< ڕابەران 7 >
ئیتر یەروبەعل، واتە گدعۆن، هەروەها هەموو ئەو پیاوانەی کە لەگەڵیدا بوون بەیانی زوو هەستان و لەتەنیشت کانی حەرۆد چادریان هەڵدا. ئۆردوگای میدیانییەکانیش لە باکووریانەوە بوون لەلای گردی مۆرە لە دۆڵەکە. | 1 |
Yerubbaal –Gidyon– ile yanındaki halk erkenden kalkıp Harot Pınarı'nın başında ordugah kurdular. Midyanlılar'ın ordugahıysa onların kuzeyinde, More Tepesi'nin yanındaki vadideydi.
ئینجا خودا بە گدعۆنی فەرموو: «ئەو پیاوانەی کە لەگەڵتدان بەلای منەوە زۆرن بۆ ئەوەی میدیانییەکان بدەمە دەستیان، نەوەک ئیسرائیل شانازی لەسەر من بکات و بڵێت:”هێزی خۆم ڕزگاری کردم.“ | 2 |
RAB Gidyon'a şöyle dedi: “Yanında fazla adam var; Midyan'ı onların eline teslim etmem. Yoksa İsrailliler, ‘Kendi gücümüzle kurtulduk’ diyerek bana karşı övünebilirler.
ئێستاش بانگەواز بۆ پیاوەکان بکە:”ئەوەی دەترسێت و تۆقیوە با بگەڕێتەوە و کێوی گلعاد بەجێبهێڵێت.“» ئیتر بیست و دوو هەزار کەس لە پیاوەکان گەڕانەوە و دە هەزار کەس مانەوە. | 3 |
Şimdi halka şunu söyle: ‘Korkudan titreyen dönsün, Gilat Dağı'ndan geri gitsin.’” Bunun üzerine halktan yirmi iki bin kişi döndü, on bin kişi orada kaldı.
ئینجا یەزدان بە گدعۆنی فەرموو: «هێشتا پیاوەکان زۆرن. بیانبەرە خوارەوە بۆ سەر ئاوەکە بۆ ئەوەی لەوێ لە بێژنگیان بدەم بۆت. ئیتر ئەوەی کە پێت بڵێم:”ئەمە لەگەڵت دێت“ئەوە لەگەڵت دێت، بەڵام بۆ هەر یەکێکیش پێت بڵێم:”ئەمە لەگەڵت نایەت،“ئەوا نایەت.» | 4 |
RAB Gidyon'a, “Adamların sayısı hâlâ fazla” dedi, “Kalanları suyun başına götür, onları orada senin için sınayayım. ‘Bu seninle gidecek’ dediğim adam seninle gidecek; ‘Bu seninle gitmeyecek’ dediğim gitmeyecek.”
گدعۆنیش پیاوەکانی بردە خوارەوە بۆ سەر ئاوەکە. ئینجا یەزدان بە گدعۆنی فەرموو: «هەرکەسێک لەسەر لەپی دەستی بە زمان لە ئاوەکەی خواردەوە وەک چۆن سەگ ئاو دەخواتەوە جیای بکەرەوە، هەروەها هەرکەسێک بۆ ئاو خواردنەوە بەسەر چۆکدا بکەوێت جیای بکەرەوە.» | 5 |
Gidyon halkı suyun başına götürdü. RAB Gidyon'a, “Köpek gibi diliyle su içenleri bir yana, su içmek için dizleri üzerine çökenleri öbür yana ayır” dedi.
ئیتر ژمارەی ئەوانەی لە ڕێگەی لەپی دەستەوە بە زمان ئاویان خواردەوە سێ سەد پیاو بوون، پیاوەکانی دیکەش هەموویان لەسەر چۆکیان کەوتن بۆ ئاو خواردنەوە. | 6 |
Ellerini ağızlarına götürerek dilleriyle su içenlerin sayısı üç yüzü buldu. Geri kalanların hepsi su içmek için dizleri üzerine çöktüler.
ئینجا یەزدان بە گدعۆنی فەرموو: «بەو سێ سەد پیاوەی لە ڕێگەی لەپی دەستەوە بە زمان ئاویان خواردەوە ڕزگارتان دەکەم و میدیانییەکان دەخەمە ژێر دەستتەوە، پیاوەکانی دیکە با هەرکەسە و بچێتەوە بۆ شوێنی خۆی.» | 7 |
RAB Gidyon'a, “Sizi diliyle su içen üç yüz kişinin eliyle kurtaracağım” dedi, “Midyanlılar'ı senin eline teslim edeceğim. Öbürleri yerlerine dönsün.”
ئیتر گدعۆن هەموو پیاوەکانی دیکەی ئیسرائیلی ناردەوە، هەریەکە و بۆ ماڵەکەی خۆی، بەڵام سێ سەد پیاوەکەی هێشتەوە. ئەوانیش ئازووقە و کەڕەناکانی ئەوانی دیکەیان لەگەڵ خۆیاندا برد. ئۆردوگای میدیانییەکانیش لە دۆڵەکە لە ژێرییەوە بوو. | 8 |
Gidyon yalnız üç yüz kişiyi alıkoyarak geri kalan İsrailliler'i çadırlarına gönderdi. Bu üç yüz kişi, gidenlerin kumanyalarıyla borularını da aldılar. Midyanlılar'ın ordugahı Gidyon'un aşağısında, vadideydi.
