< ڕابەران 15 >
ئینجا پاش ماوەیەک لە کاتی دروێنەی گەنمدا شەمشون ژنەکەی بە کارەبزنێک بەسەرکردەوە و گوتی: «دەچمە ژوورەوە بۆ لای ژنەکەم لە ژوورەکەی خۆی.» بەڵام باوکی ژنەکەی نەیهێشت بچێتە ژوورەوە. | 1 |
Og det skete nogen Tid derefter, udi Hvedehøstens Dage, at Samson besøgte sin Hustru med et Gedekid, og han sagde: Jeg vil gaa til min Hustru ind i Kammeret, og hendes Fader tilstedte ham ikke at komme ind.
باوکی گوتی: «لە ڕاستیدا من وا بیرم کردەوە کە تۆ ڕقت لێی بووەتەوە، بۆیە دام بە هاوڕێکەت. ئایا خوشکە بچووکەکەی لەو جوانتر نییە؟ با لە جیاتی ئەو بۆ تۆ بێت.» | 2 |
Og hendes Fader sagde: Jeg tænkte, at du havde faaet Had til hende, og jeg gav din Selskabsbroder hende; er ikke hendes yngre Søster bedre end hun? Kære, lad hende være din i Stedet for denne.
شەمشونیش پێی گوتن: «ئێستا من بێتاوانم ئەگەر خراپە بەسەر فەلەستییەکان بهێنم.» | 3 |
Da sagde Samson til dem: Jeg er denne Gang uden Skyld for Filisterne, naar jeg gør ondt imod dem.
ئینجا شەمشون چووە ڕاو و سێ سەد ڕێوی ڕاوکرد، کلکی هەردوو ڕێوی پێکەوە بەستەوە و مەشخەڵێکی لەناوەڕاستی هەردوو کلکەکان دانا. | 4 |
Og Samson gik hen og greb tre Hundrede Bæve, og han tog Blus og vendte Stjært til Stjært og satte et Blus midt imellem to Stjærte.
ئینجا ئاگری لە مەشخەڵەکان بەردا و ڕێویەکانی بەڕەڵا کردە ناو کێڵگەکانی فەلەستییەکانەوە، جا ئەوەی کۆکرابووەوە و ئەوەی چێنرابوو تەنانەت ڕەزەمێوەکان و ڕەزە زەیتوونەکانیشی سووتاند. | 5 |
Og han tændte Ild i Blussene og lod dem fare ind iblandt Filisternes staaende Korn, og han satte Ild baade paa Negene og paa det staaende Korn og paa Olivenhaverne.
فەلەستییەکانیش گوتیان: «کێ ئەمەی کرد؟» وەڵامیان دایەوە: «شەمشونی زاوای تیمنی، چونکە ژنەکەی لێسەندەوە و دایە هاوڕێکەی.» ئینجا فەلەستییەکان سەرکەوتن و ژنەکە و باوکیان سووتاند. | 6 |
Da sagde Filisterne: Hvo har gjort dette? og de sagde: Samson, den Thimniters Svigersøn, fordi han tog hans Hustru og gav hans Selskabsbroder hende; da droge Filisterne op og opbrændte hende og hendes Fader med Ild.
شەمشونیش پێی گوتن: «لەبەر ئەوەی ئەم کارەتان کرد، وازتان لێ ناهێنم هەتا تۆڵەتان لێ نەکەمەوە.» | 7 |
Men Samson sagde til dem: Naar I gøre saaledes, da vil jeg ikke holde op, førend jeg faar hævnet mig paa eder.
ئینجا بە توندی لێیدان و زۆر کەسی لێیان کوشت، پاشان بەرەو خوار چوو و لەناو ئەشکەوتێک لە تاشەبەردی عێتام نیشتەجێ بوو. | 8 |
Og han slog dem med et stort Slag paa Hoften og paa Laarene; og han gik ned og boede i en Hule i Klippen Etham.
ئینجا فەلەستییەکان سەرکەوتن و لە یەهودا چادریان هەڵدا و لە لەحی بڵاو بوونەوە. | 9 |
Da droge Filisterne op og lejrede sig imod Juda og adspredte sig i Leki.
جا پیاوانی یەهودا گوتیان: «بۆچی هاتوونەتە سەرمان؟» ئەوانیش گوتیان: «بۆ ئەوەی شەمشون ببەستینەوە و ئەوەی پێ بکەین کە پێی کردین.» | 10 |
Og Judas Mænd sagde: Hvi ere I dragne op imod os? og de sagde: Vi ere komne op for at binde Samson, for at gøre ved ham, ligesom han har gjort ved os.
