< ڕابەران 12 >
ئینجا پیاوانی لەشکری ئەفرایم بانگکران و کۆبوونەوە و پەڕینەوە بۆ شارۆچکەی چافۆن و بە یەفتاحیان گوت: «بۆچی بۆ جەنگ لە دژی عەمۆنییەکان پەڕیتەوە و بانگت نەکردین بۆ ئەوەی لەگەڵت بێین؟ لەبەر ئەوە ماڵەکەت بە ئاگر بەسەرتدا دەسووتێنین.» | 1 |
Shromáždili se pak muži Efraim, a přešedše k straně půlnoční, řekli k Jefte: Proč jsi vyšel k boji proti Ammonitským, a nepovolal jsi nás, abychom šli s tebou? Dům tvůj i tebe ohněm spálíme.
یەفتاحیش وەڵامی دانەوە: «من و گەلەکەم لەگەڵ عەمۆنییەکاندا ململانێیەکی توندمان هەبوو، کاتێک بانگم کردن، ئێوە لە دەستیان ڕزگارتان نەکردم. | 2 |
K nimž řekl Jefte: Nesnáz jsem měl já a lid můj s Ammonitskými velikou; tedy povolal jsem vás, ale nevysvobodili jste mne z ruky jejich.
کاتێک بینیم ئێوە ڕزگارم ناکەن، گیانم خستە دەستمەوە و پەڕیمەوە بۆ جەنگ لە دژی عەمۆنییەکان و یەزدانیش ئەوانی خستە ژێر دەستمەوە. ئیتر بۆچی ئێوە ئەمڕۆ هاتوونەتە سەرم بۆ ئەوەی لە دژم بجەنگن؟» | 3 |
Protož vida, že jste mne nevysvobodili, odvážil jsem se života svého, a táhl jsem proti Ammonitským, i dal je Hospodin v ruku mou. Ale proč jste dnes přišli ke mně? Zdali abyste bojovali proti mně?
ئینجا یەفتاح هەموو پیاوانی گلعادی کۆکردەوە و لە دژی ئەفرایم جەنگا و پیاوانی گلعاد ئەفرایمیان بەزاند، چونکە ئەفرایمییەکان گوتبوویان: «ئێوەی گلعادی لە دەست ئەفرایم و مەنەشە ڕاتانکردووە.» | 4 |
Tedy shromáždil Jefte všecky muže Galádské, a bojoval s Efraimem. I porazili muži Galád Efraimské, nebo pravili poběhlci Efraimští: Vy Galádští jste u prostřed Efraima a u prostřed Manassesa.
گلعادییەکان تەنکاییەکانی ڕووباری ئوردونیان لە ئەفرایم گرت، لەو کاتەدا هەرکەسێک لە هەڵاتووەکانی ئەفرایم بیگوتایە: «لێمگەڕێن با تێپەڕم،» پیاوانی گلعاد پێیان دەگوت: «تۆ ئەفرایمیت؟» ئەگەر دەیگوت: «نەخێر،» | 5 |
Odjali Galádští též i brody Jordánské Efraimským. A bylo, že když kdo z utíkajících Efraimských řekl: Nechať přejdu, řekli jemu muži Galádští: Jsi-li Efratejský? Jestliže řekl: Nejsem,
پێیان دەگوت: «باشە بڵێ”شیبۆلەت.“» ئەویش دەیگوت: «سیبۆلەت،» چونکە بە تەواوی نەیدەتوانی وشەکە دەرببڕێت. ئینجا دەیانگرت و لە تەنکاییەکانی ڕووباری ئوردون دەیانکوشت. لەو کاتەدا چل و دوو هەزار لە ئەفرایم کوژران. | 6 |
Tedy řekli jemu: Rci hned Šibolet. I řekl: Sibolet, aniž dobře mohl vyřknouti toho. Tedy pochytíce jej, zamordovali ho u brodu Jordánského. I padlo toho času z Efraima čtyřidceti a dva tisíce.
لەدوای ئەوە یەفتاح شەش ساڵ ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد و پاشان یەفتاحی گلعادی مرد و لە یەکێک لە شارۆچکەکانی گلعاد نێژرا. | 7 |
Soudil pak Jefte Izraele šest let; a umřel Jefte Galádský, a pochován jest v jednom z měst Galádských.
پاش ئەو ئیبسانی خەڵکی بێتلەحم ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد و | 8 |
Potom soudil po něm Izraele Abesam z Betléma.
سی کوڕ و سی کچی هەبوو، کچەکانی بە شوو دا بە خەڵکی دەرەوەی خێڵەکەی و لە دەرەوەی خێڵەکەی سی بووکی بۆ کوڕەکانی هێنا. ئیبسان حەوت ساڵ ڕابەرایەتیی ئیسرائیلی کرد و | 9 |
A měl třidceti synů a třidceti dcer, kteréž rozevdal od sebe, a třidceti žen přivedl od jinud synům svým. I soudil Izraele sedm let.
پاشان مرد و لە بێتلەحم نێژرا. | 10 |
A umřev Abesam, pochován jest v Betlémě.
پاش ئەو ئێلۆنی زەبولونی دە ساڵ ڕابەرایەتیی ئیسرائیلی کرد و | 11 |
Po něm pak soudil Izraele Elon Zabulonský; ten soudil Izraele deset let.
پاشان مرد و لە ئەیالۆن لە خاکی زەبولون نێژرا. | 12 |
I umřel Elon Zabulonský, a pochován jest v Aialon, v zemi Zabulon.
پاش ئەویش عەبدۆنی کوڕی هیلێل لە شاری پیرعاتۆن ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد و | 13 |
Potom soudil Izraele Abdon syn Hellelův Faratonský.
چل کوڕ و سی کوڕەزای هەبوو سواری حەفتا گوێدرێژ دەبوون. هەشت ساڵ ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد. | 14 |
Ten měl čtyřidceti synů a třidceti vnuků, kteříž jezdili na sedmdesáti mezcích; i soudil Izraele osm let.
ئینجا عەبدۆنی کوڕی هیلێلی پیرعاتۆنی مرد و لە پیرعاتۆن لە خاکی ئەفرایمدا لە ناوچە شاخاوییەکانی عەمالێقییەکان نێژرا. | 15 |
Umřev pak Abdon syn Hellelův Faratonský, pohřben jest v Faraton, v zemi Efraim na hoře Amalechitské.