ئینجا لەو شەوەدا یەزدان بە گدعۆنی فەرموو: «هەستە و هێرش بکە سەر ئۆردوگاکە، چونکە خستوومەتە ژێر دەستتەوە. | 9 |
RAB aynı gece Gidyon'a, “Kalk, ordugaha saldır” dedi, “Çünkü orayı senin eline teslim ediyorum.
ئەگەر لە هێرشبردن دەترسیت، ئەوا خۆت و پورای خزمەتکارت بچنە خوارەوە بۆ ئۆردوگاکە، | 10 |
Ordugaha yalnız gitmekten korkuyorsan, uşağın Pura'yı da yanına al.
گوێت لە قسەکانیان دەبێت و ورەت بەرزدەبێتەوە و هێرش دەبەیتەسەر ئۆردوگاکە.» ئیتر خۆی و پورای خزمەتکاری بەرەو خوار چوون تاکو لە ڕیزەکانی دواوەی چەکدارەکانی ئۆردوگاکە نزیک بوونەوە. | 11 |
Midyanlılar'ın söylediklerine kulak kabart. O zaman ordugahlarına saldırmaya cesaret bulursun.” Böylece Gidyon uşağı Pura ile ordugahın yanına kadar sokuldu.
میدیانی و عەمالێقییەکان و هەموو کوڕانی ڕۆژهەڵات لە زۆریدا وەک کوللە وابوون و لە دۆڵەکە بوون، وشترەکانیشیان بێشومار بوون لە زۆریدا وەک ئەو لمەی لەسەر کەناری دەریادایە. | 12 |
Midyanlılar, Amalekliler ve öbür doğulu halklar çekirge sürüsü gibi vadiye yayılmışlardı. Kıyıların kumu kadar çok, sayısız develeri vardı.
ئینجا گدعۆن هات و بینی پیاوێک خەونێک بۆ هاوڕێکەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: «بەڕاستی خەونێکم بینیوە، لە خەونەکە کولێرەیەکی جۆ گلۆربووەوە بۆ ئۆردوگای میدیانییەکان و هاتە چادرەکە و لێیدا، ئیتر کەوت و سەرەوژێری کرد، چادرەکەی تەخت کرد.» | 13 |
Gidyon ordugahın yanına vardığında, adamlardan biri arkadaşına gördüğü düşü anlatıyordu. “Bir düş gördüm” diyordu, “Arpa unundan yapılmış bir somun ekmek, Midyan ordugahına doğru yuvarlanarak çadıra kadar geldi, çadıra çarpıp onu devirdi, altüst etti. Çadır yerle bir oldu.”
هاوڕێکەشی وەڵامی دایەوە: «ئەوە لە شمشێرەکەی گدعۆنی کوڕی یۆئاشی پیاوی ئیسرائیل زیاتر بەولاوە هیچی دیکە نییە. خودا میدیانییەکان و هەموو سوپاکەی خستووەتە ژێر دەستیەوە.» | 14 |
Adamın arkadaşı şöyle karşılık verdi: “Bu, İsrailli Yoaş oğlu Gidyon'un kılıcından başka bir şey değildir. Tanrı Midyan'ı ve bütün ordugahı onun eline teslim edecek.”
ئیتر کاتێک گدعۆن گوێی لە هەواڵی خەونەکە و لێکدانەوەکەی بوو، کڕنۆشی بۆ خودا برد. پاشان گەڕایەوە ئۆردوگاکەی ئیسرائیل و گوتی: «هەستن، چونکە خودا سوپای میدیانییەکانی خستووەتە ژێر دەستتانەوە.» | 15 |
Gidyon düşü ve yorumunu duyunca Tanrı'ya tapındı. İsrail ordugahına döndü ve adamlarına, “Kalkın! RAB Midyan ordugahını elinize teslim etti” dedi.
ئینجا سێ سەد پیاوەکەی دابەش کرد بۆ سێ تیپ و کەڕەنای دایە دەستی هەموویان لەگەڵ گۆزەی بەتاڵ و چرای خستە ناو گۆزەکانەوە. | 16 |
Sonra üç yüz adamını üç bölüğe ayırdı. Hepsine borular, boş testiler ve testilerin içinde yakılmak üzere çıralar verdi.
پێی گوتن: «سەیری من بکەن و وەک من بکەن، ئەوەتا من دەچمە نزیک ئۆردوگاکە، ئیتر من چی دەکەم ئێوەش وا بکەن. | 17 |
Onlara, “Gözünüz bende olsun” dedi, “Ben ne yaparsam siz de onu yapın. Ordugahın yanına vardığımda ne yaparsam siz de aynısını yapın.
