< ڕابەران 13 >
دیسان نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان گەڕانەوە بۆ خراپەکاری و یەزدانیش چل ساڵ ژێر دەستەی فەلەستییەکانی کردن. | 1 |
And the children of Israel did evil again in the sight of the LORD; and the LORD delivered them into the hand of the Philistines forty years.
ئینجا پیاوێک لە چۆرعا هەبوو لە هۆزی دانییەکان ناوی مانۆوەح بوو، ژنەکەی نەزۆک بوو منداڵی نەدەبوو. | 2 |
And there was a certain man of Zorah, of the family of the Danites, whose name [was] Manoah; and his wife [was] barren, and bore not.
جا فریشتەی یەزدان بۆ ژنەکە دەرکەوت و پێی فەرموو: «تۆ نەزۆکیت و منداڵت نەبووە، بەڵام سکپڕ دەبیت و کوڕێکت دەبێت. | 3 |
And the angel of the LORD appeared to the woman, and said to her, Behold, now, thou [art] barren, and bearest not: but thou shalt conceive, and bear a son.
ئێستاش وریابە شەراب و مەی مەخۆرەوە و شتی گڵاو مەخۆ. | 4 |
Now therefore beware, I pray thee, and drink not wine, nor strong drink, and eat not any unclean [thing]:
ئەوەتا سک پڕ دەبیت و کوڕێکت دەبێت، گوێزان بەسەر سەریدا نایەت، چونکە کوڕەکە هەر لە سکتەوە تەرخانکراو دەبێت بۆ خودا، ئەویش دەست دەکات بە ڕزگارکردنی ئیسرائیل لە دەستی فەلەستییەکان.» | 5 |
For lo, thou shalt conceive, and bear a son; and no razor shall come on his head: for the child shall be a Nazarite to God from his birth: and he shall begin to deliver Israel from the hand of the Philistines.
ئینجا ژنەکە چوو بۆ لای مێردەکەی و پێی گوت: «پیاوێکی خودا هات بۆ لام و وەک فریشتەی خودا شێوەی زۆر سامناک بوو. لێم نەپرسی کە لەکوێوە هاتووە، ئەویش ناوی خۆی پێ نەگوتم. | 6 |
Then the woman came and told her husband, saying, A man of God came to me, and his countenance [was] like the countenance of an angel of God, very terrible: but I asked him not whence he [was], neither did he tell me his name:
پێی گوتم:”ئەوەتا سک پڕ دەبیت و کوڕێکت دەبێت، ئێستاش شەراب و مەی مەخۆرەوە و شتی گڵاو مەخۆ، چونکە کوڕەکە لەو کاتەوەی لە سکتە تەرخانکراو دەبێت بۆ خودا هەتا ڕۆژی مردنی.“» | 7 |
But he said to me, Behold, thou shalt conceive, and bear a son; and now drink no wine nor strong drink, neither eat any unclean [thing]: for the child shall be a Nazarite to God from his birth to the day of his death.
ئینجا مانۆوەح لە یەزدان پاڕایەوە و گوتی: «ئەی پەروەردگار، داوات لێ دەکەم ئەو پیاوەی خودا کە ناردت با دووبارە بێتەوە بۆ لامان و فێرمان بکات چی بۆ ئەو کوڕە بکەین کە لەدایک دەبێت.» | 8 |
Then Manoah entreated the LORD, and said, O my LORD, let the man of God, whom thou didst send come again to us, and teach us what we shall do to the child that shall be born.
خوداش گوێی لە دەنگی مانۆوەح گرت و فریشتەی خودا دووبارە هاتەوە بۆ لای ژنەکە کە لە کێڵگەدا دانیشتبوو و مانۆوەحی مێردی لەگەڵدا نەبوو. | 9 |
And God hearkened to the voice of Manoah; and the angel of God came again to the woman as she sat in the field: but Manoah her husband [was] not with her.
ئیتر ژنەکە بە خێرایی ڕایکرد و بە مێردەکەی گوت: «ئەو پیاوەی کە ئەو ڕۆژە هات بۆ لام، لێرەیە!» | 10 |
And the woman made haste, and ran, and showed her husband, and said to him, Behold, the man hath appeared to me, that came to me the [other] day.
مانۆوەحیش هەستا و بەدوای ژنەکەیدا ڕۆیشت و هات بۆ لای پیاوەکە، پێی گوت: «تۆ ئەو پیاوەی کە لەگەڵ ژنەکەم قسەت کرد؟» ئەویش گوتی: «من ئەوم.» | 11 |
And Manoah arose, and went after his wife, and came to the man, and said to him, [Art] thou the man that didst speak to the woman? And he said, I [am].
مانۆوەحیش گوتی: «لە کاتی هاتنەدی وتەکەت، ڕێنمایی و کردارەکانی چۆن دەبێت؟» | 12 |
And Manoah said, Now let thy words come to pass. How shall we order the child, and [how] shall we do to him?
