< ڕابەران 3 >
ئەوانە ئەو نەتەوانەن کە یەزدان بەجێی هێشتن، بۆ ئەوەی ئیسرائیلیان پێ تاقی بکاتەوە، هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی کە شارەزاییان نەبوو دەربارەی هیچ کامێک لە جەنگەکانی کەنعان، | 1 |
A oto narody, które PAN pozostawił, aby przez nie doświadczyć Izraela, czyli tych wszystkich, którzy nie zaznali żadnych wojen o Kanaan;
جا ئەوەی تەنها بۆ فێرکردنی نەوەی ئیسرائیل کرد بۆ جەنگ، ئەوانەی کە پێشتر شارەزاییان لە جەنگ نەبوو، | 2 |
Aby pokolenia synów Izraela [ich] doświadczyły, aby nauczyły się sztuki wojennej, te, które jej przedtem nie zaznały:
پێنج حوکمڕانەکەی فەلەستییەکان و هەموو کەنعانی و سەیدائی و حیڤییەکانی دانیشتووی زنجیرە چیای لوبنان، لە چیای بەعلحەرمۆنەوە هەتا دەروازەی حەمات. | 3 |
Pięciu książąt filistyńskich oraz wszyscy Kananejczycy, Sydończycy i Chiwwici mieszkający na górze Libanu, od góry Baal-Hermon aż do wejścia do Chamat.
ئەمانە بۆ تاقیکردنەوەی ئیسرائیل بوون، بۆ ئەوەی بزانرێت ئاخۆ گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدان دەبن، ئەوانەی لە ڕێگەی موساوە فەرمانی بە باوباپیرانیان دابوو. | 4 |
Oni pozostali, aby przez nich doświadczyć Izraela; by poznać, czy będą posłuszni przykazaniom PANA, które dał ich ojcom przez Mojżesza.
ئیتر کوڕانی ئیسرائیل لەنێو کەنعانی و حیتی و ئەمۆری و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکاندا نیشتەجێ بوون. | 5 |
Tak więc synowie Izraela mieszkali pośród Kananejczyków, Chetytów, Amorytów, Peryzzytów, Chiwwitów i Jebusytów.
کچەکانیان هێنان وەک ژن بۆ خۆیان و کچەکانی خۆشیان دا بە کوڕەکانی ئەوان و خوداوەندەکانی ئەوانیان پەرست. | 6 |
I brali sobie ich córki za żony, a swe córki dawali ich synom i służyli ich bogom.
جا نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد و یەزدانی پەروەردگاری خۆیان لەبیر چووەوە و بەعلەکان و ئەشێراکانیان پەرست. | 7 |
I synowie Izraela czynili to, co złe w oczach PANA: zapomnieli o PANU, swym Bogu, i służyli Baalom i gajom.
تووڕەیی یەزدان بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا جۆشا، لەبەر ئەوە ڕادەستی کوشەن ڕیشعاتەیمی پاشای میسۆپۆتامیای کردن. ئیتر نەوەی ئیسرائیل هەشت ساڵ ژێردەستەی کوشەن ڕیشعاتەیم بوون. | 8 |
Wtedy zapłonął gniew PANA przeciw Izraelowi i wydał ich w ręce Kuszan-Riszataima, króla Mezopotamii. I synowie Izraela służyli Kuszan-Risztaimowi przez osiem lat.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد و یەزدانیش ڕزگارکەرێکی بۆیان هەستاندەوە و ڕزگاری کردن، ئەویش عۆسنیێلی کوڕی قەنەزی برای کالێب ئەوەی لەو بچووکتر بوو. | 9 |
A gdy synowie Izraela wołali do PANA, PAN wzbudził synom Izraela wybawcę, który ich wybawił – Otniela, syna Keneza, młodszego brata Kaleba.
ڕۆحی یەزدان هاتە سەری و ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد. چوو بۆ جەنگ و یەزدانیش کوشەن ڕیشعاتەیمی پاشای ئارامی خستە ژێر دەستیەوە و بەسەر کوشەن ڕیشعاتەیمدا باڵادەست بوو. | 10 |
Zstąpił na niego Duch PANA i sądził Izraela; a [gdy] wyruszył na wojnę, PAN wydał w jego ręce Kuszan-Riszataima, króla Mezopotamii, i jego ręka wzmocniła się nad Kuszan-Riszataimem.