ئینجا من و هەموو ئەوانەی لەگەڵمدان کە کەڕەنامان لێدا، ئێوەش بە دەوری هەموو ئۆردوگاکەدا کەڕەنا لێ بدەن و بڵێن:”بۆ یەزدان و بۆ گدعۆن!“» | 18 |
Ben ve yanımdakiler borularımızı çalınca, siz de ordugahın çevresinde durup borularınızı çalın ve, ‘RAB için ve Gidyon için!’ diye bağırın.”
ئیتر گدعۆن و سەد پیاوەکەی کە لەگەڵیدا بوون لە سەرەتای نیوە شەودا هاتن بۆ کەناری ئۆردوگاکە و لەو کاتەدا پاسەوانەکانیان گۆڕی بوو، ئینجا کەڕەنایان لێدا و ئەو گۆزانەی لە دەستیان بوو شکاندیانن. | 19 |
Gidyon ile yanındaki yüz kişi gece yarısından az önce, nöbetçi değişiminden hemen sonra ordugahın yanına vardılar; borularını çalmaya başlayıp ellerindeki testileri kırdılar.
سێ تیپەکە کەڕەنایان لێدا و گۆزەکانیان شکاند و چراکانیان بە دەستی چەپیانەوە گرت و کەڕەناکانیان بە دەستی ڕاست بۆ ئەوەی لێی بدەن، هاواریان کرد: «شمشێرێک بۆ یەزدان و بۆ گدعۆن!» | 20 |
Üç bölük de borularını çalıp testileri kırdı. Çalacakları boruları sağ ellerinde, çıralarıysa sol ellerinde tutuyorlardı. “Yaşasın RAB'bin ve Gidyon'un kılıcı!” diye bağırdılar.
ئیتر هەریەکە و لە شوێنی خۆیان بە دەوری ئۆردوگاکەدا ڕاوەستان. ئینجا هەموو میدیانییەکان ڕایانکرد و هاواریان کرد و هەڵاتن. | 21 |
Onlar ordugahın çevresinde dururken, ordugahtakilerin hepsi koşuşmaya, bağırıp kaçışmaya başladı.
کاتێک سێ سەد کەسەکە کەڕەنایان لێدا، یەزدان کارێکی کرد لە پیاوانی سەراپای ئۆردوگاکە کە هەریەکە بە شمشێرەکەی لە هاوڕێکەی خۆی بدات، ئیتر سوپاکە هەڵات بۆ بێتشیتا بەرەو چەرێرا هەتا دەگاتە سنووری ئابێل مەحۆلا نزیک تەبات. | 22 |
Üç yüz boru birden çalınca RAB ordugahtakilerin hepsini kılıçla birbirlerine saldırttı. Midyan ordusu Serera'ya doğru, Beytşitta'ya, Tabbat yakınındaki Avel-Mehola sınırına dek kaçtı.
ئیتر پیاوانی ئیسرائیل لە هۆزەکانی نەفتالی و ئاشێر و هەموو مەنەشە بانگ کران و بەدوای میدیانییەکان کەوتن. | 23 |
Naftali, Aşer ve bütün Manaşşe'den çağrılan İsrailliler Midyanlılar'ı kovalamaya başladılar.
ئینجا گدعۆن نێردراوی نارد بۆ هەموو ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم و گوتی: «دابەزن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میدیانییەکان و سەرچاوەی ئاوەکانیان لێ بستێنن هەتا دەگاتە بێتبارا و ڕووباری ئوردون.» ئیتر هەموو پیاوانی ئەفرایم کۆبوونەوە و سەرچاوەی ئاوەکانیان لێسەندن هەتا دەگاتە بێتبارا و ڕووباری ئوردون. | 24 |
Gidyon, Efrayim'in dağlık bölgesine gönderdiği ulaklar aracılığıyla, “İnip Midyanlılar'a saldırın” dedi, “Önlerini kesmek için Şeria Irmağı'nın Beytbara'ya kadar uzanan bölümünü tutun.” Efrayimoğulları Şeria Irmağı'nın Beytbara'ya kadarki bölümünü ele geçirdiler.
دوو سەرکردەی میدیانییەکانیشیان گرت، عۆرێڤ و زئێڤ. عۆرێڤیان لەسەر تاشەبەردی عۆرێڤ کوشت، بەڵام زئێڤیان لەناو گوشەری زئێڤدا کوشت. هەروەها دوای میدیانییەکان کەوتن و کەللەسەری عۆرێڤ و زئێڤیان لەوبەری ڕووباری ئوردونەوە هێنا بۆ گدعۆن. | 25 |
Midyanlı iki önderi, Orev ile Zeev'i tutsak aldılar. Orev'i Orev Kayası'nda, Zeev'i ise Zeev'in üzüm sıkma çukurunda öldürerek Midyanlılar'ı kovalamaya devam ettiler. Orev'le Zeev'in kesik başlarını Şeria Irmağı'nın karşı yakasından Gidyon'a getirdiler.