< ڕابەران 21 >

پێشتر پیاوانی ئیسرائیل لە میچپا سوێندیان خواردبوو و گوتبوویان: «کەس لە ئێمە کچی خۆی ناداتە نەوەی بنیامین بۆ هاوسەرگیری.» 1
The men of Israel had sworn an oath at Mizpah, “None of us will allow our daughters to marry a Benjamite.”
ئینجا گەل چوون بۆ بێت‌ئێل و هەتا ئێوارە لەوێدا لەبەردەم خودا مانەوە و دەنگیان بەرزکردەوە و گریان، گریانێکی بەکوڵ. 2
The Israelites went to Bethel and sat there before God until the evening, crying loudly in distress.
گوتیان: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، بۆچی ئەمە لە ئیسرائیلدا ڕوویدا، هەتا ئەمڕۆ نەوەی ئیسرائیل هۆزێک لە دەست بدات؟» 3
“Lord, God of Israel, why has this happened to Israel?” they asked. “Today one of our tribes is missing from Israel.”
بۆ ڕۆژی دواتر گەل زوو هەستا و لەوێدا قوربانگایەکیان دروستکرد و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان پێشکەش کرد. 4
The next day they got up early, built an altar, and brought burnt offerings and friendship offerings.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل گوتیان: «لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل کێ بۆ کۆبوونەوەکە نەهاتە بەردەم یەزدان؟» لەبەر ئەوەی سوێندیان خواردبوو کە هەرکەسێک نەیەتە بەردەم یەزدان بۆ میچپا، دەبێت بکوژرێت. 5
“Which of all the tribes of Israel didn't attend the assembly we held before the Lord?” they asked. For they had sworn a sacred oath that anyone who did not come before the Lord at Mizpah would without exception be executed.
ئینجا نەوەی ئیسرائیل ئاخیان بۆ بنیامینی برایان هەڵکێشا و گوتیان: «ئەمڕۆ هۆزێک لە ئیسرائیلدا دابڕا. 6
The Israelites felt sorry for their brother Benjamin, saying, “Today one tribe has been hacked off from Israel!
بۆ ئەوانەی لێیان ماونەتەوە چی بکەین لەبارەی ژنەوە، چونکە ئێمە سوێندمان بە یەزدان خواردووە کە لە کچەکانمان ژنیان نەدەینێ؟» 7
What shall we do about wives for those who are left, since we have sworn an oath before the Lord that we will not allow any of our daughters to marry them?”
ئینجا گوتیان: «چ هۆزێک لە هۆزەکانی ئیسرائیل نەهاتووەتە بەردەم یەزدان بۆ میچپا؟» جا بۆیان دەرکەوت کەس لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بۆ کۆبوونەوەکەی ئۆردوگا نەهاتووە، 8
Then they asked, “Which one of all the tribes of Israel didn't attend the assembly we held before the Lord at Mizpah?” They found out that no one from Jabesh-gilead had come to the camp for the assembly,
چونکە کاتێک گەلیان ژمارد، تەماشایان کرد تەنها یەک پیاویش لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاد نەهاتووە. 9
for once they had done a head count, there was nobody there from Jabesh-gilead.
ئینجا کۆمەڵەکە دوازدە هەزار جەنگاوەریان بۆ ئەوێ نارد و ڕایانسپاردن و گوتیان: «بڕۆن و دانیشتووانی یاڤێش گلعاد بدەنە بەر شمشێر، بە ژن و منداڵەکانیشەوە. 10
So the assembly sent twelve thousand of their best warriors there. They gave them orders, saying, “Go and kill the inhabitants of Jabesh-gilead with your swords, even the women and children.
دەبێت ئەمەش بکەن، هەموو نێرێک و هەموو ئافرەتێک لەناو ببەن کە لەگەڵ نێر پاڵکەوتبێت.» 11
This is what you have to do: Destroy every male and every woman who has had sex with a man.”
جا لە دانیشتووانی یاڤێش گلعاددا چوار سەد کچی پاکیزەیان بینییەوە کە لەگەڵ پیاو سەرجێییان نەکردبوو، ئەوانیان هێنا ئۆردوگاکە لە شیلۆ ئەوەی لە خاکی کەنعان بوو. 12
They managed to find among the inhabitants of Jabesh-gilead four hundred virgins who had not had sex with a man. They took them to the camp in Shiloh, in the land of Canaan.
ئینجا هەموو کۆمەڵەکە ناردیان و لەگەڵ نەوەی بنیامین ئەوانەی لە تاشەبەردی ڕیمۆندا بوون قسەیان کرد و بانگیان کردن بۆ ئاشتبوونەوە. 13
Then the whole assembly sent a message to the Benjamites at Pomegranate Rock to tell them, “Peace!”
