< ڕابەران 18 >
لەو سەردەمەدا هیچ پاشایەک لەناو ئیسرائیلدا نەبوو. لەو ڕۆژانەشدا هۆزی دانییەکان بەدوای شوێنێکدا دەگەڕان بۆ نیشتەجێبوون، چونکە هەتا ئەو ڕۆژەش لەنێو هۆزەکانی ئیسرائیلدا هیچ میراتێکیان بەرنەکەوتبوو. | 1 |
W one dni nie było króla w Izraelu, a tegoż czasu pokolenie Dan szukało sobie dziedzictwa do mieszkania; albowiem nie przypadło im było aż do onego dnia w pośrodku pokoleń Izraelskich dziedzictwo.
جا نەوەی دان لە چۆرعا و لە ئەشتائۆلەوە پێنج جەنگاوەری لێهاتوویان لە تێکڕای خێڵەکەیانەوە نارد، بۆ ئەوەی سیخوڕی بەسەر خاکەکەوە بکەن و بیپشکنن، پێیان گوتن: «بڕۆن و خاکەکە بپشکنن.» جا ئەوانیش هاتن بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم بۆ ماڵی میخا و لەوێ مانەوە. | 2 |
Przetoż wyprawili synowie Dan z pokolenia swego pięciu mężów z granic swoich, mężów walecznych z Saraa i Estaol, aby przepatrzyli ziemię i wyszpiegowali ją, i rzekli do nich: Idźcież, wyszpiegujcie ziemię; i przyszli na górę Efraim aż do domu Michasowego i nocowali tam.
لەو کاتەدا کە ئەوان لە نزیک ماڵی میخا بوون، دەنگی کوڕە لێڤییەکەیان ناسییەوە و چوون بۆ ئەوێ و لێیان پرسی: «کێ تۆی هێناوە بۆ ئێرە؟ لەم شوێنە چی دەکەیت؟ چیت لێرە هەیە؟» | 3 |
A gdy byli blisko domu Michasowego, poznali głos młodzieńca Lewity, i zstąpiwszy tam, rzekli mu: Którz cię tu przywiódł? a co tu czynisz? i co tu masz za sprawę?
ئەویش پێی گوتن: «میخا ئەمە و ئەوەی بۆ کردووم و بە کرێی گرتووم و بووم بە کاهینی.» | 4 |
A on im odpowiedział: Tak a tak postanowił ze mną Michas, i najął mię, abym u niego był za kapłana.
ئەوانیش پێیان گوت: «تکایە لە خودا بپرسە و بزانە لەو ڕێگایەدا سەرکەوتوو دەبین کە پێیدا دەڕۆین؟» | 5 |
I rzekli do niego: Prosimy poradź się Boga, abyśmy wiedzieli, poszczęścili się nam ta droga nasza, którą idziemy.
کاهینەکەش وەڵامی دانەوە: «بە سەلامەتی بڕۆن، ئەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆن چاوی یەزدانی لەسەرە.» | 6 |
I odpowiedział im kapłan: Idźcie w pokoju; albowiem sprawuje Pan drogę waszę, którą idziecie.
ئینجا پێنج پیاوەکە ڕۆیشتن و هاتنە لەیش، تەماشایان کرد ئەو گەلەی تێیدایە بە ئاسوودەیی دەژین، وەک نەریتی سەیدائییەکان، ئاسوودە و خاوەن متمانە بوون، چونکە زەوییەکە لە هیچ شتێکدا کەموکوڕی نەبوو و دەوڵەمەندیش بوون. جگە لەوەش لە سەیدائییەکانەوە دووربوون و پەیوەندیشیان بە کەسەوە نەبوو. | 7 |
A tak poszedłszy onych pięć mężów, przyszli do Lais, a ujrzeli lud, który w nim był, mieszkający bezpiecznie według zwyczaju Sydończyków w próżnowaniu i w bezpieczeństwie; bo nie był, kto by ich trapił w onej ziemi, albo posiadał królestwo ich; nadto odległymi byli od Sydończyków, i żadnej sprawy z nikim nie mieli.
جا هاتنەوە بۆ لای خزمەکانیان بۆ چۆرعا و ئەشتائۆل و خزمەکانیان لێیان پرسین: «ها هەواڵ چی بوو؟» | 8 |
Gdy się tedy wrócili do braci swych do Saraa i do Estaol, rzekli im bracia ich: Cóżeście sprawili?
ئەوانیش گوتیان: «هەستن با بچینە سەریان، چونکە بینیمان خاکەکە زۆر چاکە، جا بێدەنگ مەبن و لە ڕۆیشتن تەمبەڵی مەکەن بۆ ئەوەی بچنە ناو خاکەکەوە و ببن بە خاوەنی. | 9 |
I rzekli: Wstańcie, a ciągnijmy przeciwko nim; bośmy widzieli ziemię, a oto, bardzo dobra. A wy nie dbacie? NIe leńcież się iść, a przyszedłszy osieść tę ziemię.