چل ساڵ خاکەکە لە ئاشتیدا بوو، ئینجا عۆسنیێلی کوڕی قەنەز مرد. | 11 |
I ziemia zaznała pokoju przez czterdzieści lat, aż umarł Otniel, syn Keneza.
دیسان نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان گەڕانەوە بۆ خراپەکاری، لەبەر ئەوە عەگلۆنی پاشای مۆئابی زاڵ کرد بەسەر ئیسرائیل، چونکە لەبەرچاوی یەزدان بەدکارییان کرد. | 12 |
Potem synowie Izraela znowu czynili to, co złe w oczach PANA. I PAN wzmocnił przeciw Izraelowi Eglona, króla Moabu, bo czynili to, co złe w oczach PANA.
جا عەگلۆن عەمۆنی و عەمالێقییەکانی لە خۆی کۆکردەوە، چوو و ئیسرائیلی بەزاند، دەستی بەسەر شاری دار خورمادا گرت. | 13 |
Ten zgromadził przy sobie synów Ammona i Amaleka, wyruszył i pobił Izraela, i zajął miasto palm.
ئیتر نەوەی ئیسرائیل هەژدە ساڵ ژێردەستەی عەگلۆنی پاشای مۆئاب بوون. | 14 |
Tak więc synowie Izraela służyli Eglonowi, królowi Moabu, przez osiemnaście lat.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد و یەزدانیش ڕزگارکەرێکی بۆیان هەستاندەوە، ئێهودی کوڕی گێرای بنیامینی، پیاوێکی چەپلەر بوو. نەوەی ئیسرائیلیش سەرانەیان بە دەستی ئەودا نارد بۆ عەگلۆنی پاشای مۆئاب. | 15 |
A gdy synowie Izraela wołali do PANA, PAN wzbudził im wybawcę – Ehuda, syna Gery, Beniaminitę, człowieka leworęcznego. I synowie Izraela posłali przez niego dar Eglonowi, królowi Moabu.
ئێهود شمشێرێکی دوو دەمی بۆ خۆی دروستکرد کە درێژییەکەی باڵێک بوو، لەژێر جلەکانییەوە لەسەر ڕانی ڕاستی لە خۆی بەست. | 16 |
I Ehud sporządził sobie miecz o dwóch ostrzach, długości jednego łokcia, i przypasał go sobie pod szatą do prawego biodra.
سەرانەکەی بۆ عەگلۆنی پاشای مۆئاب هێنا، عەگلۆنیش پیاوێکی زۆر قەڵەو بوو. | 17 |
I przyniósł dar Eglonowi, królowi Moabu. Eglon zaś był człowiekiem bardzo otyłym.
کاتێک ئێهود لە ڕادەستکردنی سەرانەکەی بووەوە، هەڵگرانی سەرانەکەی ڕەوانە کرد. | 18 |
A gdy oddał dar, odprawił ludzi, którzy dar przynieśli;
بەڵام ئەو لەلای بتەکانی گلگالەوە گەڕایەوە و گوتی: «ئەی پاشا، پەیامێکی نهێنیم پێیە بۆت.» ئەویش گوتی: «بێدەنگ بن!» ئینجا هەموو ئەوانەی لەلای وەستا بوون چوونە دەرەوە. | 19 |
A sam wrócił z kamiennych gór, które były w Gilgal, i powiedział: Mam do ciebie tajną sprawę, o królu. A ten odpowiedział: Cisza! I wyszli od niego wszyscy, którzy przed nim stali.
ئیتر ئێهود هاتە ژوورەوە بۆ لای بۆ ژوورە فێنکەکەی سەرەوە کە لێی دانیشتبوو و بە تەنها هی خۆی بوو، ئێهود گوتی: «پەیامی خودام لەلایە بۆ تۆ.» ئەویش لەسەر کورسییەکە هەستا. | 20 |
Wtedy Ehud podszedł do niego. On zaś siedział w letniej komnacie, którą miał tylko dla siebie. I Ehud powiedział: Mam dla ciebie słowo od Boga. A [ten] powstał z tronu.
ئێهودیش دەستی چەپی درێژکرد و شمشێرەکەی لە ڕانی ڕاستی کردەوە و کردی بە ورگی دا. | 21 |
Wtedy Ehud wyciągnął lewą rękę, dobył miecz ze swego prawego biodra i wbił go w jego brzuch.
