< ڕابەران 13 >

دیسان نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان گەڕانەوە بۆ خراپەکاری و یەزدانیش چل ساڵ ژێر دەستەی فەلەستییەکانی کردن. 1
以色列子民又行了上主視為惡的事,因此上主把他們交於培肋舍特人手中四十年之久。
ئینجا پیاوێک لە چۆرعا هەبوو لە هۆزی دانییەکان ناوی مانۆوەح بوو، ژنەکەی نەزۆک بوو منداڵی نەدەبوو. 2
那時,在祚辣有一個人,屬於丹支派,名叫瑪諾亞,他的妻子是個石女,從未生育。
جا فریشتەی یەزدان بۆ ژنەکە دەرکەوت و پێی فەرموو: «تۆ نەزۆکیت و منداڵت نەبووە، بەڵام سکپڕ دەبیت و کوڕێکت دەبێت. 3
上主的使者顯現給那婦人,對她說:「看,你原是個石女,從未生育,但是你要懷孕生子。
ئێستاش وریابە شەراب و مەی مەخۆرەوە و شتی گڵاو مەخۆ. 4
今後要留心:清酒濃酒都不可喝,各種不潔的東西也不可吃!
ئەوەتا سک پڕ دەبیت و کوڕێکت دەبێت، گوێزان بەسەر سەریدا نایەت، چونکە کوڕەکە هەر لە سکتەوە تەرخانکراو دەبێت بۆ خودا، ئەویش دەست دەکات بە ڕزگارکردنی ئیسرائیل لە دەستی فەلەستییەکان.» 5
看,你將懷孕生子,剃刀不可觸及他的頭,因為這孩子從母胎就是獻於上主的;他要開始從培肋舍特人手中拯救以色列。」
ئینجا ژنەکە چوو بۆ لای مێردەکەی و پێی گوت: «پیاوێکی خودا هات بۆ لام و وەک فریشتەی خودا شێوەی زۆر سامناک بوو. لێم نەپرسی کە لەکوێوە هاتووە، ئەویش ناوی خۆی پێ نەگوتم. 6
那婦人遂去告訴自己的丈夫說:「有一個天主的人來到我這裏,他的容貌好像天主的使者,極其威嚴;我沒有問他從那裏來;他也沒有告訴我他的名字。
پێی گوتم:”ئەوەتا سک پڕ دەبیت و کوڕێکت دەبێت، ئێستاش شەراب و مەی مەخۆرەوە و شتی گڵاو مەخۆ، چونکە کوڕەکە لەو کاتەوەی لە سکتە تەرخانکراو دەبێت بۆ خودا هەتا ڕۆژی مردنی.“» 7
他對我說:看,你將懷孕生子,從今以後清酒濃酒都不可喝,各種不潔的東西都不可吃,因為這孩從母胎一直到死,是獻於天主的。」
ئینجا مانۆوەح لە یەزدان پاڕایەوە و گوتی: «ئەی پەروەردگار، داوات لێ دەکەم ئەو پیاوەی خودا کە ناردت با دووبارە بێتەوە بۆ لامان و فێرمان بکات چی بۆ ئەو کوڕە بکەین کە لەدایک دەبێت.» 8
瑪諾亞就向上主懇求說:「我主! 求你叫你所派的那位天主的人再到我們這裏來! 指教我們對於將生的嬰孩應該作什麼﹖」
خوداش گوێی لە دەنگی مانۆوەح گرت و فریشتەی خودا دووبارە هاتەوە بۆ لای ژنەکە کە لە کێڵگەدا دانیشتبوو و مانۆوەحی مێردی لەگەڵدا نەبوو. 9
天主聽了瑪諾亞的話;天主的使者又來到那婦人跟前;那時她正坐在田間,她的丈夫沒有同她在一起。
ئیتر ژنەکە بە خێرایی ڕایکرد و بە مێردەکەی گوت: «ئەو پیاوەی کە ئەو ڕۆژە هات بۆ لام، لێرەیە!» 10
那婦人就急速跑去告訴丈夫說:「看,那天來我跟前的那個人,又顯現給我了。」
مانۆوەحیش هەستا و بەدوای ژنەکەیدا ڕۆیشت و هات بۆ لای پیاوەکە، پێی گوت: «تۆ ئەو پیاوەی کە لەگەڵ ژنەکەم قسەت کرد؟» ئەویش گوتی: «من ئەوم.» 11
瑪諾亞就起來,跟著妻子來到那人跟前,對他說:「你就是向這婦人說話的那人嗎﹖」他回答說:「我就是。」
مانۆوەحیش گوتی: «لە کاتی هاتنەدی وتەکەت، ڕێنمایی و کردارەکانی چۆن دەبێت؟» 12
瑪諾亞向他說:「當你的話應驗的時候,我們應該怎樣管教這孩子﹖要怎樣待他﹖」
