< ڕابەران 14 >
ئینجا شەمشون بەرەو خوار چوو بۆ تیمنا و لە تیمنادا ئافرەتێکی لە کچانی فەلەستییەکان بینی. | 1 |
Lement Sámson Timnába, és egy nőt látott Timnában a filiszteusok leányai közül.
جا هاتەوە و بە دایک و باوکی گوت: «ئافرەتێکم لە تیمنا لە کچانی فەلەستییەکان بینی و ئێستاش بۆم داوا بکەن وەک ژنم.» | 2 |
Fölment, tudtára adta atyjának és anyjának és mondta: Egy nőt láttam Timnában a filiszteusok leányai közül; most hát vegyétek őt nekem feleségül.
دایک و باوکیشی وەڵامیان دایەوە: «ئایا لەناو کچانی خزمەکانت و لەناو هەموو گەلەکەتدا ئافرەتێکی تێدا نییە، هەتا بچیت و ژنێک لە فەلەستییە خەتەنە نەکراوەکان بهێنیت؟» شەمشونیش بە باوکی گوت: «ئەوم بۆ بهێنە، چونکە ئەوم بەدڵە.» | 3 |
Mondta neki atyja meg anyja: Vajon nincs-e nő a testvéreid leányai között s egész népem közt, hogy te elmégy feleséget venni a körülmetéletlen filiszteusok közül? És szólt Sámson az atyjához: Őt vedd nékem, mert ő tetszett meg szemeimben.
دایک و باوکیشی نەیانزانی ئەوە لەلایەن یەزدانەوەیە، کە بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕا لە دژی فەلەستییەکان، چونکە لەو کاتەدا فەلەستییەکان بەسەر ئیسرائیلدا زاڵ بوون. | 4 |
Atyja és anyja pedig nem tudták, hogy az Örökkévalótól van ez, hogy alkalmat keres a filiszteusokon – abban az időben ugyanis a filiszteusok uralkodtak Izraél fölött.
ئینجا شەمشون و دایک و باوکی بەرەو خوار چوون بۆ تیمنا و هاتن بۆ ڕەزەمێوەکانی تیمنا و لەو کاتەدا جوانە شێرێک لێی هاتە پێش و دەینەڕاند. | 5 |
Erre lement Sámson az atyjával és anyjával Timnába; s midőn eljutottak a timnai szőlőkig, íme egy fiatal oroszlán ordítva jő elejébe.
جا ڕۆحی یەزدان بە تواناوە هاتە سەری و وەک کارەبزن پارچەپارچەی کرد، ئەگەر چی هیچیشی بەدەستەوە نەبوو. کەچی دایک و باوکیشی ئاگادار نەکردەوە لەوەی کە کردی. | 6 |
Akkor reászökött az Örökkévaló szelleme, és szétszakította, a mint szétszakítanak egy gödölyét és semmi nem volt a kezében. De nem mondta el atyjának és anyjának azt, a mit cselekedett.
ئینجا چوو و قسەی لەگەڵ ئافرەتەکەدا کرد و شەمشون بە دڵی بوو. | 7 |
Lement és beszélt a nővel és megtetszett Sámson szemeiben.
پاش چەند ڕۆژێک، کاتێک گەڕایەوە بۆ ئەوەی بیهێنێت، لایدا هەتا لاشەی شێرەکە ببینێت، تەماشای کرد شارە هەنگێک لەناو هەناوی شێرەکە هەیە لەگەڵ هەنگوین. | 8 |
Midőn visszajött idő múlva, hogy elvegye, letért, hogy megnézze az oroszlán hulláját, és íme, egy méhraj az oroszlán testében meg méz.
جا هەردوو چنگی لێ پڕکرد و بە ڕۆیشتنەوە دەیخوارد. ئەوسا چوو بۆ لای دایک و باوکی، بەشی دان و خواردیان، پێی نەگوتن کە هەنگوینەکەی لە هەناوی شێرەکەوە دەرهێناوە. | 9 |
Kiszedte a tenyerére és elmenvén, mentében evett; ekkor odament atyjához és anyjához, adott nekik is és ettek; de nem mondta meg nekik, hogy az oroszlán testéből szedte ki a mézet.
ئینجا باوکی چووە خوارەوە بۆ لای ئافرەتەکە و شەمشونیش لەوێ زەماوەندێکی ساز کرد، چونکە ئەمە نەریتی زاوا بوو. | 10 |
Erre lement az atyja a nőhöz; és tartott Sámson ott lakomát, mert így tesznek az ifjak.
جا کاتێک بینییان سی هاوڕێیان هێنا و لەگەڵیدا بوون. | 11 |
És volt, midőn őt látták, vettek harmincz társat, és ott voltak vele.