دەسکەکەشی لەدوای تیخەکە چووە ناوەوە و تیخەکە لە پشتی دەرچوو. ئێهود شمشێرەکەی لە ورگی ڕانەکێشایەوە، پیوەکەی هاتەوە سەر شمشێرەکە و پیساییەکەی هاتە دەرەوە. | 22 |
A rękojeść weszła razem z ostrzem i tłuszcz zamknął się za ostrzem tak, że nie mógł wyjąć miecza z jego brzucha; i wyszły z niego nieczystości.
ئینجا ئێهود چووە دەرەوە بۆ هەیوانەکە، دەرگاکانی سەرەوەی بەدوای خۆیدا داخست و کلیلی دان. | 23 |
Potem Ehud wyszedł przez przedsionek, zamknął za sobą drzwi komnaty i zasunął rygle.
لەدوای ئەوەی ڕۆیشت، خزمەتکارەکان هاتن و بینییان دەرگاکانی ژوورەکەی سەرەوە داخراوە، بۆیە گوتیان: «بێگومان لە ژوورە فێنکەکە لە ئاودەستە.» | 24 |
A gdy wyszedł, przyszli słudzy i kiedy zobaczyli, że drzwi komnaty były zamknięte, powiedzieli: Z pewnością król odpoczywa w letniej komnacie.
ئیتر چاوەڕێیان کرد هەتا نیگەران بوون. کاتێک بینییان دەرگاکانی سەرەوە ناکاتەوە، بۆیە دەستیان دایە کلیلەکە و کردیانەوە، بینییان گەورەکەیان لەسەر زەوی بە مردوویەتی کەوتووە. | 25 |
I czekali długo, aż poczuli się zawstydzeni. Widząc, że on nie otwiera drzwi komnaty, wzięli klucz i otworzyli; a oto ich pan leżał na ziemi martwy.
بەڵام کاتێک ئەوان لە چاوەڕوانی بوون ئێهود دەرباز بوو، بەلای بتەکانیاندا تێپەڕی و دەرباز بوو بۆ سێعیرا. | 26 |
Lecz Ehud uciekł, kiedy oni zwlekali [z wejściem], minął kamienne góry i uciekł aż do Seiru.
کاتێک هات لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم کەڕەنای لێدا و کوڕانی ئیسرائیل لەگەڵی لە چیاکە هاتنە خوارەوە و ئەو لەپێشیانەوە بوو. | 27 |
A gdy przyszedł, zadął w trąbę na górze Efraim; i synowie Izraela zeszli z nim z góry, a on na ich czele.
پێی گوتن: «دوام بکەون، چونکە یەزدان دوژمنە مۆئابییەکانی ئێوەی خستە ژێر دەستتان.» ئەوانیش بەدوایدا هاتنە خوارەوە و تەنکاییەکانی ڕووباری ئوردونیان گرت کە دەچووە مۆئاب و نەیانهێشت کەس تێبپەڕێت. | 28 |
I powiedział do nich: Pójdźcie za mną. PAN bowiem wydał waszych wrogów, Moabitów, w wasze ręce. Poszli więc za nim, zajęli brody Jordanu do Moabu i nie pozwalali nikomu przejść.
لەو کاتەدا لە مۆئاب نزیکەی دە هەزار پیاویان کوشت، لە هەموو پاڵەوانێکی کەڵەگەت، کەس دەرباز نەبوو. | 29 |
W tym czasie zabili około dziesięciu tysięcy mężczyzn spośród Moabitów, samych krzepkich i walecznych, i nikt nie uszedł [z życiem].
مۆئابییەکان لەو ڕۆژەدا ژێردەستەی ئیسرائیل بوون، خاکەکەش هەشتا ساڵ لە ئاشتیدا بوو. | 30 |
W tym dniu Moab został poniżony pod ręką Izraela; i ziemia żyła w pokoju przez osiemdziesiąt lat.
لەدوای ئێهود شەمگەری کوڕی عەنات بوو، کە شەش سەد پیاوی لە فەلەستییەکان بە گۆچانی گاوانی کوشت، هەروەها ئەویش ئیسرائیلی ڕزگار کرد. | 31 |
A po nim był Szamgar, syn Anata. Zabił on sześciuset mężczyzn spośród Filistynów ościeniem na woły. On także wybawił Izraela.