< ڕابەران 16 >
پاشان شەمشون چوو بۆ غەزە و لەوێ لەشفرۆشێکی بینی و چووە ژوورەوە بۆ لای. | 1 |
And Sampson went to Gaza, and saw there a harlot, and went in to her.
ئینجا بە غەزەییەکان گوترا: «شەمشون هاتووە بۆ ئێرە!» جا چواردەوری شوێنەکەیان گرت و بە درێژایی شەو لە نزیک دەروازەی شارەکەدا خۆیان بۆ مات کرد و گوتیان: «بەرەبەیان دەیکوژین.» | 2 |
And it was reported to the Gazites, saying, Sampson is come hither: and they compassed him and laid wait for him all night in the gate of the city, and they were quiet all the night, saying, Let us wait till the dawn appear, and we will slay him.
شەمشونیش هەتا نیوەشەو پاڵکەوت و پاشان لە نیوەی شەودا هەستا و هەردوو لای دەروازەی شارەکە بە تەواوی لەگەڵ دوو کۆڵەکەکە و شمشیرەکەی دەرهێنا و خستنییە سەر شانی و بردنییە سەرەوە بۆ سەر چیاکەی بەرامبەر حەبرۆن. | 3 |
And Sampson slept till midnight, and rose up at midnight, and took hold of the doors of the gate of the city with the two posts, and lifted them up with the bar, and laid them on his shoulders, and he went up to the top of the mountain that is before Chebron, and laid them there.
پاش ئەوە ئافرەتێکی لە دۆڵی سۆرێقدا خۆشویست کە ناوی دەلیلا بوو. | 4 |
And it came to pass after this that he loved a woman in Alsorech, and her name [was] Dalida.
ئینجا حوکمڕانە فەلەستییەکان چوونە لای دەلیلا و پێیان گوت: «بزانە دەتوانیت فریوی بدەیت تاوەکو نهێنی هێزە مەزنەکەیت بۆ ئاشکرا بکات و چۆنیش دەتوانین بەسەریدا زاڵ بین بۆ ئەوەی پەلبەست و ملکەچی بکەین. دواتر هەریەک لە ئێمە هەزار و سەد شاقل زیوت پێدەدەین.» | 5 |
And the princess of the Philistines came up to her, and said to her, Beguile him, and see wherein his great strength [is], and wherewith we shall prevail against him, and bind him to humble him; and we will give thee each eleven hundred [pieces] of silver.
جا دەلیلا بە شەمشونی گوت: «پێم بڵێ نهێنی هێزە گەورەکەت چییە و بە چی دەبەسترێیتەوە هەتا ملکەچ بکرێیت؟» | 6 |
And Dalida said to Sampson, Tell me, I pray thee, wherein [is] thy great strength, and wherewith thou shalt be bound that thou mayest be humbled.
شەمشونیش پێی گوت: «ئەگەر بە حەوت ژێی تەڕی وشک نەبووەوە بمبەستنەوە، بێهێز دەبم و وەک کەسێکی ئاساییم لێدێت.» | 7 |
And Sampson said to her, If they bind me with seven moist cords that have not been spoiled, then shall I be weak and be as one of ordinary men.
ئینجا حوکمڕانە فەلەستییەکان حەوت ژێی تەڕی وشک نەبووەوەیان بۆ دەلیلا سەرخست و پێی بەستییەوە. | 8 |
And the princess of the Philistines brought to her seven moist cords that had not been spoiled, and she bound him with them.
کەسانی بۆسەکە لە ژوورەکە لەلای مابوونەوە، دەلیلا پێی گوت: «شەمشون، فەلەستییەکان هاتنە سەرت!» شەمشونیش ژێیەکانی بڕی، وەک پچرانی پەت کاتێک لە ئاگر نزیک دەبێتەوە، جا نەزانرا نهێنی هێزەکەی چییە. | 9 |
And the liers in wait remained with her in the chamber; and she said to him, the Philistines [are] upon thee, Sampson: and he broke the cords as if any one should break a thread of tow when it has touched the fire, and his strength was not known.
جا دەلیلا بە شەمشونی گوت: «ئەوەتا گاڵتەت پێکردم و درۆت لەگەڵ کردم، ئێستا پێم بڵێ بە چی دەبەسترێیتەوە؟» | 10 |
And Dalida said to Sampson, Behold, thou hast cheated me, and told me lies; now then tell me wherewith thou shalt be bound.
ئەویش پێی گوت: «ئەگەر بە گوریسی نوێی بەکارنەهاتوو بمبەستنەوە، بێهێز دەبم و وەک کەسێکی ئاساییم لێدێت.» | 11 |
And he said to her, If they should bind me fast with new ropes with which work has not been done, then shall I be weak, and shall be as another man.