ئینجا شەمشون پێی گوتن: «مەتەڵێکتان پێ دەڵێم ئەگەر لە ماوەی حەوت ڕۆژی خوانەکەدا هەڵتانهێنا و دۆزیتانەوە سی کراسی کەتان و سی قات جلتان پێدەدەم، | 12 |
S mondta nekik Sámson: Hadd adjak föl nektek egy rejtvényt: ha meg fogjátok azt nekem mondani a lakoma hét napja alatt és kitaláljátok, akkor adok nektek harmincz gyolcs inget és harmincz váltó ruhát.
بەڵام ئەگەر بۆتان هەڵنەهێنام ئەوا ئێوە سی کراسی کەتان و سی قات جل بە من دەدەن.» ئەوانیش گوتیان: «مەتەڵەکەت بڵێ با گوێمان لێی بێت.» | 13 |
De ha nem tudjátok nekem megmondani, akkor ti adtok nekem harmincz gyolcs inget és harmincz váltó ruhát. Mondták neki: Add fel rejtvényedet, hadd halljuk.
ئەویش وەڵامی دانەوە: «لە بخۆر، خواردن هاتە دەرەوە، لە بەهێزیش، شیرینی.» ئەوانیش لە سێ ڕۆژدا نەیانتوانی مەتەڵەکە هەڵبهێنن. | 14 |
Erre mondta nekik: Evőtől származott étel, erőstől származott édes. De nem tudták megmondani a rejtvényt három napig.
لە ڕۆژی چوارەمدا بە ژنەکەی شەمشونیان گوت: «مێردەکەت فریو بدە بۆ ئەوەی مەتەڵەکەمان پێ بڵێت، ئەگینا خۆت و ماڵی باوکت بە ئاگر دەسووتێنین. داوەتتان کردووین بۆ ئەوەی ڕووتمان بکەنەوە؟» | 15 |
És volt a hetedik napon, mondták Sámson feleségének: Beszéld rá férjedet, hogy mondja meg nekünk a rejtvényt, nehogy elégessünk téged meg atyád házát tűzben. Vajon, hogy kifosszatok minket, hívtatok bennünket ide?
ئینجا ژنەکەی شەمشون لەلای گریا و گوتی: «تۆ ڕقت لێمە و منت خۆشناوێت. مەتەڵێکت بە نەوەی گەلەکەم گوتووە و وەڵامەکەت بە من نەگوتووە.» ئەویش پێی گوت: «تەنانەت بۆ دایک و باوکمم ڕوون نەکردووەتەوە، ئیتر چۆن بۆ تۆی ڕوون بکەمەوە؟» | 16 |
Ekkor sírt Sámson felesége őelőtte és mondta: Te csak gyűlölsz engem s nem szeretsz, a rejtvényt föladtad népem fiainak és nekem nem mondtad meg. Mondta neki: Lám, atyámnak és anyámnak nem mondtam meg és neked megmondjam?
بەو شێوەیە لە ماوەی حەوت ڕۆژی خوانەکەدا لەلای گریا و ئینجا ئەویش لە ڕۆژی حەوتەم پێی گوت، چونکە تەنگی پێهەڵچنی و ئەویش مەتەڵەکەی بۆ نەوەی گەلەکەی ئاشکرا کرد. | 17 |
És sírt előtte azon hét napig, melyeken tartott lakomájuk; és volt a hetedik napon, megmondta neki, mert faggatta őt. Erre megmondta a rejtvényt népe fiainak.
جا پیاوانی شارۆچکەکە لە ڕۆژی حەوتەم بەر لە ئاوابوونی خۆر پێیان گوت: «چ شتێک لە هەنگوین شیرینترە و لە شێر بەهێزترە؟» ئەویش پێی گوتن: «ئەگەر بە گوێرەکەکەم نەتاندەکێڵا، مەتەڵەکەمتان هەڵنەدەهێنا.» | 18 |
És mondták neki a város emberei a hetedik napon, mielőtt lement a nap: Mi édesb a méznél, mi erősb az oroszlánnál! Mondta nekik: Ha nem szántotok üszőmmel, ki nem találjátok rejtvényemet.
ئینجا ڕۆحی یەزدان بە تواناوە هاتە سەری و بەرەو خوار چوو بۆ ئەسقەلان و سی پیاوی لێ کوشتن و تاڵانییەکەیانی برد و جلەکانی ئەوانی دایە ئاشکراکەرانی مەتەڵەکە. پاشان زۆر تووڕە بوو و چووەوە ماڵی باوکی. | 19 |
Ekkor reá szökött az Örökkévaló szelleme, lement Askelónba, levert közülök harmincz férfiút, elvette öltözeteiket és odaadta a váltó ruhákat a rejtvény megmondóinak. Föllobbant a haragja és fölment atyja házába.
ژنەکەی شەمشونیش بوو بە ژنی ئەو هاوڕێیەی کە لە زەماوەندەکەیدا لەگەڵی بوو. | 20 |
Ekkor lett Sámson felesége azon társáé, a kit társul vett magának.