ئینجا فریشتەکەی یەزدان بە مانۆوەحی گوت: «با ژنەکە هۆشیار بێت لە هەموو ئەو شتانەی پێم گوت، | 13 |
And the angel of the LORD said to Manoah, Of all that I said to the woman, let her beware.
ئەوەی لە دار مێو بێت با نەیخوات، شەراب و مەی نەخواتەوە و هیچ شتێکی گڵاویش نەخوات. با خۆی لە هەموو ئەو شتانە بپارێزێت کە ڕامسپاردووە.» | 14 |
She may not eat of any [thing] that cometh of the vine, neither let her drink wine or strong drink, nor eat any unclean [thing]; all that I commanded her let her observe.
ئینجا مانۆوەح بە فریشتەکەی یەزدانی گوت: «لێمانگەڕێ با بتحەوێنینەوە و کارەبزنێکت بۆ سەر ببڕین.» | 15 |
And Manoah said to the angel of the LORD, I pray thee, let us detain thee, until we shall have made ready a kid for thee.
فریشتەکەی یەزدانیش بە مانۆوەحی گوت: «ئەگەر بشمحەوێننەوە لە نانەکەت ناخۆم، ئەگەر قوربانی سووتاندنیشت کرد پێشکەشی یەزدانی بکە.» مانۆوەح نەیزانی ئەوە فریشتەی یەزدانە. | 16 |
And the angel of the LORD said to Manoah, Though thou shouldst detain me, I will not eat of thy bread: and if thou wilt offer a burnt-offering, thou must offer it to the LORD. For Manoah knew not that he [was] an angel of the LORD.
مانۆوەحیش بە فریشتەکەی یەزدانی گوت: «ناوت چییە، بۆ ئەوەی کاتێک وتەکەت هاتە دی ڕێزت لێ بنێین؟» | 17 |
And Manoah said to the angel of the LORD, What [is] thy name, that when thy sayings come to pass, we may do thee honor?
فریشتەکەی یەزدانیش پێی گوت: «بۆچی لە ناوم دەپرسیت؟ ئەو لە سەرووی تێگەیشتنەوەیە؟» | 18 |
And the angel of the LORD said to him, why askest thou thus after my name, seeing it [is] secret?
ئینجا مانۆوەح کارەبزنەکە و دانەوێڵە پێشکەشکراوەکەی برد و سەری خستنە سەر تاتەبەردێک و کردنی بە قوربانی بۆ یەزدان، یەزدانیش کارێکی سەرسوڕهێنەری ئەنجام دا و مانۆوەح و ژنەکەشی تەماشایان دەکرد. | 19 |
So Manoah took a kid, with a meat-offering, and offered [it] upon a rock to the LORD; and [the angel] did wonderously, and Manoah and his wife looked on.
ئەوە بوو: لە کاتی بەرزبوونەوەی گڕی ئاگر لە قوربانگاکەوە بۆ ئاسمان، فریشتەکەی یەزدان لەناو گڕی قوربانگاکەدا سەرکەوت. کە مانۆوەح و ژنەکەی ئەمەیان بینی هەردووکیان بە ڕوودا کەوتن بە زەویدا. | 20 |
For it came to pass, when the flame ascended towards heaven from off the altar, that the angel of the LORD ascended in the flame of the altar. And Manoah and his wife looked on [it], and fell on their faces to the ground.
لەدوای ئەمە فریشتەکەی یەزدان لەبەرچاوی مانۆوەح و ژنەکەی دیار نەما، ئەوسا مانۆوەح زانی ئەوە فریشتەی یەزدان بوو. | 21 |
But the angel of the LORD did no more appear to Manoah and to his wife. Then Manoah knew that he [was] an angel of the LORD.
ئیتر مانۆوەح بە ژنەکەی گوت: «بێگومان دەمرین، چونکە خودامان بینی!» | 22 |
And Manoah said to his wife, We shall surely die, because we have seen God.
ژنەکەشی وەڵامی دایەوە: «ئەگەر یەزدان بیویستایە بمانمرێنێت قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵەیی لە دەستمان وەرنەدەگرت، هەموو ئەم شتانەی نیشان نەدەداین و لەم کاتەدا هەموو ئەم شتانەی پێ نەدەگوتین.» | 23 |
But his wife said to him, If the LORD were pleased to kill us, he would not have received a burnt-offering and a meat-offering at our hands, neither would he have showed us all these [things], nor would, as at this time, have told us [such things] as these.
ئینجا ژنەکە کوڕێکی بوو و ناوی لێنا شەمشون. کوڕەکە گەورە بوو و یەزدان بەرەکەتداری کرد، | 24 |
And the woman bore a son, and called his name Samson. And the child grew, and the LORD blessed him.
ڕۆحی یەزدانیش دەستی کرد بە جوڵاندنی شەمشون کاتێک لە مەحەنێی دان بوو کە دەکەوێتە نێوان چۆرعا و ئەشتائۆل. | 25 |
And the Spirit of the LORD began to move him at times in the camp of Dan, between Zorah and Eshtaol.