ئینجا دەلیلا چەند گوریسێکی نوێی هێنا و پێی بەستییەوە و پێی گوت: «شەمشون، فەلەستییەکان هاتنە سەرت!» بۆسەکەش لە ژوورەکەدا لەلای مابووەوە، جا گوریسەکەی وەک دەزوو لە قۆڵی کردەوە. | 12 |
And Dalida took new ropes, and bound him with them, and the liers in wait came out of the chamber, and she said, The Philistines [are] upon thee, Sampson: and he broke them off his arms like a thread.
دەلیلاش بە شەمشونی گوت: «هەتا ئێستا گاڵتەم پێ دەکەیت و درۆم لەگەڵ دەکەیت، ئێستا پێم بڵێ بە چی دەبەسترێیتەوە؟» ئەویش پێی گوت: «ئەگەر حەوت تیسک لە پرچم بە ڕایەڵی تەونێکەوە بچنیتەوە و لە تەختە دارێک گرێی بدەیت، ئەو کاتە بێهێز دەبم و وەک کەسێکی ئاساییم لێدێت.» جا کاتێک خەوتبوو، دەلیلا حەوت تیسک لە پرچی بە ڕایەڵی تەونەکە چنییەوە و | 13 |
And Dalida said to Sampson, Behold, thou hast deceived me, and told me lies; tell me, I intreat thee, wherewith thou mayest be bound: and he said to her, If thou shouldest weave the seven locks of my head with the web, and shouldest fasten them with the pin into the wall, then shall I be weak as another man.
لە تەختە دارێک گرێی دا. جارێکی دیکە پێی گوت: «شەمشون، فەلەستییەکان هاتنە سەرت!» جا لە خەوەکەی بەئاگا هات و تەختە دار و تەونەکە و ڕایەڵەکەی هەڵتەکاند. | 14 |
And it came to pass when he was asleep, that Dalida took the seven locks of his head, and wove them with the web, and fastened them with the pin into the wall, and she said, The Philistines [are] upon thee, Sampson: and he awoke out of his sleep, and carried away the pin of the web out of the wall.
ئینجا پێی گوت: «چۆن دەڵێیت،”تۆم خۆشدەوێ،“و دڵیشت لەگەڵمدا نییە؟ ئەوەتا ئەمە سێ جارە گاڵتەم پێ دەکەیت و پێم ناڵێیت نهێنی هێزە گەورەکەت چییە.» | 15 |
And Dalida said to Sampson, How sayest thou, I love thee, when thy heart is not with me? this third time thou hast deceived me, and hast not told me wherein [is] thy great strength.
جا لەبەر ئەوەی تەنگی پێهەڵچنی بوو و هەموو ڕۆژێک لێی دووبارە دەکردەوە، هەتا وەڕسی کردبوو. | 16 |
And it came to pass as she pressed him sore with her words continually, and straitened him, that his spirit failed almost to death.
بۆیە هەموو دڵی خۆی بۆ کردەوە و پێی گوت: «گوێزان بەسەر سەرمدا نەهاتووە، چونکە لە سکی دایکمەوە بۆ خودا تەرخانکراوم. جا ئەگەر سەرم بتاشرێت هێزەکەم لێم دەڕوات و لاواز دەبم و وەک کەسێکی ئاساییم لێدێت.» | 17 |
Then he told her all his heart, and said to her, A razor has not come upon my head, because I have been a holy [one] of God from my mother's womb; if then I should be shaven, my strength will depart from me, and I shall be weak, and I shall be as all [other] men.
جا دەلیلا کە بینی هەموو ئەوەی لە دڵیدایە پێی گوت، حوکمڕانە فەلەستییەکانی بانگکرد و گوتی: «ئەم جارە سەربکەون، چونکە هەموو ئەوەی کە لە دڵیدا بوو پێی گوتم.» ئینجا حوکمڕانە فەلەستییەکان سەرکەوتنە سەرەوە بۆ لای و زیوەکەیان لەگەڵ خۆیاندا برد. | 18 |
And Dalida saw that he told her all his heart, and she sent and called the princess of the Philistines, saying, Come up yet this once; for he has told me all his heart. And the chiefs of the Philistines went up to her, and brought the money in their hands.
ئینجا لەسەر ڕانی خەواندی و پیاوێکی بانگکرد و هەر حەوت تیسکەکەی سەری تاشی و دەستی بە زەلیلی کرد و هێزەکەی لە دەست دا. | 19 |
And Dalida made Sampson sleep upon her knees; and she called a man, and he shaved the seven locks of his head, and she began to humble him, and his strength departed from him.
ئینجا گوتی: «شەمشون، فەلەستییەکان هاتنە سەرت!» جا ئەویش لە خەو خەبەری بووەوە و گوتی: «وەک هەموو جارێک دەچمە دەرەوە و خۆم ڕادەتەکێنم و ئازاد دەبم.» بەڵام نەیزانی یەزدان بەجێی هێشتووە. | 20 |
And Dalida said, The Philistines [are] upon thee, Sampson: and he awoke out of his sleep and said, I will go out as at former times, and shake myself; and he knew not that the Lord was departed from him.