کاتێک دەگەنە ئەوێ، گەلێکی خاوەن متمانە و خاکێکی لە دوو لاوە بەر فراوان دەبینن. خودا خستوویەتییە ژێر دەستتانەوە و شوێنێکە لەسەر ڕووی زەوی کەموکوڕی لە هیچ شتێک نییە.» | 10 |
Gdy wnijdziecie, przyjdziecie do ludu bezpiecznego, do ziemi przestronnej; bo ją dał Bóg w ręce wasze, miejsce, kędy nie masz żadnego niedostatku wszystkich rzeczy, które są na ziemi.
ئیتر شەش سەد پیاوی چەکدار لە خێڵی دانییەکان لە چۆرعا و ئەشتائۆلەوە بۆ شەڕکردن بەڕێکەوتن. | 11 |
I wyszło stamtąd z pokolenia Dan, z Saraa i z Estaol, sześć set mężów gotowych do boju.
پیاوەکان سەرکەوتن و لە قیریەت یەعاریم لە یەهودا چادریان هەڵدا، لەبەر ئەوە هەتا ئەمڕۆش بەو شوێنە دەگوترێت مەحەنێی دان، شوێنەکەش لە ڕۆژئاوای قیریەت یەعاریمەوەیە. | 12 |
A idąc położyli się obozem u Karyjatyjarym w Juda; przetoż nazwali ono miejsce obóz Danów aż do dnia dzisiejszego, a jest za Karyjatyjarym.
لەوێشەوە پەڕینەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم و هاتن بۆ ماڵی میخا. | 13 |
A ruszywszy się stamtąd na górę Efraim przyszli aż do domu Michasowego;
ئینجا ئەو پێنج پیاوەی کە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر خاکی لەیشەوە چووبوون، بە خزمەکانیان گوت: «ئایا دەزانن لەم ماڵەدا ئێفۆد و بت و پەیکەری داتاشراو و بتی لەقاڵبدراو هەیە؟ کەواتە ئێستا بیربکەنەوە چی بکەن.» | 14 |
I mówili oni pięć mężowie, którzy chodzili na szpiegi do ziemi Lais, i rzekli do braci swych: Wiecież, iż w tym domu jest Efod i Terafim, i obraz ryty i lany? przetoż teraz wiedzcie, co macie czynić.
ئینجا ڕوویان کردە ئەوێ و هاتن بۆ ماڵی میخا، سڵاویان لە کوڕە لێڤییەکە کرد. | 15 |
A zstąpiwszy tam, przyszli do domu młodzieńca Lewity, w dom Michasów, i pozdrowili go w pokoju.
شەش سەد پیاوە چەکدارەکەی نەوەی دان بە هەموو چەک و تفاقەوە لەبەردەم دەرگاکە ڕاوەستان. | 16 |
Ale sześć set mężów gotowych do boju, którzy byli z synów Danowych, stali przed drzwiami.
ئەو پێنج پیاوەی کە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر خاکەکەوە چووبوون، سەرکەوتن و چوونە ژوورەوە بۆ ئەوێ، پەیکەرە داتاشراوەکە و ئێفۆدەکە و بتەکان و بتە لەقاڵبدراوەکەیان برد، کاهینەکەش لەبەردەم دەرگاکە لەگەڵ شەش سەد پیاوە چەکدارەکە ڕاوەستابوو. | 17 |
A tak wszedłszy tam oni pięć mężów, którzy chodzili na wyszpiegowanie ziemi, wzięli obraz ryty, i Efod, i Terafim, i obraz lany; a kapłan stał przede drzwiami bramy z sześcią set mężów gotowych do boju.
کاتێک پێنج پیاوەکە چوونە ناو ماڵی میخا و پەیکەرە داتاشراوەکە و ئێفۆدەکە و بتەکان و بتە لەقاڵبدراوەکەیان برد، کاهینەکە لێی پرسین: «ئەوە چی دەکەن؟» | 18 |
A ci, którzy weszli do domu Michasowego, wzięli obraz ryty, Efod i Terafim, i obraz lany; i rzekł do nich kapłan: Cóż to czynicie?
ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «بێدەنگ بە! دەستت بخەرە سەر دەمت و لەگەڵمان وەرە، ببە بە باوک و کاهینمان. چاکترە کاهینی ماڵی یەک پیاو بیت، یاخود کاهینی هۆزێک و خێڵێک لە ئیسرائیلدا؟» | 19 |
A oni mu odpowiedzieli: Milcz, włóż rękę twą na usta twoje, a pójdź z nami, a bądź nam za ojca i za kapłana; cóżci lepiej, być kapłanem w domu męża jednego, czyli być kapłanem pokolenia i domu Izraelskiego?
ئیتر کاهینەکەش دڵخۆش بوو، ئێفۆدەکە و بتەکان و پەیکەرە داتاشراوەکەی برد و چووە ڕیزی گەلەکەوە. | 20 |
I uradowało się serce kapłanowe, a wziąwszy Efod i Terafim, i obraz ryty, wszedł w pośrodek onego ludu.
