< ڕابەران 15 >

ئینجا پاش ماوەیەک لە کاتی دروێنەی گەنمدا شەمشون ژنەکەی بە کارەبزنێک بەسەرکردەوە و گوتی: «دەچمە ژوورەوە بۆ لای ژنەکەم لە ژوورەکەی خۆی.» بەڵام باوکی ژنەکەی نەیهێشت بچێتە ژوورەوە. 1
Later on, at the time of the wheat harvest, Samson took a young goat and went to visit his wife. “I want to go to my wife in her room,” he said. But her father would not let him enter.
باوکی گوتی: «لە ڕاستیدا من وا بیرم کردەوە کە تۆ ڕقت لێی بووەتەوە، بۆیە دام بە هاوڕێکەت. ئایا خوشکە بچووکەکەی لەو جوانتر نییە؟ با لە جیاتی ئەو بۆ تۆ بێت.» 2
“I was sure that you thoroughly hated her,” said her father, “so I gave her to one of the men who accompanied you. Is not her younger sister more beautiful than she? Please take her instead.”
شەمشونیش پێی گوتن: «ئێستا من بێتاوانم ئەگەر خراپە بەسەر فەلەستییەکان بهێنم.» 3
Samson said to them, “This time I will be blameless in doing harm to the Philistines.”
ئینجا شەمشون چووە ڕاو و سێ سەد ڕێوی ڕاوکرد، کلکی هەردوو ڕێوی پێکەوە بەستەوە و مەشخەڵێکی لەناوەڕاستی هەردوو کلکەکان دانا. 4
Then Samson went out and caught three hundred foxes. And he took torches, turned the foxes tail-to-tail, and fastened a torch between each pair of tails.
ئینجا ئاگری لە مەشخەڵەکان بەردا و ڕێویەکانی بەڕەڵا کردە ناو کێڵگەکانی فەلەستییەکانەوە، جا ئەوەی کۆکرابووەوە و ئەوەی چێنرابوو تەنانەت ڕەزەمێوەکان و ڕەزە زەیتوونەکانیشی سووتاند. 5
Then he lit the torches and released the foxes into the standing grain of the Philistines, burning up the piles of grain and the standing grain, as well as the vineyards and olive groves.
فەلەستییەکانیش گوتیان: «کێ ئەمەی کرد؟» وەڵامیان دایەوە: «شەمشونی زاوای تیمنی، چونکە ژنەکەی لێسەندەوە و دایە هاوڕێکەی.» ئینجا فەلەستییەکان سەرکەوتن و ژنەکە و باوکیان سووتاند. 6
“Who did this?” the Philistines demanded. “It was Samson, the son-in-law of the Timnite,” they were told. “For his wife was given to his companion.” So the Philistines went up and burned her and her father to death.
شەمشونیش پێی گوتن: «لەبەر ئەوەی ئەم کارەتان کرد، وازتان لێ ناهێنم هەتا تۆڵەتان لێ نەکەمەوە.» 7
And Samson told them, “Because you have done this, I will not rest until I have taken vengeance upon you.”
ئینجا بە توندی لێیدان و زۆر کەسی لێیان کوشت، پاشان بەرەو خوار چوو و لەناو ئەشکەوتێک لە تاشەبەردی عێتام نیشتەجێ بوو. 8
And he struck them ruthlessly with a great slaughter, and then went down and stayed in the cave at the rock of Etam.
ئینجا فەلەستییەکان سەرکەوتن و لە یەهودا چادریان هەڵدا و لە لەحی بڵاو بوونەوە. 9
Then the Philistines went up, camped in Judah, and deployed themselves near the town of Lehi.
جا پیاوانی یەهودا گوتیان: «بۆچی هاتوونەتە سەرمان؟» ئەوانیش گوتیان: «بۆ ئەوەی شەمشون ببەستینەوە و ئەوەی پێ بکەین کە پێی کردین.» 10
“Why have you attacked us?” said the men of Judah. The Philistines replied, “We have come to arrest Samson and pay him back for what he has done to us.”