ئینجا سێ هەزار پیاو لە یەهودا بەرەو خوار چوون بۆ ئەشکەوتەکە لە تاشەبەردی عێتام و بە شەمشونیان گوت: «ئایا نازانیت فەلەستییەکان بەسەرماندا زاڵن؟ تۆ چیت پێکردین؟» ئەویش پێی گوتن: «چییان پێکردم، ئەوەم پێکردوون.» | 11 |
Da droge tre Tusinde Mænd af Juda ned til Hulen i Klippen Etham, og de sagde til Samson: Ved du ikke, at Filisterne herske over os, og hvorfor har du gjort dette imod os? og han sagde til dem: Ligesom de gjorde ved mig, saa har jeg gjort ved dem.
ئینجا پێیان گوت: «هاتووینە خوارەوە بۆ ئەوەی بتبەستینەوە و بتدەینە دەست فەلەستییەکان.» شەمشونیش پێی گوتن: «سوێندم بۆ بخۆن کە ئێوە نامکوژن.» | 12 |
Og de sagde til ham: Vi ere komne ned for at binde dig, for at give dig i Filisternes Haand, og Samson sagde til dem: Sværger mig, at I ikke ville anfalde mig.
ئەوانیش گوتیان: «نەخێر ناتکوژین، بەڵام دەتبەستینەوە و دەتدەینە دەستیان.» ئینجا بە دوو گوریسی نوێ بەستیانەوە و لە تاشەبەردەکەوە سەریان خست. | 13 |
Og de sagde til ham: Nej, men vi ville kun binde dig og give dig i deres Haand, men ikke slaa dig ihjel; og de bandt ham med to nye Reb, og de førte ham op fra Klippen.
کاتێک هات بۆ لەحی، فەلەستییەکان بە هاوارەوە بەرەو ڕووی چوون. ئینجا ڕۆحی یەزدان بە تواناوە هاتە سەری و ئەو دوو گوریسەی بە بازوویەوە بوو وەک کەتانی سووتێنراویان لێهات و دەستی ئازاد بوو. | 14 |
Der han kom til Leki, da skrege Filisterne mod ham; men Herrens Aand kom heftig over ham, og de Reb, som vare om hans Arme, bleve som Traade, brændte af Ilden, og hans Baand smuldrede og faldt af hans Hænder.
ئینجا شەمشون شەویلاکێکی کەری دۆزییەوە کە هێشتا وشک نەببووەوە، هەڵیگرت و هەزار پیاوی بەوە کوشت. | 15 |
Og han fandt en frisk Asenkæft, og han udrakte sin Haand og tog den og slog dermed tusinde Mand.
ئینجا شەمشون گوتی: «بە شەویلاکی کەرێک ئێوەم کردە کەرگەل، بە شەویلاکی کەرێک هەزار پیاوم کوشت.» | 16 |
Og Samson sagde: Med en Asenkæft har jeg slaget en Hob, ja to Hobe, med en Asenkæft har jeg slaget tusinde Mand.
کە لە قسەکردن بووەوە شەویلاکەکەی دەستی فڕێدا و ئەو شوێنەی بە ڕامەت لەحی ناو برد. | 17 |
Og det skete, der han havde fuldendt at tale, da kastede han Kæften af sin Haand; og han kaldte det samme Sted Ramath-Leki.
پاشان زۆر تینووی بوو و هاواری بۆ یەزدان کرد و گوتی: «تۆ ئەم ڕزگارییە گەورەیەت دا بەدەست خزمەتکارەکەت و ئایا ئێستاش لە تینووێتیدا دەمرم و دەکەومە دەست خەتەنە نەکراوەکان؟» | 18 |
Men han tørstede saare, og han kaldte paa Herren og sagde: Du har givet denne store Frelse ved din Tjeners Haand; men nu maa jeg dø af Tørst og falde udi de uomskaarnes Haand.
ئینجا خودا چاڵەکەی لەحییەی کردە دوو کەرت و ئاوی لێ هاتە دەرەوە. کاتێک شەمشون خواردیەوە ڕۆحی هاتەوە بەر و بووژایەوە، بۆیە بە کانی هەقۆرێ ناوبرا کە هەتا ئەمڕۆ لە لەحیدایە. | 19 |
Da flakte Gud Kindtanden, som var i Kæften, og der udgik Vand af den, og han drak, og hans Aand kom igen, og han blev ved Live; derfor kaldte man dens Navn En-Hakore Asker-Baleki indtil paa denne Dag.
جا شەمشون لە ڕۆژگاری فەلەستییەکاندا بیست ساڵ ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد. | 20 |
Og han dømte Israel i Filisternes Dage, tyve Aar.