< ڕابەران 2 >
ئینجا فریشتەی یەزدان لە گلگالەوە چوو بۆ بۆخیم و فەرمووی: «لە میسرەوە دەرمهێنان و ئێوەم هێنا بۆ ئەو خاکەی سوێندم بۆ باوباپیرانتان خوارد و فەرمووم:”هەرگیز پەیمانی خۆم لەگەڵتان ناشکێنم. | 1 |
RAB'bin meleği Gilgal'dan Bokim'e gitti ve İsrailliler'e şöyle dedi: “Sizi Mısır'dan çıkarıp atalarınıza söz verdiğim toprağa getirdim. ‘Sizinle yaptığım antlaşmayı hiçbir zaman bozmayacağım’ dedim.
ئێوەش لەگەڵ خەڵکی ئەم خاکە پەیمان مەبەستن و قوربانگاکانیان بڕووخێنن.“بەڵام گوێڕایەڵی فەرمانم نەبوون، ئایا بۆچی ئەمەتان کرد؟ | 2 |
Dedim ki, ‘Bu topraklarda yaşayanlarla antlaşma yapmayın; sunaklarını yıkın.’ Ama sözümü dinlemediniz. Bunu neden yaptınız?
لەبەر ئەوە ئێستا پێتان دەڵێم: لەبەردەمتان دەریانناکەم، بەڵکو دەبن بە دڕک لە کەلەکەتان و خوداوەندەکانیان دەبن بە تەڵە و داو بۆتان.» | 3 |
Onun için şimdi, ‘Bu halkları önünüzden kovmayacağım; onlar böğrünüzde diken, ilahları da size tuzak olacak’ diyorum.”
کاتێک فریشتەی یەزدان ئەم قسانەی بە هەموو نەوەی ئیسرائیل فەرموو، گەل بە دەنگی بەرز گریان. | 4 |
RAB'bin meleği sözlerini bitirince bütün İsrail halkı hıçkıra hıçkıra ağlamaya başladı.
بۆیە ئەو شوێنەیان ناونا بۆخیم و لەوێ قوربانییان بۆ یەزدان سەربڕی. | 5 |
Bu yüzden oraya Bokim adını verdiler ve orada RAB'be kurban sundular.
دوای ئەوەی کە یەشوع گەلەکەی ڕەوانە کردبوو، نەوەی ئیسرائیل هەریەکەیان چوونە لای میراتەکەی خۆیان بۆ ئەوەی دەست بەسەر زەوییەکەدا بگرن. | 6 |
Bundan sonra Yeşu halkı gönderdi. İsrailliler paylarına düşen toprakları miras edinmek için yola çıktılar.
گەلیش بە درێژایی سەردەمی یەشوع یەزدانیان دەپەرست، هەروەها بە درێژایی سەردەمی پیران کە لەدوای یەشوع تەمەنیان درێژەی کێشا و هەموو ئەو کارانەیان بینی کە یەزدانی مەزن بۆ ئیسرائیلی ئەنجام دا. | 7 |
Yeşu yaşadıkça ve RAB'bin İsrail için yaptığı büyük işleri görmüş olup Yeşu'dan sonra sağ kalan ileri gelenler durdukça halk RAB'be kulluk etti.
یەشوعی کوڕی نونی بەندەی یەزدانیش لە تەمەنی سەد و دە ساڵیدا مرد. | 8 |
RAB'bin kulu Nun oğlu Yeşu yüz on yaşında öldü.
لە سنووری میراتەکەی لە تیمنەت حەرەس لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم لە باکووری کێوی گاعەش ناشتیان. | 9 |
Onu Efrayim'in dağlık bölgesindeki Gaaş Dağı'nın kuzeyine, kendi mülkünün sınırları içinde kalan Timnat-Heres'e gömdüler.
هەموو ئەو نەوەیەش چوونە پاڵ باوکانیان، نەوەیەکی دیکە لەدوای ئەوان هاتن نە یەزدانیان دەناسی و نە ئەو کارانەیان دەناسی کە بۆ ئیسرائیلی کردبوو. | 10 |
Bu kuşaktan olanların hepsi ölüp atalarına kavuştuktan sonra, RAB'bi tanımayan ve O'nun İsrail için yaptıklarını bilmeyen yeni bir kuşak yetişti.
ئیتر نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد و بەعلەکانیان پەرست. | 11 |
İsrailliler RAB'bin gözünde kötü olanı yaptılar, Baallar'a taptılar.
وازیان لە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان هێنا، ئەوەی کە لە خاکی میسر دەریهێنان و دوای خوداوەندە جۆراوجۆرەکانی گەلانی دەوروبەریان کەوتن و کڕنۆشیان بۆ بردن، | 12 |
Kendilerini Mısır'dan çıkaran atalarının Tanrısı RAB'bi terk ettiler. Çevrelerinde yaşayan ulusların değişik ilahlarına bağlanıp onlara taparak RAB'bi öfkelendirdiler.
چونکە وازیان لێ هێنا و بەعل و عەشتۆرەتەکانیان پەرست. | 13 |
Çünkü RAB'bi terk edip Baal'a ve Aştoretler'e taptılar.