ئینجا سێ هەزار پیاو لە یەهودا بەرەو خوار چوون بۆ ئەشکەوتەکە لە تاشەبەردی عێتام و بە شەمشونیان گوت: «ئایا نازانیت فەلەستییەکان بەسەرماندا زاڵن؟ تۆ چیت پێکردین؟» ئەویش پێی گوتن: «چییان پێکردم، ئەوەم پێکردوون.» 11
In response, three thousand men of Judah went to the cave at the rock of Etam, and they asked Samson, “Do you not realize that the Philistines rule over us? What have you done to us?” “I have done to them what they did to me,” he replied.
ئینجا پێیان گوت: «هاتووینە خوارەوە بۆ ئەوەی بتبەستینەوە و بتدەینە دەست فەلەستییەکان.» شەمشونیش پێی گوتن: «سوێندم بۆ بخۆن کە ئێوە نامکوژن.» 12
But they said to him, “We have come down to arrest you and hand you over to the Philistines.” Samson replied, “Swear to me that you will not kill me yourselves.”
ئەوانیش گوتیان: «نەخێر ناتکوژین، بەڵام دەتبەستینەوە و دەتدەینە دەستیان.» ئینجا بە دوو گوریسی نوێ بەستیانەوە و لە تاشەبەردەکەوە سەریان خست. 13
“No,” they answered, “we will not kill you, but we will tie you up securely and hand you over to them.” So they bound him with two new ropes and led him up from the rock.
کاتێک هات بۆ لەحی، فەلەستییەکان بە هاوارەوە بەرەو ڕووی چوون. ئینجا ڕۆحی یەزدان بە تواناوە هاتە سەری و ئەو دوو گوریسەی بە بازوویەوە بوو وەک کەتانی سووتێنراویان لێهات و دەستی ئازاد بوو. 14
When Samson arrived in Lehi, the Philistines came out shouting against him. And the Spirit of the LORD came mightily upon him. The ropes on his arms became like burnt flax, and the bonds broke loose from his hands.
ئینجا شەمشون شەویلاکێکی کەری دۆزییەوە کە هێشتا وشک نەببووەوە، هەڵیگرت و هەزار پیاوی بەوە کوشت. 15
He found the fresh jawbone of a donkey, reached out his hand and took it, and struck down a thousand men.
ئینجا شەمشون گوتی: «بە شەویلاکی کەرێک ئێوەم کردە کەرگەل، بە شەویلاکی کەرێک هەزار پیاوم کوشت.» 16
Then Samson said: “With the jawbone of a donkey I have piled them into heaps. With the jawbone of a donkey I have slain a thousand men.”
کە لە قسەکردن بووەوە شەویلاکەکەی دەستی فڕێدا و ئەو شوێنەی بە ڕامەت لەحی ناو برد. 17
And when Samson had finished speaking, he cast the jawbone from his hand; and he named that place Ramath-lehi.
پاشان زۆر تینووی بوو و هاواری بۆ یەزدان کرد و گوتی: «تۆ ئەم ڕزگارییە گەورەیەت دا بەدەست خزمەتکارەکەت و ئایا ئێستاش لە تینووێتیدا دەمرم و دەکەومە دەست خەتەنە نەکراوەکان؟» 18
And being very thirsty, Samson cried out to the LORD, “You have accomplished this great deliverance through Your servant. Must I now die of thirst and fall into the hands of the uncircumcised?”
ئینجا خودا چاڵەکەی لەحییەی کردە دوو کەرت و ئاوی لێ هاتە دەرەوە. کاتێک شەمشون خواردیەوە ڕۆحی هاتەوە بەر و بووژایەوە، بۆیە بە کانی هەقۆرێ ناوبرا کە هەتا ئەمڕۆ لە لەحیدایە. 19
So God opened up the hollow place in Lehi, and water came out of it. When Samson drank, his strength returned, and he was revived. That is why he named it En-hakkore, and it remains in Lehi to this day.
جا شەمشون لە ڕۆژگاری فەلەستییەکاندا بیست ساڵ ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد. 20
And Samson judged Israel for twenty years in the days of the Philistines.

< ڕابەران 15 >