن: «داوای شتێکتان لێ دەکەم، هەریەکەتان ئەو گوارانەی دەستیکەوتووە بمداتێ.» بەگوێرەی نەریتی ئیسماعیلییەکان، گوارەی زێڕیان لە گوێ کردبوو. 24
And Gideon said to them, I would desire a request of you: give me every man the earrings of his booty; for they had golden earrings, because they were Ishmaelites.
ئەوانیش گوتیان: «بە خۆشحاڵییەوە.» ئینجا جبەیەکیان ڕاخست و هەریەکە و ئەو گوارانەی دەستی کەوتبوو فڕێیدایە سەری. 25
And they said, We will willingly give [them]. And they spread a garment, and cast therein every man the earrings of his booty.
کێشی ئەو گوارە زێڕانەی کە داوای کرد هەزار و حەوت سەد شاقل بوو، ئەمە بێجگە لە هیزارەکان کە لەسەر شێوەی مانگی نوێ بوون، هەروەها بازن و جبە و عەبای ئەرخەوانی کە لەبەر پاشایانی میدیان بوو، هەروەها بێجگە لەو ملوانکانەی کە لە ملی وشترەکانیان بوو. 26
And the weight of the golden earrings that he requested was a thousand seven hundred [shekels] of gold; besides the moons, and eardrops, and the purple garments that were on the kings of Midian, and besides the chains that were about their camels' necks.
جا گدعۆن ئێفۆدێکی لێ دروستکردن و لە عۆفرا داینا کە شارۆچکەکەی خۆی بوو. هەموو ئیسرائیلیش بەدوایەوە لەوێ لەشفرۆشییان کرد، ئیتر ئەوە تەڵەیەک بوو بۆ گدعۆن و ماڵەکەی. 27
And Gideon made an ephod of them, and put it in his city, in Ophrah. And all Israel went thither a whoring after it; and it became a snare to Gideon, and to his house.
میدیانیش لەبەردەم کوڕانی ئیسرائیلدا زەلیل بوون و ئیتر سەریان بەرز نەکردەوە. خاکەکەش لە سەردەمی گدعۆندا چل ساڵ لە ئاشتیدا بوو. 28
And Midian was subdued before the children of Israel, and they lifted up their heads no more. And the land had rest forty years in the days of Gideon.
جا یەروبەعلی کوڕی یۆئاش ڕۆیشت و لە ماڵی خۆی دانیشت. 29
And Jerubbaal the son of Joash went and dwelt in his house.
گدعۆن حەفتا کوڕی لە پشتی خۆی هەبوو، چونکە ژنی زۆربوو. 30
Now Gideon had seventy sons who had come out of his loins, for he had many wives.
هەروەها کەنیزەکەشی کە لە شەخەم بوو، ئەویش کوڕێکی بۆی بوو، ناوی لێنا ئەبیمەلەخ. 31
And his concubine that was in Shechem, she also bore him a son, and he gave him the name of Abimelech.
ئینجا گدعۆنی کوڕی یۆئاش لە تەمەنێکی باشی پیریدا مرد و لە گۆڕی یۆئاشی باوکی لە عۆفرای ئەبیعەزەرییەکاندا نێژرا. 32
And Gideon the son of Joash died in a good old age, and was buried in the sepulchre of Joash his father, in Ophrah of the Abi-ezrites.
هەر لەدوای مردنی گدعۆن نەوەی ئیسرائیل دیسان بەدوای بەعلەکانەوە لەشفرۆشییان کرد و بەعل‌بەریتیان بە خودای خۆیان دانا. 33
And it came to pass when Gideon was dead, that the children of Israel turned again, and went a whoring after the Baals, and set up Baal-Berith as their god.
نەوەی ئیسرائیل یەزدانی پەروەردگاری خۆیان بیر نەکەوتەوە، ئەوەی دەربازی کردن لە دەستی هەموو دوژمنەکانی دەوروبەریان. 34
And the children of Israel remembered not Jehovah their God, who had delivered them out of the hand of all their enemies on every side.
هەروەها لەگەڵ ماڵی یەروبەعل، واتە گدعۆن، دڵسۆز نەبوون بەرامبەر بە هەموو ئەو چاکانەی کە لەگەڵ ئیسرائیل کردی. 35
And they shewed no kindness to the house of Jerubbaal-Gideon, according to all the good that he had done to Israel.

< ڕابەران 8 >