< ڕابەران 8 >
ئینجا پیاوانی ئەفرایم بە گدعۆنیان گوت: «ئەو کارە چی بوو بە ئێمەت کرد، بۆچی کە چوویت بۆ شەڕکردن لەگەڵ میدیانییەکان ئێمەت بانگ نەکرد؟» هەروەها ڕەخنەی توندیان لێ گرت. | 1 |
那時厄弗辣因人對基德紅說:「你去攻打米德楊時,沒有召叫我們,你為什麼這樣對待我們﹖」他們激烈的與他爭吵。
ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەوەی من کردوومە چییە لەچاو ئەوەی ئێوە کردووتانە؟ ئایا چنینەوەی ترێی ئەفرایم لە ترێ ڕنینەوەی ئەبیعەزەر باشتر نییە؟ | 2 |
他回答他們說:「我所行的怎能比得上你們呢﹖厄弗辣因所拾的不比阿彼厄則爾所收的葡萄更好嗎﹖
خودا عۆرێڤ و زئێڤی هەردوو سەرکردەی میدیانییەکانی خستە ژێر دەستتانەوە. من توانیومە چی بکەم لەچاو ئێوەدا؟» جا لەو کاتەدا کە ئەم قسەیەی کرد، تووڕەییان بەرامبەری خاو بووەوە. | 3 |
天主將米德楊的首領敖勒布和則厄布交在你們手中,我所能行的怎能與你們相比﹖」為了他這番話,他們對他的怒氣,就平息了。基德紅乘勝追趕米德楊王
ئینجا گدعۆن هات بۆ ڕووباری ئوردون و خۆی و سێ سەد پیاوەکەی کە لەگەڵیدا بوون پەڕینەوە، ماندوو بوون بەڵام بەردەوام بوون لە ڕاونانیان. | 4 |
基德紅來到約但河,就渡過河;他與跟隨他的三百人,雖然都疲倦,仍繼續追趕。
گدعۆن بە خەڵکی سوکۆتی گوت: «نان بدەن بەو جەنگاوەرانەی لەگەڵمدان، چونکە ماندوون و من بەردەوام بەدوای زەڤەح و زەلموناعی هەردوو پاشای میدیان کەوتووم.» | 5 |
他向穌苛特人說:「請你們給跟隨我的人幾個餅吃,因為他們疲倦了,我還願意追趕米德楊的兩個王子則巴黑和匝耳慕納。」
بەڵام کاربەدەستەکانی سوکۆت گوتیان: «ئایا ئێستا دەستی زەڤەح و زەلموناع لە دەستتە تاوەکو نان بدەینە سەربازەکانت؟» | 6 |
穌苛特人的頭目回答說:「難道則巴黑和匝耳慕納的手已在你的掌握中,我們就該把餅送給你的軍隊嗎﹖」
گدعۆنیش گوتی: «بۆیە کاتێک یەزدان زەڤەح و زەلموناع دەخاتە ژێر دەستم، لەشتان بە دڕکوداڵی دەشتودەر زامدار دەکەم.» | 7 |
基德紅說:「好罷! 幾時上主把則巴黑和匝耳慕納交在我手中,我必要用茨條和荊棘鞭撻你們的身體。」
لەوێشەوە سەرکەوت بۆ پەنیێل و هەمان داواکاری لێکردن. خەڵکی پەنیێلیش وەکو خەڵکی سوکۆت وەڵامیان دایەوە. | 8 |
以後由那裏上去,到了培奴耳,也向他們說了同樣的話;培奴耳人回答他也像穌苛特人一樣。
هەروەها بە خەڵکی پەنیێلی گوت: «کاتێک بە سەرکەوتوویی دەگەڕێمەوە ئەم قوللەیە دەڕووخێنم.» | 9 |
他也對培奴耳人說:「當我平安回來時,我必拆毀這座碉堡。」
زەڤەح و زەلموناعیش لە قەرقۆر بوون و سوپاکانیان لەگەڵیان بوون، کە نزیکەی پازدە هەزار بوون، هەموو ئەوانەی مابوونەوە لە هەموو سوپاکەی کوڕانی ڕۆژهەڵات بوون، ئەوانەش کە کەوتن سەد و بیست هەزار پیاوی شمشێر بەدەست بوون. | 10 |
那時則巴黑和匝耳慕納正在卡爾科爾,他們的軍隊約有一萬五千人,這是全部東方子民所剩的軍隊,因為已有十二萬持刀的被擊弊斃了。
ئیتر گدعۆن لە ڕێگای چادرنشینەکانەوە سەرکەوت، لە ڕۆژهەڵاتی نۆڤەح و یۆگبەهایەوە و لە سوپاکەی دا و سوپاکەش لەو کاتەدا ئاگادار نەبوون. | 11 |
