< ڕابەران 21 >
پێشتر پیاوانی ئیسرائیل لە میچپا سوێندیان خواردبوو و گوتبوویان: «کەس لە ئێمە کچی خۆی ناداتە نەوەی بنیامین بۆ هاوسەرگیری.» | 1 |
Men Israels män hade svurit i Mispa och sagt: "Ingen av oss skall giva sin dotter till hustru åt någon benjaminit."
ئینجا گەل چوون بۆ بێتئێل و هەتا ئێوارە لەوێدا لەبەردەم خودا مانەوە و دەنگیان بەرزکردەوە و گریان، گریانێکی بەکوڵ. | 2 |
Och nu kom folket till Betel och stannade där ända till aftonen inför Guds ansikte; och de brusto ut i bitter gråt
گوتیان: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، بۆچی ئەمە لە ئیسرائیلدا ڕوویدا، هەتا ئەمڕۆ نەوەی ئیسرائیل هۆزێک لە دەست بدات؟» | 3 |
och sade: "Varför, o HERRE, Israels Gud, har sådant fått ske i Israel, att i dag en hel stam fattas i Israel?"
بۆ ڕۆژی دواتر گەل زوو هەستا و لەوێدا قوربانگایەکیان دروستکرد و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان پێشکەش کرد. | 4 |
Dagen därefter stod folket bittida upp och byggde där ett altare och offrade brännoffer och tackoffer.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل گوتیان: «لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل کێ بۆ کۆبوونەوەکە نەهاتە بەردەم یەزدان؟» لەبەر ئەوەی سوێندیان خواردبوو کە هەرکەسێک نەیەتە بەردەم یەزدان بۆ میچپا، دەبێت بکوژرێت. | 5 |
och Israels barn sade: "Finnes någon bland Israels alla stammar, som icke kom upp till HERREN med den övriga församlingen?" Ty man hade svurit en dyr ed, att den som icke komme upp till HERREN i Mispa skulle straffas med döden.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل ئاخیان بۆ بنیامینی برایان هەڵکێشا و گوتیان: «ئەمڕۆ هۆزێک لە ئیسرائیلدا دابڕا. | 6 |
Och Israels barn ömkade sig över sin broder Benjamin och sade: "Nu har en hel stam blivit borthuggen från Israel.
بۆ ئەوانەی لێیان ماونەتەوە چی بکەین لەبارەی ژنەوە، چونکە ئێمە سوێندمان بە یەزدان خواردووە کە لە کچەکانمان ژنیان نەدەینێ؟» | 7 |
Vad skola vi göra för dem som äro kvar, så att de kunna få hustrur? Ty själva hava vi ju svurit vid HERREN att icke åt dem giva hustrur av våra döttrar."
ئینجا گوتیان: «چ هۆزێک لە هۆزەکانی ئیسرائیل نەهاتووەتە بەردەم یەزدان بۆ میچپا؟» جا بۆیان دەرکەوت کەس لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بۆ کۆبوونەوەکەی ئۆردوگا نەهاتووە، | 8 |
Och då frågade åter: "Finnes bland Israels stammar någon som icke kom upp till HERREN i Mispa?" Och se, från Jabes i Gilead hade ingen kommit till lägret, till församlingen där.
چونکە کاتێک گەلیان ژمارد، تەماشایان کرد تەنها یەک پیاویش لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاد نەهاتووە. | 9 |
Ty när folket mönstrades, befanns det att ingen av invånarna i Jabes i Gilead var där.
ئینجا کۆمەڵەکە دوازدە هەزار جەنگاوەریان بۆ ئەوێ نارد و ڕایانسپاردن و گوتیان: «بڕۆن و دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بدەنە بەر شمشێر، بە ژن و منداڵەکانیشەوە. | 10 |
Då sände menigheten dit tolv tusen av de tappraste männen och bjöd dessa och sade: "Gån åstad och slån invånarna i Jabes i Gilead med svärdsegg, också kvinnor och barn.
دەبێت ئەمەش بکەن، هەموو نێرێک و هەموو ئافرەتێک لەناو ببەن کە لەگەڵ نێر پاڵکەوتبێت.» | 11 |
Ja, detta är vad I skolen göra: allt mankön och alla de kvinnor som hava haft med mankön att skaffa skolen I giva till spillo.
جا لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاددا چوار سەد کچی پاکیزەیان بینییەوە کە لەگەڵ پیاو سەرجێییان نەکردبوو، ئەوانیان هێنا ئۆردوگاکە لە شیلۆ ئەوەی لە خاکی کەنعان بوو. | 12 |
Men bland invånarna i Jabes i Gilead funno de fyra hundra unga kvinnor som voro jungfrur och icke hade haft med män, med mankön, att skaffa. Dessa förde de då till lägret i Silo i Kanaans land.
ئینجا هەموو کۆمەڵەکە ناردیان و لەگەڵ نەوەی بنیامین ئەوانەی لە تاشەبەردی ڕیمۆندا بوون قسەیان کرد و بانگیان کردن بۆ ئاشتبوونەوە. | 13 |
Sedan sände hela menigheten åstad och underhandlade med de benjaminiter som befunno sig på Rimmons klippa, och tillbjöd dem fred.
