< ڕابەران 6 >

نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد، یەزدانیش حەوت ساڵ ژێر دەستەی میدیانییەکانی کردن. 1
And the children of Israel did that which was evil in the sight of the LORD; and the LORD delivered them into the hand of Midian seven years.
جا دەسەڵاتی مییدیانییەکان بەسەر ئیسرائیلدا زاڵ بوو، لەبەر میدیانییەکان نەوەی ئیسرائیل بۆ خۆیان پەناگایان لەناو کونە شاخ و ئەشکەوت و قەڵای چیاکان دروستکرد. 2
And the hand of Midian prevailed against Israel; and because of Midian the children of Israel made them the dens which are in the mountains, and the caves, and the strongholds.
هەر جارێک ئیسرائیلییەکان تۆویان دەچاند میدیانییەکان بۆیان سەردەکەوتن و عەمالێقییەکان و کوڕانی ڕۆژهەڵات دەهاتنە سەریان. 3
And so it was, when Israel had sown, that the Midianites came up, and the Amalekites, and the children of the east; they came up against them;
لە دژیان چادریان هەڵدەدا و بەروبوومی زەوی و زاریان لەناو دەبرد تاکو دەگەیشتنە غەزە، هیچ شتێکی زیندوویان بۆ نەوەی ئیسرائیل نەدەهێشت، نە لە مەڕ و نە لە مانگا و نە لە گوێدرێژ. 4
and they encamped against them, and destroyed the produce of the earth, till thou come unto Gaza, and left no sustenance in Israel, neither sheep, nor ox, nor ass.
لەبەر ئەوەی کە سەردەکەوتن بە ئاژەڵی ماڵی و چادرەکانیانەوە دەهاتن و وەک کۆمەڵە کوللە لە زۆریدا، خۆیان و وشترەکانیان بێشومار بوون، دەچوونە ناو خاکەکەوە بۆ ئەوەی وێرانی بکەن. 5
For they came up with their cattle and their tents, and they came in as locusts for multitude; both they and their camels were without number; and they came into the land to destroy it.
ئیتر ئیسرائیلییەکان بەدەست میدیانییەکانەوە زۆر هەژار بوون و نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد. 6
And Israel was brought very low because of Midian; and the children of Israel cried unto the LORD.
کاتێک نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد بەهۆی میدیانییەکانەوە، 7
And it came to pass, when the children of Israel cried unto the LORD because of Midian,
یەزدان پێغەمبەرێکی بۆ نەوەی ئیسرائیل نارد، ئەوەی پێ گوتن: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من لە میسرەوە سەرم خستن و لە خاکی کۆیلایەتی دەرمهێنان و 8
that the LORD sent a prophet unto the children of Israel; and he said unto them: 'Thus saith the LORD, the God of Israel: I brought you up from Egypt, and brought you forth out of the house of bondage;
لە دەستی میسرییەکان و لە دەستی هەموو ئەوانەی دەیانچەوساندنەوە دەربازم کردن، لەبەردەمتاندا دەرمکردن و خاکەکەیانم پێدان. 9
and I delivered you out of the hand of the Egyptians, and out of the hand of all that oppressed you, and drove them out from before you, and gave you their land.
پێم فەرموون:”من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم. خوداوەندەکانی ئەمۆرییەکان مەپەرستن، ئەوانەی ئێوە لە خاکیاندا نیشتەجێن،“بەڵام گوێتان لێ نەگرتم.» 10
And I said unto you: I am the LORD your God; ye shall not fear the gods of the Amorites, in whose land ye dwell; but ye have not hearkened unto My voice.'
ئینجا فریشتەی یەزدان هات و لەژێر دار بەڕووەکەی عۆفرا کە هی یۆئاشی ئەبیعەزەری بوو دانیشت. گدعۆنی کوڕی یۆئاشیش لە گوشەرەکە گەنمی دەکوتا بۆ ئەوەی لە میدیانییەکانی بشارێتەوە. 11
And the angel of the LORD came, and sat under the terebinth which was in Ophrah, that belonged unto Joash the Abiezrite; and his son Gideon was beating out wheat in the winepress, to hide it from the Midianites.