基德紅從諾巴黑和約革治哈東面,順著住帳棚人的路上去,當敵人自以為安全的時候,襲擊了軍營,
جا زەڤەح و زەلموناع هەڵاتن و ئەویش دوایان کەوت و هەردوو پاشای میدیان زەڤەح و زەلموناعی گرت و هەموو سوپاکەی تەفروتونا کرد. | 12 |
則巴黑和匝耳慕納落荒而逃,基德紅在後面追趕,捉住了那兩個米德楊王子則巴黑和匝耳慕納,並使全軍覆沒。
ئینجا گدعۆنی کوڕی یۆئاش بەلای ڕێگای هەورازی حەرەس لە جەنگ گەڕایەوە. | 13 |
約阿士的兒子基德紅,從戰場沿赫勒斯斜坡回來,
گەنجێکی لە خەڵکی سوکۆت گرت و پرسیاری لێکرد، ئەویش ناوی کاربەدەستەکانی سوکۆت و پیرەکانی بۆ نووسی کە حەفتا و حەوت پیاو بوون. | 14 |
捉住了穌苛特的少年人,查問他。這少年人就給他寫下穌苛特的首領和長老的名字,共七十七人。
ئینجا گدعۆن هات بۆ لای خەڵکی سوکۆت و گوتی: «ئەوەتا زەڤەح و زەلموناع کە گاڵتەتان پێکردم و گوتتان:”ئایا دەستی زەڤەح و زەلموناع ئێستا بە دەستتەوەیە هەتا نان بدەینە پیاوە ماندووەکانت؟“» | 15 |
基德紅遂往穌苛特人那裏去說:「看! 這是則巴黑和匝耳慕納,你們為了他們曾譏笑我說:難道則巴黑和匝耳慕納的手已在你掌握中,我們就該把餅送給你疲倦的人嗎﹖」
جا پیرەکانی شارۆچکەکەی برد و بە دڕکوداڵی دەشتودەر سزای دان و کردنی بە پەند بۆ خەڵکی سوکۆت. | 16 |
他於是捉住那城的長老,用曠野裏的茨條和荊棘懲罰了蘇苛特居民。
هەروەها قوللەی پەنیێلی ڕووخاند و پیاوەکانی شارۆچکەکەی کوشت. | 17 |
以後又把培奴耳的碉堡拆毀,殺戮了城內的居民。
بە زەڤەح و زەلموناعی گوت: «ئەو پیاوانەی کە لە تاڤۆر کوشتتان چۆن بوون؟» ئەوانیش گوتیان: «لە تۆ دەچوون، هەریەکەیان وەک شازادەیەک بوو.» | 18 |
然後詢問則巴黑和匝耳慕納說:「你們在大博爾山上殺戮的那些人是怎樣的人呢﹖」他們答說:「他們像你們一樣,個個都像君王的兒子。」
گدعۆنیش گوتی: «ئەوان برای منن و کوڕی دایکمن. بە یەزدانی زیندوو، ئەگەر ئێوە بە زیندوویی بتانهێشبوونایەوە نەمدەکوشتن!» | 19 |
基德紅說:「他們是我的兄弟,是我母親的兒子:上主永在:如果你保留了他們不死,我也就不殺你們。」
ئینجا بە یەتەری نۆبەرەی کوڕی گوت: «هەستە بیانکوژە!» بەڵام یەتەر شمشێرەکەی ڕانەکێشا، چونکە ترسا، لەبەر ئەوەی هێشتا مێردمنداڵ بوو. | 20 |
他遂對自己的長子耶特爾說:「起來,殺死他們! 」但是這孩童害怕,拔不出刀來,因為年紀還小。
زەڤەح و زەلموناعیش گوتیان: «تۆ هەستە و بمانکوژە، چونکە”پیاو چۆن بێت هێزیشی وایە.“» گدعۆنیش هەستا و زەڤەح و زەلموناعی کوشت و ئەو هیزارەی بە ملی وشترەکانیانەوە بوو بردی. | 21 |
因此,則巴黑和匝耳慕納說:「你親自起來殺死我們罷! 因為人怎樣,他的力量也怎樣。」基德紅就起來殺了則巴黑和匝耳慕納,拿去他們駱駝頸上的月牙環。基德紅辭王位及其末年
ئیتر پیاوانی ئیسرائیل بە گدعۆنیان گوت: «فەرمانڕەوایەتیمان بکە، خۆت و کوڕەکەت و کوڕی کوڕەکەشت، چونکە ڕزگارت کردین لە دەستی میدیان.» | 22 |
事後,以色列人便對基德紅說:「你既然從米德楊手中拯救了我們,請你和你的子孫作我們的君王! 」