جا لەو کاتەدا نەوەی بنیامین گەڕانەوە و ئەو کچانەیان دانێ کە لە یاڤێش گلعاد بە زیندوویی هێشتبوونیانەوە، بەڵام هێشتا بەشی هەموو پیاوەکانی نەوەی بنیامینی نەکرد. | 14 |
Så vände nu Benjamin tillbaka; och man gav dem till hustrur de kvinnor från Jabes i Gilead, som man hade låtit leva. Men dessa räckte ingalunda till för dem.
گەلیش ئاخیان بۆ نەوەی بنیامین هەڵکێشا، چونکە یەزدان کەلێنی کردە ناو هۆزەکانی ئیسرائیلەوە. | 15 |
Och folket ömkade sig över Benjamin, eftersom HERREN hade gjort en rämna bland Israels stammar.
ئینجا پیرانی کۆمەڵەکە گوتیان: «ژن لە نەوەی بنیامین نەماوە، چی بۆ ئەوانی دیکە بکەین لەبارەی ژنانەوە؟ | 16 |
Och de äldste i menigheten sade: "Vad skola vi göra med dem som äro kvar, så att de kunna få hustrur? Ty alla kvinnor äro ju utrotade ur Benjamin."
پێویستە دەربازبووەکانی بنیامین میراتگریان هەبێت، تاکو هیچ هۆزێک لە ئیسرائیل نەسڕێتەوە. | 17 |
Och de sade ytterligare: "De undkomna av Benjamin måste få en besittning, så att icke en stam bliver utplånad ur Israel.
ئێمەش ناتوانین لە کچەکانمان ژنیان بدەینێ، چونکە نەوەی ئیسرائیل سوێندیان خواردووە و گوتوویانە،”نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی ژن دەدات بە نەوەی بنیامین.“ | 18 |
Men själva kunna vi icke åt dem giva hustrur av våra döttrar, ty Israels barn hava svurit och sagt: Förbannad vare den som giver en hustru åt Benjamin."
ئەوەتا هەموو ساڵێک لە شیلۆدا جەژن دەگێڕن بۆ یەزدان، لە باکووری بێتئێل لە ڕۆژهەڵاتی ئەو ڕێگایەی لە بێتئێلەوە سەردەکەوێت بۆ شەخەم و لە باشووری لەڤۆنە.» | 19 |
Och de sade vidare: "En HERREN högtid plägar ju hållas år efter år i Silo, som ligger norr om Betel, öster om den väg som går från Betel upp till Sikem, och söder om Lebona."
ئینجا فەرمانیان دا بە نەوەی بنیامین و گوتیان: «بڕۆن و لە ڕەزەمێوەکاندا بۆسە بنێنەوە و | 20 |
Och de bjödo Benjamins barn och sade: "Gån åstad och läggen eder i försåt i vingårdarna.
چاوەڕێ بکەن هەتا کچانی شیلۆ دەچنە ناو سەماکردن، ئینجا ئێوە لە ڕەزەمێوەکانەوە وەرنە دەرەوە و هەریەکە و کچێک لە کچەکانی شیلۆ بۆ خۆتان بڕفێنن، بگەڕێنەوە بۆ خاکی بنیامین. | 21 |
När I då fån se Silos döttrar komma ut för att uppföra sina dansar, skolen I komma fram ur vingårdarna, och var och en av eder skall bland Silos döttrar rycka till sig en som kan bliva hans hustru; därefter skolen I begiva eder hem till Benjamins land.
جا ئەگەر باوک و براکانیان هاتن بۆ ئەوەی سکاڵامان لەلا بکەن، پێیان دەڵێین:”لەبەر ئێمە بەزەییتان پێیاندا بێتەوە، چونکە لە جەنگدا بۆ هەریەکیان ژنێکمان دەست نەکەوت. ئێوەش تاوانبار نین لە شکاندنی سوێندتان، چونکە بە ڕەزامەندی خۆتان کچەکانتان نەدانێ.“» | 22 |
Om sedan deras fäder eller deras bröder komma och beklaga sig för oss, vilja vi säga till dem: 'Förunnen oss dem; ty ingen av oss har tagit sig någon hustru i kriget. I haven ju då icke själva givit dem åt dessa; ty i sådant fall haden I ådragit eder skuld.'"
ئینجا نەوەی بنیامین ئاوایان کرد و بەپێی ژمارەیان ژنیان بۆ خۆیان لەو سەماکەرانە ڕفاند، ڕۆیشتن و گەڕانەوە بۆ میراتەکەیان و شارۆچکەکانیان بنیاد ناوە و تێیاندا نیشتەجێ بوون. | 23 |
Och Benjamins barn gjorde så och skaffade sig hustrur, lika många som de själva voro, bland de dansande kvinnor som de rövade. Sedan begåvo de sig tillbaka till sin arvedel och byggde åter upp städerna och bosatte sig i dem.
ئینجا لەو کاتەدا نەوەی ئیسرائیل هەریەکە گەڕایەوە بۆ هۆزەکەی و خێڵەکەی. هەریەکە لەوێوە چووە دەرەوە بۆ میراتەکەی. | 24 |
Också de övriga israeliterna begåvo sig bort därifrån, var och en till sin stam och sin släkt, och drogo ut därifrån, var och en till sin arvedel.
لەو سەردەمەدا هیچ پاشایەک لەناو ئیسرائیلدا نەبوو و هەرکەس ئەوەی دەکرد کە لەبەرچاوی خۆی ڕاست بوو. | 25 |
På den tiden fanns ingen konung i Israel; var och en gjorde vad honom behagade.