جا لەو کاتەدا نەوەی بنیامین گەڕانەوە و ئەو کچانەیان دانێ کە لە یاڤێش گلعاد بە زیندوویی هێشتبوونیانەوە، بەڵام هێشتا بەشی هەموو پیاوەکانی نەوەی بنیامینی نەکرد. 14
So the men of Benjamin went back home, and gave to them the four hundred women from Jabesh-gilead who had been spared as wives. However, there wasn't enough for all of them.
گەلیش ئاخیان بۆ نەوەی بنیامین هەڵکێشا، چونکە یەزدان کەلێنی کردە ناو هۆزەکانی ئیسرائیلەوە. 15
The people felt sorry for the Benjamites because the Lord had made this empty hole among the Israelite tribes.
ئینجا پیرانی کۆمەڵەکە گوتیان: «ژن لە نەوەی بنیامین نەماوە، چی بۆ ئەوانی دیکە بکەین لەبارەی ژنانەوە؟ 16
The elders of the assembly asked, “What shall we do to supply the remaining wives because all the women of Benjamin have been destroyed?”
پێویستە دەربازبووەکانی بنیامین میراتگریان هەبێت، تاکو هیچ هۆزێک لە ئیسرائیل نەسڕێتەوە. 17
They added, “There have to be heirs for the Benjamite survivors—an Israelite tribe of Israel can't be wiped out.
ئێمەش ناتوانین لە کچەکانمان ژنیان بدەینێ، چونکە نەوەی ئیسرائیل سوێندیان خواردووە و گوتوویانە،”نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی ژن دەدات بە نەوەی بنیامین.“ 18
But we can't let them have our daughters as wives, since we as the people of Israel swore a sacred oath, saying, ‘Anyone who gives a wife to a Benjamite is cursed!’”
ئەوەتا هەموو ساڵێک لە شیلۆدا جەژن دەگێڕن بۆ یەزدان، لە باکووری بێت‌ئێل لە ڕۆژهەڵاتی ئەو ڕێگایەی لە بێت‌ئێلەوە سەردەکەوێت بۆ شەخەم و لە باشووری لەڤۆنە.» 19
Then they said, “Look! Every year there's the Lord's festival in Shiloh. It's held north of Bethel, and east of the road that goes from Bethel to Shechem, south of Lebonah.”
ئینجا فەرمانیان دا بە نەوەی بنیامین و گوتیان: «بڕۆن و لە ڕەزەمێوەکاندا بۆسە بنێنەوە و 20
So they ordered the Benjamites, “Go and hide in the vineyards.
چاوەڕێ بکەن هەتا کچانی شیلۆ دەچنە ناو سەماکردن، ئینجا ئێوە لە ڕەزەمێوەکانەوە وەرنە دەرەوە و هەریەکە و کچێک لە کچەکانی شیلۆ بۆ خۆتان بڕفێنن، بگەڕێنەوە بۆ خاکی بنیامین. 21
Keep a lookout, and when you see the young women from Shiloh come out to perform their dances, run out from the vineyards, and each of you abduct a wife for yourself and go back home to the land of Benjamin.
جا ئەگەر باوک و براکانیان هاتن بۆ ئەوەی سکاڵامان لەلا بکەن، پێیان دەڵێین:”لەبەر ئێمە بەزەییتان پێیاندا بێتەوە، چونکە لە جەنگدا بۆ هەریەکیان ژنێکمان دەست نەکەوت. ئێوەش تاوانبار نین لە شکاندنی سوێندتان، چونکە بە ڕەزامەندی خۆتان کچەکانتان نەدانێ.“» 22
If their fathers or brothers come complaining to us, we'll tell them, ‘Please do us a favor, because we couldn't find enough wives for them in the war. And it's not as if you're guilty of breaking the oath since you didn't give them in marriage.”
ئینجا نەوەی بنیامین ئاوایان کرد و بەپێی ژمارەیان ژنیان بۆ خۆیان لەو سەماکەرانە ڕفاند، ڕۆیشتن و گەڕانەوە بۆ میراتەکەیان و شارۆچکەکانیان بنیاد ناوە و تێیاندا نیشتەجێ بوون. 23
The Benjaminites did as they were ordered. Each man grabbed one of the women dancers up to the total needed and carried her off to be his wife. Then they went back to their own land, where they rebuilt their towns and lived in them.
ئینجا لەو کاتەدا نەوەی ئیسرائیل هەریەکە گەڕایەوە بۆ هۆزەکەی و خێڵەکەی. هەریەکە لەوێوە چووە دەرەوە بۆ میراتەکەی. 24
Then the Israelites left and went home to their tribes and families, each one going to the land they owned.
لەو سەردەمەدا هیچ پاشایەک لەناو ئیسرائیلدا نەبوو و هەرکەس ئەوەی دەکرد کە لەبەرچاوی خۆی ڕاست بوو. 25
At that time Israel didn't have a king—everyone did what they themselves thought was the right thing to do.

< ڕابەران 21 >