جا فریشتەی یەزدان بۆ گدعۆن دەرکەوت و پێی فەرموو: «ئەی جەنگاوەری بەهێز، یەزدانت لەگەڵە.» 12
And the angel of the LORD appeared unto him, and said unto him: 'The LORD is with thee, thou mighty man of valour.'
گدعۆنیش پێی گوت: «گەورەم لێت دەپرسم، ئەگەر یەزدان لەگەڵماندایە، ئەی بۆچی ئەم هەموو کارەساتەمان بەسەرهات؟ کوا هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە باوکانمان پێیان ڕاگەیاندین و گوتیان:”ئایا یەزدان نەبوو لە میسرەوە دەریهێناین؟“ئێستاش یەزدان وازی لێ هێناوین و ژێردەستەی میدیانی کردووین.» 13
And Gideon said unto him: 'Oh, my lord, if the LORD be with us, why then is all this befallen us? and where are all His wondrous works which our fathers told us of, saying: Did not the LORD bring us up from Egypt? but now the LORD hath cast us off, and delivered us into the hand of Midian.'
ئینجا یەزدان ئاوڕی لێدایەوە و گوتی: «بەم توانایەتەوە بڕۆ و ئیسرائیل لە دەستی میدیان ڕزگار بکە. من تۆ دەنێرم.» 14
And the LORD turned towards him, and said: 'Go in this thy might, and save Israel from the hand of Midian; have not I sent thee?'
گدعۆنیش لێی پرسی: «ئای گەورەم! ئیسرائیل بە چی ڕزگار بکەم؟ ئەوەتا خێڵەکەم بێهێزترین خێڵی مەنەشەیە و منیش لە ماڵی باوکم لە هەموویان بچووکترم.» 15
And he said unto him: 'Oh, my lord, wherewith shall I save Israel? behold, my family is the poorest in Manasseh, and I am the least in my father's house.'
یەزدانیش وەڵامی دایەوە: «من لەگەڵت دەبم و لە هەموو میدیانییەکان دەدەی وەک ئەوەی لە تەنها پیاوێک بدەی.» 16
And the LORD said unto him: 'Surely I will be with thee, and thou shalt smite the Midianites as one man.'
گدعۆنیش پێی گوت: «ئەگەر جێی ڕەزامەندی تۆم، نیشانەیەکم بدەرێ کە تۆ خۆتی قسەم لەگەڵ دەکەیت. 17
And he said unto him: 'If now I have found favour in thy sight, then show me a sign that it is thou that talkest with me.
تکایە ئێرە بەجێمەهێڵە هەتا دێمەوە بۆ لات و پێشکەشکراوەکەم دەردەهێنم و لەبەردەمتدا دای دەنێم.» یەزدانیش فەرمووی: «دەمێنمەوە هەتا دەگەڕێیتەوە.» 18
Depart not hence, I pray thee, until I come unto thee, and bring forth my present, and lay it before thee.' And he said: 'I will tarry until thou come back.'
گدعۆنیش چووە ژوورەوە و کارەبزنێکی سەربڕی و ئامادەی کرد لەگەڵ ئێفەیەک ئارد کە نانی فەتیرەی لێ دروستکرد. گۆشتەکەی لەناو سەبەتەیەک دانا و گۆشتاوەکەشی کردە مەنجەڵێکەوە و بردیە دەرەوە بۆی بۆ ژێر دار بەڕووەکە و پێشکەشی کرد. 19
And Gideon went in, and made ready a kid, and unleavened cakes of an ephah of meal; the flesh he put in a basket, and he put the broth in a pot, and brought it out unto him under the terebinth, and presented it.
فریشتەی خوداش پێی فەرموو: «گۆشت و نانە فەتیرەکە ببە و لەسەر ئەو تاتەبەردە دایانبنێ و گۆشتاوەکە بڕێژە.» گدعۆنیش بەم جۆرەی کرد. 20
And the angel of God said unto him: 'Take the flesh and the unleavened cakes, and lay them upon this rock, and pour out the broth.' And he did so.