جا فەلەستییەکان گرتیان و چاویان هەڵکۆڵی و بردیانە خوارەوە بۆ غەزە و بە زنجیری بڕۆنز بەستیانەوە و لە زینداندا ئیشی دەستاڕی دەکرد. | 21 |
And the Philistines took him, and put out his eyes, and brought him down to Gaza, and bound him with fetters of brass; and he ground in the prison-house.
بەڵام مووی سەری دەستی بە هاتنەوە کرد پاش ئەوەی تاشرابوو. | 22 |
And the hair of his head began to grow as before it was shaven.
حوکمڕانە فەلەستییەکانیش کۆبوونەوە بۆ ئەوەی قوربانییەکی گەورە بۆ داگۆنی خوداوەندیان سەر ببڕن و ئاهەنگ بگێڕن و گوتیان: «خوداوەندەکەمان شەمشونی دوژمنمانی داوەتە دەستمان.» | 23 |
And the chiefs of the Philistines met to offer a great sacrifice to their god Dagon, and to make merry; and they said, God has given into our hand our enemy Sampson.
جا گەل کە شەمشونیان بینی ستایشی خوداوەندەکەیان کرد، چونکە گوتیان: «خوداوەندەکەمان ئەو دوژمنەمانی دایە دەستمان کە خاکەکەی ئێمەی وێران کرد و زۆری لێ کوشتین.» | 24 |
And the people saw him, and sang praises to their god; for our god, [said they], has delivered into our hand our enemy, who wasted our land, and who multiplied our slain.
پاش ئەوەی دڵیان خۆش بوو، گوتیان: «شەمشون بانگ بکەن هەتا جۆش و خرۆشمان پێبدات.» ئینجا شەمشونیان لە زیندانەوە بانگکرد و لەبەردەمیاندا نوواندنی بۆ دەکردن. کاتێک لەنێوان کۆڵەکەکان ڕایانوەستاند، | 25 |
And when their heart was merry, then they said, Call Sampson out of the prison-house, and let him play before us: and they called Sampson out of the prison-house, and he played before them; and they smote him with the palms of their hands, and set him between the pillars.
شەمشون بەو مێردمنداڵەی گوت کە دەستی گرتبوو: «لێمگەڕێ با دەست بدەمە کۆڵەکەکان کە پەرستگاکەی لەسەر ڕاوەستاوە هەتا خۆمیان پێوە بگرم.» | 26 |
And Sampson said to the young man that held his hand, Suffer me to feel the pillars on which the house [rests], and I will stay myself upon them.
پەرستگاکەش پڕ بوو لە پیاو و ئافرەت و هەموو حوکمڕانە فەلەستییەکانیش لەوێ بوون، لە سەربانەکەش سێ هەزار پیاو و ئافرەتی لێبوو، تەماشای شەمشونیان دەکرد نوواندنی بۆ دەکردن. | 27 |
And the house [was] full of men and woman, and there were all the chiefs of the Philistines, and on the roof [were] about three thousand men and woman looking at the sports of Sampson.
جا شەمشون هاواری بۆ یەزدان کرد و گوتی: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تکایە بە بیری خۆتم بهێنەرەوە، تکایە بەهێزم بکە، تەنها ئەم جارە ئەی خودایە، بۆ ئەوەی بە یەک جار تۆڵەی چاوم لە فەلەستییەکان بکەمەوە.» | 28 |
And Sampson wept before the Lord, and said, O Lord, my lord, remember me, I pray thee, and strengthen me, O God, yet this once, and I will requite one recompense to the Philistines for my two eyes.
ئینجا شەمشون دوو کۆڵەکەکەی ناوەندی گرت کە پەرستگاکە لەسەریان ڕاوەستابوو و خۆی پێیانەوە گرت، یەکێکیان لەلای دەستە ڕاستی و ئەوی دیکەیان لەلای دەستە چەپی. | 29 |
And Sampson took hold of the two pillars of the house on which the house stood, and leaned on them, and laid hold of one with his right hand, and the other with his left.
ئینجا شەمشون گوتی: «با لەگەڵ فەلەستییەکاندا بمرم!» جا بە هەموو هێزی چەمایەوە و پەرستگاکە بەسەر حوکمڕانەکان و هەموو ئەو خەڵکەی تێیدا بوون ڕووخا، جا ئەوانەی لە کاتی مردنیدا کوشتنی زیاتر بوون لەوانەی لە ژیانیدا کوشتنی. | 30 |
And Sampson said, Let my wife perish with the Philistines: and he bowed himself mightily; and the house fell upon the princes, and upon all the people that were in it: and the dead whom Sampson slew in his death were more than those whom he slew in his life.
ئینجا براکانی و هەموو ماڵی باوکی دابەزین و هەڵیانگرت و بردیانە سەرەوە، لەنێوان چۆرعا و ئەشتائۆل لەناو گۆڕی مانۆوەحی باوکی ناشتیان. ئەویش بیست ساڵ ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد. | 31 |
And his brethren and his father's house went down, and they took him; and they went up and buried him between Saraa and Esthaol in the sepulchre of his father Manoe; and he judged Israel twenty years.