بەڵام گدعۆن پێی گوتن: «من فەرمانڕەوایەتیتان ناکەم و کوڕەکەشم فەرمانڕەوایەتیتان ناکات. یەزدان فەرمانڕەوایەتیتان دەکات.» | 23 |
基德紅回答他們說:「我不作你的君王,我的子孫也不作你們的君王,唯有上主是你們的君王。」
ئینجا گدعۆن پێی گوتن: «داوای شتێکتان لێ دەکەم، هەریەکەتان ئەو گوارانەی دەستیکەوتووە بمداتێ.» بەگوێرەی نەریتی ئیسماعیلییەکان، گوارەی زێڕیان لە گوێ کردبوو. | 24 |
基德紅又向他們說:「我只向你們要求一件事:請將每人掠奪的金環給我。」原來依市瑪耳人都有金環。
ئەوانیش گوتیان: «بە خۆشحاڵییەوە.» ئینجا جبەیەکیان ڕاخست و هەریەکە و ئەو گوارانەی دەستی کەوتبوو فڕێیدایە سەری. | 25 |
他們答說:「我們情願給你。」於是舖開一件外衣,每人把所掠奪的金環擲在上面。
کێشی ئەو گوارە زێڕانەی کە داوای کرد هەزار و حەوت سەد شاقل بوو، ئەمە بێجگە لە هیزارەکان کە لەسەر شێوەی مانگی نوێ بوون، هەروەها بازن و جبە و عەبای ئەرخەوانی کە لەبەر پاشایانی میدیان بوو، هەروەها بێجگە لەو ملوانکانەی کە لە ملی وشترەکانیان بوو. | 26 |
他所要的金環共有一千七百「協刻耳」重;此外尚有月牙環、耳環和米德楊王所穿的紫紅衣,及他們駱駝頸上的項鏈。
جا گدعۆن ئێفۆدێکی لێ دروستکردن و لە عۆفرا داینا کە شارۆچکەکەی خۆی بوو. هەموو ئیسرائیلیش بەدوایەوە لەوێ لەشفرۆشییان کرد، ئیتر ئەوە تەڵەیەک بوو بۆ گدعۆن و ماڵەکەی. | 27 |
基德紅用這些金子造了一個「厄弗得」便成了基德紅及其家族的羅網。
میدیانیش لەبەردەم کوڕانی ئیسرائیلدا زەلیل بوون و ئیتر سەریان بەرز نەکردەوە. خاکەکەش لە سەردەمی گدعۆندا چل ساڵ لە ئاشتیدا بوو. | 28 |
米德楊在以色列子民前面屈服,再沒有抬起頭來。基德紅在世時,境內平安了四十年。
جا یەروبەعلی کوڕی یۆئاش ڕۆیشت و لە ماڵی خۆی دانیشت. | 29 |
約阿士的兒子耶魯巴耳回去,安居在自己家中。
گدعۆن حەفتا کوڕی لە پشتی خۆی هەبوو، چونکە ژنی زۆربوو. | 30 |
基德紅有七十個兒子,都是他親生的,因為他有很多妻子。
هەروەها کەنیزەکەشی کە لە شەخەم بوو، ئەویش کوڕێکی بۆی بوو، ناوی لێنا ئەبیمەلەخ. | 31 |
他在舍根的妾也給他生了一個兒子,給他起名叫阿彼默肋客。
ئینجا گدعۆنی کوڕی یۆئاش لە تەمەنێکی باشی پیریدا مرد و لە گۆڕی یۆئاشی باوکی لە عۆفرای ئەبیعەزەرییەکاندا نێژرا. | 32 |
約阿士的兒子基德紅壽終正寢,埋在阿彼厄則爾的敖弗辣,他父親約阿士的墳墓裏。
هەر لەدوای مردنی گدعۆن نەوەی ئیسرائیل دیسان بەدوای بەعلەکانەوە لەشفرۆشییان کرد و بەعلبەریتیان بە خودای خۆیان دانا. | 33 |
基德紅死後,以色列子民又去跟從巴耳諸神行邪淫,立巴耳貝黎特當做他們的天主。
نەوەی ئیسرائیل یەزدانی پەروەردگاری خۆیان بیر نەکەوتەوە، ئەوەی دەربازی کردن لە دەستی هەموو دوژمنەکانی دەوروبەریان. | 34 |
以色列子民忘記了上主他們的天主,曾從四周所有的敵人手中救了他們,
هەروەها لەگەڵ ماڵی یەروبەعل، واتە گدعۆن، دڵسۆز نەبوون بەرامبەر بە هەموو ئەو چاکانەی کە لەگەڵ ئیسرائیل کردی. | 35 |
也沒有恩待耶魯巴耳即基德紅的家,以報答他施於以色列的恩惠。