تووڕەیی یەزدان لە نەوەی ئیسرائیل هاتە جۆش، بۆیە ئەوانی دایە دەست تاڵانکەران تاڵانیان بکەن و ڕادەستی دوژمنەکانی دەوروبەریانی کردن، ئیتر نەیانتوانی بەرامبەر بە دوژمنەکانیان بوەستن. | 14 |
Bunun üzerine RAB İsrail'e öfkelendi. Onları, her şeylerini alan yağmacıların eline teslim etti; artık karşı koyamadıkları çevredeki düşmanlarının kölesi yaptı.
بۆ هەر جەنگێک دەچوون یەزدان دژایەتی دەکردن بۆ بەزاندنیان، هەروەک یەزدان فەرمووی و سوێندی بۆ خواردن. ئیتر ئەمە زۆر تەنگی پێ هەڵچنین. | 15 |
RAB söylediği ve ant içtiği gibi, onlara karşı olduğundan, savaşa her gittiklerinde yenilgiye uğradılar. Büyük sıkıntı içindeydiler.
ئینجا یەزدان ڕابەری بۆ هەڵدەستاندنەوە و لە دەستی تاڵانکەرانیان ڕزگاریان دەکردن. | 16 |
Sonra RAB onları yağmacıların elinden kurtaran hâkimler çıkardı.
بەڵام نە تەنها گوێیان لە ڕابەرەکانیان نەگرت، بەڵکو لەشفرۆشییان کرد بەوەی دوای خوداوەندانی دیکە کەوتن و کڕنۆشیان بۆ بردن. بە خێرایی لەو ڕێیەی باوکانیان لەسەری دەڕۆیشتن لایاندا و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی یەزدان نەبوون. | 17 |
Ama hâkimlerini de dinlemediler. RAB'be vefasızlık ederek başka ilahlara taptılar. RAB'bin buyruklarını yerine getiren ataları gibi davranmadılar, onların izlediği yoldan çabucak saptılar.
هەر جارێک یەزدان ڕابەری بۆ هەستاندبانایەوە، یەزدان لەگەڵ ڕابەرەکە دەبوو، بە درێژایی ژیانی ڕابەرەکە لە دەستی دوژمنانیان ڕزگاری دەکردن، چونکە دڵی یەزدان پێیان سووتا لەبەر ناڵەیان بەهۆی ئەوانەی تەنگیان پێ هەڵچنین و دەیانچەوساندنەوە. | 18 |
RAB onlar için ne zaman bir hâkim çıkardıysa, onunla birlikte oldu; hâkim yaşadığı sürece onları düşmanlarının elinden kurtardı. Baskı ve zulüm altında inledikleri zaman RAB onlara acıyordu.
بەڵام کاتێک ڕابەرەکە دەمرد دەگەڕانەوە و لە باوکانیان زیاتر کاری قێزەونیان دەکرد، بەوەی دوای خودای دیکە دەکەوتن بۆ ئەوەی بیانپەرستن و کڕنۆشیان بۆ ببەن، وازیان لە نەریتە خراپەکانیان و ڕەفتارە کەللەڕەقەکانیان نەدەهێنا. | 19 |
Ne var ki, hâkimleri ölür ölmez yine başka ilahlara bağlanıyor, onlara kulluk edip tapıyorlardı. Bu yolda atalarından beter oldular. Yaptıkları kötülüklerden ve inatçılıktan vazgeçmediler.
لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان بەسەر ئیسرائیلدا جۆشا و فەرمووی: «لەبەر ئەوەی ئەم گەلە لەو پەیمانەی فەرمانم دا بە باوکانیان شکاندیان و گوێیان لە دەنگم نەگرت، | 20 |
RAB bu yüzden İsrail'e öfkelenerek şöyle dedi: “Madem bu ulus atalarının uymasını buyurduğum antlaşmayı bozdu ve sözümü dinlemedi,
ئیتر منیش هیچ کەسێک لەبەردەمیان دەرناکەم، لەو نەتەوانەی کە یەشوع لە کاتی مردنیدا بەجێی هێشتن. | 21 |
ben de Yeşu öldüğünde bu topraklarda bıraktığı ulusların hiçbirini artık önlerinden kovmayacağım.
بەکاریاندەهێنم بۆ ئەوەی ئیسرائیلیان پێ تاقی بکەمەوە و بزانم ئاخۆ وەک باوکانیان ڕێچکەی یەزدان دەگرنەبەر و پەیڕەوی دەکەن یان نا.» | 22 |
Ataları gibi özenle RAB'bin yolundan gidip gitmeyeceklerini görmek için onları bu uluslarla sınayacağım.”
ئیتر یەزدان وازی لەو نەتەوانە هێنابوو و بە خێرایی دەرینەکردبوون و نەیخستنە ژێر دەستی یەشوعەوە. | 23 |
RAB o ulusları hemen kovmamış, Yeşu'nun eline teslim etmeyerek ülkelerinde kalmalarına izin vermişti.