ئینجا فریشتەکەی یەزدان سەری گۆچانەکەی کە بە دەستیەوە بوو درێژی کرد و لە گۆشت و نانە فەتیرەکەی دا و ئاگرێک لە بەردەکەوە بەرزبووەوە و گۆشت و نانە فەتیرەکەی خوارد. ئینجا فریشتەکەی یەزدان لەبەرچاوی نەما. 21
Then the angel of the LORD put forth the end of the staff that was in his hand, and touched the flesh and the unleavened cakes; and there went up fire out of the rock, and consumed the flesh and the unleavened cakes; and the angel of the LORD departed out of his sight.
ئیتر گدعۆن زانی کە فریشتەی یەزدان بوو، بۆیە گوتی: «ئای ئەی یەزدانی باڵادەست! من فریشتەی یەزدانم ڕووبەڕوو بینی.» 22
And Gideon saw that he was the angel of the LORD; and Gideon said: 'Alas, O Lord GOD! forasmuch as I have seen the angel of the LORD face to face.'
یەزدانیش پێی فەرموو: «ئاشتی بۆ تۆ، مەترسە، نامریت.» 23
And the LORD said unto him: 'Peace be unto thee; fear not; thou shalt not die.'
ئیتر گدعۆن لەوێ قوربانگایەکی بۆ یەزدان دروستکرد و ناوی لێنا «یەزدان ئاشتییە.» هەتا ئەمڕۆ لە عۆفرای ئەبیعەزەرییەکانە. 24
Then Gideon built an altar there unto the LORD, and called it 'Adonai-shalom'; unto this day it is yet in Ophrah of the Abiezrites.
ئینجا لەو شەوەدا یەزدان پێی فەرموو: «دووەمین گای باوکت کە حەوت ساڵانە، بیبە بۆ قوربانگاکەی بەعل کە هی باوکتە، قوربانگاکە تێکبدە و ئەو ستوونە ئەشێرایەی لەتەنیشتییەتی بیبڕەوە. 25
And it came to pass the same night, that the LORD said unto him: 'Take thy father's bullock, and the second bullock of seven years old, and throw down the altar of Baal that thy father hath, and cut down the Asherah that is by it;
ئینجا قوربانگایەک بۆ یەزدانی پەروەردگارت لەسەر ئەو قەڵا بەرزە بە ڕێکوپێکی دروستبکە و دووەمین گا سەربخە و بیکە قوربانی سووتاندن لەسەر تەختە دارەکانی ئەو ستوونە ئەشێرایەی کە دەیبڕیتەوە.» 26
and build an altar unto the LORD thy God upon the top of this stronghold, in the ordered place, and take the second bullock, and offer a burnt-offering with the wood of the Asherah which thou shalt cut down.'
گدعۆنیش دە پیاوی لە خزمەتکارەکانی برد و ئەوەی کرد کە یەزدان پێی گوت. لەبەر ئەوەی لە ماڵی باوکی و خەڵکی شارۆچکەکە دەترسا ئەو کارە بە ڕۆژ ئەنجام بدات، بۆیە بە شەو کردی. 27
Then Gideon took ten men of his servants, and did as the LORD had spoken unto him; and it came to pass, because he feared his father's household and the men of the city, so that he could not do it by day, that he did it by night.
بۆ سبەینێ خەڵکی شارۆچکەکە هەستان و بینییان قوربانگاکەی بەعل ڕووخێنراوە و ستوونە ئەشێراکەی تەنیشتی بڕاوەتەوە، دووەمین گا کراوە بە قوربانی لەسەر قوربانگاکەی کە تازە دروستکرابوو. 28
And when the men of the city arose early in the morning, behold, the altar of Baal was broken down, and the Asherah was cut down that was by it, and the second bullock was offered upon the altar that was built.
ئیتر بە یەکتریان دەگوت: «کێ ئەمەی کردووە؟» دوای پرسیارکردن و گەڕان، گوتیان «گدعۆنی کوڕی یۆئاش ئەمەی کردووە.» 29
And they said one to another: 'Who hath done this thing?' And when they inquired and asked, they said: 'Gideon the son of Joash hath done this thing.'
جا خەڵکی شارۆچکەکە بە یۆئاشیان گوت: «کوڕەکەت بهێنە دەرەوە، دەبێت بکوژرێت، چونکە قوربانگاکەی بەعلی ڕووخاندووە و ستوونە ئەشێراکەی تەنیشتی بڕیوەتەوە.» 30
Then the men of the city said unto Joash: 'Bring out thy son, that he may die; because he hath broken down the altar of Baal, and because he hath cut down the Asherah that was by it.'