ئینجا فریشتەکەی یەزدان بە مانۆوەحی گوت: «با ژنەکە هۆشیار بێت لە هەموو ئەو شتانەی پێم گوت، 13
上主的使者對瑪諾亞說:「我給這婦人所說的一切,她都當留神:
ئەوەی لە دار مێو بێت با نەیخوات، شەراب و مەی نەخواتەوە و هیچ شتێکی گڵاویش نەخوات. با خۆی لە هەموو ئەو شتانە بپارێزێت کە ڕامسپاردووە.» 14
凡葡萄樹所結的,她不能吃;清酒濃酒她不能喝,各種不潔的東西她不能吃;凡我所吩咐她的,她都該遵守。」
ئینجا مانۆوەح بە فریشتەکەی یەزدانی گوت: «لێمانگەڕێ با بتحەوێنینەوە و کارەبزنێکت بۆ سەر ببڕین.» 15
瑪諾亞對上主的使者說:「請容許我留你,為你預備一隻小山羊。」
فریشتەکەی یەزدانیش بە مانۆوەحی گوت: «ئەگەر بشمحەوێننەوە لە نانەکەت ناخۆم، ئەگەر قوربانی سووتاندنیشت کرد پێشکەشی یەزدانی بکە.» مانۆوەح نەیزانی ئەوە فریشتەی یەزدانە. 16
上主的使者對瑪諾亞說:「你雖然劉我,我卻不吃你得食物;假使你要獻一全燔祭,就當獻於上主。」因瑪諾亞當時還不知道他是上主的使者。
مانۆوەحیش بە فریشتەکەی یەزدانی گوت: «ناوت چییە، بۆ ئەوەی کاتێک وتەکەت هاتە دی ڕێزت لێ بنێین؟» 17
瑪諾亞問上主的使者說:「你叫什麼名字﹖當你的話應驗的時候,我們好恭敬你。」
فریشتەکەی یەزدانیش پێی گوت: «بۆچی لە ناوم دەپرسیت؟ ئەو لە سەرووی تێگەیشتنەوەیە؟» 18
上主的使者回答說:「你為什麼問我的名字﹖它是奧妙的。」
ئینجا مانۆوەح کارەبزنەکە و دانەوێڵە پێشکەشکراوەکەی برد و سەری خستنە سەر تاتەبەردێک و کردنی بە قوربانی بۆ یەزدان، یەزدانیش کارێکی سەرسوڕهێنەری ئەنجام دا و مانۆوەح و ژنەکەشی تەماشایان دەکرد. 19
瑪諾亞取了一隻小山羊和素祭,在一塊磐石上獻於行奇事的上主。
ئەوە بوو: لە کاتی بەرزبوونەوەی گڕی ئاگر لە قوربانگاکەوە بۆ ئاسمان، فریشتەکەی یەزدان لەناو گڕی قوربانگاکەدا سەرکەوت. کە مانۆوەح و ژنەکەی ئەمەیان بینی هەردووکیان بە ڕوودا کەوتن بە زەویدا. 20
當火燄從祭壇上向天升起時,上主的使者也在祭壇的火燄中上升了。瑪諾亞和他的妻子看見這事,就俯伏在地上。
لەدوای ئەمە فریشتەکەی یەزدان لەبەرچاوی مانۆوەح و ژنەکەی دیار نەما، ئەوسا مانۆوەح زانی ئەوە فریشتەی یەزدان بوو. 21
上主的使者沒有再顯現給瑪諾亞和他的妻子,那時瑪諾亞才知道他是上主的使者。
ئیتر مانۆوەح بە ژنەکەی گوت: «بێگومان دەمرین، چونکە خودامان بینی!» 22
瑪諾亞對自己的妻子說:「我們必定要死,因為我們看見了天主。」
ژنەکەشی وەڵامی دایەوە: «ئەگەر یەزدان بیویستایە بمانمرێنێت قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵەیی لە دەستمان وەرنەدەگرت، هەموو ئەم شتانەی نیشان نەدەداین و لەم کاتەدا هەموو ئەم شتانەی پێ نەدەگوتین.» 23
但他妻子對他說:「如果上主有意叫我們死,必定不會悅納我們的手所獻的全燔祭和素祭,必不會使我們看見這些事,也不會使我們聽到像現在這樣的話。」
ئینجا ژنەکە کوڕێکی بوو و ناوی لێنا شەمشون. کوڕەکە گەورە بوو و یەزدان بەرەکەتداری کرد، 24
後來那婦人生了一個兒子,給他起名叫三松;孩子漸漸長大,上主祝福了他。
ڕۆحی یەزدانیش دەستی کرد بە جوڵاندنی شەمشون کاتێک لە مەحەنێی دان بوو کە دەکەوێتە نێوان چۆرعا و ئەشتائۆل. 25
在瑪哈乃丹,即在祚辣與厄市陶耳之間,上主的神開始感動他。

< ڕابەران 13 >