ئینجا ڕۆیشتن، منداڵ و ئاژەڵی ماڵی و هەرچی بەهادار بوو دایانە پێش خۆیان. | 21 |
A oni obróciwszy się poszli, a puścili przed sobą dziatki i bydło, i co było kosztowniejszego.
کاتێک لە ماڵی میخا دوورکەوتنەوە ئەو پیاوانەی کە لەناو ماڵەکانی نزیک ماڵی میخا بوون، دوای نەوەی دان کەوتن و پێیان گەیشتن. | 22 |
A gdy byli opodal od domu Michasowego, tedy mężowie, którzy mieszkali w domach bliskich domu Michasowego, zebrawszy się gonili syny Dan.
هاواریان لە نەوەی دان کرد. ئەوانیش ئاوڕیان دایەوە و بە میخایان گوت: «ئەوە چیتە، پیاوەکانت بانگکردووە بۆ ئەوەی شەڕ بکەن؟» | 23 |
I wołali za synami Dan, którzy obejrzawszy się rzekli do Michasa: Cóż ci, żeś się tak skupił?
ئەویش گوتی: «ئەو بتانەی دروستم کردن لەگەڵ کاهینەکە بردووتانە و ڕۆیشتوون، هیچم بۆ نەماوەتەوە، ئیتر چۆن پێم دەڵێن،”ئەوە چیتە؟“» | 24 |
I odpowiedział: Bogi moje, którem sprawił, pobraliście, i kapłana, a odeszliście, i cóż więcej mieć będę? a jeszcze mówicie: Cóż ci?
نەوەی دانیش وەڵامیان دایەوە: «با لەنێوماندا گوێمان لە دەنگت نەبێت، نەوەک ئەم پیاوە سەرگەرمانە پەلامارت بدەن و گیانی خۆت و خێزانەکەت بکێشن.» | 25 |
Na to mu odpowiedzieli synowie Dan: Niech nie słyszymy głosu twego za sobą, by się snać nie rzucili na was mężowie rozgniewani, a straciłbyś duszę twoję i duszę domu twego.
ئینجا نەوەی دان ڕێگای خۆیان گرتەبەر، کە میخاش بینی لەو بەهێزترن، گەڕایەوە و چووەوە بۆ ماڵەکەی. | 26 |
I poszli synowie Dan drogą swoją; a widząc Michas, że byli możniejsi niźli on, wrócił się i szedł do domu swego.
بەڵام ئەوان ئەوەی میخا دروستی کردبوو لەگەڵ کاهینەکەیدا بردیان و چوونە لەیش، بۆ لای گەلێکی ئاسوودە و خاوەن متمانە، جا دایانە بەر شمشێر و شارەکەیان سووتاند. | 27 |
Tedy oni wziąwszy to, co był sprawił Michas, i z kapłanem, którego miał, przyszli do Lais, do ludu próżnującego i bezpiecznego, i wysiekli je ostrzem miecza, a miasto spalili ogniem.
کەسیش نەبوو بە هانای بگات، چونکە شارەکە لەناو دۆڵی بێتڕەحۆڤ بوو کە لە سەیداوە دوور بوو، پەیوەندیشیان بە کەسەوە نەبوو. ئینجا دانییەکان شارەکەیان بنیاد ناوە و تێیدا نیشتەجێ بوون و | 28 |
A nie był, kto by ich ratował; albowiem byli daleko od Sydonu, i nie mieli żadnej sprawy z nikim, a to miasto leżało w dolinie, która jest w Betrohob, które znowu pobudowawszy mieszkali w niem.
شارەکەیان ناونا دان، بە ناوی دانی باپیر گەورەیانەوە کە یەکێک بوو لە کوڕەکانی ئیسرائیل، بەڵام پێشتر شارەکە ناوی لەیش بوو. | 29 |
I nazwali imię miasta onego Dan według imienia Dana, ojca swego, który się był urodził Izraelowi; a przedtem imię miasta onego było Lais.
ئینجا نەوەی دان پەیکەرە داتاشراوەکەیان بۆ خۆیان دانا و یۆناتانی کوڕی گێرشۆمی کوڕی موسا خۆی و کوڕەکانی بوون بە کاهینی هۆزی دانییەکان هەتا ڕۆژی ڕاپێچکردنی خەڵکی خاکەکە. | 30 |
A tak postawili sobie synowie Dan obraz ryty; a Jonatan, syn Gersona Manasesowego, on i synowie jego, byli kapłanami w pokoleniu Dan aż do czasu pojmania obywateli onej ziemi.
بە درێژایی ئەو ماوەیەی کە ماڵی خودا لە شیلۆ بوو، ئەو پەیکەرە داتاشراوەی کە میخا دروستی کردبوو بۆ خۆیان دایاننا. | 31 |
Wystawili tedy sobie on obraz ryty, który był uczynił Michas, po wszystkie dni, póki był dom Boży w Sylo.