بەڵام یۆئاش بە هەموو ئەوانەی گوت کە لێی هەستابوون: «ئایا ئێوە داکۆکی لە بەعل دەکەن، یان ڕزگاری دەکەن؟ ئەوەی داکۆکی لە بەعل بکات لەم بەیانییەدا دەکوژرێت! ئەگەر بەڕاستی خودایە با خۆی داکۆکی لە خۆی بکات، چونکە قوربانگاکەی ڕووخێنراوە.» 31
And Joash said unto all that stood against him: 'Will ye contend for Baal? or will ye save him? he that will contend for him, shall be put to death before morning; if he be a god, let him contend for himself, because one hath broken down his altar.'
ئیتر لەو ڕۆژەدا گدعۆنیان ناونا یەروبەعل و گوتیان: «با بەعل لە دژی شەڕ بکات،» چونکە قوربانگاکەی ڕووخاندووە. 32
Therefore on that day he was called Jerubbaal, saying: 'Let Baal contend against him, because he hath broken down his altar.'
ئینجا هەموو میدیانییەکان و عەمالێقییەکان و کوڕانی ڕۆژهەڵات پێکەوە کۆبوونەوە و لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە و لە دۆڵی یەزرەعیل چادریان هەڵدا. 33
Now all the Midianites and the Amalekites and the children of the east assembled themselves together; and they passed over, and pitched in the valley of Jezreel.
ڕۆحی یەزدان هاتە سەر گدعۆن و کەڕەنای لێدا و ئەبیعەزەرییەکان شوێنی کەوتن. 34
But the spirit of the LORD clothed Gideon; and he blew a horn; and Abiezer was gathered together after him.
ئینجا نێردراوی نارد بۆ هەموو مەنەشە و ئەوانیش بە دەنگییەوە هاتن، هەروەها نێردراوی نارد بۆ ئاشێر و زەبولون و نەفتالی، ئەوانیش سەرکەوتن بۆ ئەوەی پێیان بگەن. 35
And he sent messengers throughout all Manasseh; and they also were gathered together after him; and he sent messengers unto Asher, and unto Zebulun, and unto Naphtali; and they came up to meet them.
ئینجا گدعۆن بە خودای گوت: «ئەگەر بە دەستی من ئیسرائیل ڕزگار دەکەیت وەک فەرمووت، 36
And Gideon said unto God: 'If Thou wilt save Israel by my hand, as Thou hast spoken,
ئەوەتا من کەوڵی مەڕ لەسەر جۆخینەکە دادەنێم، جا ئەگەر تەنها کەوڵەکە شەونمی لەسەر بوو و زەوی هەمووی وشک بوو، ئەوا دەزانم کە تۆ بە دەستی من ئیسرائیل ڕزگار دەکەیت وەک گوتت.» 37
behold, I will put a fleece of wool on the threshing-floor; if there be dew on the fleece only, and it be dry upon all the ground, then shall I know that Thou wilt save Israel by my hand, as Thou hast spoken.'
ئیتر ئاوا بوو. بەیانی گدعۆن زوو هەستا و کەوڵەکەی گوشی و پڕ تەشتێک شەونمی لە کەوڵەکە گوشی. 38
And it was so; for he rose up early on the morrow, and pressed the fleece together, and wrung dew out of the fleece, a bowlful of water.
ئینجا گدعۆن بە خودای گوت: «لێم تووڕە مەبە هەر ئەم جارە داوا دەکەم. تەنها ئەم جارە بە کەوڵەکە تاقی دەکەمەوە. با بەس کەوڵەکە وشک بێت و لەسەر هەموو زەوی شەونمی لێ بێت.» 39
And Gideon said unto God: 'Let not Thine anger be kindled against me, and I will speak but this once: let me make trial, I pray Thee, but this once with the fleece; let it now be dry only upon the fleece, and upon all the ground let there be dew.'
خوداش لەو شەوەدا بەم جۆرەی کرد. بە تەنها کەوڵەکە وشک بوو و لەسەر هەموو زەوییەکە شەونم هەبوو. 40
And God did so that night; for it was dry upon the fleece only, and there was dew on all the ground.

< ڕابەران 6 >